پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,311
وێنە 105,623
پەرتووک PDF 19,137
فایلی پەیوەندیدار 96,332
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئاوێنە دەمارەکان و شۆڕشی تێگەشتن لە ڕەفتاری کۆمەڵایەتی زیندەوەران
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: زانستە سروشتییەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئاوێنە دەمارەکان و شۆڕشی تێگەشتن لە ڕەفتاری کۆمەڵایەتی زیندەوەران
زانستە سروشتییەکان

ئاوێنە دەمارەکان و شۆڕشی تێگەشتن لە ڕەفتاری کۆمەڵایەتی زیندەوەران
زانستە سروشتییەکان

$ئاوێنە دەمارەکان و شۆڕشی تێگەشتن لە ڕەفتاری کۆمەڵایەتی زیندەوەران$
نووسینی: شاژیر محەمەد (دبلۆمی باڵا لە بایۆکیمیستری)

سەرچاوەی سەرەکی ڕەفتاری زیندەوەران یان جێنەتیکە یاخود ژینگەیە، یانیش تێکەڵێکی ئاڵۆزی ژینگە و جێنەتیکە، لەم ڕاپۆرتەدا باس لە ڕەفتارە غەریزییەکان دەکەین کە لە پشتیانەوە پاڵنەری جێنەتیکی هەیە، پاشانیش باس لە ئاوێنە دەمارەکان دەکەین وەک سەرچاوەیەکی بەهێزی فێربوونی ڕەفتار بەشێوازی لاساییکردنەوەی ئاگاییانە و نائاگاییانە لە هەندێک شیردەرەکان و بەتایبەتیش مرۆڤ.
وشەی سەرەکی: ئاوێنە دەمار، لاساییکردنەوە، ڕەفتاری کۆمەڵایەتی

ڕەفتارە غەریزییەکان (نافێرکراوەکان)
ڕەفتارە غەریزییەکان بە گشتی چەند ڕەفتارێکی سادەی بە دوای یەکدا هاتوون، کورت یان مامناوەندن بەبێ گۆڕانکاری ئەنجام دەدرێن و چەسپاون، زیندەوەران پێشوەخت پرۆگرام کراون بۆ ئەنجام دانیان و پێویستییان بە بیرلێکردنەوە نییە، وەک گریانی منداڵ و بە دەمەوەچوونی دایکانە، میاواندنی پشیلە لە کاتی خۆراک پێدان، خۆ ڕاوەشاندنی سەگ پاش تەڕبوونی، دەست لادانی خێرای مرۆڤ کاتێک بەر تەنێکی گەرم دەکەوێت، شاردنەوەی گوێز لە لایەن سمۆرەوە...هتد ڕەفتارە غەریزییەکان پاڵنەرێکی ناوەکی ئامانجداریان هەیە، کە لە ئەنجامی فێربوون یان ئەزموونەوە بەرهەم نەهاتووە و پێناچێت بە فێرکردن بەدی بێن، بە نموونە هەنگەکان بە سەمایەکی تایبەت (کە پێشتر فێرنەکراون) یەکتر ئاگادار دەکەنەوە لە ئاڕاستەی سەرچاوەی خۆراک، هەروەها سەلەمەندەری پێگەشتوو کاتێک دەخرێتە ئاوەوە دەست بەجێ دەست بەجێ دەست بە مەلەکردن دەکات، تەنانەت ئەگەر پێشتر هەرگیز ئاوی نەبینیبێت، یاخود هەرگیز هیچ سەلەمەندەرێکی دیکەی نەدیبێت لە کاتی مەلەکردن، بەهەمان شێوە کاتێک کیسەڵی دەریا لە هێلکە دێتە دەرەوە بێ هیچ فێرکردنێک توانای مەلە و گەشت کردنی هەیە بە ئۆقیانووسەکان دا (1)، (کۆرناد لۆرێز) زانای بواری ئیسۆلۆژی باس لەوە دەکات قازەکان پاش ئەوەی لە هێلکە دەردێن، خۆیان دەنووسێنن بە هەر شتێکی جوڵاوەوە کە پاش لەدایکبوونیان بێتە سەر ڕێگەیان، زۆرترین کات ئەو شتە جوڵاوە دایکیانە، لە تاقیکردنەوەکەیدا بێچووە قازەکان خۆیان بە پێڵاوەکانی (کۆرنارد لۆرێنز)ەوە نووساند پاش تروکانی هێلکەکان، چونکە یەکەم شتی جوڵاو بوو کە پاش هاتنە دەرەوەیان لە هێلکەکە بەدییان کرد، هەروەها ترس لە مار و جاڵجاڵۆکە لە منداڵی شەش مانگ دا بە ڕەفتارێکی غەریزی دەژمێدرێت، چونکە لە و دوو بوونەوەرە دەترسێت بێ ئەوەی هیچ ئەزموونێکی لەگەڵیان هەبێت. توێژەرانی بواری هەڵسوکەوتە غەریزییەکان باوەڕیان وایە لە پشت کردار وخواستەکانمانەوە پاڵنەرێکی بایۆلۆژی هەیە، ئەمەش بۆ ئەوەی لە ژیان بەردەوام بین، هەڵبژاردنی سرووشتی شێوە دەدات بە ڕەفتارەکان و ئەو ڕەفتارانەی بۆ ژیان گونجاوترن زیاتر بڵاودەبنەوە و دەمێننەوە، بە نموونە ئەو باڵندانەی کۆچ دەکەن بەر لە هاتنی وەرزی زستان ئەگەری مانەوەیان زیاترە، هەر ئەوانیش زیاتر جینەکانیان بۆ نەوەکانی دوای خۆیان دەمێنێتەوە لەبەر ئەوە ڕەفتارەکە بووە بە ڕەفتارێکی غەریزی.
ژمارەیەک لە ئەزموونەکانی دایک و باوک بەهۆی یادگەی جێنەتیکییەوە پێش لە دایکبوونیان بۆ منداڵەکانیان دەگوازرێتەوە، ئەمەش پەیوەستە بە هەندێک لە دۆخەکانی وەک فۆبیا، دڵەڕاوکێ، دڵەڕاوکێی پاش ڕووداو. ڕەفتارناسی بایۆلۆجی پەیوەستە بە جێنەتیک و ئەناتۆمی فیسۆلۆژی و هەندێک ڕەفتار لەلایەن کاتژمێری بایۆلۆژی لەشی مرۆڤەوە دیاری دەکرێت بە نموونە لە خەوهەستان و کارکردنی ڕۆژانە لە هەمان کات دا(2).

$ئاوێنە دەمارەکان$
کاتێک بەرانبەر کەسێک دانیشتوین کە باوێشک دەدات دەستبەجێ ئێمەش باوێشک دەدەین، کاتێک کەسێک شتێکی ترش دەخوات جووڵەی دەموچاومان لەگەڵ تامکردنی ترشییە کە دەگۆڕێت، کاتێک کەسی بەرانبەرمان زەردەخەنەمان بۆ دەکات ئێمەش زەردەخەنە دەکەین، لەو دەمەشدا کە بەرانبەر تامی خۆراکێکی ناخۆش دەکات، ئێمە لە ئاستی خۆمانەوە دەستبەجێ کاردانەوە بە هەندێک جوڵەی دەموچاو نیشان دەدەین، دووبارەکردنەوە و لاساییکردنەوەی ناخود ئاگا و تا ڕادەیەکیش خود ئاگای بەرانبەر بەهۆی هەندێک دەمارەوە ڕوودەدەن کە زانایان ناویان ناوە (ئاوێنە دەمار)، دۆزینەوەی ئاوێنە دەمارەکان یەکێکە لە گرنگترین دەستکەوتەکانی ئەم دواییانەی زانستی دەمارزانی، ئاوێنە دەمارەکان دەکەونە ناوچەی ناوچەوانەپلی مێشکەوە و پەیوەندی توندوتۆڵیان هەیە لەگەڵ ناوچەی قسەکردنی مێشک(2)، ئەوان لێپرسراون لە بێ شومار هەڵسوکەوتی بەدیهاتووی مرۆڤ و کۆی پڕۆسەی بیرکردنەوە، ئاوێنەدەمارەکان لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکی جووڵەیی دیاری کراو چالاک دەبن، هەروەها لەو کاتانەش چالاک دەبن کە کەسێکی دیکە هەمان کار لەبەرچاومان ئەنجام دەدات، لێکۆڵینەوەکانی ئاوێنە دەماری مرۆیی زۆرینەیان پشت دەبەستن بە ئامێری وێنەگرتنی مێشک، بەتایبەتیش (وێنەگری لەرینەوەی موگناتیسی)، پێش دۆزینەوەی ئاوێنە دەمارەکان بە گشتی لێکۆڵەران پێیان وابوو کە مرۆڤ سوود لە بیرکردنەوەی لۆژیکی وەردەگرێت بۆ تێگەشتن و کاردانەوەی هەڵسوکەوتی ئەوانی دیکە، بەڵام پاشان ئەوە ڕوون بووەوە کە بەشێکی زۆری هەڵسوکەوت و تێگەشتنە کۆمەڵایەتییەکانمان بەهۆی ئاوێنە دەمارەکانەوە ڕوو دەدەن و میکانیزمی کارکردنی ئەم دەمارانەش خۆنەویستانە و ناخود ئاگایانەیە، هەربۆیە پێویست نییە ئێمە بیر لەوە بکەنەوە کە ئەوانی دیکە سەرقاڵی چین یاخود مەبەستیان چییە، بەڵکوو بە شێوازێکی ئۆتۆماتیکی و بێ بەفیڕۆدانی کات ئەوە دەزانین، کاتێک لە مرۆڤەکانی دەوروبەرمانەوە کردارەکان دەبینین، دەست بەجێ و بێ هەوڵدان هەمان کردار دووبارە دەکەینەوە، چونکە ئەم دەمارانە وا دەکەن بینین و کاردانەوەمان لە هەمان کات دا ڕووبدەن، ئاوێنە دەمارەکان وامان لێدەکەن بە شێوازێکی ئۆتۆماتیکی کاردانەوەی هاوسۆزی و هاوهەڵوێستی بۆ زمانی جەستەی بەرانبەرمان نیشان بدەین و هەمان کاری بەرانبەرمان بێ ویستی خۆمان و بێ بیرلێکردنەوە دووبارە بکەینەوە. ژمارەیەک لە پسپۆڕان پێیان وایە تەماشاکردنی هەندێک نمایشی وەک فیلمە ترسناکەکان ڕەنگە بێ ئاگاداری خۆمان جۆرێکی توندوتیژییمان تێدا بڕەخسێنێت، کە بریتییە لە توندوتیژی لاساییکردنەوە، هەربۆیە دەبێت وریابین لەوەی تەماشای چی دەکەین و لەگەڵ کێ ڕەفتار دەکەین، (ڕاماشاندران) پێی وایە ئاوێنە دەمارەکانن کە شێوەیان بە شارستانیەتەکەمان بەخشیوە، ئەوان یاریدەی مرۆڤیان داوە کە بەکارهێنانی ئامێرەکان و ئاگر تەشەنە بکات(3)، هەروەها زانیاری دەربارەی ئەم دەمارانە دەشێت سەرەداومان بداتێ دەربارەی پەرەسەندنی زمان و قسەکردن لە لای مرۆڤەکان، ئاوێنە دەمارەکان دەکرێت هاوکارمان بن لە شیکارکردنی نەخۆشییەکانی هاوشێوەی ئۆتیزم و شیزۆفرینیا و زۆرێک لە و نەخۆشییانەی کە پەیوەستن بە هەبوونی کێشە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دا(4).

ئاوێنە دەمارەکان چۆن دۆزرانەوە؟
لە سەرەتای ساڵی 1990 تیمێک لە زانایانی دەمارزانی زانکۆی (پارما) دۆزینەوەیەکی سەرنجڕاکێشیان ئەنجامدا، کاتێک لێکۆڵەران تێبینییان کرد بەشێک لە خانەکانی مێشکی مەیمونی (مەکاک) لە کاتی ئەنجام دانی هەندێک هەڵسوکەوت چالاک دەبن، وەک لە کاتی دەرهێنانی سێو لە سندوقێک، هەروەها کاتێک مەیمونێکی دیکە دەبینن کە هەمان جووڵە ئەنجامدەدات هەمان ناوچە چالاک دەبێت، پاشان زاناکان تێبینییان کرد، مەیمونەکان کاتێکیش گوێبیستی دەنگێک دەبن کە نیشانی دەدات لە ژوورێکی دیکە سێو لە سندوق دەردەهێنێت، دیسان هەمان ناوچەی مێشکیان چالاک دەبێت، لەمەوە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە وا دیارە ئەم ئاوێنە دەمارانە تەنیا پەیوەندییان نییە بە جوڵەکانەوە، بەڵکوو پەیوەستیشن بە نیازەکانەوە. ئاوێنەدەمارەکان هاوکاری مرۆڤ و هەندێک لە زیندەوەران دەکەن لە تێگەشتن لە جووڵە ومەبەست و هەست و سۆزی ئەوانی دیکە و کاردانەوە بۆ ئەو کردارانە نیشان دەدەن کە ئێمە لە ئەوانی دیکەوە تێبینییان دەکەین.،
پاش مەیمونەکان لە ساڵی 2013 دا بوونی ئاوێنە دەمار لە مرۆڤ دا بەدیکرا، هەر لەو ساڵانەدا دا تیمێک لە زانایان تێبینی ئەوەیان کرد، کاتێک هەندێک ئاماژەی ڕوخسار ئەنجام دەدەین وەک (زەردەخەنە، دەموچاو گرژکردن لەکاتی بێزکردنەوە...هتد) و کاتێکیش تێبینی هەمان ئەو ئاماژانە لە ڕووخساری کەسانی چواردەورمان دەکەین هەمان ناوچەی دەماغمان چالاک دەبێت. ئاوێنەدەمارەکان پۆلێک لە و دەمارانەیان تێدایە کە وەڵامی ئەو کردارانە دەدەنەوە کە ئەنجامی دەدەین یاخود لەبەرچاومان ئەنجام دەدرێت(5).

ئاوێنە دەمارەکان هەر بە تەنیا ئاوێنە نین
هەندێک لە زانایان پێیان وایە کە سیستمی ئاوێنەیی مێشکی مرۆڤ وەک ئاوێنەیەکی تەواوەتی هەڵسوکەوت ناکات، کە تەنیا سۆزەکانی ئەوانی دیکە دووبارە بکاتەوە و هیچی دیکە، یاخود وەک ئیسفنج نییە تەنیا ئەوە دەربدات کە هەڵیمژیوە، بەڵکوو مێشکی مرۆڤ زیاتر لە خەڵاتەی چێشتخانە دەچێت، سۆزەکان دەهاڕێت و تێکەڵ بە یەکیان دەکات و شتێکی نوێی لێ درووستدەکات، هەربۆیە باشترین وەڵام دانەوە لە کاتی بینینی کەسێک ئازاردەچێژێت، ئەوە نییە کە وەک هاوسۆزییەک تۆش ئازار بچێژیت، بەڵکوو ئەوەیە کە کەسەکە ئارام بکەیتەوە، ئێمە لە کاتی ئازارچەشتنی ئەوانی دیکە هەست بە غەمباری دەکەین، بەڵام ئەگەر بەردەوام هەست بە هەمان ئازاری ئەوانی دیکە بکەین، ئەوا دووچاری پشێوی هەستەکان دەبین و بوارمان نابێت بۆ هەستەکانی خۆمان، سایکۆلۆژیستەکان پێیان وایە کە سیستمی ئاوێنە دەماری کەسێکی پێگەشتوو توانای خۆڕێکخستنی هەیە، بۆیە کاتێک بە نموونە کەسێک دەبینین کە شتێکی قورس هەڵدەگرێت، تەنیا هاوهەستی و هاوسۆزییمان بۆ ئەو درووست نابێت، بەڵکوو لەوانەیە ئیلهامیش وەربگرین کە چۆن هاوکاری بکەین(6).

ئاوێنە دەمارەکان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان
هەندێک لە زاناکان باوەڕیان وایە کە ئاوێنە دەمارەکان بنەمای کۆمەڵایەتی بوونی ئێمەن و ڕۆڵی بنەڕەتییان هەیە لە ڕەخساندنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، بەبێ ئەوان ئێمە نابیناین بەرانبەر کردار و هەست و سۆزی ئەوانی دیکە و ناتوانین پێیانەوە پەیوەست بین، (لاکۆبۆنی) پێی وایە کە بەبێ ئاوێنە دەمارەکان ڕەهەندی کۆمەڵایەتی بە تەواوی لاواز دەبێت(7)، لە و جێگایانەدا کە ئاوێنەکە دەشکێت یان کێشەی تێدەکەوێت، ناتەواوی کۆمەڵایەتی و کێشە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانمان درووست دەبێت، ئەمەش لە هەندێک نەخۆشی دا بەدیدەکرێت وەک ئۆتیزم، شیزۆفرینیا، سایکۆپاسی. نەخۆشانی شیزۆفرینیا کەسانی گۆشەگیر و داخراون، زۆرینەیان لە جیهانی خۆیان دا دەژین، ئەوان وێنەیەکی ناڕاستی ئەوانی دیکەیان لایە، لێکدانەوەی هەڵە بۆ نیازەکانیان دەکەن، ئەمەش کاریگەری لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان دادەنێت لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکانیان دا. ئەوە ئاوێنە دەمارەکانن کە هاوکاریمان دەکەن لە خوێندنەوەی مێشکی کەسانی بەرانبەرمان و کۆدی بیرکردنەوە و مەبەستی ئەوانی دیکەمان بۆ دەکەنەوە، واتە ئێمە بەهۆی ئاوێنە دەمارەکانەوە نەک تەنیا هەڵسوکەوتی بەرانبەر دووبارە دەکەینەوە بەڵکوو لە مەبەستی پشت ئەو هەڵسوکەوتەش تێدەگەین، بە نموونە کاتێک کەسێک زەردەخەنە دەکات، ئاوێنە دەمارەکان هانمان دەدەن ئێمەش زەردەخەنە بکەین، پاشان ئەو هەستانەمان بۆ دێنن کە پەیوەستن بە زەردەخەنەوە وەک هەستی هاوسۆزی و متمانە، ئەم دەمارانە وامان لێدەکەن لەکاتی تەماشاکردنی فیلمە غەمناکەکان بگرین و بکەوینە ژێر کاریگەری غەم و پەژارەی ئەو بریندار و بەدبەختانەوە کە دەیانبینین، یاخود کاتێک دەبینین کەسێک لە لایەن ناحەزێکەوە بە توندی لێی دەدرێت، خێرا بە شێوازێکی خودکاری (ئۆتۆماتیکی) هەستی ڕق و نەفرەتمان بەرانبەر کەسە ستەمکارەکە و هەستی هاوغەمیمان بۆ کەسە ستەملێکراوەکە لەلا درووست ببێت، ڕەنگە هەر ئەمەش بێت وامان لێبکات ببین بە هەواداری یارییەکان و نەفرەت بنێرین کاتی دۆڕاندنیان، ئەم پڕۆسەیە بێ بیرکردنەوە و هەوڵدانی ئێمە خودکارانە ڕوودەدات، ئاوێنە دەمارەکان میکانیزمێکی دەماری دەستەبەر دەکەن بۆ تێگەشتن لە هەست و مەبەستی ئەوانی دیکە، هەندێک لە لێکۆڵەران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێمە زیاتر لەگەڵ ئەوانە پەیوەندی ئاوێنەیی درووست دەکەین کە لە ئێمە دەچن، بەبەراورد بە ئەوانەی لە ئێمە جیاوازن، واتە سیستمی ئاوێنە دەماری ئێمە وەڵامی ئەو بزوێنەرانە باشتر دەداتەوە کە لەگەڵ ئێمە هاوشێوەن. کاتێک تێکەڵی مرۆڤەکانی دیکە دەبین، بگشتی لەنێوان ئێمە و ئەوان دا ئاڵوگۆڕی سیگناڵەکان درووست دەبێت (ئاماژە، قسەکردن، بەرکەوتن) درووستبونی پەیوەندی لەنێوان (مێشک-مێشک) دا بەوە جیادەکرێتەوە کە هەڵسوکەوتی هاوبەش بەدیدەهێنێت (وشەیی یان کرداری) وەک لاساییکردنەوە و جۆرەکانی دیکەی فێربوونی کۆمەڵایەتی، هاوشێوەی کێبڕکێکردن و بەربەرەکانێکردن، هەروەها پەیوەندی ڕاستەوخۆ درووست دەکەن لەنێوان تاکی پەیامنێر و پەیام بۆ نێردراو دا، کاتێک دوو تاک پێکەوە هەڵسوکەوت دەکەن دۆخی سۆزدارییان کار دەکاتە سەر یەکتری. سیستمی ئاوێنە دەمارهاوکاریمان دەکات لەوەی چۆن هەستەکانی کەسی بەرانبەرمان دەخوێنینەوە، ئەوان وا دەکەن پەیوەندی سۆزداری و هاوسۆزی درووست بکەین، مرۆڤ بۆ ئەوەی بمێنێتەوە پێویستە لە مرۆڤەکانی دیکە بگات و پەیوەندییەکانی لەگەڵیان ڕێکبخات، ئاوێنە دەمارەکان هاوکارێکی باشی مرۆڤن لە لاساییکردنەوەی ڕەفتارەکانی ئەوانی دیکە و فێربوون لە ڕێگای بینین و تێبینی کردنەوە، پەیوەندی نازارەکی بەگوێرەی بۆچونی (ڕەی بێرد) %60-70 ی پەیوەندییەکانی مرۆڤ بەڕێوە دەبات، پەیوەندییە جەستەییە نازارەکییەکان بەشێکیان بە ئاگایی و بەشێکی دیکەیان بە نائاگایی ڕوودەدەن، هەندێک لە توێژەران پێیان وایە دوو لەسەر سێیی هەموو پەیوەندییەکان نازارەکین، داروین لە پەڕتووکێکدا لە ساڵی 1872 باس لەوە دەکات کە مرۆڤ و سەرجەم ئاژڵانی دیکە هەست و سۆزەکانیان لە ڕێگەی ئاماژە و جوڵەی ڕوخسارەوە دەردەبڕن(8)، هەریەکێک لە جوڵەکانی دەم و چاومان دەشێت لە مێژووی پەرەسەندنمان دا مانا و پێویستی خۆی هەبێت، مرۆڤ دەتوانێت نزیکەی 250000 ئاماژەی ڕوخسار بناسێتەوە. ئەوە ئاوێنە دەمارەکانن کەوا لە مرۆڤ دەکەن بە شێوازێکی خودکاری لە ئاماژەکانی ڕوخسار و ڕەفتاری ئەوانی دیکە بگات(9).
هەندێک لە توێژەران ئاماژە بە ئەوە دەکەن کە ئاوێنە دەمارەکان هەمیشە داگیرساون واتە تەنانەت لە دۆخەکانی نائاگاییش دا بەردەوامن(10).

$ئاوێنە دەمارەکان و لاساییکردنەوە لە منداڵدا$
ئاوێنە دەمارەکان لە کۆرپەدا پێش تەمەنی دوانزە مانگی دەست بە گەشەکردن دەکەن، بەو هۆیەوە کۆرپە دەتوانێت لە کەسانی دەوروبەری بگات، دواتر لە تەمەنی حەوت ساڵی بە تەواوەتی کارا دەبن، جگە لە هەندێک بارودۆخی هاوشێوەی منداڵانی ئۆتیزم، کە ئەوان ئاوێنە دەماریان هەیە بەڵام کاردانەوەیان نائاساییە، لەوانەیە ئەو منداڵانەی نەخۆشی ئۆتیزمیان هەیە ڕێژەی ئاوێنە دەمارەکانیان کەمتربێت، یاخود کەمتر لە ڕادەی پێویست چالاک بێت، هەربۆیە کاتێکی زۆریان دەوێت هەتا لە دۆخی مێشکی ئەوانی دیکە دەگەن، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بۆ ئەوان قورسە کە پەیوەندی کۆمەڵایەتی وەک پێویست درووست بکەن، تووشبووانی ئۆتیزم هەندێک جار لاساییکردنەوە بە نەگونجاوی ئەنجام دەدەن، کە هەست وسۆزی تێدا نییە و ناتوانن لە مەبەستی ئاماژە جەستەیی و سۆزدارییەکانی ئەوانی دیکە بگەن، ئاوێنە دەمارەکان هاوکارن لە ڕێکخستنی فێربونە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لە گواستنەوەی لێهاتووییەکانی باوان بۆ منداڵەکانیان و لەنێوان نەوەکان دا، هەروەها گرنگن بۆ فێربوونی زانیاری نوێ بە ڕێگای لاساییکردنەوە، هەردوو منداڵ و شەمپانزی لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکان پشت بە لاساییکردنەوەی ئەوانی دیکە دەبەستن، ئەوان سوود لە ئەزموونی کۆمەڵایەتی وەردەگرن بۆ فێربوونی بەکارهێنانی ئامێرەکان، لاساییکردنەوە لە قۆناغی ساواییەوە دەست پێدەکات کاتێک منداڵ ئەو ڕەفتارانە دوبارە دەکاتەوە کە دەیانبینێت، ساواکان هەوڵ دەدەن شتەکان بەکاربهێنن وەک ئەوانی دیکە، ئەگەر بەدوای ڕەفتارێک دا پاداشت بێت ئەگەری دووبارەکردنەوەی زیاتر دەبێت، بە پێچەوانەشەوە ڕەفتارێک کە بە دواید سزابێت ئەگەری دووبارەکردنەوەی کەمتر دەبێت، ئاوێنە دەمارەکان ڕۆڵی گەورە دەگێڕن لە فێربوونی منداڵەکانمان، کۆرپەکان دەتوانن لاسایی ڕەفتارەکان بکەنەوە دوو بۆ سێ هەفتە پاش لە دایک بوونیان، هەروەک لاسایی کردنەوەی دەمکردنەوە و جوڵاندنی پەنجە و زمان دەرهێنان، کۆرپە لە مانگەکانی سەرەتای لە دایکبوونیدا تێبینی دەکات کە مرۆڤەکانی چواردەوری وەک ئەون، ساواکان جوڵەکانی چواردەوریان پۆلێن دەکەن بە (لە من چوو، لە من نەچوو)، ئەوان بە خۆیان دەڵێن درەختەکان دەجوڵێن بەڵام وەک من نا، تۆپەکان دەجوڵین بەڵام وەک من نا، بەم شێوەیە شتەکان لە مێشکی منداڵەکان دەچەسپێت، بە تێپەڕبوونی کات فێر دەبن جوڵەکان بە مەبەستەکانەوە گرێ بدەن، ئەوان ئەزموونی ئەوە وەردەگرن کە چۆن بە چەند شێوازێک ئەو کردارە دووبارە بکەنەوە کە لە لاساییکردنەوەی ئەوانی دیکەوە فێربوون دواتریش ڕەنگە ڕێگایەکی تایبەت بە خۆیان بۆ ئەنجام دانی هەمان کار بەرهەم بهێنن، لە کۆتاییدا درک بە دۆخە ناوەکییەکان دەکەن وەک مەبەستەکان و ئارەزووەکان و سۆزەکان، (مێڵتزۆڤ) و (بێتی ڕیپاچۆڵی) تێبینی ئەوەیان کرد کە منداڵ تەنیا ئاوێنەیەک نییە کە لاساییکردنەوە لە دەوروبەرەوە وەربگرێت و دووبارەی بکاتەوە، بەڵکوو لە تەمەنی هەژدە مانگی دا دەتوانێت لاساییکردنەوەکان ڕێکبخات بە گوێرەی کاردانەوەی چواردەوری، هەر ئەمەشە کە مرۆڤ لە مەیمون جیادەکاتەوە، ڕاستە ئاوێنە دەمارەکان وا دەکەن ئەوە دووبارە بکەیتەوە کە دەیبینیت، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت دووبارەکردنەوەکان تێکەڵ بکات و ڕەفتار و بیرۆکەی نوێی لێ ساز بکات(11).

$ئەنجام$
زیندەوەران لە ژینگەدا کاریگەری بەهێزیان لەسەر یەکتر هەیە و ئەستەمە بتوانن بە شێوازێکی سەربەخۆ و بێ کاریگەری ئەوانی دیکە بیرۆکە و ڕەفتار و جووڵە بەرهەم بهێنن، بەشێک لە ڕەفتارەکان لە زیندەوەران و بەتایبەتیش مرۆڤ و پرایمەیتەکان (ئەوانەی سیستمی ئاوێنە دەماریان تێدا بەدیکراوە) لاساییکردنەوە یاخود نیمچە لاساییکردنەوەن، منداڵان و مەیمونەکان و هەندێک لە باڵندەکان بە گشتی لاساییکردنەوە بە سادەیی و دەقاودەق ئەنجام دەدەن، بەڵام مرۆڤەکان و ئەوانەی ئاوێنە دەمارەکانیان بە باشی پەرەیسەندوە و پێگەشتوە ئەزموونەکان و توانای تایبەتی خۆی تێکەڵ بەو ڕەفتار و بیرۆکانە دەکەن کە لە وانی دیکەوە تێبینییان دەکەن و کاردانەوە هەمەجۆری بۆ نیشان دەدەن، هەربۆیە ڕاماشاندران ئاوێنە دەمارەکان بە گرنگترین هۆکاری گەشەی شارستانییەتی مرۆڤ هەژمار دەکات چونکە ئەم دەمارانە وا دەکەن مرۆڤ توانای فێربوونی ڕەفتاری نوێی هەبێت بە پێچەوانەی ئەو زیندەوەرانەی کە ئاوێنە دەماریان نییە و سەرچاوەی ڕەفتارەکانیان بە تەواوی غەریزین و هیچ بەرەوپێشچون و نوێگەرییەک لە هەڵسوکەوتی ڕۆژانەیان بەدیناکرێت(12)، هەندێکیش لە ڕەخنەگران پێیان وایە زیادەڕەوی لە ڕۆڵی ئاوێنە دەمارەکان کراوە، لەگەڵ بوونی سەدان توێژینەوەی هەمەجۆر لەم زانستە نوێیەدا هێشتا هەندێک ناڕوونی دەربارەی ئاوێنە دەمارەکان و ڕەفتاری زیندەوەران ماوەتەوە ولێکۆڵینەوەکان بەردەوامن. [1]
ئەم بابەتە 390 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دابڕان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
پارت و ڕێکخراوەکان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 17-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 390 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,311
وێنە 105,623
پەرتووک PDF 19,137
فایلی پەیوەندیدار 96,332
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.484 چرکە!