پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,960
وێنە 104,277
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ئاینشتاین و زانست
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: زانستە سروشتییەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئاینشتاین و زانست
زانستە سروشتییەکان

ئاینشتاین و زانست
زانستە سروشتییەکان

$ئاینشتاین و زانست$
نووسینی: شێرکۆ ڕەشید قادر

ئاینشتاین، لە تافی لاویدا، ساڵێکی تەمەنی خۆی بە تەمەڵی و بێ هیچ ئامانجێک گوزەراند. بەڵام زەحمەتە ئنسان بتوانێت بگاتە مەبەستێک ئەگەر بڕێک لە ژیان و کاتی خۆی بە فیڕۆ نەدات، بە داخەوە زۆر لە دایکان و باوکانی هەرزەکاران ئەم ڕاستییە فەرامۆش دەکەن. ئایینشتاین ئەو کاتە لە پاڤیا بو. لە ئەڵمانیا دەستبەرداری خوێندنەکەی بو چونکە بەرگەی نەگرت و وەدوی ماڵەوەیان کەوت. ئەمە سەرەتای سەدەی بیستەم بو، لە ئیتالیاش سەرەتای دەسپێکی شۆڕشی پیشەسازی بو. بابی، کە ئەندازیاربو، لە دەشتاییەکانی پادوادا، بنکەی کارەبایی دادەمەزراند. هەر لێرە بو کە ئایینشتاین کەوتە خوێندنەوەی کانت و جار جارەش، بۆ خۆشی و بێ ئەوەی ناونووس کرابێت یان بیر لەوە بکاتەوە کە بچێتە تاقیکردنەوەوە، دەچوە زانکۆی پاڤیا. ئا بەمجۆرە زانایانی گەورە دروست دەبن.

دوای ئەمە، چووە زانکۆی زوریخ و لە خوێندنی فیزیکدا قوڵبوەوە. دوای چەند ساڵێکی کەم، لە 1905 دا، سێ پەیپەری(نامەی زانستی) نارد بۆ نایابترین و بەشۆرەترین ژورناڵی زانستی ئەو سەردەمە کە ناوی ئەناڵێن دێر فیزیک بو. هەر یەک لەم پەیپەرانە بۆ خۆی شایانی خەڵاتی نۆبڵ بون. یەکەمیان ئەوە دەخاتەڕو کە ئەتۆم لە ڕاستیدا بونی هەیە. دوەمیشیان بناغەی داڕشت بۆ میکانیکی کوانتەم. سێیەمیش، یەکەم تیوری خۆی، کە تیوری نسبی (کە ئێستا بە نسبیەتی تایبەتی ناسراوە.)بو پێشکەشکرد، ئەو تیورییەی ئەوەمان بۆ ڕۆشندەکاتەوە کە چۆن زەمەن بۆ هەمو کەسێک وەک یەک گوزەر ناکات: تەنانەت دو مرۆڤی دوانەی وەک یەکیش لە تەمەندا جودان ئەگەر یەکێکێان بە خێراییەک سەفەربکات.

ئایینشتاین لە شەو و ڕۆژێکدا بوە زانایەکی سەر زوبانان و لە چەندەها زانکۆی جیاجیاوە پۆستی کار و پرۆفیسۆریان پێشکەشکرد. بەڵام شتێک ناڕەحەتی کرد: سەرباری ئەوەی یەکسەر ناوبانگی پەیداکرد، تیوری نسبی لەگەڵ تیوری هێزی کێشکردنی نیوتندا کۆک نەبو، بە تایبەتی لەمەڕ کەوتنەخوارەی شتەکان. ئەمەی کاتێک بۆ دەرکەوت کە سەرقاڵی نووسینی گوتارێک بو لەمەڕ کورتەی تیورییەکەی و ئنجا کەوتە خوردبونەوە لەوەی ئەگەر یاسای ” کێشکردنی گشتی”، بەو جۆرەی لە لایەن بابی فیزیک، ئیسحاق نیوتن، خۆیەوە فۆرمولە کراوە، پێویستی بە پێداچونەوە هەیە بەو مەبەستەی لەگەڵ چەمکی نوێی نسبیەتدا بەراورد بکرێت. ئایینشتاین خۆی لە پرسەکەدا غەرقکرد. دە ساڵی ڕەبەقی خایاند کە یەکلایی بکاتەوە، دە ساڵی خوێندنی چڕوپڕ، هەڵە، هەوڵدان، سەر لێ تێکچون، گوتاری هەڵە، ئایدیای نایاب و ئایدیای بە هەڵە تێگەیشتن.

دوا جار، لە ساڵی 1915 دا، پەیپەرێکی زانستی بە چاپ گەیاند کە تەواوی حلەکەی خستەڕوو: تیورییەکی نوێی کێشکردن کە بە نێوی تیوری گشتی نسبی بڵاوی کردەوە، کە شاکاری هەرە گەورەی ئایینشتاین بو، بە گوتەی لێڤ لانداو، فیزیکناسی گەورەی ڕوسی ”جوانترین تیورییە”. لە ڕاستیدا گەلێک شاکاری ڕەها هەن کە بە خرۆشەوە هەستمان دەجوڵێنن: وەکو ڕيکیومی Requiem موزارت، ئۆدێسەی هۆمیرۆس و کینگ لیری شەکسپیر. بۆ ئەوەی بلیمەتی ئەمانە بزانین، ئەوا پێویست دەکات کە مرۆڤ لەبەر دەستیاندا شاگردبێت، بەڵام پاداشەکەی جوانییەکی بێگەرد و پوختە، نەک هەر ئەمە بەڵکوو بیناییمان لەبەردەم وێنایەکی نوێێ ئەم دونیایەدا دەکاتەوە. زێرەکەی ئایینشتاین، کە بریتییە لە تیوری گشتی نسبی، نموونەی شاکارێکی ئەم پلەیەیە.

لە بیرمە کاتێک بۆ یەکەم جار کەوتمە ئەوەی شتیک لە تیوری نسبی بزانم، ئای چەندە خرۆشابوم. هاوین بو لە کەنارەکانی دەریای کۆندۆفۆری، لە کالابریا بوم، دوا ساڵی خوێندنی زانکۆم بو. کاتێک ئنسان لە مەکتەب دورە، لە پشوی هاویندا بە باشترین شێوە دەکەوێتە خوێندن، ئەو کاتە پەڕتووکک یاریدەدەرم بو کە مشک گازی لە سوچەکانی گرتبو، چونکە شەوانە بەکارم دەهێنا بۆ گرتنی کونەکانی ئەم مەخلوقە نەگبەتانەی لەو خانوە وێرانەدا بون کە دەتگوت بۆ هیپی دروستکراوە و لە بەرزاییەکی ئەمبریادا بو، ئێمەش چوبوینە ناوی بۆ ئەوەی لە بێزاری دەرسەکانی زانکۆی بۆلۆننا ڕابکەین و ڕزگارمان بێت. ساتە نا ساتێک چاوم لەسەر پەڕتووکەکە بەرزدەکردەوە و سەیری بریسکەی دەریام دەکرد، لە ڕاستیدا لای من دەتگوت چەماوەیی فەزا و زەمەن بەو جۆرە دەبینم کە ئایینشتاین تەسەوری دەکرد. هەروەک سیحر: دەتگوت هاوڕێیەک هەقیقەتێکی سەیری پەنهان بە گوێمدا دەچرپێنێت، لە ناکاو چارشێو لەسەر سیمای واقیع لادەچێت و نیزامێکی سادەتر و قوڵتر خۆی نمایش دەکات.



لەو ڕۆژەوە کە بۆمان دەرکەوتوە عەرد خڕە و وەک دێوانە دەخولێتەوە، لەوە گەیشتوین کە واقیع بەو جۆرە نییە کە دێتە بەرچاومان: هەمو جارێک کە شتێکی تازە بەدی دەکەین، دەبێتە ئەزموونێکی عاتیفی قووڵ. پەچەیەکی تریش دادەماڵێت. بەڵام لە نێو هەمو ئەو بازدانە پێشکەوتوانەدا کە تێگەیشتنی مرۆڤ لە ڕەوتی مێژوودا سەرکەوتنیان دەستەبەر کردووە، لەوانەیە هیچیان شان لە شانی تیورییەکەی ئایینشتاین نەدەن. بۆچی؟ یەکەم، چونکە کە مرۆڤ تێگەیشت کە چۆن(تیورییەکە) کاردەکات، ئەوا تیورییەکە سادەییەکی لە ئاسابەدەر لەخۆدەگرێت. با فکرەکە بە کورتی باس بکەم.



نیوتن هەوڵیدا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی تەنەکان و سوڕانەوەی هەسارەکان تەفسیربکات. نیوتن تەسەوری هەبوونی ‘هێزێک’ی کرد کە هەمو تەنەکان یەکتر کێش دەکەن، ئەم هێزەی ناونا ‘هێزی کێشکردن’. بێ ئەوەی هیچ شتێک لە نێوان تەنەکاندا حزوری هەبێت، چۆن ئاوا ئەم تەنانە لەو دورییەوە یەکتر کێش دەکەن؟ ئەمە شتێکی نەزانراو بو، پاشان، نیوتن، بابی گەورەی فیزیکی هاوچەرخ، وریابو کە هیچ فەرزیەیەک لەم بارەیەوە پێشکەش نەکات. نیوتن ئەوەشی وێناکرد کە تەنەکان بە بارتەقای ئاسماندا دەجوڵێن و فەزاش سندوقێکی گەورەی بەتاڵە و گەردونیشی لەخۆگرتوە، ئەم فەزایە بونیاتێکی زەبەلاحە و هەمو مادەکانیش هەر دەجوڵێن هەتا هێزێک ناچاریان دەکات ڕەوتەکەیان بگۆڕن بۆ فۆرمێکی چەماوەیی. ئەم فەزایە لە چی دروستبوە؟ ئەم سندوقە چۆن خوڵقاوە؟ نیوتن توانستی ئەم وەڵامەی نەبو.



بەڵام دوای چەند ساڵێک بەر لە لەدایکبونی ئایینشتاین دو فیزیکناسی گەورەی بەریتانی، مایکل فارادای و جەیمس ماکسوێل، پێکهاتەیەکی سەرەکییان بۆ دونیاکەی نیوتن زیادکرد، ئەویش کایەی ئەلکترۆماگنێتیک بو. ئەم کایەیە قەوارەیەکی ڕاستەقینەیە و بە هەمو شوێنێکدا بڵاوبوەتەوە، شەپۆلە ڕادیۆییەکان هەڵدەگرێت، فەزای تەنیوە، هەر وەک ڕوی دەریاچە هەڵبەز و دابەز دەکات و هێزی ‘کارەبایی’ دەگوازێتەوە. هەر لە تافی لاوییەوە، ئایینتشاین سەرسام بوە بەم کایە ئەلکترۆموگناتیسییەی کە لەو وێستگە کارەباییەی بابی خۆی دروستی کردبو، ڕۆتەرەکان دەسوڕێنێتەوە. هەر زوش تێگەیشت کە هێزی کێشکردن، هەر وەک کارەبا، پێویستە وەک کایەیەک سەیربکرێت: ‘کایەی کێشکردن’ ‘gravitational field’ کە مورادیفی ‘کایەی کارەبایی’ە و پێویستە بونی هەبێت. ئایینشتاین مەبەستی بو لە چۆنیەتی کارکردنی ئەم ‘کایەیکێشکردن’ە تێبگات و چۆنیش دەکرێت بە هاوکێشە وەسف بکرێت.

ئا لەم ساتەدا بو کە ئایینشتاین بیرۆکەیەکی بۆ هات، بیرۆکەیەک کە تەنها هیمایە بۆ بلیمەتییەکی پوخت: کایەی کێشکردن بە پانتایی فەزادا بڵاونەبوەتەوە، بەڵکوو فەزا خۆیەتی. ئەمە فکرەی تیوری نسبی گشتییە. ‘فەزاکەی’نیوتن، کە شتەکان تێیدا دەجوڵێن، و هەر هەمان ‘کایەی کێشکردن’ە. ئەمە ساتەوەختی ڕۆشنگەرییە، ساتەوەختی بە سادەکردنی دونیایە: فەزا، چیتر شتێک نییە لە مادە جودا بێت، بەڵکوو یەکێکە لە پێکهاتە مادییەکانی دونیا. یەکەیەکە کە لە جوڵەدا فۆرمێکی شەپۆلئامێزی هەیە، لارولەنجە دەکات، سیمایەکی چەماوەیی لەخۆدەگرێت و خولدەدات. ئێمە لە سەرخانێکی سەختی نەبینراودا نین: ئێمە لە لە لولپێچێکی زەبەلاحی گونجاودا نقوم بوین. خۆر فەزا بە دەوری خۆیدا دەچەمەێنێتەوە و عەردیش نەک بەهۆی هێزێکی ئەفسوناوییەوە بە دەوریدا ناسوڕێتەوە، بەڵکوو ڕاستەوخۆ لە فەزادا فڕکەی دێت، لاردەبێتەوە و هەروەک هەڵماتێک بە ناو ڕەحەتییەکدا خل دەبێتەوە. خۆ لە چەقی ڕەحەتییەکەدا هیچ هێزێکی سیحراوی دروست نابێت، بەڵکوو سرووشتی لاری یان چەماوەیی دیواری ڕەحەتییەکەیە دەبێت بەهۆی ئەوەی کە هەڵماتەکە تل بێتەوە. هەسارەکان بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە، تەنەکان دەکەونە خوارەوە چونکە فەزا سیمایەکی چەماوەیی هەیە.

چۆن بتوانین وەسفی ئەم سیما چەماوەییەی فەزا بکەین؟ گەورەترین ماتماتیکناسی سەدەی نۆزدە، کارل فرێدرێک گاوس، کە بە ‘ئەمیری ماتماتیکناسان’ ناسراوە، فۆرمولایەکی ماتماتیکی دارشت کە وەسفی ڕوتەختی بەرز و نزمی دو ڕەهەندی کرد، نموونەی ئەمەش بریتییە لە ڕوی گردەکان. پاشان داوای لە قوتابییەکی زۆر بەهرەمەندی خۆی کرد کە ئەم چەمکە بخاتە فۆرمێکی گشتییەوە بە جۆرێک کە فەزا بە شێوەیەکی سێ ڕەهەندی یان زیاتر لەخۆبگرێت. قوتابیەکە، کە بێرنارد ڕەیمان بو، نامەیەکی دکتۆرای زۆر نایابی بەرهەمهێنا. سەرەتا تەواو بێ بایەخ و بێ سود هاتە بەرچاو. دەرەنجامی نامەکەی ڕەیمان ئەوە بو کە خاسیەتی فەزای چەماوە بریتییە لە بابەتێکی ماتماتیکی تایبەت کە ئەمڕۆ بە چەماوەی ڕەیمان ناسراوە و بە حەرفی R ئیشارەی بۆ دەکرێت. دوایی ئایینشتاین هاوکێشەیەکی نووسی کە دەڵێت R یەکسانە بە وزەی مادە و بەس. هاوکێشەکە نیو دێڕە و هیچی تر. وێنایەک، کە فەزا دەچەمێتەوە، بوە هاوکێشیەک.

بەڵام لە کرۆکی ئەم هاوکێشەیەدا، گەردونێک گەورەبوە. ئا لێرەدا دەوڵەمەندی سیحرییانەی تیورییەکە دەروازەیەکمان بۆ ئاواڵە دەکات کە کۆمەڵە وێنەیەکی ڕاستی و خەیاڵی ئەفسوناوی یەک لە دوی یەک، کە چەند پێشبینییەک دەکەن کە دەڵێی لارولەنجەی کابرایەکی شێتە، بەڵام هەمو ئەمانە دەرکەوت کە ڕاستن سەرەتا هاوکێشەکە وەسفی فەزامان بۆ دەکات کە چۆن بە دەوری ئەستێرەیەکدا دەچەمێتەوە. بەهۆی ئەم چەمانەوەوە، نەک هەسارەکان بە دەوری ئەستێرەکەدا دەسوڕێنەوە، بەڵکوو ڕوناکێس چیتر بە هێڵێکی ڕاست ناجوڵێت، بەڵکوو لادان لە ڕەوتەکەیدا ڕودەدات. ئایینشتاین پێشبینی ئەوەی کرد کە خۆر دەبێت بەهۆی لادانی ڕۆناکی. لە ساڵی 1919 دا. ئەم لادانە پێوانەیەکی بۆ ئەنجامدرا و پێشبینییەکەی ئایینشتاینی پاسادان کرد و سەلماندی کە ڕاستە. بەڵام هەر فەزا بە تەنها نەبو کە دەچەمێتەوە، بەڵکوو زەمەنیش دەچەمێتەوە. ئایینشتاین پێشبینیکرد کە زەمەن لە تەبەقەکانی سەرەوەی فەزادا خێراتر دەجوڵێت وەک لە سنورەکانی نزیک عەرد. ئەمەش دیسان پێوانەکرا و پرسەکە ڕاست دەرچو، خۆ ئەگەر ئنسانێک لەسەر ڕوی دەریا بژی و لەگەڵ برا دوانەکەی یان خوشکە دوانەکەی خۆی کە لەسەر چیایەک دەژی، بە یەکتر بگەن، ئەوا سەیردەکات کە براکەی یان خوشکەکەی لە خۆی تۆزێک پیرترە. ئەمەش تەنها سەرەتایە.

کە ئەستێرەیەکی زەبەلاح دەسوتێت و هەمو پێکهاتەی توخمی هایدرۆجینەکەی تەواودەبێت. ئەوەی دەمێنێتەوە بە گەرما و وزەی سووتانی توخمەکەی بەردەوام نابێت و لە سایەی کێشی خۆیدا هەرەس دەهێنێت و هەتا دەگاتە خاڵێک کە ئیتر فەزا تا مەودایەکی وەها دەچەمێنێتەوە کە بە دەکەوێتە چاڵێکی ڕاستییەوە. ئەمەش ئەو جاڵە بە شۆرەتانەن کە چاڵە ڕەشەکان ناسراون. کاتێک قوتابی زانکۆ بوم، ئەمانە ئەو حسابەیان بۆ دەکرا کە بەدەگمەن دەکرێت پێشبینی بکرێن کە ڕۆژێک دێت وەک تیورییەک دەبنە مایەی تێگەیشتن لە لایەن خەڵکەوە. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا سەرنجیان دەدەین و بە سەدان لە ئاسماندا دێنە بەرچاومان، بە وردیش لە لایەن فەلەکناسانەوە دەخوێندرێن.

بەڵام ئەمە هێشتا هەمو شتێک نییە. لەوانەیە سەرتاپای فەزا گەورە ببێت و بچێتەوە یەک. لەوەش زیاتر، هاوکێشەکەی ئایینشتاین ئەوە دەخاتەڕو کە فەزا ناتوانێت بە سەقامگیری بمێنێتەوە، پێویستە کە بکشێت یان گەورە ببێت. لە ساڵی 1930 دا، لە سایەی تێڕامان و وردونەوەوە، گەورەبون یان کشانی گەردون بە ڕاستی بەدیکرا. هەر هەمان هاوکێشە دیسانەوە پێشبینیکرد کە کشانی گەردون لە بناواندا هۆکەی دەگەڕێتەوە بۆ تەقینەوەی گەردونێکی ئێجگار بچکۆلەی لە ئاسابەدەر گەرم: ئەو شتەی ئەمڕۆ بە بیگ بانگ ناوی دەبەین. دیسانەوە، یەکەم جار کەس باوەڕی بەم شتانە نەکرد، بەڵام هێدی هێدی سەلماندنەکان کەڵەکەبون، هەتا شەبەنگی باکگراوندی کۆسمۆیی، کە بریتییە لە پاشماوەی ئەو تیشکەی ڕاستەخۆ دوای ساتەوەختی ڕودانی بیگ بانگ پەخشبوە، لە ئاسماندا دۆزرایەوە و زانایان دوای ڕامان دیاردەکەیان تۆمارکرد. ئەو پێشبینییەی لە هاوکێشەکەی ئایینشتایندا هاتوە دەرکەوت ڕاستە. ئنجا لەوەش زیاتر، هێشتا تیورییەکە ململانێی ئەوە دەکات کە فەزا وەک ڕوی دەریایەک دەجوڵێت. کاریگەری ‘شەپۆلەکانی کێشکردن’ لە ئاسماندا لەسەر ئەستێرە دوانەییەکان بینراوە و تەنانەت هێمایەکیشە بۆ پێشبینییەکانی تیورییەکە سەبارەت بە وردەکارییەکەی بە جۆرێک کە یەک بۆ سەد بلێونە.

بە کورتی، تیورییەکە وەسفی دونیایەکی فرە ڕەنگ و ناوازە دەکات کە گەردون دەتەقێتەوە، فەزا هەرەس دەهێنێت و دەبێت بە چاڵێک(یان کونێک) کە نە بنی هەیە و نە زەمەن و ئەمە لە نزیک هەسارەکان خاودەبێتەوە و دوری بێ سنوری فەزای نێوان ئەستێرەکان وەک ڕوی دەریا شەپۆل دەدات و شاڵاو دەهێنێت….هەمو ئەمانە، هێدی هێدی لە پەڕتووکەکەوە سەریان هەڵدا کە مشک گازی لە سوچەکانی گرتبو، ئەمانە حیکایەتگەلێک نین گەلحۆیەک لە کاتی خڵەفاندا بیان گێڕێتەوە، یاخود وڕێنەیەک نین لە سایەی گەرمای خۆری کالابریای سەر کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست دروست ببن، ئەمانە ڕاستین. باشترە ئەگەر بڵێین هێمایەکن بۆ ڕاستی، کەمتر لێڵن یان ڕۆژانە دوبارە ببنەوە و ئیزعاجمان بکەن. واقیعێک کە دەڵێی هەر لە هەمان ئەو شتەیە کە هەمان پێکهاتەی خەونەکانمانن، بەڵام هیچ نەبێت زۆر ڕاسترن لەو خەونانەی دەیان بینین و بە تەمێک داپۆشراوە.

هەمو ئەمانە دەرەنجامی تێگەیشتنی بەرایین: واتە فەزا و کایەی کێشکردن هەمان شتن. هاوکێشەیەکی سادەش، کە لێرەدا ناچارم بیخەمە بەرچاوتان، هەرچەندە زۆر دڵنیام کە ناتوانن جارێ واڵای بکەن و لێی تێ بگەن. دور نییە هەر کەسێک ئەمە دەخوێنێتەوە دەتوانێت ڕەچاوی سادەیی جوانی ئەم هاوکێشەیە بکات: Rab − ½ R gab = Tab ئەمە تەواو. بێگومان، خۆشت دەبێت ماتماتیکی ڕەیمان بخوێنیت و ئەزمی بکەیت بۆ ئەوەی تەواو ببیتە پسپۆر لە کۆمەڵێک تەکنیکدا کە دەسەڵاتت بەسەر ئەم هاوکێشەیەدا بشکێت و لێی حاڵی ببیت و بەکاری بهێبیت. بەڵام توانا و هیمەتێکی کەمترت پێویستە بۆ ئەوەی ڕەچاوی ئەو جوانییە بکەیت کە چوار مۆسیقار دادەنیشن و بیتهۆڤن دەژەنن. لە هەردو حاڵەتدا، خەڵاتەکە برتییە لە جوانییەکی لە ئاسابەدەر، چاوێکی نوێ کە سەیری دونیای پێ بکەین. [1]
ئەم بابەتە 342 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دابڕان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی زانست: فیزیا
پۆلێنی زانست: ماتماتیک
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 17-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 26-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 342 جار بینراوە
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,960
وێنە 104,277
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.438 چرکە!