پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,212
وێنە 105,527
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
یاساکانی کێپلەر لەمەڕ جوڵەی هەسارەکان
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: زانستە سروشتییەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
یاساکانی کێپلەر لەمەڕ جوڵەی هەسارەکان
زانستە سروشتییەکان

یاساکانی کێپلەر لەمەڕ جوڵەی هەسارەکان
زانستە سروشتییەکان

$یاساکانی کێپلەر لەمەڕ جوڵەی هەسارەکان$
نووسینی: شێرکۆ ڕەشید قادر
کاتێک هەسارەکان بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە، بە دو جۆرە خێرایی ئەم سوڕانەوەیە ئەنجام دەدەن، ئەو هەسارانەی لە خۆرەوە نزیکن خێراتر دەسوڕێنەوە لەو هەسارانەی کە دورن لە خۆرەوە. بۆ نموونە مێرکۆری، کە نزیکترین هەسارەیە لە خۆرەوە، هەشتا ڕۆژی پێ دەچێت بۆ ئەوەی سوڕەکەی بە دەوری خۆردا تەواو بکات، بەڵام هەسارەی مشتەری دوازدە ساڵی خۆمان دەخایەنێت بۆ ئەنجامدانی سوڕێک بە دەوری خۆردا. گومانی تێدانییە هەسارەکان وەک هەنگ بە ئاسماندا گیزەیان دێت و بە لای یەکتردا ڕەت دەبن، هەر بۆیەش کاتێک بە وردی لە زەوییەوە سەرنج لەم هەسارانە دەدەین، دەبینین کە هەندێک لەم هەسارانە وا دێنە بەرچاو کە دیاردەی پاشگەزە جوڵەیان هەیە، واتە لە ڕەوتەکەیاندا تۆزێک بە ئاڕاستەی دواوە دەگەڕێنەوە و لە خاڵێکدا حاڵەتێکی هەڵوێستەیی دروست دەکەن و پاشان بە ئاڕاستەی سرووشتی خۆیان دەکەونەوە جوڵە.
ئەم دیاردەیە هەر لە ڕۆژگاری فیساگۆرسەوە وەک جۆرە مەتەڵێک هاتوەتە بەرچاو فەلەکناسان، تەنانەت ئەفلاتونیش لە هەمبەر ئەم دیاردەیەدا زۆر حەپەساوە، بەڵام ئەو چونکە ئیمانی ڕەهای بە ماتماتیک هەبو بۆ حلکردنی پرسە ئەسترۆنۆمییەکان، هانی فەلەکناسانی ئەکادیمیاکەی خۆی دەدا کە واز لە کاری مەیدانی و ڕامانی پراکتیکی و تۆمارکردنی داتا لەمەڕ هەسارەکان بهێنن و سۆراخی تیورییەکی ماتماتیکی بکەن بۆ حلکردنی مەسەلەکە. هەر بۆیەش گەلێک جاران ئەفلاتون وەها دێتە باسەوە کە بوە بەهۆی دواخستنی بواری پراکتیکی ئەسترۆنۆمییانە.
بێگومان ئەم پرسە لە سەردەمی کێپلەردا هێشتا وەک مەتەڵێکی ئەسترۆنۆمی پێوستی بە یەکلاکردنەوە هەبو. لە ڕاستیشدا هەر ئەم مەتەڵەش بو کە بوە هاندانی کێپلەر بۆ ئەوەی هەر سێ یاساکەی لەمەڕ جوڵەی هەسارەکان بدۆزێتەوە و لە ئەنجامیشدا توانی یەکێک لە پەنهانییە ئەفسوناوی و قوڵەکانی گەردون ئاواڵەبکات و گەلێک پرسی ئەسترۆنۆمی بە تەواوی چارەسەربکات و نیوتنیش بە پلەیەکی بەرز سودیان لێ وەربگرێت.یۆهان کێپلەر(1571–1630)، لە نەمسا لە دایکبوە، زۆربەی ژیانی هەژار بوە، هەمیشە نەخۆش و لاواز و ئنجا چاوەکانیشی زۆر کزبون. کە منداڵ بو، لە ساڵی 1577 دا، دایکی بردی بۆ سەر گەردێک بۆ ئەوەی بە جوانی سەیری کۆمێتێک بکات و لە تەمەنی دەساڵیشدا بە چاوانی خۆی بانگیرانی بینی و زۆر سەرسامبو، ئیتر لەو ڕۆژەوە عاشقی ئەسترۆنۆمی بو و خولیای ئەم زانستەی چوە سەر.
بە یەکێک لە ڕابەرە هەرە مەزنەکانی شۆڕشی زانستیی سەدەی شازدە و هەڤدە دادەنرێت. تەنانەت گەلێک پسپۆڕانی مێژوی ئەسترۆنۆمی دەڵێن کە غەدریکی گەورە لە کێپلەر کراوە، چونکە لە ڕاستیدا دەبو ناوی سیستەمی چەقە – خۆری کۆپەرنیکۆسی سیستەمی کۆپەرنیکۆ – کێپلەری بوایە. ئەمەش زیادەڕۆیی نییە، چونکە کێپلەر، دوای کۆپەرنیکۆس (1473 – 1543) یەکەم ماتماتیکناس و فەلەکناس بو کە توانی بە شیوەیەکی ماتماتیکی، یاخود جیومەتری، بناخەیەکی تۆکمە بۆ مۆدڵەکە دابڕێژێت. لە ساڵی 1601دا لە پراگ، لە کۆشکی شاهانەدا دەبێتە یاریدەدەری تیکۆ براهە (1546 –1600)، کە فەلەکناس و ماتماتیکناسی کۆشکی شاهانە بو، بەڵام تیکۆ ماتماتیکناسێکی بلیمەت نەبو، هەر بۆیەش کە شۆرەتی کێپلەری بیست، داوای لێکرد کاری لەگەڵدا بکات. دوای ساڵێک تیکۆ براهە مرد، بەمجۆرە کێپلەر میراتییەکەی تیکۆ براهەی بۆ مایەوە و بوە یەکەم ماتماتیکناس و فەلەکناسی کۆشکی شاهانە و پادشا فێردیناد متمانەی تەواوی پێ هەبو.
لە سەردەمی کێپلەردا هێشتا ئەسترۆلۆژی وەک دیاردەیەکی گرنگ سەیردەکرا، تەنانەت پادشاکان بۆ مەبەستی پێشبینی کردنی ڕوداوەکان و ئامۆژگاری هەڵگیرساندنی جەنگ و هێرشیکردنە سەر دەوڵەتانی تر ئامۆژگارییان لە فەلەکناسان وەردەگرت. ئەسترۆنۆمیش هێشتا لە پلەیەکی سەرەتایی پەرەسەندندا بو. بیرکردنەوەی ڕۆحانی و غەیبگەری هەتا ئەو کاتە کلیکی سەرەکی دەروازەی ئاواڵەکردنی یاساکانی سرووشت بو. کێپلەر بە مانای وشە لەم زانایانە بو کە پێیەکی لە بۆتەی غەیبگەری و پێێەکی تری لە نێو زانستی هاوچەرخدا بو، چونکە باوەڕی وابو کە بنیاتی پێکهاتنی گەردون فۆرمێکی جیۆمەتری کەماڵی هەیە. ئەمە جگە لەوەی هەسارەکان کە دەسوڕێنەوە، دو بازنە دروستدەکەن، یەکەمیان بازنەیەکی گەورەیە و لە ئەنجامی سوڕانەوەی هەسارەکە بە دەوری خۆردا دروست دەبێت و ەەر خۆریش چەقەکەیەتی، جگە لەم تەرزەی سوڕانەوەیە و لە هەمان کاتدا، هەسارەکە سوڕانەوەیەکی تری هەیە و هەر خاڵێکی سەر چێوەی بازنە گەورەکە بگریت، ئەوا دەبێت بە چەقی سوڕانەوەی ئەو هەسارەیە.کێپلەر سەرتاپای ژیانی تەرخانکرد بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە گەردون کڵێشییەکی جیۆمەترییە و دەکرێت ئاشکرابکرێت و لە سرووشتدا خۆی مەڵاس داوە.
نزیکەی سەدەیەک بەر لە کێپلەر کۆپەرنیکۆس سیستەمی چەقە –خۆری پێشکەش بە مرۆڤایەتی کرد، ئەو مۆدڵەی کە دەڵێت عەرد چەقی گەردون نییە، بەڵکوو خۆر ناوەندی گەردونە و زەویش وەک هەر هەسارەیەکی تر بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە. لای کۆپەرنیکۆس ئەم سوڕانەوەیە بە فۆرمێکی بازنەیی کەماڵە و خێراییەکەشی هەمیشە نەگۆڕە. ئەم دو چەمکە، واتە فۆرمی بازنەیی ڕەوتی هەسارەکان و ڕێکی (یان نەگۆڕی) لە خێرایی جوڵەیاندا مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژگاری فیساگۆرسی (580 –500) و هەر لەو کاتەوە وەک دو دیاردەی پیرۆزی ئەبەدی و هەرگیز نەگۆڕ جەختیان لەسەر کراوە. ئەفلاتون زۆر زیاتر لە فیساگۆرسییەکان پێداگری لەم چەمکە کردووە و وەک میراتییەکی موبارەکیش بۆ ئەرستۆ ماوەتەوە وپاشانیش پەتلیمۆس تەبەننای کردووە، کۆپەرنیکۆسیش بە هیچ جۆرێک تەحەدای ئەم ئایدیا موبارەکەی نەکردووە و تەنانەت گالیلۆش، کە بە بابی زانست و فیزیکی هاوچەرخ هەژمارد دەکرێت باوەڕی تەواوی پێ بوە.
کێپلەر وەک فیساگۆرسییەکی توندڕەو، سەرەتا، باوەڕی بە چەمکی بازنەیی کەماڵ و خێرایی نەگۆڕی جوڵەی هەسارەکان هەبو، بەڵام کاتێک لە ساڵی 1601 دا، دوای مەرگی ناوازە و کتوپڕی تیکۆ، کێپلەر داتایەکی بێشوماری ورد و نایابی لە تیکۆ وە(مامۆستاکەی) وەک میراتی بۆ بەجێما، کێپلەر ئەم داتایەی خستەگەڕ بۆ سەلماندنی چەمکی فیساگۆرسییانەی فۆرمی بازنەیی ڕەوتی جوڵەی هەسارەکان. دوای چەندەها شەونخونی و کارکردن و حساباتی ورد، هەرچەندی کرد و کۆشا، ویستی بیسەلمێنێت کە هەسارەکان هەر دەبێت بە فۆرمێکی بازنەیی بە دەوری خۆردا بسوڕێنەوە، بەڵام سەرەنجام و دوای چەندەها جار دوبارەکردنەوەی حساباتەکە، بۆی دەرکەوت کە هەسارەکان بە هیچ جۆرێک ملکەچی جیۆمەتری بازنەیی نین، بەڵکوو فۆرمێکی تری جیۆمەترین و بە هێلکەیی ناودەبرێن.
کێپلەر، پێشکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، بە تایبەت کاتێک کە توانی پەردە لەسەر نهێنییەکانی دیاردەی پاشگەزە جوڵەی هەسارەی مارس ئاواڵەبکات. دیاردەی پاشگەزە – جوڵە لە هەسارەی مارسدا زۆر بە زەقی دەبینرێت، واتە ڕەوتەکەی خۆی دەگۆڕێت و لە ئاسماندا پێچێکی بچکۆلە ئەنجامدەدات، دواییش دێتەوە سەر ڕەوتە سرووشتییەکەی خۆی. کۆپەرنیکۆس تەفسیری دیاردەی پاشگەزە جوڵەی بەو جۆرە کرد کە سیستەمی بازنە بچکۆلەی بۆ پاسادانی ئەم دیاردەیە هێنایەوە، ئەم تەفسیرە بە بناوان دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی چەقە عەردی پەتلیمۆسی. بەڵام کاتێک کێپلەر کەوتە خستنەگەڕی داتاکانی تیکۆ براهە لەمەڕ هەسارەی مارس، سەیری کرد و هەرچەندی کرد ئەم داتایانە بە هیچ جۆرێک لەگەڵ پێشبینییەکانی ئەو پێوانانەدا ناگوجێن و فۆرمێکی بازنەیی دروست ناکەن وەک پێویست بوو.
دوای چەندەها شەوی بێ خەوی و هیلاکبون، بۆی دەرکەوت کە ئەم داتایانە زۆر بە جوانی هەمانەهنگن لەگەڵ فۆرمی هێلکەیی نەک بازنەیی، دوای ئەوەی تەواو دڵنیا بوو کە ڕەوتی هەسارەی مارس بە دەوری خۆردا فۆرمێکی هێلکەییە، ئیتر بە تەواوی بڕیاریدا کە شەرت نییە سرووشت وەدوی سیستەمی کەماڵی فیساگۆرسییانە بکەوێت، وەک ئەوەی خۆی سەیری دەکرد، یان وەک ئەوەی کۆپەرنیکۆس، وەک هەر فیساگۆرسییەکی تر، سەرەتا باوەڕی پێ بوو، کێپلەر زۆر بە جورئەتەوە ئامادە بوو کە بەم بەڵگەیە قایل بێت و دەستبەرداری بیرکردنەوەی فیساگۆرسییانە بەو جۆرە تەقلیدییەببێت.جگە لە پوچەڵکردنەوەی پیرۆزیی بازنەیی و ڕێکی(نەگۆڕی) سوڕانەوەی هەسارەکان بە دەوری خۆردا، کێپلەر، بەهۆی سەلماندنی فۆرمی جیۆمەتریانەی جوڵەی هێلکەیی ئەم تەنە ئاسمانییانەوە، توانی بۆ یەکەم جار لە مێژوی ئەسترۆنۆمیدا سیستەمی بازنە بچکۆلە و بازنە گەورە پوچەڵ بکاتەوە.
یاسای یەکەمی کێپلەر بریتییە لەوەی کە هەسارەکان بە شێوەیەکی هێلکەیی بە دەوری خۆردا دەسوێنەوە و خۆر دەکەوێتە یەکێک لە فۆکەسەکانی شێوە هێلکەییەکە. هەندێک جار ئەم یاسایە بە یاسای جوڵەی هێلکەییناودەبرێت.کێپلەر بەو هەقیقەتەی نەزانی کە ئەم ڕەوشە، واتە ڕەوشی خاوی و خێرایی جوڵەی هەسارەکە بە پێی دوری و نزیکی لە خۆرەوە دەگۆڕێت، ئەمەش بێگومان هۆکەی دەگەڕیتەوە بۆ دیاردەی هێزی ڕاکێشان کە دوایی نیوتن هات و تەفسیری ئەم دیاردەی بەو جوانییە کرد و گوتی کە هێزی ڕاکێشان ڕاستەوانە لەگەڵ بارستایی هەسارەکە و خۆردا دەگۆڕێت و پێچەوانەش لەگەڵ دوجای دوری نێوانیان.یاسای دووەمی کێپلەر وەسفی خێرایی جوڵەی هەسارەکان دەکات بە دەوری خۆردا. هەتا ڕۆژگاری کێپلەر فەلەکناسان باوەڕیان وابو کە هەسارەکان بە خێراییەکی نەگۆڕ بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە، بەڵام کێپلەری گەورە و مەزن ئەم چەمکە یۆنانییە کۆنەی تەمەن دو هەزار ساڵەی بە تەواوی هەڵوەشاندەوە.
لای کێپلەر، ئەگەر هێڵێکی خەیاڵی لە چەقی خۆرەوە بۆ چەقی هەسارەیەک بکێشین، ئەوا کاتێک ئەم هەسارەیە دەجوڵێت، ئەو ڕوبەرەی ئەم هێڵە دروستی دەکات لە زەمەنێکی دیاریکراودا هەمیشە یەکسانە، جا خێرایی ئەم هەسارەیە خاو بێت یان خێرا بێت. ئەمەش چونکە کاتێک هەسارەکە نزیک دەبێت لە خۆرەوە، ئەوا خێراییەکەی زیاددەکات، بەڵام کە دور دەبێت لە خۆرەوە، ئەوا خێراییەکەی کەم دەکات.بەڵام ڕوبەرە داپۆشراوەکەیان هەمیشە یەکسان دەبێت. هەندێک جار بە یاسی دووەم دەوترێت یاسای ڕوبەرە یەکسانەکان.
یاسای سێیەم، کە هەندێک جار بە یاسای هارمۆنی، یان هەماهەنگی هەسارەکان ناسراوە، جودا لە دو یاساکەی تری کێپلەر، ئەم یاسایە پەیوەستە بە جوڵەی دو هەسارە یان زیاترەوە. ئەم یاسایە بەراورددەکات لە نێوان ڕێژەی دەورانی زەمەنی هەسارەیەک بۆ هەسارەیەکی تر، ئەم یاسایە دەڵێت کە ڕێژەی دوجای زەمەنی سوڕانەوەی هەسارەیەک بۆ دوجای دەورانی زەمەنی هەسارەیەکی تر یەکسانە بە ڕێژەی سێجای تێکڕای دوری هەسارەی یەکەم لە خۆرەوە بۆ سێجای تێکڕای هەسارەی دوەم لە خۆرەوە. بەمجۆرە هەتا هەسارەکە لە خۆرەوە دورتر بێت ئەوا خاوتر دەجوڵێت. بۆ نموونە مارس دەوارنەکەی بە دەوری خۆردا دوساڵی زەوی دەخاێنێت، زوحەڵ بیست و نۆ ساڵ و نیپتۆن سەد و هەشت و پێنچ ساڵی پێدەچێت.
بۆ نموونە ئەگەر حەرفی ت زەمەنی سوڕانەوەی هەسارەکە بێت بە دەوری خۆردا و ئاڕیش تێکڕای دورییەکەی بێت لە خۆرەوە ئەوا ڕیژەکەیان بەمجۆرە خوارەوە دەبێت ئەگەر بەراورد.لای کێپلەر ئەم ڕێژەیە بۆ هەمو هەسارەکان نەگۆڕە.لەم سێ یاسایەدا کێپلەر توانی سوڕانەوەی هەسارەکانی سیستەمی خۆری وەسف بکات و لێکدانەوەیەکی جوانی زانستی و سەردەمییانە پێشکەش بکات. یاساکانی کێپلەر بەسەر هەموو تەنەکانی ئاسماندا واری دەکرێن، جا کۆمێت بن، ئەسترۆید بن یان مانگ بن، یاخود هەر هەسارەیەک کە بە دەوری ئەستێرەکدا دەسوڕێتەوە، تەنانەت ئەگەر سەتەلاتێکی دەستکردیش بێت و بە دەوری زەویدا بسوڕێتەوە. دوای چوار سەدە، هێشتا یاساکانی کێپلەر بە ڕاستی ماونەتەوە و لە ڕوی فیزیکییەوە هیچ هەڵەیەک لەخۆناگرن. لەوەش زیاتر کێپلەر هزرمەندێک بوو کە زۆر لە پێش زەمەنەکەی خۆیەوە بوو، چونکە یەکەم زانا بوو کە هات و بۆ پاسادانی تیۆرییەکانی ڕامانی ئەنجامدا و میتۆدی زانستی خستەگەڕ بۆ شیکاری تیۆرییەکان.
کێپلەر توانی ئەم پرینسیپانە لە دووتوێی یاسای جیۆمەتریدا یەکبخات، بەڵام نەیزانی بۆچی ئەم یاسایانە بەمجۆرە هەمئاهەنگن. باوەڕی وابوو کە ئەمانە دەرهاویشتەی کڵێشەیەکی جیۆمەترین لە سرووشتدا و هیچی تر، خوداوەندیش ئەو هێزە ئەقڵییە ئیلاهییە خارقەی بە کێپلەر بەخشیوە بۆ ئەوەی بتوانێت جوانییەکان و دەستڕەنگییەکانی پەروەردگار لە سرووشت و گەردوندا بدۆزێتەوە. لای وی هێزی کێشکردن بریتییە لە ڕۆحی ئیلاهی بۆ ڕاگرتنی هەماهەنگی گەردون. بەڵام کاتێک نیوتن هاتە سەر گۆڕەپانی زانست، ئەم یاسایانەی لە بۆتەی تیۆری گەردونی هێزی کێشکردندا یەکخست. [1]
ئەم بابەتە 296 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دابڕان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 17-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 296 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,212
وێنە 105,527
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.219 چرکە!