پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,834
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
جیهانێکی نادیار لەناو جەستەماندا
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: زانستە سروشتییەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
جیهانێکی نادیار لەناو جەستەماندا
زانستە سروشتییەکان

جیهانێکی نادیار لەناو جەستەماندا
زانستە سروشتییەکان

$جیهانێکی نادیار لە ناو جەستەماندا$ [1]
نووسینی: شاژیر محەمەد

ڕەنگە لە ماڵی زۆرینەمان وێنەی باپیر و داپیرمان بە ڕێزەوە هەڵواسرابێت و بە شکۆمەندییەوە لە چوارچێوە گیرابێت، بەو پێیەی ئێمە دەبێت ڕێزی ئەوان بگرین چونکە ئەوان هۆکاری دروست بوونی ئێمەن یان لە هەندێک ماڵ درەختی بنەماڵە وەک بەڵگەنامەیەکی سەنگین و بە بەها هەڵواسرابێت و هەمووان بە ڕێزەوە تەماشای بکەن، چی ڕوودەدات ئەگەر لە دیدێکی قوڵتری بایۆلۆجییەوە لە باپیرانمان بڕوانین! چی ڕوودەدات ئەگەر بمانەوێت وێنەی ڕەچەڵەکێکی دوورتری باوانمان هەڵبوواسین؟! ڕەنگە پێویستمان بە وێنەیەکی ئەیپەکان بێت کە بە توک و قژی درێژەوە لە سەر دارەکان ڕاکشاون! خۆ ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ باپیرە دوورترەکانمان ئەوا شتەکە گاڵتەجاڕانەتر دەردەکەوێت، چونکە ئەوکات دەبێت وێنەی چەند بەکتریایەک هەڵبوواسین کە لە ناو ترشی سەلفەریکا دەژین! ئایا ئێمە ئامادەین ڕێز لە بەکتریاکان بگرین بەو پێیەی ئەوان باوانی دووری ئێمەن؟!
3.5 بلیۆن ساڵ لەمەوپێش بەکتریا و زیندەوەرە تاک خانەکان وەک یەکەمین و سەرەتایترین فۆڕمی ژیان دەرکەوتن، دەتوانین بڵێین ئەوان بوون بناغەی ژیانیان دانا لەسەر هەسارەی زەوی، بەڵام کاتێک ئێمەی مرۆڤی ژیر (هۆمۆساپیان) ماوەیەکی زۆر درەنگتر و پێش نزیکەی 300 هەزار ساڵ دەرکەوتین هیچ زانیاریەکمان لە بوونی ئەم زیندەوەرە بە چاو نەبینراوانە نەبوو تەنانەت تا سەدەی نۆزدەش ناوی میکرۆبەکان لە ناواندا نەبو هیچ کەسێک نەیدەزانی کە میکرۆب و زیندەوەرە وردبینییەکان بوونیان هەیە، تەنانەت پاش داهێنانی مایکرۆسکۆب و دۆزینەوەی هەندێک ڕاستی وەک ئەوەی هۆکاری هەندێک لە نەخۆشییەکان میکرۆبەکانن، هێشتاش هەندێک لە پزیشکەکان نکۆڵییان لە بوونی زیندەوەری لەو جۆرە دەکرد و هیچ جۆرە پاککەرەوەیەکیان لە کاتی چارەسەری نەخۆش بەکارنەدەهێنا! کاتێکیش کە بوونی ئەم زیندەوەرانە سەلمێنرا مرۆڤ تا ڕادەیەک وەک زیندەوەری زیانبەخش و مەترسیدار و وەک هۆکاری مردن و نەخۆشی ناوی دەبردن.
تا ئێستاش لە زۆر جێگا ناوی بەکتریاکان وەک دوژمنی مرۆڤ دەهێنرێت، دەستەواژەیەک هەیە کە تا ڕادەیەک ڕەگەزپەرستی و خۆپەرستی ڕەگەزی مرۆڤ نیشان دەدات ئەویش دەستەواژەی بەکتریای سوودبەخش و بەکتریای زیانبەخشە، لە ڕاستیدا ناوبردنی ئەو بەکتریایانەی کە بۆ مرۆڤ سوودیان نییە یاخود مرۆڤ نەخۆش دەخەن بە (زیانبەخش) هەڵوێستێکی خۆپەرستانەی ئێمەی مرۆڤە، لایەنی کەم دەبێت ئەوەمان لە پێش چاو بێت کە ئەوان ماوەیەکی زۆر پێش ئێمە لەسەر ئەم زەویە بوونیان هەبووە و کاریگەریشیان لەسەر ژینگە لە شیکردنەوەی پاشماوەکان و ژیانیان لە ناو جەستەی زیندەوەران بەهایەکی یەکجار گەورە بە ژیانیان دەبەخشێت، ڕەنگە بتوانین بڵێین سەرجەم زیندەوەران لە ئێستاو ڕابردوودا بوونیان پەیوەستە بە بونی زیندەوەرە وردبینییەکانەوە، لە هەموو بارەکاند ا بەکتریاکان فۆڕمێک لە فۆڕمەکانی ژیانن جا ئەگەر زەرەرمەند بن بۆ ئێمە یاخود نا!
$جەستەی مرۆڤ یان کۆڵۆنی بەکتریا و ڤایرۆس؟!$
جیهانێکی نادیار لەناو جەستەی ئێمەدا هەیە کە ئەویش جیهانی زیندەوەرە وردبینییەکانە، لە ڕاستیدا ئێمە لە جەستەماندا ئەوەندەی خانەی بەکتریایی و ڤایرۆسیمان هەیە ئەوەندە خانەی مرۆییمان نییە! ئەگەر مەزەندەی ژمارەی خانەکانی جەستەی مرۆڤ 100بلیۆن خانە بێت ئەوا خانە مرۆییەکان تەنها 10 بلیۆن خانە دەگرنەوە، ئەوی دیکە خانەی بەکتریایی و ڤایرۆسییە، بۆیە ئەگەر بە گوێرەی ژمارەی خانەکانمان بێت، ئێمە بەکتریا یاخود ڤایرۆسین زیاتر لەوەی مرۆڤ بین! یاخود ئێمە نیشتیمانی ژمارەیەک بەکتریا و ڤایرۆسین، بە درێژایی ژیانمان پێویستە هاوکێشەیەکی تەندرووستی میکرۆبە جیاوازەکان هەبێت لە لەشماندا، بەڵێ ئێمە لە چەند زیندەوەرێکی ورد کە دەتوانن پێکەوە بژین پێکهاتوین، هەروەک چۆن لەسەر گۆی زەوی هەندێک بیاباننشینن و هەندێک چیانشینن ئەوا جەستەی ئێمەش بە گوێرەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان بە نزیکەیی هەمان شتە.
جەستەی ئێمە کۆڵۆنی یاخود خانەخوێیەکە بۆ مایکرۆ ئۆرگانیزمەکان، لە شوێنە جیاوازەکانی جەستەمان بەکتریای جیاواز دەژین، هەر کۆمەڵگایەکی بەکتریاکان شوێنێکی جەستەی ئێمەیان داگیرکردووە و بە زەحمەت ڕێگە دەدەن بە مایکرۆئۆرگانیزمەکانی تر کە بێنە ناوەوە! هەروەک چۆن ئێمەی مرۆڤ بە زەحمەت ڕێگە بە کەسانی بیانی دەدەین بێنە وڵاتەکانمان، جینی میکرۆبەکان و ڤایرۆسەکانمان دو بەشن لە بەشەکانی جینی ئێمە کە بە مایکرۆبایۆم و ڤایرۆم ناودەبرێن، دی ئێن ئەی زیندەوەرە وردبینییەکانمان لەگەڵ دی ئێن ئەی ئێمە بە جۆرێک تێکەڵ بوە کە جینی ئەوان لە هەندێک ڕوەوە وەک جینی ئێمە ڕۆڵ دەگێڕن.
$مایکرۆبایۆم (بەکتریاکانی ناو جەستەمان)$
ئەو ڕێژە مایکرۆبە جیاوازانەی کە لە ناو ئاوی دەریاکاندا بەدی دەکرێت ڕێژەیەکی ئەوتۆ نییە بە بەراورد بە بەو مایکرۆبانەی کە لە ناو جەستەی مرۆڤ دان، ئەو مایکرۆبانەی لەناو دەمتدا دەژین جیاوازن لەوانەی لە ناو هەناوت دا دەژین، لەشی مرۆڤ وەک شوێنێکی زۆر بەربڵاو وایە کە لە ناوچەی جوگرافی جیاواز جیاواز پێکهاتوە، یەک سامتیممەتر دوجا لە پێستی مرۆڤ نزیکەی دە ملیۆن مایکرۆبی تێدایە، تەنها لەسەر قۆڵەکانت نزیکەی 44 جۆری جیاوازی مایکرۆبی دەژین، لەگەڵ گەورەبونی تەمەنمان جۆری جیاوازی بەکتریا لە خۆراک و ژینگەوە بە دەست دەهێنین، میکرۆبەکانمان ئەو خواردنانە تێکدەشکێنن کە هەرس کردنیان زۆر سەختە، گازی بچوک لەخواردنەکان دەگرن و وای لێدەکەن ئاسانتر هەرس بکرێت هەندێک لەو خۆراکانەی ڕۆژانە دەیخۆین جەستەی خۆمان ئەنزیمی تایبەت بە هەرس کردنیانی نییە، بەڵام دەتوانین هەرسیان بکەین چونکە دەشێت لە ناو بەکتریاکانی هەناومان دا ئەو جۆرە ئەنزیمە بوونی هەبێت و ئەوان لە بری ئێمە هەرسی بکەن.
مایکرۆبەکانی ئەمڕۆمان جیاوازن لە مایکرۆبەکانی دوێنێمان، لەگەڵ تێپەڕبونی تەمەن بەکتریاکان لەگەڵت دەگۆڕێن و بەکتریای نوێ دێتە ناو جەستەت، بەکتریاکانی جەستەی مرۆڤێکی پێگەشتوو هەمەچەشنتر و جێگیرترن لە بەکتریاکانی جەستەی منداڵێک، ئێمە لە توانامان دایە تا ڕادەیەک کۆنتڕۆڵی جۆری ئەو بەکتریایانە بکەین کە جەستەی منداڵەکانمان دەکەنە خانەخوێ، ئەویش بە کۆنتڕۆڵکردنی خۆراک و ژینگە و دەرمانی منداڵەکانمان، لە ڕاستیدا بونی زانیاری دەربارەی جۆر و ڕێژەی بەکتریاکانی جەستەت زانیاری دەدات دەربارەی خودی خۆت و شێوازی ژیانت، وەک جۆری خۆراکت و پاکوخاوێنی، ئەوەی کە ئایا بە سرووشتی لە دایک بویت یاخود بە نەشتەرگەری...هتد، هەر وەک پێشتر ئاماژەمان پێکرد ئەو بەکتریایانەی کە ئێستا لە ناو جەستەی تۆدان هەمان ئەوانە نین کە لە جەستەی باوباپیرانت بوون هەروەک چۆن دانیشتوانی شارەکەت هەمان ئەوانە نین کە لە سەردەمی کۆن لەوێ دەژیان، تۆ بە گۆڕینی جۆری خۆراک و دەرمان و ژینگە و سەفەرکردن و کۆی شێوازی ژیانت گۆڕانکاری لە بڕو جۆری بەکتریاکانی جەستەت دەکەیت، بەکتریاکان لەگەڵ تێپەڕینی کات لەگەڵ ئێمە بونەتە هاوڕێ و چیتر ئەستەمە بتوانین بێ یەک بژین بەکتریاکانی ناو جەستەمان دەکرێت ناوی بەکتریا ماڵیکراوەکانیان لێبنێین ئەم بەکتریا ماڵی بووانە دەکرێت سودمان پێ بگەیەنن هەوەک ئاژەڵە ماڵی بوەکانی ناو ماڵەکانمان هەروەک چۆن ئەوان لە هەندێک لە ئاژەڵە ناماڵی و دڕندەکان دەمانپارێزن ئەمانیش لە بەکتریا نامۆ و ناماڵیەکان دەمانپارێزن.
$ڤایرۆم (ڤایرۆسەکانی ناو جەستەمان)$
بە لایەنی کەمەوە لە سەدا هەشتی هەموو جینۆمی مرۆڤ لە ڕەچەڵەکێکی ڤایرۆسەکانەوە هاتۆتە کایەوە، لەناو لەشی ئێمەدا لە بەرانبەر هەر بەکتریایەک دا دە ڤایرۆس هەیە، هەندێکجاریش وەک چۆن لە کاتی هاتنە ناوەوەی شەپۆلێک تیرۆرست زۆرینەیان دەسگیر دەکرێن و دەکوژرێن بەڵام دەشێت ژمارەیەکی کەمیان دزە بکەنە شارەوە و خانەخوێ بۆ خۆیان پەیدابکەن و خۆیان بگونجێین و تەنانەت کاریش پەیدا بکەن، هەندێکێش لە ڤایرۆس و بەکتریا زیانبەخشەکان لە ناو جەستەمان خۆیان مەڵاس دەدەن وجێگیر دەبن، کاتێک ڤایرۆسێک دێتە ناو جەستەی مرۆڤەوە سێ ئەگەری لەبەردە م دایە یەکەم ئەگەر ئەوەیە ئەو ڤایرۆسە ئۆرگانیزمەکە داگیربکات و بیکوژێت، دووەم ئەگەر ئەوەیە لەشی زیندەوەرەکە ڤایرۆسەکە لە ناو ببات، سێیەمین ئەگەر تا ڕادەیەک نوێیە ئەویش ئەوەیە کە ڤایرۆسەکە لەگەڵ زیندەوەرەکە دانووستان بکەن و پێکەوە بگۆڕدرێن و لەگەڵ یەکتری هەڵبکەن، ڤایرۆسەکان هەڵگر و ئاڵوگۆڕکەر و بگۆڕی (دی ئێن ئەی) نێوان خانەکانن، ئەوان بەردەوام بە بێ وەستان خۆیان دەخەنە نێوەندەکانەوە و دووبارە ڕیزبەندی دی ئێن ئەی ئێمە بەندڕێژی دەکەنەوە.
ڤایرۆسەکان بون بە ڕاڕەوێکی خێرا بۆ ئیڤۆلوشن، هەندێکجار دی ئێن ئەی ڤایرۆسەکان تێکەڵ بە دی ئێن ئەی مرۆڤ دەبن و بە ناچالاکی دەمێننەوە، ئەوەی ناسراوە بە ڤایرۆم پێکهاتوە لە تریلیۆنەها ڤایرۆس کە لە ناو و لەسەر خانەکانی لەشمان دەژین، ئەم ڤایرۆسانە بەردەوام گۆڕانکاری لە خۆیان دەکەن و میوتەیشن دەکەن، بەجۆرێک هەندێکجار کاتێ دەچنە لەشی مرۆڤێکەوە جۆرێکن و کاتێ دێنە دەرەوە جۆرێکی ترن، مامەڵە کردنیان لەگەل ڤایرۆسەکانی تری ناو جەستەمان سیفەتەکانیان دەگۆڕێت، ئێستا ئێمە دەستمان کردووە بە ماڵیکردن و بەکارهێنانی ڤایرۆسەکان بە زوویی فێری ئەوە دەبین کە چۆنچۆنی دەستکارییان بکەین و بیانگۆڕین بۆ مەبەستی خۆمان، سودوەرگرتن لەڤایرۆسەکان بۆ چارەسەری نەخۆشی بەو مانایە دێت کە تۆ کەسەکە توشی ڤایرۆسێکی بێ زیان دەکەیت، ڤایرۆسەکە دەچێتە ناو لەشی ئەو کەسە و دوبارە کۆدڕێژی خانەکانی ئەو کەسە دەکاتەوە و جینە ناڕێکەکە چاک دەکاتەوە، لەمڕۆدا بۆ چارەسەرکردنی زیاتر لە سەدا هەشتای تاقیکردنەوەکانی چارەسەرکردنی بۆ هێڵی ڤایرۆسی خۆشەکراو بەکاردەهێنرێت.
$کاریگەری بەکتریاو ڤایرۆسەکانی ناو جەستەمان لەسەر شێوازی ژیانمان$
زیندەوەرە وردبینییەکان بەوە ناسراون کە بە قەبارە یەکجار بچوکن بەڵام کاریگەرییان لەسەر ژینگە و زیندەوەران یەکجار گەورەیە، ڕوبەڕوبونەوە و بەرگرتن لە شێر و پڵنگەکان زۆر ئاسانتترە لەبەر گرتن لە ڤایرۆسە یەکجار بجوکەکان! توش بوون بە نەخۆشی زۆر زیاتر لە جەنگ و چەکە قورسەکان مرۆڤی کوشتوە، لە جەنگی ناسراو بە (شەڕی کرایمێیەن) کە لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەدا ڕوویدا نزیکەی 2755 سەربازی بەریتانی لە مەیدانی جەنگدا کوژران، بەڵام نەخۆشی میکرۆب و ڤایرۆسەکان 16323 سەربازی لەناوبرد، یەکێک لە ڕوداوە گرنگەکانی مێژووی مرۆڤایەتی کە زیاد بونی ژمارەی دانیشتوانە تا ڕادەیەکی زۆر بەهۆی کەمکردنەوە و ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆس و میکرۆبەکانەوە بەدیهاتوە، بەو پێیەی هۆکاری سەرەکی مردنی کۆرپەلە لە کۆن دا ئەم زیندەوەرە وردبینییانە بون، ئەو میکرۆبانەی لە ناو تۆدا دەژین کاردەکەنە سەر (قەڵەوی و لاوازیت وە نەخۆشییەکانی دڵ و ئۆتیزم و یادەوەری و هەروەها گۆڕینی خواردنەکان بۆ ماددەی بەسود، ئەوان یارمەتی چاکبونەوەی برینەکانمان دەدەن، ڤیتامینەکان بەرهەم دەهێنن).
گۆڕانکاری مایکرۆبەکانی لەشت واتە گۆڕانی کتوپڕ لە ناو لەشی تۆ، کاتێک مایکرۆبی هەناوی مشکێکی لاواز لە ناو هەناوی مشکێکی قەڵەوی هاوشێوە لە ڕوی جێنەتیکییەوە چێنرا، تەنها بەو ئاڵوگۆڕە مایکرۆبییە مشکە قەڵەوەکە دەستی کرد بە لەدەست دانی کێشی بێگومان بێ ئەوەی مشکە کە هیچ وەرزشێک بکات یاخود هیچ پارێزێک لە خۆراک دا بکات! ئەم چارەسەرە تا ڕادەیەک بۆ مرۆڤیش بەکاردێت، هەروەک ئەوەی هەندێک لە ئافرەتان حەبی (پرۆبایۆتیک) دەخۆن کە بۆ هاندانی گەشەی بەکتریا بەکاردێت، ئەم حەبە وای کردووە لە ماوەی دو هەفتەدا زیاتر لە چوار کیلۆ و نیو کێشیان دابەزێت، زیاتر لە سەدا 36ی ماددە کیمیاییە سرووشتییەکانی ناو لەشمان لە لایەن مایکرۆبەکانەوە دروست دەبێت بە نموونە دەمارە گوێزەرەوەکانی وەک سیرۆتۆننین، هەندێک لە توێژەران کێشەی خەمۆکی و ئۆتیزم و توانای مێشک و دەبەستنەوە بە میکرۆبەکانی ناو هەناوەوە، ، هەروەها هەندێکیان پێیان وایە بەکتریاکانی ناو هەناومان وامان لێدەکەن ئارەزووی خۆراکێکی دیاریکراو بکەین بە پێیەی لەو خۆراکەدا ئەو جۆرە پرۆتین یاخود تفتە نایترۆجیینییە هەیە کە بەکتریاکە لەسەری دەژی بۆیە بەکتریاکە مێشک ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو خۆراکە بخوات، واتە کاتێک لەسەر مێزی چێشتخانەیەک دانیشتویت و کارمەندی چێشتخانەکە لێت دەپرسێت چی دەخۆیت، تۆش وەڵام دەدەیتەوە و دەڵێیت پارچەیەک کێک! ڕەنگە پێت وایە شتێکت داواکردووە کە هەڵبژاردەی خۆتە، بەڵام ڕەنگە تۆ هەڵە بیت! لە ڕاستیدا تۆ داوای ئەوە دەکەیت کە مایکرۆبەکانی هەناوت داوای دەکەن! سەرەتا ئەوان خواردنەکە لە تۆ داوا دەکەن و تۆش لە کارمەندەکەی داوا دەکەیت!.
ڕۆڵی زیندەوەرە وردبینییەکانی لە ڕوودانی ئیڤۆلوشنی مێشک و جەستەی مرۆڤ
دەکرێت بەشێک لەو شکۆمەندییەی ئەمڕۆ مرۆڤ شانازی پێوە دەکات بە بەرهەمی بەکتریاکانی ناو جەستەمان بزانین! بەو پێیەی بەکتریاکانی جەستەمان ڕۆڵی گرنگیان هەبووە لە ڕودانی ئیڤۆلوشنی جەستە و مێشکی مرۆڤ، وە بەبەردەوامی گۆڕانکاری نوێ لە شێوازی ژیانی مرۆڤ دەهێننە ئاراوە، بە نموونە بەکتریای نەخۆشی سیل (تی بی) بە ساڵەهای ساڵ لەناو لەشمان دا دەژی و بە تەواوی لەناوناچێت، بەهۆی کۆئەندامی بەرگری لەشمانەوە ساڵانە بە ملیۆنەها کەسی تر توش دەکات، کۆئەندامی بەرگری مرۆڤ وەک هاوڕێیەک دەڕوانێتە مایکرۆبی تی بی و لە زۆربەی جارەکان دا لە ناوی نابات، وە مایکرۆبی (تی بی) بە بێ چالاکی دەمێنێتەوە و بە بێ دەنگی لە ناو سییەکانمان یاخود لە شوێنی دیکە دەنیشێت، تەنها لە سەدا دەی کاتەکان دەبێتە مایکرۆبێکی کوشندە، لە ڕاستیدا دەتوانین بڵێین مایکرۆبی تی بی یەکێک بوە لە هۆکارەکانی گەورەبونی مێشکی مرۆڤ، مێشکی گەورە پێویستی بە وزەی زۆرە، بۆ بەرهەمهێنانی ئەو وزەیەش ڕێژەیەکی زۆری ڤیتامین بی سری پێویستە.
ئەم ڤیتامینە لە خواردنی گۆشتەوە دێت، لە کاتێکدا ئاستی ڤیتامین بی سری لە خوار ئاستی پێویستەوە بێت لە ناو خواردنەکان دا لەو کاتەدا مایکرۆبی تی بی دەست دەکات بە دروستکردنی ئەو ڤیتامینە، بەڵام لە هەمان کات دا ڕێژەی ئەو مایکرۆبانە زۆر زیاد دەبێت لە لەشدا، ئەو زیادبونە دەبێتە هۆکار بۆ نەخۆشخستنی کەسەکان، لە کاتێکدا ئاستی ڤیتماین بی سری زیادی کرد، مایکرۆبەکانی تی بی خامۆش دەبنەوە، لە ڕاستیشدا سەردەمانێک ڤیتامین بی سری بەکاردەهات بۆ چارەسەری نەخۆشی تی بی، ئەمە دەکرێت وەک بەشداری مایکرۆبەکان لە ئڤۆلوشنی مێشک ناویبهێنین، بەڵام وەک بەشدارییان لە ئیڤۆلوشنی جەستە مایکرۆبەکان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە ئیڤلوشنی مرۆڤ و گۆڕینی شێوازی ژیانی ئەو میکرۆبانەی ئێمە ڕووبەڕویان دەبینەوە لە بنەماوە شکڵ و شێوەیان داوە بە شارستانییەتی مرۆڤ، لە کاتێکدا ئەژدادەکانی ئێمە بۆ چەندەها نەوە لە یەک شوێن دا دەژیان و هەمان خواردنیان دەخوارد، ئێمە ئێستا لە جووڵەداین لە سەرتاسەری جیهان دا مایکرۆبەکان ئاڵوگۆڕ دەکەین و هاوردە و هەناردەیان دەکەین.
ئێمە بە گەشت و جوڵەکانمان ئیکۆسیستمی مایکرۆبەکانمان تێکەڵاو دەکەین بە چاکە و خراپە گۆڕانیان تێدادەکەین، کاتێک زاناکان جینۆمی مایکرۆبەکانی لاشەیەکی مۆمیاکراویان خوێندەوە کە تەمەنەکەی دەگەڕایەوە بۆ 5200 ساڵ لەمەوپێش لە ئەنجام دا بۆیان دەرکەوت کە کۆمەڵە مایکرۆبەکانی ئەمڕۆ و ئەوکاتە بەتەواوی جیاوازبون، ئێمە بێ مەبەست بە گۆڕینی شێوازی ژیانمان جۆرێکی بەکتریا زاڵ دەکەین بەسەر جۆرێکی تر، ئێمە بێ ئەوەی بزانین گۆڕانکاری گەورە لە شێوازی ژیانی ئەوان دەکەین، ئەوانیش بە هەمان شێوە ژیانی ئێمە دەگۆڕن، دی ئێن ئەی میکرۆبەکانمان وەک جینۆمی سێیەمی ئێمە کاردەکەو دی ئێن ئەی ڤایرۆەکانیشمان جینۆمی چوارەممانن، لە هەندێ کات دا کۆدی جێنەتیکی ڤایرۆسەکان تێکەڵ بە دی ئێن ئەی ناو سپێرم یاخود هێلکەی مرۆڤ دەبێت و لە ئەنجام دا دەگوازرێتەوە بۆ نەوەی داهاتو، ئەندازیارکردنی جێنەتیکی مرۆڤ شتێکی تازە نیە، بەڵکوو شتێکە بۆ ماوەیەکی یەکجار زۆر بە شێوازێکی سرووشتی ڕودەدات، ڤایرۆسە کۆنەکان زۆر بە باشی توانیویانە خۆیان بخزیننە ناو جینی مرۆڤەکانەوە و گۆرانکاری لە ناو جینەکاندا بهێننە ئاراوە! هەواڵێکی دیکەی ناخۆش بۆ ئەوانەی شکۆمەندی مرۆڤ زۆر لایان گرنگە ئەوەیە مرۆڤ تەنها لە مێژوودا ڕەچەڵەکێکی هاوبەشی نەبوە لەگەڵ مەیمون و گیانەوەرانی دیکە، بەڵکوو هەر ئێستاش جەستەی مرۆڤ نیشتیمانێکە بۆ بەکتریاکان، وە بەکتریاکا ن لە زۆر ڕوەوە جڵەوی ڕەفتارەکانی مرۆڤی شکۆمەند دەکەن تا ڕادەیەکیش ئەوان دەتوانن داهاتوی ئێمە دیاری بکەن!
ئەم بابەتە 256 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دابڕان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
پارت و ڕێکخراوەکان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 17-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 18-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 26-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 256 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,834
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.36 چرکە!