ناو: چیایی
ناوی باوک: کەمال
ساڵی لەدایکبوون: 1982
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (چیایی کەمال سەعدی مستەفا)یە، ساڵی 1982 لە شاری هەولێر لەدایکبووە، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە، خاوەن بڕوانامەی ماجستێرە لە زانستی موزیک، ساڵی 1986 یەکەم پێشانگای منداڵانی کردۆتەوە، ساڵی 1997 لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکان بەشی مۆسیقا وەرگیراوە، لە گشت چالاکیە هونەریەکانی پەیمانگە یا بەدەنگ وەک کۆرس یان بە ژەنین بەشداری کردووە، ساڵی 1998 وەک مامۆستای وانەبێژ لە خانەی مامۆستایانی کچان وانەی کۆمپیۆتەری گوتۆتەوە، ساڵی 1999 بووەتە ئەندامی تیپی مۆسیقای شەرەفخانی بەدلیسی، ساڵی 2000 پارچە مۆسیقای (شادی) بۆ کەناڵی گوڵان تۆمارکردووە، ساڵی 2001 پەیمانگەی هونەرەجوانەکان بەشی مۆسیقا بە پلەی سێیەم تەواوکردووە، ساڵی 2002 مامۆستای هونەری بووە لە قوتابخانەی ڕێبەر لە کەلەک (خەبات)، ساڵی 2003 بووەتە مامۆستا لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی هەولێر بەشی مۆسیقا، ساڵی 2004 لە خولی یەکەمی کۆلیژی هونەر بەشی مۆسیقا وەرگیراوە، ساڵی 2005 دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای نەورۆز و سەرۆکی بووە، بەشداری لە هەموو ئاهەنگ و کۆنسێرتەکانی کۆلیژی هونەر بەشی مۆسیقا کردووە، ساڵی 2007 کۆلیژی هونەرەجوانەکان بە پلەی زۆر باشە تەواو دەکات، ساڵی 2008 لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکان بەشی مۆسیقا بووەتە بڕیاردەری بەش، ساڵی 2009 دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی مافی ئاواز دانەر و گۆرانی بێژ و مۆسیقا زانان بووە لە هەولێر، ساڵی 2010 وەک ڕاهێنەری مۆسیقا گەراوەتەوە کۆلیژی هونەرەجوانەکان بەشی مۆسیقا، ساڵی 2011 وەک یەکەم پاڵێوراو بۆ خوێندنی ماجستێر لە بواری مۆسیقا وەرگیراوە لەسەر ئاستی هەموو کوردستان، ساڵی 2012 وەک وانەبێژ لە چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر وانەی مۆسیقای گوتۆتەوە، ساڵی 2013 خوێندنی ماجستێری بە سەرکەوتووی تەواو کردووە لە زانستی مۆسیقا لە زانکۆی سەڵاحەددین کۆلیژی هونەرەجوانەکان بەشی مۆسیقا، بەشداری لە هەموو ڤیستیڤاڵ و کۆنسێرت و کار و چالاکیە هونەریەکان کردووە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و پەیمانگە و کۆلیژ، خاوەنی چەندین وتاری زانستییە لە بواری مۆسیقا لە ڕۆژنامە و گۆڤار و پەرتووکە زانستیەکان، چەندین چاوپێکەوتنی زانستی ئەنجامداوە لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و بەشداری چەندین بەرنامەی مۆسیقای هونەری کردووە، ساڵانە بە ئەنجامدانی کۆنسێرتی موزیکی بەشدارە لە یادکردنەوەی کەڵە هونەرمەندەکانی وەک (تایەر تۆفیق و ماملێ و عەلی مەردان و حەسەن زیرەک) تا دوایی، ساڵی 2014 دانەری میتۆدی (مێژووی موزیکی جیهانی) یە لە کۆلیژی هونەر و گشت پەیمانگە حکومی و نا حکومیەکان لە بەشەکانی موزیک لە هەرێمی کوردستان، ساڵی 2015 دانەری میتۆدی (ڕێبازەکانی توێژینەوەی زانستی) و (دەرونزانی) و (ڕێبازی وانە وتنەوەی هونەری موزیک) بووە لە کۆلیژی هونەرەجوانەکان، دانەری چەندین پارچە ئاواز و گۆرانی و موزیک بووە بۆ هونەرمەندان و هەوادارانی هونەری موزیک، بەشداری کردووە لە کردنەوەی چەندین خولی فێربوونی موزیک و ئامێری موزیکی عود لە شاری هەولێر، سەرپەرشتی زیاتر لە (70) پرۆژە و توێژینەوەی دەرچوونی بەکالۆریۆس لە موزیک کردووە لە پەیمانگە و کۆلێژی هونەر لە هەولێر، ساڵی 2014 تا 2017 بەرپرسی دڵنیایی جۆری بووە لە کۆلێژی هونەر بەشی موزیک لە هەولێر، ساڵی 2016 پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە لە ڤیستیڤاڵی کەلتوری مەملەکەتی مەغریبی لە شاری (تەنجە) و لەهەمان کاتدا بەشداریان کردووە لە یادی لەدایکبوونی مەلیکی مەغریب (محەمەد ئەلخامس) لە ڕبات و بانگهێشتی شاری کازابلانکە کراون لەلایەن ڕێکخراوی ئەمازیغیەکان بۆ ئەنجامدان و نمایشی هونەر و گۆرانی و موزیکی کوردی و گۆرینەوەی بیری هونەری کوردی لەگەڵ ئەمازیغیەکان لە مەغریب، ئەندامی لێژنەی زانستی بووە لە زۆربەی ساڵەکان لە بەشی موزیک لە کۆلێژی هونەر، خاوەنی چەندین سوپاس و پێزانین و بڕوانامەی ڕێزلێنانە لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین و کۆلێژی هونەر و بەشی موزیک و پەیمانگاکانی هونەر لە کوردستان، زۆرترین خەڵاتی ڕێزلێنانی وەرگرتووە لە ڤیستیڤاڵە هونەریەکانی گۆرانی و موزیک لەسەر ئاستی ناوەخۆ و دەرەکی، ساڵی 2018 و 2019 وەک وانەبێژ لە کۆلیژی بنیات لە زانکۆی ڕاپەرین لە فاکەلتی باخچەی ساوایان وانەی موزیکی گوتۆتەوە، ساڵی 2019 دوو توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارە زانستیەکانی ناوخۆیی بڵاو کردۆتەوە بە مەبەستی بەرز کردنەوەی پلەی زانستی، ساڵی 2020 پلەی زانستی بەرز کراوەتەوە لە مامۆستای یاریدەدەر بۆ مامۆستا لە کۆلیڤی هونەر زانکۆی سەڵاحەددین لە هەولێر، ساڵی 2020-2021 لە یەکەم کردنەوەی خوێندنی باڵای دکتۆرا لە بواری موزیک لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە و ئێستا قوتابی دکتۆرایە لە پسپۆری وردی موزیکۆلۆجی، ئەندامی کارایە لە زۆربەی ڕێکخراو و دەستە و کۆمەڵەکانی کوردستان وەک ڕێکخراوی هونەرمەندان و یەکێتی مامۆستایان و ژووری بازرگانی. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 40 mal angesehen