قەرا تووکەی گێچینە
هیچ پێ بڵقەی لێنینە
مردی تێدا زیندیینە
قەرا: قەڵا، گێچ: گەچ، قەرا تووکە، ناوی گوندێکە کە کوردستان بەعس کاولیکرد (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) قەرا تووکەی گێچینە، مەبەست لە کێلکەیە کە توێکڵەکەی گەچینە و ماددەیەکی کلسییە، لە مەتەڵەکەدا بە قەڵا بەراوردکراوە، هیچ پێ بڵقەی نینە، واتە: هیچ ڕێگەیەکی بۆچوونە ناو نییە، مردی تێدا زیندینە، واتە: هێلکە وەک شتێکی مردوو وایە: کە چی جوجەڵەی لێبەرهەم دێ. وەڵام (هێلکە) .[1]