پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,425
وێنە 105,693
پەرتوک PDF 19,157
فایلێن پەیوەندیدار 96,438
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
هەمووشتێک لەسەر کارەساتی ئەنفال بەکورتی
زانیارییان ل هەردوو ئالیێ بابەتی و زمانزانیدە پوخت و پولین دەکەین و بەشێوازەکێ سەردەمییانە ل بەردەستێ وە دادنێین!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەمووشتێک لەسەر کارەساتی ئەنفال بەکورتی

هەمووشتێک لەسەر کارەساتی ئەنفال بەکورتی
$هەمووشتێک لەسەر کارەساتی ئەنفال بەکورتی:$
بۆ هەرتاکێکی کورد پێویستە لانی کەم ئەم کورتەمێژووە لەسەر گەورەترین کارەساتی میلەتەکەی خۆی بزانێت.
کارەساتی ئەنفال (al-Anfal Campaign)، کە ئێستاکە ناسراوە بە جینۆسایدی کوردەکان وە بەسادەیی ئەنفال، ئەمە کۆمەڵکوژییەکە بە بەسەر کوردەکان دا هاتووە (نەوەک کەسە عەرەبەکان) لە باکووری ئێراق(باشوری کوردستان)، کورد جینۆناسید دەکرا لەلەیەن کەسێک کەسەرۆکی (حزب البعس العراقی) بوو بە ناوی #سەدام حوسێن# کە لە هەمان کاتدا سەرۆکی ئێراقی ئەو کاتە بوو وە ئەم کۆمەڵ کوژیە سەرکردایەتی دەکرا لەلایە عەلی حەسەن مەجید لە کۆتایی شەڕی ئێراق و ئێران ئەم حەملەیە لەسەر ناوی سورەتی ئەنفال بوو لە قورئان، ئەمە وەکوو کۆدێکی ناوی وابوو لە دەزگا بەعسیەکاندا بۆ زنجیرەیەک سیستەمی هێرشی خێرا دژ بە کوردەکانی باکووری ئێراق (باشووری کوردستان) بەکاردەهات، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە لێکدانەوەیەکی هەڵە بوو بۆ کوردەکان، چونکە کوردەکان لە هەمیشە بە بەهێزییەوە و بە ماڵ و بە حاڵ بەرگرییان لە کوردستان دەکرد بۆیە حزبی بەعسی عراقیش هەمیشە بەدوای ڕێگای نوێ دەگەڕا بۆئەوەی کورد و زمانی کوردی نەمێنێت و ئێڕاق هەمووی بە عەرەبی قسەبکات و ڕقی لە ئیرادەی گەلی کورد بووە و سەرەتایی ترین مافەکانی لێ بێ بەش کردوون و بۆ یەش ویستی لە ژێر ناوی ئەنفال کۆمەڵ کوژی بکات لەکاتێک دا %95 ی کوردستان ئیسلامن. کوشتارەکان و زڵم و زۆری بعس زۆری کرد لە ساڵانی 1989 و 1986 وە لە ساڵی 1988 گەیشتە لوتکە. وە پەلاماری زۆری کەمینەکانی ئێراقی دەدا وەکوو ئازەری (Assyrians) و شەبەک (Shabak) و تورکمانی ئێراقی (Iraqi Turkmens) و ئێزیدی (Yazidis) و ماندیان (Mandeans)، وە زۆربەی گوندەکان و کەلوپەلەکانیان ئەکردنە گرووپی جیاجیا و دوای ئەوە لە ناوی ئەبردن.
ڕێکەوت: 1986-1989
(بەمانامەیەکی تەواو 23 شوباتی 1988 – 6 ئەیلولی 1988)
ئاکام: شۆڕشی کورد لاواز بوو بەڵام دانەمرکایەوە٫
کاولکردنی 4500 گوند.

$سەرکردەکان و ڕێبەران:$
سەدام حوسێن
عەلی حەسەن ئەلمەجید
عیزەت دووری
سلطان هاشم أحمد محمد الطائی
حسین ڕشید محمد التکریتی
فرحان مطلک صالح الجبوری
صابر عبد العزیز الدوری
تاهر توفیق عانی
ئەیاد عباس ناسری
وفیق السامرائی

$هێزەکانی:$
فەیلەقی یەک
فەیلەقی پێنج
کتائب الدفاع الوطنی
شەڕکەر: 200000

$زیانەکان:$
بێسەروشوێن کردنی 182000 کەسی سڤییل.

$بەجینۆساید ناساندنی:$
سوید و نەرویج و بەریتانیا بەشێوەیەکی ڕەسمی کارەساتی ئەنفال (کۆمەڵکوژی ئەنفال) بە جینۆساید داناوە. لە 5 کانونی یەکەمی 2012 پەڕڵەمانی سوید ڕیکساداگ بڕیاری دا و لەلایەن پارتی سەوز بۆئەوەی جینۆسایدی کورد بناسێنێت. وە ئەو بڕیارە بە 349 ئەندام لەپەڕڵەمانی ئەڵمانیا پەسەند کرا.لە 28 شوباتی 2013 خانووی بەریتانی جەماوەر (British House of Commons) بەشێوەیەکی یاسایی جینۆسایدی ئەنفالی ناساند.

$ئەنفال واتای چییە؟$
ئەنفال هەشتەم سوورەتە لە قورئان وا لێک دەدرایەوە کە سەرکەون لە 313 کەس دوای کە موسڵمانی تازەبوون بەسەر 900 بت پەرست لە جەنگی بەدر لە ساڵی 624 ی کۆچی.ئەنفال دەقاو دەق مانای تاڵانکردنی دەدا لە جەنگ دا وە ئەمە بەکارهات بۆ هێرشێکی بەکۆمەڵی سەربازی بۆ فەتاندن و کوشتنیان، هەمیشە حکومەتی باعس بۆکارە دڕندەییەکانی پاڵپشتی ئایینی و نیشتمانی دەکردە پاڵپشت وە عەلی حەسەن مەجید فەرمانی تاڵان کردنی کوردەکانی دا. وە ئەم فەرمانەش جاشەکانی (جاش:کەسێکە کە سیخوڕی بۆ دوژمن دەکات) دەگرتەوە و ئەمانیش ئاژەڵەکانیان و ماڵ و سەروەت و سامانیان و ژنەکانیان دەبردن و لەسەر خۆیان یاسایی بوو.

$قۆناغەکانی ئەنفال:$
$ئەنفالی یەک$: ئەنفالی دۆڵی جافایەتی، (لە 23شوبات تاکو 19ئاداری 1988ی خایاند) ئەم شاڵاوە بە ەێرشکردن بۆ سەر گوندەکانی سەرگەڵووبەرگەڵویی دۆڵی جافایەتی لە 23شوباتی 1988 دەستیپێکرد، لە چەند قۆڵێکەوە بە درێژایی (80)کم لە بنگردەوە بۆ لای ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی دوکان و شارۆچکەی دوکان، لە وێشەوە بۆ شاری سلێمانی و شارۆچکەی ماوەت و چوارتای گرتەوە. ئامانجی ئەم هێرشە لەناوبردن و وێرانکردنی (25-30) گوندی دۆڵی جافایەتی و داگیرکردنی باراگاکانی سەرکردایەتی هێزی پێشمەرگە بوو لەم ناوچەیە. ئەم هێرشە باربڵاوە سنوری شارۆچکەکانی (سورداش، دوکان، سەرچنار، قەڵاچوالان، چوارتا)ی گرتەوە، بەسەر پەرشتی وەزیری بەرگری (سوڵتان هاشم) بوو.هێزە بەشداربووەکانی ئەم شاڵاوە پێکهاتبوون لە (20) لیوا شەست فەوج. لەم هێرشەدا نوێترین چەکی قوڕس بەکارهێنران کە بونە هۆی وێرنکارییەکی زۆۆر لەم ناوچانە، لە ئەنجامدا بووە هۆی وێرانکردی گوندەکانی (قمچۆغە، شاخەڕەش، دۆڵەڕووت، قزلەر، قەرەسەرد، ئاسۆس، قەرەچەتان، شەدەڵە، پیرەمەگرون، زێوێ، گەڕەدێ، دابان، مەرگەوشارستێن) هەروەها چەندین گندی تر. بەشێوەیەک هیچ گوندێک لەم ناوچەیە ڕزگاری نەبوو، وە ئەوانەی مابوونەوە توشی تاڵانکردن هاتن. سەرجەمی خەڵکی ئەو ناچەیە بەرەو ئێران هەڵاتن، هەندێکیشیان بەرەو سلێمانی چوون.

$ئەنفالی دوو$: لە (22ی ئادار تاکو 1ی نیسانی 1988 کۆتایی هات) ئەم هێرشە ناوچەی قەرەداغی گرتەوە لە (تەکیە، سێوسێنان، سەگرمە، دەربندباسەڕە، قۆپی قەڕاغ و چەند شوێنی تر) گشت گوند و ئاوەدانییەکانی ئەم ناوچە جوگرافیایەی گرتەوە. سەرەتای هێرشەکە بە کیمیابارانکردنی چەند شوێنێکی ستراتیژی لە ناوچەکە بوو بەشێوەیەکی زۆۆر سەخت کیمیاباران کرا. وە ئەم کارەش بووە ۆی دوبارە ئاوارەبونی خەڵۆی ناوچەکە کە بەشێکیان بەرەو سلێمانی ڕایان کرد، زیانیان کەم بوو بەڵام ئەو کۆمەڵەیەی بەرەو خوارووی گەرمیانرایانکرد ژمارەیەکی زۆریان دەستگیرکران کە دواتر شوێنبزرکران. لە ئەنفالی قەرەداغ ئەو هاووڵاتیە کوردانەی کە گیریان گیران یان خۆیان دا بە دەستەوە، بۆ سەربازگەی (قۆڕەتوویان)گواسترانەوە، کە نزیکەی هەشت هەزار کەس بوون لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج، پاشان گواسترانەوە بۆ سەربازگەی (تۆبزاوە) لە نزیک کەرکووک. ئینجا لەوێ گەنجەکان لەوانی تر جیاکرانەوە بەرەو شوێنی نادیار ڕەوانەکران، خەڵکەکەی تر لە ژن و منداڵ و کچی گەنج خرانە زیندانەوە بەڵام پیرەژن و پیرەمێردەکان بۆ (نوگرەسەلمان)ی بیابانی سەماوە گواسترانەوە، کە لەوێ ژمارەیەکی یەکجار زۆریان لە برسان و تێنوێتی و نەخۆشی دەمردن و تەرمەکانیان فڕێدەدرانە دەرەوی زیندانەکە.

$ئەنفالی سێ$: (لە 7 تا 20ی نیسانی 1988) شاڵاوی ئەنفالی سێ ناوچەی گەرمیانی گرتەوە، گەورەترین و بەرفراوانترین هێرش و پەلامار بوو لە ساڵی (1988) بۆ سەر کوردستان، کە ناوچەکانی (دوز، قادرکەرەم، کەلار، کفری، چەمچەماڵ، تێلەکۆ، پێباز، سەنگاو، تەکیە، بەشێک لە ناوچەی ئاغجەلەر) ی ڕاماڵی. زیانێکی زۆر گەورەی گیانی و ماددی بە دانیشتوای نزیکەی (5000) پێنچ سەر گوندی ئەم ناچەیە گەیاند، لە(14ی نیسانی 1988) دا چوار شارۆچکەی لە یەک کاتدا خاپوور کرا، نزیکەی بیست هەزار ژنومنداڵوپیاوی بۆ سەربازگەی قۆڕەتوو ڕەوانە کران، بۆیە ئەم ڕۆژە لە هەموو ساڵێک کراوەتە ڕۆژی یاد کردنەوەی تاوانە گەورەکەی ئەنفال لە کوردستان. هۆی زۆری ژمارەی گیرا و شوێنبزرکراوەکانی گەرمیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پارێزگای سلێمانی بەهۆی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بە ڕێگای چەند کەسانێکەوە بڵاویان کردبوەوە، کە حکومەت هەر خێزانێک (300) مەتر دووجا زەوی لەگاڵ قەرزی عقاری دەداتە گوندنشینەکان.ئەمەش وایکرد، کە خەڵکەکە هێمن ببنەوە و ڕانەکەن بۆیە ئەو ژمارە زۆرە دەستگیر کران.

$ئەنفالی چوار$: ئاوگەی زێی بچووک (لە 8ی نیسان تاکو 3ی ئایاری 1988) هێزەکانی ڕژێم دوای تەواوکردنی تاوانەکانی ئەنفالی سێ کە زۆرترین ژمارەی قوربانی و شوێنبزری لێکەوتەوە. لە هێرشەکانی بەردەوام بوو بۆ سەر ناوچەکانی تری کوردستان بە هەمان شێوە. جوگرافیای ئەم شاڵاوە ئاوگەی زێی بچووک بوو، کە هێڵی سنوری هەردوو پارێزگای کەرکووک و هەولێر پێک دەهێنێت. ئە ئاوگەیە شارۆچکەکانی ڕێدار، ئاغجەلەر، تەق تەق و چەند گوندێکی گەورەی وەک عەسکەر و گۆپتەپە دەگرێتەوە، کە دەکاتە دەشتی کۆییی تەق تەق و شێخ بزێنی گرتەوە. سەرەتای ئەنفالی چوار بە کیمیابارانی گوندی گۆپتەپە لە ڕۆژی (3ی ئایاری 1988) دەستی پێکرد بەهۆی فڕۆکەجەنگیەکان بۆمبیکیمیایی بەسەر خەڵکەکەی باراند کە قوربانیانی ئەم گوندە ب نزیکەیی (300) کەس دەخەمڵێنرێن، هاوکات گوندی (عەسکەری) بە هەشت بۆمبی کیمیاوی بۆردومان کرد. بۆ ڕێگرتن لە دەربازونی دانیشتوای گوندەکانی (گۆپتەپە) و (عەسکەر) و (حەیدەربەگ)، ڕژێم ئاوی بەنداوی دوکانی بەردایەوە تاوەکو خەڵکی ناتوانن لە زێیکە بپەڕنەوەو ڕزگار ببن.

$قۆناغی (ئەنفالی 5، 6، 7)$ دۆڵی چیاکانی شەقڵاوە و ڕەواندوز لە (15ی ئایاری - 26ی ئابی 1988): سەرەتای هێرشەکە لە (15ی ئایاری 1988) بوو، کە دوا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بوو. چەند فڕۆکەیەک کەوتنە کیمیابارانکردنی گوندەکانی (وەرە، نازەنین، کاموسک، سپیندارە، عەلیاوە، سماقولی)، بووە هۆی گیان لەدەستداانی ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی گوندەکان و مرداربوونی ئاژەڵەکانیان. توندترین هێرشی سوپای ئێڕاق بۆ ناوچەی دۆڵی بالیسان بوو، بڵام زیانی گیانی بە بەراورد لە گەڵ هێرشەکانی پێشو کەمتربوو، چونکە زۆربەی ئەو ناوچانەی سەر بە پارێزگای هەولێر چۆڵ کرابوون، خەڵکەکەی ڕاگوێزرابوون. گەورەترین زیان لەم ناوچەیە بەر گوندی (بلەی خوارو) کەوت، خەڵکەکەی شون بزر کران، لە ڕۆژی (7ی حوزەیران) شاڵاوی ئەنفالی پێنج کۆتایی هات.
سەرەتای ئەنفالی شەش لە (26ی تەمووز) بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی دۆڵی بالیسان و دۆڵێ مەلەکان و دۆڵی وەرتێ و دۆڵی هیران و سماقولی بە چەکی کیمیاوی دەستی پێکرد خەڵکەکەی دەرپەڕاند، پاشان لە لایەن حکومەتەوە ناوچکە دەگیرکرا، داواشیان لە خەڵک کرد خۆیان بە دەستەوە بدەن، لێبروودنی گشتی هەیە، بۆیە ژمارەیەکیزۆری خەڵکەکە هەڵخەڵەتان، خۆیان دا بە دەستەوە، دوای گرتنیان شوێن بزر کران. لەمیانەی شاڵاوەکانی ئەنالەکانی (5، 6، 7)، (52) گوند لە شارەدێیە خەلیفان و ڕەواندوز و خۆشناو وێرانکران، کە سەرجەم خێزانکانیان (2602) بوو.

$ئەنفالی کۆتایی (بادینان)$ لە (25ی ئاب 6ی ئەیلولی 1988): لە دای وەستانی شەڕی (ئێڕاق-ئێران)، دوا شاڵاوەکانی ئەنفال لە (8ی ئازی 1988) دەستی پێکرد، سوپای ئێڕاقق) دەستی واڵا بوو بۆ ئنفال کردنی ناچەی بادینان. ئەم شاڵاوە بە درێژایی ناوچەکانی (زاخۆ، ئامێدی، شێخان و ئاکرێ) گرتەوە. سەرەتا ناوچەکە بۆردومان کرا لە لایەن سووپای ئێڕاق بە (بۆمبی هێشویی و عنقودی کیمیاوی). خەسترین هێرشی هێشویی لە (24ی ئاب) بۆ سەر گوندی سپینداری قەد پاڵی چیای گارە بوو، کە بە درێژایی (30) کم شێنەکە بۆردومان کرا. بەڵام ژمارەی قوربانیەکان لە چاو ئەم بۆردومانە چڕە کەم بوو ئەویش بەهۆی کە پێشمەرگە توانیان پێشتر ئامۆژگاری و ڕێنمایی خۆپاراستن بڵاو بکەنەوە، بەڵام هەرچی ئاژەڵ و مەڕو مڵڵاتەکەیانبوو قڕیان تێکەوت، کێڵگەکانیش لە بەرهەم کەوتن.

حوکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 14 نیسان ی کردووە بە ڕۆژی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی ئەنفال.
ئامادەکردن و نووسینی: #دڵشاد مەجید قادر# (Dlshad M. Qadir) [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 774 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 7
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 13-04-2018 (6 سال)
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
فۆڵدەر: ئەنفال
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان سەرچناری ) ل: 11-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل : 11-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 774 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,425
وێنە 105,693
پەرتوک PDF 19,157
فایلێن پەیوەندیدار 96,438
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.438 چرکە!