ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد سێبیرانی
ناوی باوک: قادر عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1964
شوێنی لەدایکبوون: گوندی سێبیران
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (ئەحمەد قادر عەبدوڵڵا) یە، ساڵی 1964 له گوندی سێبیرانی گەورەی ناوچەی بەڕانەتی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی له سێبیران له قوتابخانەی وڵات و ناوەندی لە عەنکاوە تەواوکردووە، دەرچووی ناوەندیە، هەر لە منداڵییەوە تێکەڵ بە هونەری بەستە و حەیرانی کوردەواری بووە و تا ئێستا لەگەڵیدا بەردەوامە، سالی 2013 دەستی بەکاری هونەری کردووە، چوار کلیپی هه یه و زیاتر له (15) سیدیی هەیە، ساڵی 1978 هاوسەرگیری کردووە و باوکی پێنج کچ و سێ کوڕە، کاری ڕوژانەی شوفیرە له وەزارەتی ئاوەدان کردنەوه. [1]