بە زاتی شای لامەکانە
بەو حەبیبی ڕەسوولانە
لە ناکامیی خەسرەو خانە
یا جەرگم بوو بە بوریانە
فەوجی مەلایک لە سەما
بۆ خەسرەوم هان لە عەزا
ویردمان بووگە واوەیلا
تەسبیحمان ئاﮪ و ئەفغانە
دایم هان لە ناڵە و شینی
کول نەباتی سەرزەمینی
خوویان زاریی و گرینی
هەرچی بەرگی درەختانە
سەروان پایان ها لە گڵی
قومری دەستی لە ڕووی دڵی
نەوحەخوان جەمعی بوڵبوڵی
بۆ ناکامیی ئەو جەوانە
هەی هاوار هەی من بەدبەختم
چارە شووم و زامان سەختم
وەکی بەختم سیان ڕەختم
مەرگی تۆم دی بەم چاوانە
خەسرەوم، خاتر ناشادم
بەرزە لە عالەم فەریادم
هەر وەخت دەکەفی بە یادم
لەو مەجلیسی کیتابخانە
دەڵێی سەد نێشە لە جەرگم
دەوینم بەو چاوانە مەرگم
لە ئەسرین خوێنینە بەرگم
فیدات بم شایی زەمانە
ئامانە خاکم بوو بەسەر
بۆ سەرداری خەسرەوی فەڕ
بە جەوری چەرخی حیلەگەر
دەروون کەبابم ئامانە
یاڕەب باجەتی پێغەمبەر
لە ڕۆژی مەعرەکەی مەحشەر
بەخشی گونای ئەو جوانە
بە حەققی ئەو ئیمامانە
چونکە لەی دنیایی فانی
نەیکرد تا سەر کامەرانی
یاڕەب تۆ حەققی سوبحانی
سەربەرزی کەی لەو دیوانە
خەسرەو بەند بوو بەو زەنجیری
کۆتاکەر زاری و ئەفغانە
#مەستوورە ئەردەڵانی# [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 527 مرة