پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,514
وێنە 106,337
پەرتوک PDF 19,226
فایلێن پەیوەندیدار 96,793
ڤیدیۆ 1,357
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
موساسیر... شارە ونبووەکەی پەرستگای خواوەندی خالدی
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

موساسیر... شارە ونبووەکەی پەرستگای خواوەندی خالدی

موساسیر... شارە ونبووەکەی پەرستگای خواوەندی خالدی
ناونیشانی بابەت: موساسیر... شارە ونبووەکەی پەرستگای خواوەندی خالدی

نووسەر: محەمەد هەسنانی

بەشێک لە شوێنەوارناسان پێیان وایە ئەم شارە ونبووە لە سنووری شارەدێی #سیدەکان#ە
زۆرێنەی مێژووناس و شوێنەوارناسە بیانییەکان پێیان وایە، شوێنەواری ونبووی شاری #موساسیر#، یان شاری خۆر، لە باشووری کوردستانە. بەمەش چەندین تیمی شوێنەواریی بیانی کاری هەڵکۆڵینیان لە سنووری گوندی مجێسەر، سەر بە شارەدێی سیدەکان لە ئیدارەی #سۆران# کردووە.
لای خۆیەوە د.زێدان ڕەشید برادۆستی، پسپۆر و شوێنەوارناس دەڵێت: ”پەرستگای موساسیر یەکێکە لە گرنگترین شوێنە مێژوویی و شوێنەوارییەکان، کە ماوەیەکی زۆرە شوێنەوارناسان و مێژووناسان بەدوای شوێنی ئەم پەرستگایەدا دەگەڕێن، ئەگەر دڵنیابووین گوندی مجێسەری سنووری ئیدارەی سۆران موساسیری کۆنە، ئەوا ئەم پەرستگایەش لەوێ هەڵکەوتووە.“
عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، بە (باسکورد)ی ڕاگەیاند: موساسیر یەکێکە لە شار و سایتە هەرە گرنگانی جیهان، مێژوونووسان و شوێنەوارناسان چەندان ساڵە بەدوای دۆزینەوەی ئەو شارە ونەدا دەگەڕێن، کاتی خۆی موساسیر بۆ ئۆڕاڕتییەکان پەرستگا و شوێنێکی پیرۆز بووە، بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن، کە گوندی مجێسەری سەر بە شارەدێی سیدەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەوپێیەی پاشماوەی ژیانی شانشینیی #ئۆڕاڕتییەکان# لەو دەڤەرە نزیکە و بەردەنووسی #کێلەشین# و #تۆبزاوە# و چەند شوێنەوارێکی دیکە لە ناوچەی برادۆست دۆزراونەتەوە، هەروەها لە ڕووی زمانەوانییەوە، ناوی گوندی مجێسەر نزیکە لەناوی مەساسیر، بەمەش گومان دەکرێت ئەو شارە ونبووە لەو ناوچەیە بووبێت. بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران گوتیشی: بۆ دۆزینەوەی شاری موساسیر، چەندین تیمی شوێنەوارناسانی زانکۆکانی وڵاتانی بیانی، ڕوویان لە سنوورەکەمان کردووە و بە هاوکاریی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەواری #هەولێر# و بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کاری کنە و پشکنینیان لە گوندی مجێسەر و چەند ناوچەیەکی دەڤەری برادۆست کردووە، بۆ دۆزینەوەی ئەو شارە ونبووە.“
د. زێدان ڕەشید برادۆستی، پسپۆر و شوێنەوارناس، لە لاپەڕەکانی (55-56-57-58-59-158) لە پەرتووکی (دەڤەری برادۆست، جوگرافیا، مێژوو، شوێنەوار، کەلەپوور) لەبارەی شوێنەواری موساسیر دەینووسێت: دەڤەری برادۆست لەکۆنەوە هەرێمێک بووە و پێیگوتراوە (موساسیر)، یاخود ئاردینی، کە سەر بە هەرێمەکانی دەوڵەتی ئۆرارتۆ بووە، پایتەختی هەرێمەکەش هەر بە موساسیر ناو دەبردرا. هەرێمی مەساسیر لەپاڵ هەریەکە لە هەرێمەکانی (خوبوشکیا، شوبریا، گوممی، ئۆککو) بریتی بوون لەو هەرێمە سەربەخۆیانە، ی کە دەکەوێتە نێوان هەردوو دەوڵەتی ئۆراتی و ئاشووری، موساسیر وەک مەملەکەتێک بووە، کە پایتەختەکەشی هەمان ناوی هەبووە، بۆیە وەک شانشین دەکەوێتە گۆشەی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئاشوور و ڕۆژاوای کێلەشین، ئەو شانشینە دەکەوێتە نێوان شاری #شنۆ# و #گەلی عەلی بەگ# و بەرزاییەکانی چیای سپیلک، ئەمە وەک شانشین، شاری موساسیریش گومان دەکرێت گوندی مجێسەری ئێستا بێت، کە دەکەوێتە باشووری شارەدێی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست.
چەند بۆچوونی جیاواز هەیە لەسەر ناوی موساسیر، کە هەندێک پێیان وایە مەساسیر ناوێکی ئاشووری نییە، بەڵکوو ناوێکی خووری ئۆرارتییە، لەبنەچەکدا ناوەکە لەوانەیە لە موژاژیر یان موزازیرەوە هاتبێت و ئاشوورییە، بۆ یەکەم جار لە تێکستە مێخییەکانی پاشا ئاشوور ناسر باڵی دووەم (882-859پ.ز) بەشێوەی (kurmu -as-sir) هاتووە، بەڵام لەسەردەمی شەلمەنسەری سێییەم (824-858پ.ز) بەشێوەی (musasuru) هاتووە، ڕەنگە ئەمە دەربڕینێکی دیکەی ناوی موساسیر بێت، ئەم لێکدانەوەیەش ڕاستە ئەگەر بێتوو وشەی MUSASIR بە وشەیەکی لێکدراو دابنێین، کە لە دوو بەش پێکهاتووە، بەم جۆرەی خوارەوە (MUSU) واتە دەرچەکون دەرگاوە، بڕگەی دووەم (SIRU) واتا مار، بەڵام نەک مەبەست تیایدا خودی کونی مار بێت، بەڵکوو ئەمە تەنیا بریتییە لە ناسناوێک کە لایەنی جوگرافی و سیاسی و ئایینی لەبەرچاو گرتووە، هەرچیی شێوازی نووسینی ناوی موساسیرە، بە نووسینی مێخیی ئۆراتییەکان بە مەساسیریان دەگوت (ئاردینی)، ئەم وشەیە لەبنەڕەتدا ئۆراتییە. بۆیە لێکدانەوەی مانای وشەی ئاردینی دەبێت لەسەر بنەمای لێکدانەوەی زمانەوانیی خورییەکان بێت، چونکە زمانی ئۆرارتۆ لەگەڵ زمانی خوری لە یەک خێزانی زمانەوانین، هەربۆیە لەسەر ئەو بنەمایە بۆمان دەردەکەوێت، کە وشەی ئاردینی لەبنەڕەتدا وشەی ئارتینی خورییەکانەوە و وەرگیراوە، کە بەو اتای (شار) دێت هەندێک لە توێژەرەکان پێیان وایە، کە ئاردینی شارێکی خووری بووە و لەسەردەمی بنەماڵەی ئوری سێییەم بەتایبەتی سەردەمی پاشا شوڵگی بەناوی ئارینی هەبووە، ئەمەش لە تێکستێکی مێخی ساڵی (49)ی فەرمانڕەوای پاشا شولگی ناوی هاتووە، کە توێژەران پێیان وایە، ئەمە ناوێکی خوورییە و دواتر گۆڕاوە بۆ ئارتینی، پاشان لەسەردەمی ئۆراتییەکان نیوەی یەکەمی پێش زایین گۆڕاوە بۆ ئاردی، هەروەک لە تێکستە مێخەکییەکانی ئۆراتییەکان دەردەکەوێت، کەچی لەبەرانبەردا لە دەقە ئاشوورییەکان بە موساسیر هاتووە.
لە شاری موساسیر لە سەردەمی ئاشووری نوێدا (911-612 پ.ز) هەمیشە لە کێشە و ململانێدا بووە لەگەڵ ئاشوورییەکاندا، ناکۆکییەکانی نێوان ئەم دوو پاشانشینە نزیکەی شەش سەدەی خایاند، ئەو هەرێمە پیگەیەکی ستراتیژی، ئابووری، ئایینی، جوگرافی هەبووە، زیاتر لە 400 بەردنووس لەبارەی ئۆراتۆ و موساسیر دۆزراونەتەوە، زۆربەشیان دەکەونە نێوان ڕووباری ئاراس و مجێسەر و شاری وان، گرنگترینیشیان کێلی تۆبزاوە و کێلی کێلەشین و پەرستگای خالدی لە مەساسیر و تابلۆی (میهر) لە شاری وان، بەردنووسەکانی ئۆرارتی نووسینی مێخی (مسماری) و بە زمانی ئۆرارتی و زمانی ئاشووری نووسراون، موساسیر کۆنترین مەڵبەندی نیشتەجێبوونی خوداوەند و پەرستگای سەرەکیی خالدی بووە.
ئەو شوێنەوارناسە لە نووسینەکەیدا باسیشی لەوە کردووە، شوێنەوارەکانی گوندی مجێسەر، یاخود مەساسیر، دەکەونە نزیک شارەدێی سیدەکان، ئەم گوندە مێژوویەکی کۆنی هەیە و چەندین شوێنەواری گرنگ لەخۆ دەگرێت.
بەگوێرەی نووسراوە مێخییەکان، موساسیر لە هەزارەی یەکەمی پ.ز پایتەختی ئۆرارتییەکان بووە، توێژینەوەکان بەردەوامن لەسەر زانینی شوێنی ڕەسەن و سەرەکیی موساسیر، چونکە تا ئێستا بەتەواوی یەکلا نەبووەتەوە. بە بۆچوونی بەشێک لە شوێنەوارناس و مێژووناسەکان، موساسیر دەکەوێتە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەڵام تا ئێستا بەڵگەیەکی سەڵمێندراویان لە بەردەسدا نییە. بەشی هەرە زۆری شارەزایانی مێژوو و شوێنەوار، موساسیر بە گوندی مجێسەری برادۆست دادەنێن. بۆ ڕاستی و ڕوونیی زیاتری ئەم بابەتە، پێویستی بە کاری زیاتری هەڵکۆڵین و ڕووپێوی مەیدانی و توێژینەوەی زانستیی چڕتر هەیە.
پەرستگای موساسیر: یەکیک لە گرینگترین شوێنە مێژوویی و شوێنەوارییەکانە، کە ماوەیەکی زۆرە شوێنەوارناسان و مێژووناسان بەدوای شوێنی ئەم پەرستگایەدا دەگەڕێن، ئەگەر دڵنیابووین گوندی مجێسەر ئێستا موساسیری کۆنە، ئەوە ئەم پەرستگایەش لەوێ هەڵکەوتووە.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 334 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | baskurd.basnews.com
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 10-11-2022 (2 سال)
باژێر و باژارۆک: سۆران
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
فۆڵدەر: دیروکا کەڤن
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سارا سەردار ) ل: 07-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 10-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 10-11-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 334 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.1165 KB 09-11-2022 سارا سەردارس.س.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,514
وێنە 106,337
پەرتوک PDF 19,226
فایلێن پەیوەندیدار 96,793
ڤیدیۆ 1,357
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.172 چرکە!