پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,724
وێنە 106,196
پەرتووک PDF 19,173
فایلی پەیوەندیدار 96,676
ڤیدیۆ 1,331
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
چۆنیەتی وتنەوەی هۆنراوە و سروود
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چۆنیەتی وتنەوەی هۆنراوە و سروود

چۆنیەتی وتنەوەی هۆنراوە و سروود
ناونیشانی بابەت: چۆنیەتی وتنەوەی هۆنراوە و سروود
ناوی نووسەر: #عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی#
یەکێک لەو بابەتانەی کە منداڵان بە پەرۆشەوە گوێی لێدەگرن و چێژ و خۆشیی لێوەردەگرن هۆنراوەیە (شیعر) کە وەک گۆرانی دەیڵێنەوە. هۆنراوەی منداڵانیش وەک دەزانین تایبەتمەندی خۆی هەیە و وا باشە ئەو مامۆستا بەڕێزانەی کە لە قوتابخانەدا بە قوتابیانی دەڵێن شارەزاییان تێیدا هەبێت تا زیاتر سەرکەوتووبن لە هەڵبژاردنی ئەو هۆنراوانەی کە دەیانەوێت بە قوتابیانی بڵێن هەر لە باخچەوە تا پۆلەکانی دواتر. مەرجەکانی هۆنراوەی تایبەت بە منداڵانیش بەکورتی لەم خاڵانەدا خۆی دەبینێتەوە:
یەکەم: کورت و پوخت بن و کۆتاییەکی باشی هەبێت، بە شێوەیەک کە منداڵ خوێندییەوە یان بۆی خوێندرایەوە چاوەڕوانی دێڕی تر نەکات.
دووەم: وشەکانی سەر بە فەرهەنگی منداڵان بن.
سێیەم: هەوڵبدرێت وشەی نامۆی بە منداڵ زۆر تێدا نەبێت.
چوارەم: بەپێی ئاستی تەمەنی منداڵ نووسرابن.
پێنجەم: باس یان وشەی (کوشتن، مردن، خنکان، خوێن...)ی تێدا نەبێت یان هەر وشەیەکی تر لەمانە تا لەڕووی دەرونییەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر منداڵ جێ نەهێڵێت.
شەشەم: هەوڵبدرێت ئاسۆی بیرکردنەوە و خەیاڵی منداڵ فراونتر بکات.
حەوتەم: گرنگی بە بەهاکان بەگشتی بدات بەتایبەتی بەها پەروەردەیی و زانستی و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی و هەر بەهایەک کە شاعیر بەلایەوە گرنگ بێت.
هەشتەم: ڕەچاوی لایەنی دەرونی تێدا بکرێت.
نۆیەم: هەوڵبدرێت کە خاک و نیشتمان و ژینگە و باوک و دایک و خێزان و مامۆستا لای منداڵان خۆشەویست تر بکات، هەروەها گیاندار و باڵندەکانیش.
دەیەم: بەکارهێنانی فەنتازیا(خەیاڵ) زیاتر وا لەمنداڵ دەکات کە چێژی لێوەربگرن و زیاتر لایان بمێنێتەوە.
یازدەیەم: گرنگی بدرێت بە زمان و ڕێزمان و ناکرێت لەپێناو سەروا و وەزنی شیعردا فەرامۆش بکرێن.
دوازدەیەم: تا چیرۆک ئامێز بێت باشترە و زوو دەگاتە منداڵ.
سێزدەیەم: مۆسیقایەکی ناوەوەی هەبێت کە لەکاتی خوێندنەوەیدا منداڵ هەستی پێبکات
چواردەیەم: هەوڵبدرێت لە شیعردا زانیاری هەڵە نەدرێت بە منداڵ، بۆیە وا باشە شاعیر کە بۆ منداڵان دەنووسێت شارەزاییەکی باشی هەبێت بۆ ئەوەی نەکەوێتە هەڵەوە.
لە ڕاستیدا دەبووایە وەک پڕۆگرام لە وەزارەتی پەروەردە کۆمەڵێک هۆنراوە و سروودی تایبەت لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە ئامادە بکرایە کە لەقوتابخانەدا لەبەردەست مامۆستایاندا بوایە تا بەپێی گونجاندن و بابەتی هۆنراوەکان بۆ ئەو پۆلەی دەیانەوێت لێیهەڵبژێرن و بە منداڵانی بڵێن. لیژنەکەش وا باشە لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لەم بوارانەدا سەرپەرشتی بکەن (هۆنراوە، دەروونناسی، ژینگەیی، تەندروستی، زمانەوانی، کەلتوریی و کەلەپور، زانستی....) چونکە منداڵ لە قۆناغی باخچە و بنەڕەتییدا کە بنیاتنانی کەسایەتیی خۆیان و دروستکردنی کۆمەڵگەیە بە شێوەیەکی ورد و زانستییانە کاریان بۆ بکرێت تا سبەینێ کەسانێکی ڕۆشنبیر و چالاک و دروست دەربچن، چونکە بمانەوێت و نەمانەوێت هۆنراوە کاریگەری خۆی بەهەردوو شێوەی ئەرێنی و نەرێنی لەسەر منداڵ جێدەهێڵێت. خۆمان کە گەورەین تا ئێستاش ئەو هۆنراوانەمان لە بیرە کە کاتی خۆی مامۆستا بەڕێزەکانمان پێیان وتووین. بۆیە بۆ وتنەوەی هۆنراوە بە منداڵان وا باشە مامۆستا ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکات.
یەکەم: هەڵبژاردنی هۆنراوەیەک کە گشت مەرجەکانی هۆنراوەی تایبەت بە منداڵانی تێدابێت.
دووەم: گونجاو بێت بۆ ئەو پۆلەی کە دەیەوێت بەمنداڵی بڵێت، واتا لە ئاستی تەمەنیاندا بێت.
سێیەم: کورت و پوخت و ئاسان بێت و بە ئاوازێک بوترێت.
چوارەم: بۆ مەبەستێک بێت کە مامۆستا پێشتر دیاریکردووە، نەک ئەو ڕۆژە و بەڕێکەوت هۆنراوەیەکی هاتە بەردەست یەکسەر بۆیان بنووسێت و پێیان بڵێت.
پێنجەم: پێشتر ئامادەکاری بۆ ئەو هۆنراوەیە کردبێت کە هەڵی بژاردووە و دەیەوێت بەمنداڵی بڵێت، بزانێت خاوەنەکەی کێیە؟ کورتەیەک دەربارەی ژیان و بەرهەمەکانی و ئەگەر پەرتوک یان نامیلکەی چاپکراوی هەبوو، یان لەگۆڤارە تایبەتەکانی منداڵاندا ناوی هەبوو بۆ منداڵی باس بکات.
شەشەم: پێویستە ئەو سەرچاوەیەش دیاری بکات کە هۆنراوەکەی لێوەرگرتووە، تا منداڵ ئەگەر کەوتە بەردەستی جارێکی تر بیخوێنێتەوە کە لەمەوەش مامۆستا دەتوانێت حەزی خوێندنەوە لای منداڵ پەرە پێبدات تا منداڵان لەسەرەتاوە خوێندنەوە بکەن بە کەلتور.
حەوتەم: ئەگەر لەقوتابخانەدا پەرتوکخانەی تێدا بوو لەوێ بوترێتەوە باشترە و سەرچاوەکان لەوێ هەن و لێرەشەوە هەر کاریگەری ئەرێنی لەسەر منداڵ دروست دەکات بۆ زیاتر ناسینی پەرتوکخانە و خۆشەویستکردنی پەرتوک و گۆڤار و خوێندنەوە.
هەشتەم: خۆ ئەگەر ژوری مۆزیک لە قوتابخانەکەدا هەبوو لەوێ کاریگەری باشتری دەبێت بەمەرجێک مامۆستا خۆی شارەزای مۆزیک بێت و بتوانێت ئامێرێک بژەنێت و پێشتر ئاوازێکی گونجاوی بۆ ئەو هۆنراوەیە دانابێت کە دەیەوێت پێیان بڵێت.
نۆیەم: ئەگەر شارەزای مۆزیک نەبوو دەتوانێت سود لە هاوڕێکانی وەبگرێت و هاوکاری بکەن بۆ ئەوەی ئاوازی بۆدابنێن، یان ئەگەر ئەوان ئاوازیان داناوە بۆ هەمان هۆنراوە کە دەزانن گونجاوە بە تۆمارکراوی لێیان وەربگرێت بۆ قوتابییەکانی خۆی سودیان لێوەربگرێت.
دەیەم: مامۆستا دەشتوانێت سود لەو گۆرانییە تۆمار کراوانە وەربگرێت کە تایبەتن بە منداڵان بەمەرجێک هۆنراوەکە ئەو خاڵانەی لەخۆگرتبێت کە لەسەرەتاوە باسمان کرد.
یازدەیەم: واباشە مامۆستا ئاگاداری ئەوە بێت کە لەهەر پەرتوکێک نووسرا هۆنراوەی پەروەردەیی یان بۆ منداڵان، مەرج نییە هەموو هۆنراوەکان گونجاوبن و پەروەردەیی بن و دووربن لە وشە و وێنەی نەشیاو. بۆیە پێویستە مامۆستا ئامادەکارییەکی باشی بۆ بکات و بە وردیی و بە باشی هەڵسەنگاندنی بۆ بکات و بیخوێنێتەوە ئەوسا بڕیار بدات کە بە منداڵی بڵێ، چونکە کارێکی وا ئاسان نییە.
دوازدەیەم: ئەگەر لە قوتابخانەدا (داتاشۆ) هەبێت، مامۆستا دەتوانێت بۆ ئەو کارە سودی لێوەربگرێت.
$شێوازی وتنەوەی هۆنراوە یان سروود:$
هەموو ئەو ڕاستییە دەزانین کە منداڵان بەگشتی زۆر حەزیان لە گۆرانی و مۆزیکە و بەگوێگرتن لەگۆرانی دڵخۆش دەبن و جیهانە تایبەتەکەی خۆشیان وا دەخوازێت کە بۆ ئەوەی چێژ لە ژیان و سەردەمی منداڵی وەربگرن ئێمەی گەورە بە وریاییەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکەین و وەک مافێکی ڕەوای خۆیان لەو کارە بڕوانین. بۆیە مامۆستایانی ئازیز کە هەمیشە پێشەنگ بوون لە پەروەردە و فێرکردندا بەهەمان شێوە لەم کارەشدا هەر پێشەنگن و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە لە ئەستۆی ئەوان. لەکاتی وتنەوەی هۆنراوە یان سروود دا پێویستە گرنگی زیاتر بەم بوارە بدرێت و بەشێوەیەکی گونجاو و ڕێگایەکی ئاسان کە منداڵان هەم چێژی لێوەربگرن و هەم هۆنراوەکەش بە ئاسانی لەبەر بکەن.
یەکەم: سەرەتا مامۆستا هۆنراوەکە جارێک بەدەنگەوە بۆ قوتابیان بخوێنێتەوە تا بتوانێت حەزی منداڵەکان بۆ هۆنراوەکە لەسیمایانەوە ببینێت.
دووەم: پاشان چیرۆک ئاسا باسێکی کورتی هۆنراوەکە بکات و ناوی خاونەکەی بە منداڵان بڵێت.
سێیەم: ئیتر دێڕ دێڕ لەسەر وایت بۆردەکە بینووسێت و بەو ئاوازەی کە ئامادەی کردووە خۆی بیڵێت و ئەوانیش لەدوایەوە بیڵێنەوە.
چوارەم: کەزانی دێڕی یەکەم بەباشی دەڵێن ئەوا دەتوانێت دێڕی دووەم بنووسێت، بەمشێوەیە تا کۆتایی هۆنراوەکە.
پێنجەم: دواتر دەتوانێت یەک یەک قوتابیان هەڵبسێنێت و بیڵێنەوە.
شەشەم: لەم وتنەوەیەدا مامۆستا دەتوانێت ئەوانە دیاری بکات کە دەتوانن باشتر بەو ئاوازە بیڵێن و زووتر لەبەریان کردووە وەک کۆرسێک.
حەوتەم: دواتر جارێک ئەمان وەک کۆرس بیڵێن و ئەوانەش کە ماون دوای ئەمان بیڵێن و جاری سێیەم هەمووان پێکەوە بیڵێن.
هەشتەم: بەدووبارەکردنەوەی لەم شێوەیە لەگەڵ مامۆستا هەمووان دەتوانن هۆنراوەکە لەبەر بکەن..
نۆیەم: ئیتر داوا لە قوتابیان بکات کە لە پەڕاوی تایبەتدا بینووسن. بۆ وانەی داهاتوو دووبارە بکرێتەوە باشتر و ئاسانترە لای قوتابیان و بە دووبارەکردنەوەش زیاتر لەبەری دەکەن و بەخۆشییەوە دەیڵێنەوە. [1]
ئەم بابەتە 336 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: منداڵان
پۆلێنی ناوەڕۆک: پەروەردە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 06-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 336 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
کورتەباس
پانکریاس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
کورتەباس
خەون لای فرۆید
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
12-12-2021
هاوڕێ باخەوان
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,724
وێنە 106,196
پەرتووک PDF 19,173
فایلی پەیوەندیدار 96,676
ڤیدیۆ 1,331
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
کورتەباس
پانکریاس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
کورتەباس
خەون لای فرۆید
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.094 چرکە!