ناونیشانی پەڕتووک: ئیسلام وەک خۆی
ناوی نووسەر: سەڵاحەددین ئەحمەد
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕێنوێن
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە لەم بەشە سەرەکیانە پێکهاتووە: ڕێخۆشکردن: (پێناسەی ئیسلام، ئیسلام و عەقڵ، ئیسلام و فەلسەفە، تایبەتمەندییە گشتییەکانی ئیسلام).
بەشی یەکەم: بیروباوەڕ و عەقیدەی ئیسلامی. بەشی دووەم: ئەخلاق و ڕەوشتی ئیسلامی. بەشی سێیەم: عیبادەت و پەرستش. بەشی چوارەم: سیستمە ئیسلامییەکان. بەشی پێنجەم: کۆمەڵگەی ئیسلامی. بەشی شەشەم: فکر و فەلسەفەی ئیسلامی. بەشی حەوتەم: ئافرەت لە ئیسلامدا. بەشی هەشتەم: جیاوازی و ڕاجیایی و توراس و کەلەپوور. بەشی نۆیەم: شارستانیەتی ئیسلامی. بەشی دەیەم: مەبەستەکانی شەریعەت (مقاسد الشریعە).
لە سۆنگەی گشتگیری پەرتووکەکە بۆ زۆربەی بابەتە سەرەکییەکان، دەتوانم ناوی بنێم (مەوسوعەی ئیسلامناسی) لە سۆنگەی بابەتی بوون و هاوسەنگی بوون و ڕوونی و ڕەوانی و..... ناومنا (ئیسلام وەک خۆی)، چونکە - بەتێڕوانینی خۆم - وەک خۆی خستوومەڕوو، بێ لادان و تێکدان و زیادەڕەوی و کەمڕەوی.[1]