کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,512
ۋېنۍ 106,130
کتېبۍ PDF 19,170
فایلی پەیوەڼیدار 96,511
ڤیدیۆ 1,308
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
دکتۆر کەمال میراودەلی : نهێنیی نەتەوایەتی کورد ; دارخورما نابێت بە داربەڕوو، قەندیل – یش نابێت بە قەعقاع!
کوردیپێدیا، ئاڼە زانیارییەکېش ئاسانی کەرڎېنۍ! چە ڕاو مۆباییلەکەو وېتۆ نیم ملیۆن تۊمارۍ ئینێ باخەلەتانە!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەمال میراودەلی

کەمال میراودەلی
دکتۆر #کەمال میراودەلی#
(1)
هەر لەم چەند ڕۆژانەداچەند وتارێکم بەرچاوکەوت دژی نەتەوایەتی یان ناسیۆنالیزمی کوردیی: لە ڕوانگەیەکی ئیسلامییەوە، لە ڕوانگەیەکی مارکسییەوە، لە ڕوانگەیەکی بیری ڕۆژاوایی مۆدیرنیستەوە. هەموو نەفرەت لە ناسیۆنالیزم دەکەن. ناسیۆنالیزمی مۆدێرنی ئەوروپایی ئۆریەنتالیست و کۆلۆنیالیست نا، ناسیۆنالیزمی نەتەوەی سەردەست و وەتوێن و جینۆسایدکەر و ئەنفالچی نا، ناسیۆنالیزمیی داگیرکەرەکانی عەرەب وتورک و فارس نا: ناسیۆنالیزمی کوردیی. کە بەلای زۆریشیانەوە هەر نەبووە و هەر دروستنەبووە و نابێ، چونکە کورد خۆی نەبووە بە نەتەوە و هێشتا مەرجی نەتەوەبوونی تیدا نییە. ئەی نازانم چی بە نەعلەت دەکەن؟
کورد نەتەوەیەو و نەتەوە بووە و ڕەنگە یەکەمین نەتەوەی دنیاش بووبێت. یۆنانییەکان لە میدییەکانەوە مانای نەتەوەبوون و ناسنامەی نەتەوەیی فێربوون و بە دژایەتی ئەوان بیری نەتەوایەتی خۆیان بنیات نا و بە دین و فەلسەفە و زانستی ئەوان فەلسەفە و زانستەکانی خۆیان دامەزراند.
بەلام کورد، لە ئاستی تیوریی نووسراودا، قەت بیری نەتەوایەتی و پرۆژەی نەتەوایەتی و بزوتنەوەی ناسیۆنالیزمی ڕاستەقینەی نەبووە: تا ئێستا، جگە لە هەوڵەکانی شاعیرانی کورد بە پلەی یەکەم خانی و حاجی قادرو فانی، پرۆژەیەکی جددی بیری نەتەوایەتی گشتگری گەلالە نەکردووە.
سەرۆکەکانی کورد قەت لە ئاستی هوشیاری نەتەوایەتیدا نەتەوەیی نەبوون و مانا و ناوەرۆک و دامێنی جیهانی بیر و پرۆژەی نەتەوایەتییان نەزانیوە و گوێشیان نەداوەتێ.
جگە لە قازی نەمر کە وتارە گرنگەکانی سەرەتاکانی بیری کوردستانیی و نەتەوەیی و ئازادیخوازی سەرکردەیەکی بیرمەند و پێشکەوتنخواز نیشان دەدەن، هەموو سەرکردەکانی دوای ئەو، تا ئۆجەلان، تاقە وتارێکیشیان نییە کە بیری نەتەوایەتی ڕاستەقینەی تێدا بەدی بکرێت.
دوای قازی نەمریش وەک بزوتنەوەش، ئەوانەی پێیان دەوترێ شوڕشی کورد، زیاتر پرۆژەی ئیمپریالیزم و داگیرکەران بوون [ئەمریکا، ئیسرائیل، ئێران، سوریا، عەرەبی خەلیج] بۆ بەکارهێنانی کورد خۆی، دژی بیرو ئامانجی نەتەوایەتی کوردی.
نەک هەر #مستەفا بارزانی# لە زیاتر لە50 سالی تەمەنی خەباتیدا یەک وتاری بیری نەتەوەیی نییە، ناوی عەرەبیشی لە کوڕەکانی ناوە، کوڕەکانیشی ناوی عەرەببیان لە نەوەکانی ناوە. یەک هەنگاویشی بێ فەرمانی دەرەوە و داگیرکەر نەناوە. خۆ وتارە سەقەت و بۆشەکانی بارزانی کوڕیشی، لە وتاری بنەماڵەچێتی و بارزانیزم – یان تێنەپەڕاندووە. تالەبانی – یش لە یادی حیزبەکەی خۆشیدا، لە شاری کوردایەتی، بە عەرەبی وتاری دا. ئەوەندەی عەرەبیزم و ناسریزم و بەعسێتی و لە بیرو کرداری خۆپەرستانەو هەلپەرستانەی تالەبانییدا هەیە، بیری کوردایەتی نییە.
هێچ دەسەلاتیکێش لە مێژووی کوردا، هێندەی دەسەلاتی گەندەڵی ئێستای باشوور دژەنەتەوەیی نەبووە. دوژمن بە کوشتنی جەستە و بردنی بەشێک لە خاک وازی دەهێنا ئەمانە بە کوشتنی ڕۆحی ئینسانی کورد و دابەشکرن و زبڵاندنی زمانەکەی و داڕزاندنی کەلتوورەکەی و قوتدانی هەموو خاکیش وا زناهێنن.
تەنیا بە هاتنی پەکەکە و ئۆجەلان، پرۆژەی نەتەوایەتی کوردی، وەک ناوەرۆکی نەتەوەیی و ئازادیخوازیی و کوردستانیزم، تا ڕادەیەکی باش لەئاستی تیۆریی و پراکتیسدا، لە ئاستی بیر وخەباتی نەتەوایەتیدا، دوای دابرانی نیوسەدەیەک، خۆی زیندوو کردەوە و خۆی گرت. بۆیە سەیر نییە هەموو دوژمنانی کورد، ڕاستی هەموو دوژمنانی ئازادیی لە دنیادا، هەر لە ئەنقەرەوە تا تەلئەبیب و پاریس و واشنتۆن، بە هێزە کوردە زۆڵ و بێگانەپەرست و نۆکەرەکانیشەوە، لە هەولی لاوازکردن و لە ناوبردنی پەکەکە دا بن.
ئیدی نازانم کام نەتەوە و نەتەوایەتی کوردییە دژی دەوەستن!
کە کورد بڵێ: ئێمەش نەتەوەین با زمانی ستانداردمان هەبێت زڕە مارکسیستەکان نایەن جەدەلێکی زانستیی بکەن و لێکۆلینەوەی دایەلێکتە زەبەند و دەوڵەمەندەکانی زمانەکەیان و ڕێزمانەکانیان بکەن، ئایدیۆلۆجییانە دەڵێن : بێدەنگ بە ئەی شۆڤێنیزمی کوردیی، تۆ دوو نەتەوە و دوو زمانیی. دەیان گەلی ئازادیخواز مارکسیزمیان بۆ سەربەخۆیی نەتەوەیی و ژیاندنەوەی نەتەوەیی خۆیان بەکارهینا، زۆر لە زڕە بۆرجوازیی و فشە مارکیستەکانی کورد، ڕووکەشیکی دروشمیی جاهیلانەی پووچەڵی مارکسیزمیان، بۆ پڕکرنەوەی نەقسی کەسێتی خۆیان و یێگانەپەرستیی و گالتەکردن بە نەتەوە و کەلتوور و هەستی نەتەوایەتی گەلی خۆیان بەکار هێناوە.
گەر کورد بلێ: من کوردم پێش ئەوەی مسلمان بم چونکە ئەوە فەرمایشتی خودای گەورە خۆیەتی لە قورئاندا کە نەتەوە و نەتەوایەتی پێش دین دێت و خودا یەکەمجار ئینسانی وەک نێرو مێ و گەل و هۆز و زمانی جیاواز دروست کردووە تا یەکتر بناسن، ئەوسا بۆ هەر نەتەوەیەک پێغەمبەرێکی بە زمانی خۆیان بۆ ناردووە تا خودای خۆیان لە ڕێگای زمانی خۆیانەوە بناسن، و زمانی نەتەوەیی لای قورئان پیرۆزە و ئایاتێکە لە ئایاتی قودرەت و ئیرادەی خودایی، بێگانەپەرستە خۆفرۆشەکان بەناوی ئیسلامەوە شەیتانییانە ئەم حەقیقەتە ئیلاهییە بۆ خاتری بیری ڕەگەزپەرست و داگیرکار و غەزاچی و ئەنفالچیی جەهالەتی عەرەبی هەلدەگێرنەوە و دژ بە زمان و بیری نەتەوەیی و کەلتوورو مێژوو مافی ئازادی و سەربەخۆیی کوڕو کچ و نەتەوەی خۆیان کار دەکەن و بیری جەهالەت و خەرافات و مێژووی غەزاو کوشتوبرو ئەنفالی کورد هەر لە قەعقاعەوە تا ئەنفالی سەدددام بە قورگی گەنجانی کوردا دەکەن و لە زمان وکەلتوور ئەدەبیات و خەباتی ئازادیخوازی نەتەوەیی دایان دەبڕن.
ئەمە لە هەندی حاڵدا گەیشتۆتە ئەو ڕاددە ڕۆح-فرۆشیی و تاغوتپەرستییەی هەر وەک چۆن ئەتاتورکییەکان و شۆڤێنیستەکانی فارس و عەرەب کردوویانە، ئەوانیش فشار بخەنە سەر خێزانانی هەژارتا ناوی عەرەبی لە منالەکانیان بنێن.
زۆر نەتەوە دینیان بۆ خزمەتی نەتەوەی خۆیان بەکار هێناوە: بیری سوننی سەلەفی ئایدۆلۆجییەتی عەرەبچێتی ڕەگەزپەرست و شۆڤێنیی و غەزاچیی و ئەنفالچییە بەرامبەرگەلانی غەیرە عەرەب بۆ داگیرکردنی خاک و ولاتیان و لە ڕەگوریشە هەلکەندنی ناسنامەی نەتەوەیی و زمان و کەسێتیی و کەلتوورو ئەدەبیات و هونەر و فۆلکلۆرو میراتی نەتەوەییان و لەئەنجامی ئەوانەشدا داڕماندنی کەسێتیی نەتەوەیی و وکەرامەتی ئینسانی و هەست و هوشیاریی ئازادیخوازانەیان وەک مرۆڤ.
شیعیزم – یش ئایدیۆلۆجییەتی شۆڤینیی نەتەوایەتی فارسە بەرامبەر نەتەوایەتی عەرەب و غەیرە فارسی ناوخۆی و هەولی بەردەوامی تواندنەوەو سرینەوەیان.
کوردیش گەرچی هەوڵی نەداوە یان بۆی نەلواوە فۆرمی نەتەوەیی خۆی بۆ ئیسلام گەلالە بکات، بەڵام پێشەوا ڕێبەرو شەهیدەکانی بزوتنەوەی نەتەوایەتی کوردی وەک شێخ عەبەیدوڵلای نەهریی و شێخ سەعیدو سەید ڕەزاو شێخ مەحموود و قازی محەممەدو مەلامستەفای بارزانی، مەلاو ڕێبەی دینی بوون. بەلام وەک تیگەیشتنی ڕاستی دین، خزمەتی نەتەوەکەیان وشەهیدبوونیان بۆ ئازادیی بە ئەرکی دینی و نەتەوەیی خۆیان زانیوە. نووسەرو شاعیرە هەرە گەورەو پێشکەونتنخوازو خاکپەرست و نەتەوەخوازەکانیشی مەلاو پیاوی دینیی بوون: هەر لە مەلای جزیری و فەقێ تەیران و ئەحمەدی خانی یەوە بۆ خانای قوبادی و مەولەوی و نالی و سالم و مەحوی و حاجی قادری کۆیی و موفتی و مەلای گەورەو قانع و هتد. ئەوانە هەموو ئەو باوەرەپێرۆزەیان سەلماندووە کە نەتەوایەتی پێش دینە، ئیمان پێش هەموو شتێک خۆشەویستی نیشتمان و ئینسانە، و تاماڵ پێویستی پێ بێت لە مزگەوت حەرامە و زمانی نەتەوایەتی پیرۆزترین نیشانەو دیاری خودایە بۆ ئینسان، چونکە کەس نازانێ لە کوێ و لە چ ولاتێکدا لە دایک دەبیت و خوداوەند چ زمانێکی پێ دەبەخشێت.
زمان جەوهەری ئەو عەقڵەیە خودا بە مرۆڤی بەخشیوە، بە بێ بەکارهێنانی زمان عەقل دەرناکەوێ و گەشە ناکات و مرۆڤ ناتوانێت خودای خۆی بە زانستەوە بناسێت.
لە مێژووی کوردا هەرگیز جیاوازی دینی و دنیایی، و دینی و نەتەوەیی نەبووە. نەتەوەییترین ڕێبەرو شاعیرەکانمان دینییترینیان بوون. دینیترینییان نەتەوەەترینیان بوون. تەنیا لێکۆڵینەوەیەکی وردی مەم و زینی شێخی گەورە ئەحمەدی خانی و کارەکانی ڕێبەری مەزن پیرەمێرد بەسە بۆ ڕوونکردنەوەو سەلماندنی ئەم ڕاستییە.
دابەشکردنی عەلمانیەت و دیانەت، بدعەیەکە سەهیۆنییەکان و غەرب بۆ دابەشکردنی کۆمەلگاو خیزانان و گەنجانی کۆمەلگا ئیسلامییەکان و قوولترکردنەوەی ناکۆکییە دروستکراوەکان و سیاسەتی : [دابەشیان کەو داگیریان کە] دایانهێناوە.داگیرکەرانیش لە ڕێگای نۆکەرە خۆفرۆش و ڕۆشنبیرە بۆشنبیرەکانەوە لەم چەند سالانەی دواییدا، وەک بابەتێکی بۆش و بێ ڕەگ و بێ پاشخان و بی ناوەرۆک، بەسەر گوتاری سیاسی و نەتەوایەتی کوردیاندا سەپاندووە.
من چەندین سالە لە بەریتانیام. بە هێچ شێوەیەک قەت لە هیچ دایەلۆگ و باس و هەوال و وتارێکدا وشەی [عەلمانیەت و دیانەت] م نەبینیوە باس بکرێ تەنیا کاتێک نەبێ کە کەنیسە دژی بریارێکی پەرلەمان قسەیەک بکا، ئەویش وەک هەواڵێکی یەک لە ملیۆن و نابیتە بابەتی باس. یان مەحالە کەسێک وەک حیزبی خۆی بناسێنێ و بڵێ: من [لەیبەر] یان [کۆنسێرڤەتیڤ] یان [لیبرال[ م. پێناسەی ئینسانی و نەتەوەیی و پاراستنی ژیان و ماف و ئازادییەکانی ئینسان و بەرژەوەندی گشتیی، لە پێش هەموو شتێکەوە دێت.
گەر زانای ئیسلامی ڕاستەقینەو نەتەوەیی ڕاستەقینەمان هەبێت ئەوە زۆر ئاسانە لە قورئانی پیرۆزدا ئەو حەقیقەتە ببینرێت کە خوداوەند کوردستانی وەک خاکێکی پیرۆز بۆ نیشتنەوەی کەشتی نوح دیاریکردووەو کەشتی نوح لە چیای جودی نیشتۆتەوەو خودا ئەمری کردووە کە ئەو ئەرزە پیرۆزەی کورستانی ئێستا [قەومی زالمی] ڵی دووور بن. چ قەومیکیش لە مێژوودا هێندەی تورک زولم و ستەم و جێنۆسایدو کوشت و بڕی کردووە؟ ئەمە بۆ هەر کەسێک باوەری بە قوریان بێت ئەوە دەردەخا کە یەکەم زمان و کتێبی ئایینی و یەکەم نەوەی پێغەمبەران لە ناوجەرگەی کوردستانەوە دەستیان پێکردووە.
پەیامی یەکەمی ئەو پێغەمبەرانە نوح و ئیبراهیم، پەیامی ڕاستەقینەی خودایە بۆ مرۆڤ و ئیسلامیش لە گەیاندنی ئەو پەیامە کوردستانییە ئیبراهیمییە بە زمانی عەرەبی بۆ عەرەبی جاهیلیە لە ڕێگای پێغەمبەرێکی عەرەب لە خۆیان زیاتر نییە.
([[ وقل ڕب أنزلنی منزلا مبارکا وأنت خیر المنزلین]] سورە المومنون ایە ڕقم 29
[[ وقيل يا أرض ابلعي ماءک ويا سماء أقلعي وغيض الماء وقضي الأمر واستوت علی الجودي وقيل بعدا للقوم الظالمين ]]
ئەمە تەفسیرێکی دینییمان دەداتێ کە چۆن کورد توانیوێتی لە نێو ئەم هەموو غەزەوات و گرتن و جێنۆسایدەدا خاک و زمان و بیرو کەلتووری خۆی بپارێزێت لە کاتێکدا دەیان نەتەوەو قەوم یان لە ناوبراون یان تواونەوە. دواترین و پێشکەوتووترین لێکۆلینەوەی زانستی دەرکەوتنی زمانەکانی ئێرانی هیندوئەوروپاییش، کە تازە لە هۆلەندا کراوە، دەریان خستووە کە ئەم زمانانە لە کوردستانی باکوور دەستیان پێکردووە. ئەمە هەم بەلگەی ئاینی و هەم بەلگەی زانستییی پێشرەەوی کوردستان لە پەیامی دینیی و دەرکەوتنی زمانێن ئارییدا دەردەخەن.
(2)
فشە مۆدیرنیستەکانێش وەک موهەرریج لە سەر شانۆی ساختەنووسیدا دەم وچاوی مکیاجکراوی خۆیان بە دەیان ڕەنگ و بۆیەو بیری هەموو قوتوی عەتارێکی فەیلەسوف و مەیلەسوف و نووسەری غەربی ڕەنگ دەکەن و بەدەم مۆسیقای بتهۆڤن و چەپلەو هاواری موریدە گەمژەکانیانەوە هەلدەپەرن پشتیان کردۆتە ئەو هەموو میراتە ئەدەبیی و فۆلکلۆرییە دەولەمەندەی گەلەکەکیان و کاتی خۆیان بە جوونەوەو ڕشاندەوەی بیری هەزمنەکراو خراپقوتدراوی غەربی بە زاراوەی هەڵەو زمانێکی سەقەت و شێوێندارو، بەسەر زمانی کوردیدا بەسەردەبەن و بە چاوی سووک لە هەموو ئەدەبیات و کەلتوور و فۆلکلۆرو میراتیی کوردەواری خۆیان دەروانن و نەفرەت لە ناسیۆنالیزمی کوردی دەکەن.
تاوان نییە، 20 ساڵ دوای دەسەلاتی بەربەرییەکان و سەدان بلیۆن دۆلاری لووشدراو، تا ئێستا فەرهەنگێکی کوردیی زانستیی گشتگرو ڕێزمان و ڕێنووسێکی ستانداردمان نییە؟ تاوان نییە کەمترین یان هەر هیچ دیراسەو لێکۆلینەوەی زانستیی و ئەکادیمی جددیمان لە سەر هیچ شاعیرێک و چیرۆکنوسێک و ڕۆماننوو سێک مان نییە هەر لە خانی یەوە تا فانی، هەر لە [جەمال سائیب ] ەوە تا [حوسێن عارف]، هەر لە ڕۆمانی پێشمەرگەوە تا دوا ڕۆمانەکانی ئەمرۆ؟ ئەوە فۆلکلۆریش هەر هیچ، تا ئێستا دیراسەیەکمان نییە بە ڕاستی جۆرەکانی فۆلکلۆر یان بۆ نموونە ژانرو هونەری [بەیت] ی کوردی لیکدادەتەوە؟
لاوک، لاوژە، هۆرە، بالۆرە، بەیت، بەستە، گۆرانی، ستران، حەیران، قەتار، مەقام، فسانە، چیرۆک، داستان، حیکایەت، مەتەڵ، قسەی نەستەق، پەندی پێشینان، هتد ئەمانە هەموو ناون و پێناسەن بۆ ژانری فۆلکلۆری و هونەریی و ئەدەبیی و زمانیی و فیکریی بەرزو بالاو مێژوویی، کوا بەرنامەیەک بۆ ناساندن و جیاکردنەوەو لێکۆڵێنەوەی ئەوانە؟
خۆ وەک کۆ کردنەوەش ئەوە دەریایەک فۆلکلۆر و حیکایەت و داستان و بەیت و پەندی پێشینان و مەتەڵ و ناوی شاخ و شوین و گژوگیا و گیانلەبەر و یاری و شێوە ژیانی کورد لەگەڵ ئەنفالی دێهاتەکاندا لە ناو چوو، لە جیاتی پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە و کۆکردنەوەی ئەوەی ماوە لە جیلی ئەنفال کە لە ژیاندا ماون، دەسەڵاتی بەربەری دژەنەتەوەیی خۆفرۆش و دز و داگیرکەر و داوێنپیس و بێگانە پەرست و حیزبە بێگانەپەرستەکان هەموو کاریان ئەوەیە لە ڕیگای تەلەفزیۆنە گڵاوەکانیانەوە بیر و زمان و نەریت و ئەخلاقیات و کەلتووری کوردی داوەشێنن و بیر و زمان و کەلتووری داگیرکەرانی عەرەب و تورک و بێگانە بکەنە حەقیقەت و ئەمری واقیعی ژیانی ڕۆشنبیریی کوردیی.
ئەوە لە جیاتی پەروەرەدەکردن و پشتگیریکردنی پرۆسەی زمانی ستانداردی کوردیش، بەپێی نەخشەی سەهیۆنیزمی هاوپەیمانی تورکیا و داگیرکەرانیش کاریکی جددی بۆ ئەوە دەکەن کورد بکەنە دوو زمان واتە دوو نەتەوەی دژ بە یەکیش. ئەم هەوڵە بە سەختی لەلایەن گوایە دەزگا زانستی و ئەکادیمییەکانی غەرب بە پاڵپشتی سەهیۆنییەکان و تورکەکان لە ئارادایە، زۆر بەشی ڕۆژهەڵاتناسی و ئیسلامناسی زانکۆکانی دنیا، هەندی بە پارەی گەندەلەکانی هەرێم، و [ئینستووتی کوردی] پاریس وەک دەزگایەک و ئامرازیک بۆ ئەم مەبەستە کاریان کردووە بە دانانی فەرهەنگی جیاواز بۆ شیوەزاری کرمانجی سەروو-و کرمانجی خواروو، دەستیان پێکرد و ئەوسا ڕێزمانی جیاواز و ئەوسا سەپاندنیان وەک دوو یان جووت ستاندارد وەک فشە کوردناسە بۆرجوازییە ئۆریانتالیستە خۆمالییەکان ناویان ناوە.
ئەی پێم نالێن لە نێو ئەم هەموو دژەناسیۆنالیزمانەدا، ناسیۆنالیزمی کوردی لە کوێیە و لە چیدا خۆی بەرجەستە کردووە؟
ئایا دژایەتی زمان و بیرو کەلتوور و هەستی نەتەوەیی و خەباتی نەتەوەیی ئازادیخوازانە و تێکشکاندنی کەسێتی و کەرامەتی تاکی کورد، خاڵی هاوبەشیی هەموو ئەوانە نییە؟
ئایا هەموو ئەوانە یەک پەیامی هاوبەشیان بۆ ئینسانی کورد نییە: کورد هچ و بۆش و یێ زمان و کەلتوورو مێژوو-و شارستانێتی و کەسێتی و ناسنامەیەو تەنیا بە جاشێتی سیاسی و فیکری و ڕشنبیریی بۆ [ئەوی دیی]: عەرەب، تورک، فارس، غەرب، دەتوانێ لەم دنیا گلۆبالەدا ببێتە مۆدێرن و ڕیالیست و جێێ خۆی بکاتەوە؟
ئایا حیزبێک، ڕێکخراوێک، نووسەرێک لە باشوور و ڕۆژهەڵات شک دەبەن کە پێی بلێین: نەتەوەیی؟
کورد ڕاستی وتووە: حیز هەر بە خۆی دەوێرێت.
(3)
ناسیۆنالیزم ئایدیایە بەڵام ئایدیا بەدوای هەبوو-و وابوو دا دێت. بۆیە کورد دۆژمنایەتی کراوە چونکە کوردە، هەر وەک کوردیش دەتوانێ بەرەڤانی و پارێزگاریی خۆی بکات. ئەگینا لە کوردێتی و کوردایەتی خۆی بەولاوە هیچی نییە دیفاعی پێ لە خۆی بکات، هیچی تریش نییە دوژمن بیەوێت لێی بستێنێت.
گەر ببێ بە تورکی شاخیی، تورک وازی لێ دێنێت. گەر ببێ بە ئیسلامی عەرەبی سوننی، عەرەب وازی لێدێنێت، گەر ببێت بە شیعە فارس وازی لێ دێنێت. گەر ببێت بەکۆسمۆپۆلیتی خزمەتکاری غەرب و لە نەتەوەو نەوتەکەی دەستبەردار بێت، غەرب وازی لێ دێنێت.
نەبوونی ناسیۆنالیزم واتە کورد بە ڕووت و قووتی خۆی بخاتە ژیر ڕەحمەتی شیرو نێزەی جەلللادەکانی.
نەتەوایەتی کارێکی بەرخواست نییە. هەلبژێردە نییە، ئێمە نەمانویستوە و کەس پرسی پێنەکردووین کە لە کوردستانی داگیرکراودا، وەک کوردی ئازادیلێسەندراو، بە زمانێکی کوردی نەناسراو دوژمنایەتیکراوەوە، لە دایک ببین.
زمان فێریی و هۆشیاری نەتەوەیی مرۆڤ غەریزەیەکی یەکسەری نییە وەک گوڵ یەکسەر بپشکوێ، وەک ئاسک یەکسەر بکەوێتە سەر پاشوو، ئێمەی مرۆڤ کە لە دایکدەبین وەک کۆرپە یەک زمانی هاوبەشمان هەیە کە نوزە و گریانە. ئەوسا بە پرۆسەیەکی ئینسانی، خێزانی، کۆمەلایەتی، پەروەرەدیی، فێری زمان دەبین و هەست و هوشیاری کۆمەلیی-نەتەوەییمان لا دروست دەبێت. ئەو زمانەی فێری دەبین لە دایک و باوکمان و خێزان و کەسوکارمان و کۆمەڵمان و کەلتوورمان و نەتەوەمان و هەست و هوشیاری نەتەوەییمان جیاواز نییە.
نەتەوایەتی- بوون لەو پرۆسە بوونیارییە [وجودییە] سروشتییە جوگرافییە ناچاریی و قەدەرییە زیاتر نییە. هەر ئەمەشە ناسنامەت دەداتێ.
من نەتەوەپەرست نیم. لە ژیانما کوردبوونم هەر تراژیدیا و ئازار و موعاناتی بەردەوامی داومێ. لە خەوو خەونەکانیشمدا لە ئازاری کوردبوون ڕزگارم نابێت. بەڵام هێشتا کوردبوونم بە پیرۆزترین بەخشندەیی خوداوەند بۆ خۆم دەزانم، باوەر و یەقینم هەیە زمانی کوردی جوانترین، پیرۆزترین، کۆنترین، دەولەمەندترین زمانی دنیایە. مەحوی – یم لە هەموو شاعیرێک پێ بەرزترو پیرۆزترە. خانی – م لە شەکسپیر زیاتر خۆش دەوێت. کوردستان بە پیرۆزترین خاکی دنیا دەزانم زۆر پیرۆزتر لە مەککەو مەدینەو قودس و هەموو قوببەکان و قەڵاکانی دنیا.
شانازی بە ئازارەکان و هاوارەکانی کوردبوونمەوە دەکەم.
بشمەوێ مەحاڵە قەت ناتوانم لێی دەرباز بم.
چەندین ساڵە لە بەریتانیام. ڕۆژ نییە لێم نەپرسن: خەلکی کوێی؟ دەلێم بەریتانیم. خوێندنم. ژیانم. کارم، لێرەیە. لە ئێوە زیاتر شارەزای شەکسپیر و ئەدەب و مێژوو – فەلسەفەو سیاسەت و وفروفێلەکانتانم.
مەحاڵە، مەحاڵە قەت یەک کەسم نەدیوە بەو وەلامە ڕازی بێت. دەبێ بزانن: من کێم؟ دەلێن: نا، نا. ئەسڵت؟ لە کوێو ەهاتووی؟ زمانی دایکت؟ نەژادت؟
قەت ناتوانی بەوە خۆت بناسێنی: بڵێی: ئیسلامم، مارکسیم، ڕۆژهەڵاتیم، نێونەتەوەییم، نووسەرم، ئاوارەم، گەوادم.
یا ناسنامەی نەتەوەییت هەیە یان نیتە: ڕووتی، داماڵڕاوی، ساختەی، درۆ لەگەل خوداو خۆت و سروشت و ژیان و ئینسان و جیهاندا دەکەیت.
سەیر ئەوەیە ناحەزانی نەتەوەبوون و بیری نەتەوایەتی ئەوەندە بێ ئابڕوون: بە کوردیی، بۆ کورد، دژی نەتەوایەتی کوردی دەنووسن.
جاران مارکسییەکان بۆ کەسێک لە چینێکی ئەرستۆکراتی یان بۆرجوازی بە حیسابی خۆیان لە دایکبووبایە دوایی مارکسیزم واتە ئایدیۆلدیۆجی چینی کرێکارو چەوساوەی وەرگرتبایە، پێیان دەوت؛ [ئینسیلاخی تەبەقی] کردووە، واتە پێستی بۆرجوازی داماڵیوە و پێستی پرۆلیتاریای پۆشیوە. ئەمەش بە هەنگاویکی پێشکەوتنخوازانەو جەوهەری دادەندرا. ئەوانەش کە نەتەوایەتی کوردی قبوڵ ناکەن بەلام ئامادەن ببنە نۆکەرو خزمەتکارێکی بەلاشی نەتەوایەتی درندەگەریی داگیرکەران یان کۆسمۆپۆلیتی داگیرکاریی غەرب: ئەوانەش ئینسیلاخی نەتەوەییان کردووە، پێستی ئاسک فڕێدەدەن و پێستی حوشتر دەپۆشن، پیستی گورگەبۆری تورکی دەپۆشن. پێستی کەرکەدەنی ئۆسترالی و زێبرای کەنەدیی و سەگی ئەمریکی دەپۆشن.
[4]
زمانی هیچ نەتەوەیەک وەک زمانی کوردیی بە شێوەیەکی ئاوا خۆڕسک و مێژوویی لایەنەکانی هەبوونی نەتەوەیی لە وشەی کورد و داڕشتەکانیدا کۆ نەکردۆتەوە:
کورد = مرۆڤی کورد، کۆمەلی کورد، نەتەوەی کورد
کوردیی = زمانی کوردیی
کرمانج : کورد و ماد. دروستبوون و یەکێتی ناسنامەی نەتەوەیی و زمانی کوردیی. عامەی کورد.
کوردستان = خاکی کورد، نیشتمانی کورد، ولاتی کورد، جوگرافیای کورد
کوردەواری = فۆلکلۆرو کەلتوور و داب و نەریت و شێوەژیانی کۆمەلگاکانی ناوچەو هەرێم و هۆزە زۆرو جیاوازەکانی کوردستان
کوردایەتێ : بیری نەتەوایەتی و بزوتنەوەی گەلی کوردستان بۆ پاراستنی خاک و بوون و ناسنامەی خۆی.
ئەم شەش ڕەگەزەی کوردبوون و نەتەوایەتی کوردیی بەرهەمی هیچ بیرێکی بیگانە نین. کورد نەتەوەیە و چەمک و کۆزانی خۆی بۆ نەتەوایەتیبوون زۆر بەر لە دەرکەوتنی نەتەوەکانی ئەوروپاو بیری نەتەوایەتی ئەوروپایی لە ناوەکەی خۆی و زمانەکەیدا بەرجەستە کردووە. هیچ بیرو تێۆریکی نەتەوەییش نییە بە درێژایی سەدەی نۆزدە و بیست کە لای یەک نووسەر هێندە بە تەواویی وفەلسەفیی و زانستی تیئۆری نەتەوایەتی وەک ئەحمەدی خانی لە [مەم و زین] دا گەڵالە کردبێت. بەڵام لای کەس و گەلی خۆ بەکەم زان، [گوێرەکەی خۆمالی بە گا نابێت] و خۆ بە چووک و سووک و چرووک زان بەرامبەر بێگانە دەردێکە لە هەموو ئاستەکانی سیاسی و کەلتووریی و کەسییدا دووبارە دەبێتەوە. هیچ وڵاتیک و نەتەوەیەکیش نییە وشەیەکی بەرامبەری وەک وشەی [کوردەواری] هەبێت: کوردەواریی یەکجار یەکجار بۆ پێناسەی کورد و کوردستان گرنگە.
لەگەڵ جیاوازی جوگرافی، ناوچەیی، داگیرکاریی، ئەوەی کوردی بە درێژایی مێژوو یەکخستووە، یەک کەلتوورو و هەستی نەوایەتی تەنانەت خزمایەتی و لێکنزیکییەکی ڕۆحی گەورەشی داوەتێ: کوردەوارییە، ئەو [وارە] واتە کەلتوورە هاوبەشەی زمان وفۆلکلۆر و شێوەژیان و داستان و مێژووی خەباتی نەتەوەیی دژی داگیرکەران و سایکۆلۆجییەتی نەتەوەیی کوردی دروستکردووە. لە بەڵگەنامەی ئاسوری و سۆمەری و ئەکادییەکانەوە، تا مێژووی هیرۆدۆتس، تا گەرانەوەی دەهەزار یۆنانییەکەی زینۆفۆن و تۆمارەکانی میژوونوس و گەرۆکەکانی ڕۆمانی و غەربیی، تا ئەم ڕۆژەش، هەر کەسێک پێی ناوەتە ئەو وڵاتەی ئێستا کوردستانی مەزن پێک دێنێ، یەکسەر هەستی بە جیاوازی بوون خاک و کۆمەل و گەلێکی جیاواز لە ڕووی زمان، جل وبەرگ، ڕەفتاری ئینسانی، جوامێریی و ئازایەتی، ڕوالەتی فیزیکی، شیوەی خورادن و ناومال، جیاوازی چەک و ئامارازی جەنگ، جیاوازی واری کۆمەلایەتی لە شایی وشین و ئازادیی ژن و ڕێکخستنی تیرەگەریی وهۆزو کشتو کاڵ و پێشەسازی و دین و ئاینزاو بەرهەمی ئەدەبی و ڕۆحی کردووەو شایەتی بۆداوەو تۆماری کردووە.
ئەمەیە مانای کوردەواریی، ئەمەیە کە کوردی بەدرێژایی مێژوو پاراستووە و خەڵکەکەی بە هەموو هۆزو تیرەو توێژە جیاوازەکانییەوە، بە درێژایی مێژوو، بە خوین و قوربانی خۆیان پاراستوویانەو دەسەڵاتی کوردی دابراو لە شەرەفی نەتەوایەتی و حیزبە جاهیل و بێگانەپەرستەکان یەکەمجار بە بە-ئەنفالدانی خاکی کورد و جینۆسایدیدی کوردەوارییەکەی بە مرۆڤ و خاکەوە، ئەوسا بە ئەنفالستانکردنی کوردستان وکۆمەلگای کورد و سەپاندنی کەلتوورو ئایدیۆلۆجی و ئەجندای بێگانە سەرسەختانە و نامەردانە کار بۆ لە ناوبردنی کوردەواری دەکەن.
[3] نەتەوەی کورد داربەڕووە
نەتەوەی کورد داربەرووە
ڕەگی ناڕوێ لە خاکی خۆیدا نەبێ
قەدی بەهێز و ئەستوورو پتە و خۆراگڕ نابێ
بە خۆل و ئاو و هەتاو و هەناسەی
وڵاتی خۆی نەبێ
لقەکانی فرە نابن و پەل ناهاون
گەر لە قەدیی خۆیەوە نەڕوێن
بەلام دەشێ سەری بەرزی
لق و وچڵ و پۆپەی سەوزی
بەرەلا بکات بۆ دنیا
خۆری هەموو ئاسمان بمژێ
بای هەموو گەردوونی بەرکەوێ
جارجار لق وچڵی نەوی بێ
جار جار پەلی ڕابوەشێ
جار جار گەلای لێ بوەرێ
بەڵام هەرگیز
نابێ و ناکرێ
قەدی پیرۆزی بقڵیشێ و
ڕەگی قوولی هەڵبلەرزێ
نە دارخورما
لە جێی دار بەروو دەڕوێ
نە داربەڕوو
لە جێی دارخورما
نە ئاسکەکێوی چیاش
دەبێ بە حوشتری سەحرا
نە قەندیل – یش دەبێ بە قەعقاع
نەکەویش دەبێ بە عەلەشیش
نە گیابەندیش بە حەشیش.
ئەمە ئیرادەی خودایە
خوادی بەخشندەو میهرەبان
کە ئەم خاکەی پیرۆز کردووەو
کردوویەتی بە مەڵبەندی نۆح و
دەستپێکردنەوەی ژیان
زمان و نەوەی کوردستانی
کرەد یەکەم زمان و یەکەم پەیام و یەکەم نەوەی پێغەمبەران
ئەمە ئیرادەی خودایی یە
کردەی هێزێکی زۆر لە عەقلی بچووکی مرۆڤ گەورەترە
گەر خودا حەزی بکرادیە مرۆڤ بکا
بە یەک نەتەوە دەیکرد
بەلام کردنی بە هۆز و گەلانی جیا
لە دەشت ودەم ڕووبارو دەریاو سەحراو چیا
خاوەنی خاک و نەریت و زمانی جیا
تا یەکتری بناسن وەک هەن
نەک خۆیان بە سەر یەکتردا زاڵ کەن
بۆ هەر نەتەوەیەکیش پێغەمبەرێکی نارد بە زمانی خۆیان
تا بە پێی خەلق وخولق خاک وشوناسی خۆیان
خوای خۆیان بناسن
ئەمە ئیرادەی خودایە
لە دەرەوەی دەسەلاتی ئینسان دایە
نەتەوەی کورد داربەڕووە
ڕەگی زمانە
قەدی خاکە
لقوچڵی کەلتووری کوردەوارەییە
ئاسمان و هەتاوو هەناسەی
بیری کورادیەتییە
سەرتان دا لە بەرد
ناتوانن هەڵگێڕنەوە ئیرادەی خوا
نە دارخورما لە جێی داربەروو دەڕوێ
نە دار بەروو لە جێی دارخورما
نە ئاسک دەبێ بە حوشتر
نە قەندیل دەبێ بە قەعقاع.[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 362 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | www.wtarikurd.info
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
ژیواینامە
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 24-02-2013 (11 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: کورڎەسان
کتېب - کوڵەباس: ڕەخنەی ڕامیاری
کتېب - کوڵەباس: کۊمەڵایەتی
کتېب - کوڵەباس: وتارە و دیمانە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هەژار کامەلا )یۆ جە: 03-11-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ڕېبوار جەمال سەگرمە ) چە: 05-11-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕېبوار جەمال سەگرمە )یۆ جە:05-11-2022 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 362 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
یاڎو مەردەی گۆرە پیێوە هۆرامانی
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە

تازەکی
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
مێژووی زانایانی هەورامان
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,512
ۋېنۍ 106,130
کتېبۍ PDF 19,170
فایلی پەیوەڼیدار 96,511
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
یاڎو مەردەی گۆرە پیێوە هۆرامانی
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.562 چرکە(چرکۍ)!