پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,392
وێنە 105,712
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,486
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورد و کات
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەمال میراودەلی

کەمال میراودەلی
دکتۆر #کەمال میراودەلی#
(1)
چەندجارێ لە چەند شوێنێ دا وتوومە کورد، ئەو کوردەی ئێستا، بیرۆکەی (کات) ی نییە. تێگەیشتنی فەلسەفی یان زانستی لە کات نییه، کات لە سێ – دامێن ی: ڕابردوو- ئێستا – ئایندەدا بوونی نییه.
کات ئەو نانەیە ئەمڕۆ (ئەم، سەعاتە، ئەم دەقیقەیە) لەخوانە ؛ لە خوانیش نەبێ مەسەلەیەک نییە، ئاشی نەزان لە خواوە لە گەڕانه.
کات لای کورد لەخۆیەوە هەیە، لە خۆیەوە کاردەکا، بۆخۆی کار دەکا : تا ئێرە قەیناکا. بەڵام بە قودرەتی قادر، بۆ خاتری ئێمەش کاردەکا، بۆ خاتری چاوی ڕەشی ئێمە گۆڕان دروست دەکات : دوو ساڵی تر، سێ، پێنچ، دە، دوو دەیەی تر، سەدەیەکی تر، خۆ هەر ڕزگار دەبین، خۆ دنیا هەروا نامێنێ بەبێ ئەوەی بزانین چ (وا) نامێنێ، کێ و چی وای لێ دەکا (وا) نەمێنێ.
نا، نا : لە تونسەوە تەوژمی گۆڕان بۆ ئێمەش دێ، لە (ساحەی تەحریری) قاهیرەوە سەودای سەربەخۆیی ئێمەش دەگرێتەوە، ئەوەندە بەسە ناوی بەردەرکی سەرا بگۆڕین، لاساییەکی بێ ناوەرۆک و بێ کات و شوێنی ئەوی دی بکەینەوە. ئەرکی ئێمەمانان تەنیا ئەوەندەیە لەجێی خۆمان بچەقین یان بە پاڵەپەستۆی دەوروبەر بلەقین یان بە فانتازیای کارکردنی دەرەکی ماوەیەک بێ بیر و بەرنامەو ئامانج ڕاچلەکین یان هەڵپەڕین. لەگەرمەی ڕاپەرینی شوباتی 2011 دا کەسانێ کە دەبوو لە ڕیزی پێشەوە بن و ڕاپەرینەکە ڕێبەری بکەن، بە هەموو عەقلی خۆیان پێیان دەوتم : دەبێ چاوەرێ کەین تا [ قەزافی ] ش دەروخێ، کێشەی ئێمە بەقەزافی یەوە بەندە ؟ بەلێ : کێشەی کورد بەهەموو شتێک و هەموو کەسێکی و هێزیکی دەرەکییەوە بەندە، بە ئیرادەو بەرنامەی خۆیەوە نەبێت.
کات خۆی : ئاشتی، ئاسایش، خۆشگوزەرانی و بەدیهێنانی خەونەکانمان بۆ دێنێ. لای کورد (کات) لە دەرەوەی (کار) دایە. کار و کات پشتیان کردۆتە یەک، ئەوەندە بەیەک ناحەزن تا بتوانن لێک دوور دەکەنەوە. ئەوەی هەیە ئەوەیە کە خۆی ڕوودەدا، خۆی خۆی دەسەلمێنێ نەک لەبەربەرەکانی مانەوەی بەهێزترو عاقڵتردا دا بەڵکو لە گەیشتن وەک ئەرستۆ دەڵێ بە (تیلۆس) بە ئامانج و مەبەست و خواستی لەخۆڕا بڕیاردراوی شتەکان و پرۆسەکان. ماددەی (140) دەبوو ساڵی 2006 جێبەجێ بکرێ، کاتەکەی، بەرنامە کاتییەکەی ڕۆحی ماددەکە بوو. چش ماددەکە ماوە با کاتەکەش (ڕۆحەکەش) نەمابێ. کات چییە ؟ مانای چییە ؟ ئەمساڵ نا، دووی تر، دەی تر هەر دەبێ جێبەجێ بکرێ، ئێمەش لە دەرەوەی ماددەکە، لە دەرەوەی کات، لە دەرەوەی پرۆسە مرداربۆوەکە هەریەکە خەریکی کاتی (خوانی) خۆمانین. ئەوە بە دوو ساڵیش ئۆپۆزیسۆن شەش پاکێجیان پێشکەشی دەسەلات کردووە، ئێستا خۆشیان بیریان چۆتەوە ئەو شەش پاکیجە چییان تێدایە. بەلام قەیدی چییە ؟ دوو ساڵ چییە ؟ ئەوە بوو بە دەساڵی تەواو کە سەددام ڕووخا.
بیرکردنەوەی کورد بە هەنگاوە بنبۆشەکانی کاتەکەی خۆیەوە بەستراوەتەوە کەکات لەشوێنێکی دی دەگۆڕێ ئەوسا ئەو لێرە خەبەری دەبێتەوە، خەون دەبینی ئەوەی سەد ساڵ، دە ساڵ بە تەمای بوو ئێستا بە دوو ساڵ، دە ڕۆژ، دوو ڕۆژ پێی بگا.
کات وەک کیسەڵ لەسەر سک دەخشێ، خەتەری دەرەوەش کیسەڵ بەخەبەر ناهێنێ. وا باوە لە جەنگدا، لە مەترسیدا، لە هاتنی هەڕەشەی دەرەکیدا بیرکردنەوەمان دەربارەی کات بگۆڕێ لە ئێستادا بژین، وریابینەوە و بەخۆمان ڕاپەرموین، ڕاپەڕین، بجووڵێین و بجمین. بەڵام نا.
مەگەر جارێکی دی تۆپەکان بگەنە ناو ماڵمان، دەبابەکان لەبەر دەرگا ب ن، بۆمباکان لە ئاسمان ببارن، ئەوسا تەنیا، ئەوسا ڕەنگە بیر لە پێوەندی کات و کار بکەینەوە ڕەنگە بیر لە جمینێکی دی بە کۆمەڵ بکەینەوە، ڕەنگە بەدەم هاواری ترس و غەریزەی ترسنۆکییەوە بچین و بیدەینەوە شاخ بەبێ ئەوەی ئەوەشمان لە بیرەوەری و هۆشمەندیدا تۆمار کردبێ : کە شاخ، شاخەکەی کاتی کۆن نییە، ئێستا ئەوسا نییه.
بەڵام ئێستا ئێستایە، نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لە خوانە، بۆمباکانی ئێران و تورکیا ڕەنگە بەسەر هەندێ دێهاتی سەر سنوور و دوور لە سنووریش داببارن. کوردی خۆراوا ڕەنگە لەخەتەرێکی جددی بن و چارەنووسی ئێمەش بە ئەوانەوە بەسترابێتەوە. بە هەموو مانای شتەکان و ڕووداوەکان، سایکسپیکۆ یەکی نوێ لە گٶڕێیە، تورکیاو فەرەنسا بۆ وا لێک نزیکبوونەوە ؟ فەرەنسا کە لە کاتی دیگۆلەوە تا شەری ڕووخانی سەددامیش لەگەل نەخشەکانی ئەمریکاو بەریتانیا نەبوو، بۆ ئەوەندە بەحەماسەوە لە لیبیا ومالی و ئێستاش سوریادا دەور دەبینێ ؟ بۆچی هێندە هەوڵ دەدەن ڕوسیاش بێننە سەرخەت ؟ ئەوە ڕوسیا بوو دوای شۆرشی ئۆکتۆبەر کە پەیمانی سایکسپیکۆی ئاشکرا کردو لێی هاتە دەر.
کوا گوتاری یەکگرتووی کورد، نوێنەرایەتی یەکگرتووی کورد، پەیامی یەکگرتووی کورد و لۆبی کوردستانیی یەکگرتوو لە پایتەختەکانی ڕۆژاواو نەتەوە یەکگرتۆکاندا ؟
چی بۆ کوردی ڕۆژاواو باکوور بکەین تا ئەم دەرفەتە نەڕواو وەک سیڤەر بۆ لۆزان، بەراوەژوو نەبێتەوە ؟ ئەردۆگان لە سەر حیسابی خوێن و خەون و نەوت وخاکی ئێمە نەبێتە ئەتاتورکێکی تر؟
بەڵام نە ئەوان ئێمەین نەکاتی ئەوان کاتی ئێمەیە، نە ئێمە ئێمەین، چەمکی نەتەوە دەمێکە بەسەرچووه، ڕەنگە لە ڕووداوەکانی ڕۆژاواو کەرکووک و توزخورماتوو، لە دانیشتنە نهێنییەکان و دەرکەوتنی هێزی شۆڤێنی فاشیستی نوێ لە ڕۆژاوا، تارماییەکی ئەنفالی سەری دەرهێنابێتەوە. بەڵام هەیهوو ! باسی چی دەکەی ؟ کێ ئەنفالی لەبیرماوە ؟ کێ بیر لە ئەنفالکراو و ئەنفالکراوەکان دەکاتەوە لە کاتێکدا دەسەڵاتی کوردیی خۆی ڕۆژانە بەسەد شێوە ئەنفالی خەڵکی کورد دەکا بەکوشتنی کات، بە کوشتنی کاتی (تەمەنی) خەڵک، بە کوشتنی خەڵک لە کاتدا، بە کوشتنی کات لە خەڵکدا، لە فەزای ڕۆژانەی بوونیاندا. کاتی ئەنفال کاتی ئێمە نییه. هەرەشەکەی، ڕەشکوژییەکەی، گۆڕە بە کۆمەڵییەکانی هەر نەبوون، ئێستاش هیچ شتێ نییە، نە تارمایی ڕابردوو بێ، نە مەترسی داهاتوو بێ، کە خوانی ئێستای ئێمە خراپ بکات، ئەوە نییە بە ئارام دەخۆین و دەخۆینەوە، دەخەوین و دەخڵافێین، لە جۆلانەی کاتدا دەستی هێواشی شەوو ڕۆژەکان ڕامان دەژێنن و ناهێڵن خەومان بڕەوێ، خەونی ناخۆش بە داهاتووەوە ببینین. ئەمڕۆ کاتی دۆلارو دەولەمەندییە، کاتی دزیی و داگیرکارییە، کاتی درۆو ساختەکارییە، کاتی بە – خۆ- وێران و خۆ- وێرانییە.
(2)
ئێمە یان کوێرین، یان چاومان لە زۆر لە هەڕەشەکان کوێر دەکەین، لەبەر ئەوە کاتی (خەیاڵی) کاتێ (فانتازیای) خۆمان درووست دەکەین ئەو کاتەی کە هەمیشە (ئێستا) خوانێکی خۆش و خەوێکی خۆشی ئەمڕۆ هەڵدەگرین بۆ دوێنێ و چاوەڕێی سبەینێ خۆشەکان دەکەین ئەو سبەینێیانەی خۆیان لە خۆوە، لە خوداوە، لە قەدەرەوە هەموو چارەسەرییەکانمان بۆ دێنن. ئەی خۆ ئەوەندە فەلسەفە دەزانین کە مێژوو لە جێی خۆی ناچەقێ، هەر دەبێ بڕوا، کە بشڕوا هەردەبێ بۆ پێشەوە بڕوا. گەر ئێمە بۆ پاشەوەش بڕۆین لەگەڵ خۆیمان دەبا.
ئیدی : خەوت خۆش
کات بیرێکی ئەفسانەیی وەهمییە، کات هەڵخەڵەتێنەر و بەکاربەر و لەباربەرە. ئەو هیچ شتێ ناکا بۆ ئەوەی گۆڕین لە ئێمەدا و لە دەوروبەرماندا دروست بکا، ئەوە نەبێ لەسەر خوانی ئێمە و جەستەی ئێمە و خەونی ئێمە و ڕۆحی ئێمە دەژی، کات خەتەرەکان خڕ دەکاتەوە و لەبەر دەممان هەڵیاندەڕێژێ، یان نەبینراوانە بێدەنگانە ئێمە وەک بەرخ تەسلیمی چەقۆکان دەکا.
کات ڕووباری فڕندەیە، زێڕی نەبینراوە، بەهەشتی خەیاڵکراوە، دۆزەخی دوایییە.
کات ئەو بزاڤە دەم تیژەیە هەموو ڕۆژێ دەمان بڕێ بۆ سێ کەرتەوە: دوێنێ، ئەمڕۆ، سبەینێ. گەر خێرا کەرتەکانمان هەڵنەگرینەوە، تێکیان بەردەدا و بە خۆمان نازانین. کات دەبێتە مێژوو، مێژوو دەبێتە پەند، پەند دەیەوێ فێرمان کات بەڵام هیچی لێ فێر نابین، دەبێتە بیرەوەری تا لە بیرمان بێ، بەڵام بە دەقیقە لە بیری دەبەینەوە.
ئایا هەموو پەند و پەڕەکانی مێژوو فێریان کردووین کات ئێمەین و ئێمە کاتین؟ فێریان کردووین لە کاتا لەگەڵ کاتا درۆ نەکەین، شەڕ نەکەین، یەکتر نەکوژین و نەفریوێین، دەرفەتەکان نەدۆڕێنین، ئەو شتە جادوویی یەی پێی دەڵێن: عەقڵ لە کەللەماندا بکەوێتە کار و پێمان بڵێ:
هەمیشە لە ئێستادا بە خەبەر و چاوکراوە و چالاک بە، هەمیشە دوێنێت بۆ ئەمڕۆ هەڵگرە و بەرنامەی سبەینێت دابنێ.
ئایا کات عاقڵترمان دەکا، ئینسانیترمان دەکا، شادترمان دەکا؟ کە مناڵ بووم لە قوتابخانەی سەرەتایی (پەند) ێکیان فێرکردین: کات تیغێکە نەیبڕی دەیبڕێ.
لەو کاتەوە دەیان جار ئەو تیغە ئێمەی بڕیوە و جارێک نەمان بڕی.
بەڵام کات دەرفەت و سامان و هێز و وزەشە: ئەوەیە کە هەمانەو لە دەرەوەی خۆمان بوونی نییە، ئەو کاتەی کاتمان بۆش و بێ مانا، بێ ناوەڕۆک، بێ بەرهەم دەکەین مانای وایە خۆمان بێ هۆش و بێ ناوەڕۆک و بێ بەرهەم و بێ مێژوو دەکەین.
ئەو کاتەی کات دەدۆڕێنین، ئێمە خۆمان وەک تاک و وەک کۆمەڵ و وەک نەتەوە دەدۆڕێین
(3)
ئەم دەسەڵاتە بەربەرییە ئەنفالچییە بە بێکارکردن و بەتاڵکردنەوەی تەمەنی هەزاران گەنج، بە بەپارەکڕینی کات و هێزی جەستەیی و وزەی ڕۆحی سەدان هەزار مرۆڤی کورد و چەک لە شانکردنیان بۆ جاشێتی ئەمریکا و عێراق و تورکیا، گەورەترین سەرچاوەی وزەی نەتەوەییمان کە هێزی مرۆیی نەتەوەکەمانە، کە کات و وزە و خواست و پێگەشەی داهێنان و پێشکەوتنی مرۆڤی کوردە: بە خۆڕایی، بە تاوانکاری، بە مەبەستخوازی، بەبێ ئەخلاقی بە هەدەری دەدات.
بەتاڵانکردنی سامان، مڵک، بوودجە، پرۆژە، بازاڕ، بازرگانی، نەوت- ه وە نەوەستاون، کاتی تەمەنی مرۆڤەکانیش، خەونی مناڵەکانیش، ساڵ و سات چرکەکانی ژیان و هێزی جەستەیی و ڕووناکبیریی و ڕۆحی مرۆڤی کوردیان داگیر و تاڵان کردووە.
گەلێکی بێ کات، بێ کار، بێ بیر، بێ بەرنامە، بێ بەرهەم، بێ پاشەڕۆژ، گەلێکی خەمبار و خەوتوو، بخۆری خۆراکی بەسەرچووی سەڕەتاناویی و هاتوچۆکەری سەر جاددەکانی مەرگ و دڵکون بە تەماع و حەسادەت بەرامبەر یەکتری و گیرۆدەی نەخۆشی دەروونی کوشندەی سست و خاو یان توندوتیژ: بێ خەم لە کات و هەل و هەواڵ و هەڕەشەکانی.
چار چییە ؟ بوەستە و بڕوانە بزانە ئەو شەپۆلە ڕووبارە دەبینی کە دەتوانی دوو جار ئاوی لێ بخۆیتەوە؟
ڕووبارەکەی تۆ لە کوێیە؟ تۆ لە کوێی ڕووبارەکەتی؟ ئەوەتا لە ناخی ناختدا، لەناو دڵ و سی و هەناسەتدا، ئەو ڕووبارە تێدەپەڕێ و دەقیقە دوای دەقیقە بەجیت دێڵێ.
ئەو ڕووبارە تۆی، دەتوانی وەک ئەو ڕووبارە خوڕەت بێ و تازە و چالاک و بەجۆش بی. دەتوانی ئێستاکەت لەدەست نەدەیت، وزە، هێزت بە تاڵان نەدەیت، خواست و خەونەکانت نەخەوێنیت.
کاتێ ئێمە کات فەرامۆش دەکەین، یان لەبەری هەڵدێین، یان لێدەگەڕێین لەگەڵ شەپۆلەکانی ڕامان دا و لە داهاتوویەکی دیدا بە کۆمەڵێک بەرەو بەرهەم و موژدە و مزگێنی یەوە بۆمان بگەرێتەوە، ئەو کاتە ئێمە ڕاستییەکەی لە مۆتەکەیەکی قورسدا دەبین کە بە ئازار بێدار دەبێتەوە.
تا گرفت و کێشە و داوا و خواست و خەونەکانمان بۆ گەمەی دەمکات هەڵگرین، ئەوە نەک هەر چارەسەرییەکانمان بۆ نایە، بەڵکو خۆشمان دەبینە گرفت بۆ خۆمان.
ئا زەحمەت نەبێ کات چەندە؟
ئایا دەزانی کات چەندە؟
هەموو ساڵێک، ساتێک، دەقیقەیەک، لەحزەیەک دەزانی کات چەندە؟
کاتی میکانیکی نا، کاتی سەعاتەکەی دەستت یان دیجیتاڵی مۆبایلەکەت نا.
نا: کاتی بایۆلۆجی لێدانی دڵت؟ کاتی سایکۆلۆجی خەم و خەونەکانت؟ کاتی سۆسیۆلۆجیت؟ کاتی کەلتوری و ڕووناکبیریت؟ کاتی پیشەیی و پێگەیشتوویت؟ کاتی نەتەوەییت؟ کاتی مێژووییت؟ تۆ لە چ دۆڵێکدایت و کاتەکەت لە چ دۆڵێکدایە؟
کەری کاتەکەت لە کوێ کەوتووەو کوندەی کارەکەت لە کوێ دڕاوە؟
تۆ لە کوێی کاتەکەت کەوتووی، خەوتووی، زیندووی؟
هەمیشە کات دەکەوێتە نێوان ئێمە و کارەکانمانەوە. هەمیشە دەڵێین: سبەی، دووسبەی، حەفتەی ئایندە، ساڵێکی تر. هەمیشە ئەرکی ئێستا دوا دەخەین، دواخستن بە بەکارخستنی کات دادەنێین نەک پەکخستنی.
نەگۆڕانی کات بە خۆپاراستن و ئاسایش و هێمن و سەقامگیرییەوە دەبەستینەوە.
گەر کات لە جێی خۆی بوەستێ، گەر گۆڕان نەبێ، گەر پێکسازی لە سەر هیچ بکەین، گەر ئەمڕۆ هەڵنەگرین بۆ سبەینێ، سبەینێ زامنی هەڵگرتنی ئەمڕۆمان بێ، ئەوە ئێمە ئەرکی خۆمان بەدی هێناوە.
کات کارمان بۆ دەکا و خۆشمان ساغ و سەلامەت! ئەوە نەبێ: کاتی بایۆلۆجی، کاتی سیاسی، کاتی دیبلۆماسی، کاتی جیهانی گلۆبال، وەک هەورێکی ڕەش بەسەرمانەوە شۆڕدەبێتەوە یان لە ناوەوەماندا وەک سەڕەتان سەرهەڵدەدا.
کار هەمیشە ئێستایە، ڕاپەرموونە، ڕاپەراندنە، کردنە، ئەنجامدانە، بەرهەمهێنانە، بە جێگەیاندنە، کات ئێستایی یە، نە ڕابردووی هەیە، نە داهاتوو. گەر ئێستا نەبێ نابێ، کات هەڵناگیرێ، خڕ ناکرێتەوە، هەڵناپەسێردرێ، ناخرێتە قوتوو و جانتاوە.
بەڵام ئێمە لە کار دەترسین گەر (کاتە خوانییەکەمان) بڕوشێنێ، بەزمەکەمان لێ تێک بدا، لەخەوە خۆشەکە خەبەرمان بکاتەوە، بە گژ هەڕەشەکانماندا بکات، پێوەندییەکانمان دروست بکاتەوە، کەسێتیمان دارێژێتەوە، هیوامان بژێنێتەوە، مرۆڤایەتیمان بە نرخ بکاتەوە، کاتی نەتەوەییمان دروست و زیندوو بکاتەوە.
(4)
کار لای ئێمە بەڵێنە و بەس.
بەڵێنی دەسەڵات.
بەڵێنی درۆ لە دوای درۆ لە دوای درۆ لە دوای درۆ.
کار کاروانی درۆیە بێ ئابڕووەکانی دەسەڵاتە.
کار لای ئێمە کۆمیتەیە، کۆبوونەوەیە.
کۆمیتە خڕبوونەوەیە و بەس، کۆبوونەوە کاتکوشتنە و بەس.
هەڵاتنە لە کات، فریودانی کاتە بە کات، درۆکردن لەگەڵ کاتە بە کات. داپۆشینی درۆی کاتێکە بە درۆی کاتێکی تر. هەموو کات کاتی درۆکانە.
ئەم هەڵسوکەوتە لەگەڵ کات حەقیقەتی بەربەرێتی و بۆشیی دەسەڵاتی کوردی دەردەبڕێ.
کات لای ئێمە دانیشتنی ژوورە تاریکەکانە، لەناو ئه و تاریکاییەدا ڕووناکییەکان، بەرەبەیانەکان، هەتاوهەڵاتەکان، وزە تازەکان و وەرزە نوێکان دەکوژرێن و دەخنکێندرێن و لەبار دەبردرێن.
ئەم کۆبوونەوە نا- دووی تر، دەی تر، سەدی تر، کاتی دەوێ، کاتی دەوێ! کاتی دەوێ!
هیچ شتێ بەدەم و دەست نابێ، کارەکە ئالۆزە، کاتەکە بڵۆزە، لە نێوان ئالۆزیی و بڵۆزییدا بزوتنەوە مەحاڵە.
20 ساڵ کات نییە، کاتی ساوایی یە، کاتی عەقڵ نییە، کاتی ئەخلاق نییە، کاتی ڕۆشنبیری و خۆرۆشنبیرکردن نییە، کاتی سروشت و سروشت ژیاندنەوە نییە. کاتی مرۆڤ و مرۆڤ پەروەردەکردن نییە، کاتی مناڵ و پەروەردەکردنی مناڵیتی و پێگەیاندنی نەوەکان نییە، کاتی گەنجان و هاوسەرێتی و ژیانبنیاتنان نییە، کاتی خاک و نوێکردنەوەی ژینگە و ژیان و ئابووری و بەرهەم و دیمەنی جوان نییە.
بیست ساڵ کاتی بۆشی و بەربەرێتی دەسەڵاتە: کاتی دزیی و داگیرکردن، کاتی کوشتن و خوێنرشتن، کاتی خیانەت و خۆفرۆشتن، کاتی ژنهێنان و ژنکوشتن، کاتی دەستدرێژیی و داوێنپیسی، کاتی دواخستن و داپلۆسین، کاتی دۆشین و داوەشان و داڕزان.
بەڵام چش- خۆ سبەینێ هەیە.
بخەون، بخەون، بخەون.
کۆمیتەکان لە کۆبوونەوەدان، سەرەکانی شاخ لە تاریکایی ئەشکەوتدا وەک عادەتی 30- 40 ساڵەیان سەریان ناوە بەیەکەوە. دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن کۆدەبنەوە و کۆنابنەوە، کۆدەبنەوە و کۆنابنەوە.
بخەون، بخەون، بخەون، وەک پیاوانی ئەشکەوت بخەون، وەک خولە خەوخۆش بخەون.
سبەینێیەکی درەنگ کە هەستان هەموو شتێ چاک دەبێ.
سبەینێ (140) دوو ئەوەندە، دە ئەوەندەی خۆی دەبێ بە (1400) و جێبەجێ دەبێ.
سبەینێ سەعدیە و جەلەولا و توز ئاسایی دەبنەوە، سبەینێ بۆمباران خۆش دەکاتەوە و باران دەبارێ و مالە وێرانەکان دەبنە کەپرەبەهاریی، سبەینێ هەموو گۆڕە بە کۆمەڵییەکان دێنەوە یەک بە یەک ناوی ئەنفالکراوەکان، تەمەنیان، چیرۆکیان، خەونەکانیان دەنووسینەوە بە درێژایی گەرمیان دیوارە مۆنیومێنتێکی نەتەوەیی دروست دەکەین و ناوی هەموو شەهیدانی لەسەر هەڵدەکۆڵین.
سبەینێ دەبینە نەتەوە.
بەرلەوەی ببینە نەتەوە دەبینە مرۆڤ، کۆمەڵ، شارستانی.
دەبینە دا مەزراوەی سێکوچکەی: زانست، یاسا، دیمۆکراسی
(5)
ئایا کاتێ هەیە لە دەرەوەی هۆشیاریمان؟
کاتێ هەیە هەمیشەیی بەردەوام لە دەرەوە و لە سەرووی بیر و هۆشیارییەوە بێ؟
کاتێ هەیە لە دەرەوەی لێدانی دڵم، جووڵانەوەی جەستەم، هەستیاری هەستەکانم، هوشیاری هۆشم؟ بەردەوام بێ لە بۆشاییدا، درێژ بێتەوە، بەسەریەکدا خڕبێتەوە ببێتە مێژووی من؟
کاتێ هەیە لە دەرەوەی بیری خۆم، بەرنامەی خۆم، بەرهەمی خۆم ؟
بەڵێ ئەو کاتە هەیە بەڵام کاتی من نییە.
گەر کات هوشیاری خۆم نەبێ چالاکی خۆم نەبێ کاری خۆم نەبێ، دەبێ بە نەزانراو.
نەزانراو هەمیشە هەڕەشە و مەترسی دروست دەکات ئەو ساتە کاتەکەم دەبێتە کاتێکی سوودمەند، دۆست، ئاشنا، هاوکار کە بیکەمە هوشیاری خۆم، کاری خۆم، پرۆژە و پلانی خۆم، کە دەستی بەسەردا بگرم و نەهێڵم دەستی بەسەرمدا بگرێ.
ئەو کاتە دەتوانم ببمە خاوەنی کاتی خۆم، تەمەنی خۆم، توانای خۆم، تەمای خۆم.
ئەو کاتە دەتوانم تەنانەت بۆ لەحزەی مردنیش ئامادەبم چونکە ئەوەندەم کات بەکارهێناوە (نەک بەکاری هێنابم) و خستوومەتە خزمەتی خواست، هەست و ئاواتی خۆمەوە کە لێی نەترسم هەناسەی پەشیمانی بۆ هەڵنەکێشم، لەسەر دۆی ڕژاو نەگریم.
ناتوانین بیر نەکەینەوە.
کە لە شتێ دەترسین، بە گومانین دەرەقەتی نایەین، پێی سەغڵەت یان تەریق دەبینەوە، دەڵیین: جا چییە؟ هەر بیریشی لێ ناکەمەوە !
بەڵام ئەوە مانای وایە بە نەکاریش، سەلبییش، بێ بیری لێ دەکەیتەوە، کە لەناو بیرتدا لەبەری هەڵدێی، بەڵام خۆتی لێ ناکەیتەوە.
ئێمە بە بیرکردنەوەمان، بە هەستیارییمان، بە نەخشەسازییمان، بە کردەوەمان ناهێڵین کات بە نادیاری برژێ، بپژێ، بچێتە ناو بۆشایی سبەینێوە، ببێتە دواڕۆژێکی نادیار، خەتەرناک، ترس هێنەر.
بەم هەڵوێستە چالاکە، بەم وریایی و هۆشیاریی و کردەیی یە، کار لە بێکاریی، چالاکی لە خاویی، ئێستای زیندوو لە کات و کاری دواخراو، ژیان لە مردن جیا دەکەینەوە.
کات دەبڕین نایەڵین کات بمان بڕێ.
کات بەکاردەهێنین ناهێڵین کات سەرفمان بکا.
زەماوەندی ژیان دەکەین نایەڵین پێی مەرگ بە خشکەیی لێمان تێک بدا.
دەبێ ئامادەبین هەموو ڕۆژێ بمرین و لە دایک ببینەوە.
ئەفلاتون لەسەر زمانی سۆکرات بەر لە ژەهرخواردنەکەی دەڵێ: فەلسەفە ڕاهاتنە، ڕاهێنانە لەسەر مردنی ڕۆژانە.
دەبێ هەموو بەرەبەیانییەک، دوێنێمان بمرین و بنێژین بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بە تازەیی لەدایک ببینەوە.
ئێمە بۆیە لە مردن دەترسین چونکە نازانین چۆن بژین.
ئێمە لە کۆتاییەکی تراجیدی دەترسین چونکە نازانین لەو پرۆسە بوونیارییەی بوونماندا، چۆن پاڵەوانێکی بوێر و بە بیر و چالاک بین
ئێمە کە نەتوانین هەموو ڕۆژی بمرین بۆ ئەوەی سبەینێ لەدایک بینەوە، چۆن دەتوانین لە مردن نەترسین و بە هیوای زیندەگییەکی ئەبەدی بین.
مردنی ڕۆژانەت: مردنی کاتە مردووەکانە، مردنی هەستە مردووەکان و بیرە نەزۆکەکانە، مرداندنی ئەو تەماو هەڵپە و خواستە ناشیرین و نەکارانەیە کە تەنیا قورسایی ڕۆح و گرانباریی هۆش و خولیای نامرۆڤایەتی و هەڵپەخوازییت زیاد دەکەن.
خۆپاک کردنەوە لە تەماع، درۆ، دوو ڕوویی، ساختەکاری، کۆیلەیی، بەراوردیی، بەربەرەکانی، بیرکردنەوەی نەخۆش، پرۆژەی نائەخلاقی.
مردنی ڕۆژانە بەتاڵکردنەوەی شەوانەی مێشکە لە بیرە مردووەکان، لە بەرژەوەندییە گەندەکان، لە هزرە نەخۆشەکان، لە بەڵێنە درۆکان.
بەم جۆرە دەتوانین وەک مار هەموو شەو توێژی دوێنێ فڕێ دەین و ڕەنگێکی نوێ پێشوازی بکەین. دەتوانین بەردەوام لە ئێستادا بین و ئاڵوگۆڕیی ڕۆحی بەرپا بکەین.
دەتوانین لە مردنەکانی ڕۆژانەمان ئازادبین و زەماوەندی لە دایکبوونەوەی ڕۆژانە بگێرین.
ئێستا دەتوانین پڕ بە حەزەکانمان، پڕ بە تەماکانمان، پڕ بە خەونەکانمان باوەش بە ئێستادا بکەین، بە بیر، بە کار، بە چالاکی، بە پاکی.
دەتوانین هەموو لەحزەکانمان تامی ئازادی و خۆشەویستی ڕاستەقینە بچێژین، بە مەردی بژین و لە مردن نەترسین.
دەتوانین کاتی خۆمان و کاتی سسیتمە گەندو کوشندەکەمان بگۆڕین.[1]
ئەم بابەتە 330 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.wtarikurd.info
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-03-2013 (11 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 02-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 330 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,392
وێنە 105,712
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,486
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.438 چرکە!