دەقی پرسەنامەکەی #نێچیرڤان بارزانی#:
بە داخێکی گرانەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی هەر پێنج پێشمەرگەی دلێر (تاهیر کاکەوڵڵا، جەمال جەلال حەمە، ئەردەڵان جەمال مەجید، توانا نەسرەدین حەمەد و سەروەر ئەنوەر مەحموود)م پێگەیشت، کە ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێی #دەربەندیخان# بوونە قوربانی.
بەو بۆنە خەمناکەوە بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانیان و دانیشتوانی سەید سادق دەکەم و هاودەرد و هاوخەمیانم.
لە خوای مەزن داواکارم گیانییان بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/10/1[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!