پەیامی بافڵ تاڵەبانی لە یادی 8 ساڵەی کۆمەڵکوژی شنگال
دەقی پەیامەکەی
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی:
لە ساڵیادی داگیرکردنی شەنگال و کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان، سەری ڕێز بۆ شەهیدان دادەنەوێنین و بەڕێزەوە یادی قوربانییانی ئەو کارەساتە لەبیرنەکراوە دەکەینەوە.
ئەمڕۆ 8 ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە گەورەیەدا تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستاش سیماکانی ژیان لە شەنگال بەدی ناکرێت، شەنگال بووەتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان و هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی و ساڕێژکردنی برینەکانیان لاوازن، ئەرکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراقە هەنگاوی جددی و کرداریی بنێن لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و گەڕانەوەی هیوا بۆ خوشک و برا ئێزیدییەکان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هەموو شێوەیەک پشتیوان و هاوکاری هەر هەنگاوێکە کە ببێتە مایەی بووژاندنەوەو سەقامگیری لە شەنگال و گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی، پشتیوان دەبین بۆ گەڕاندنەوەی ئازیزانمان و بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە.
دروود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی شەنگال و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان
بافڵ
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
3ی ئابی 2022
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!