图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,413
图片 105,688
书籍 19,152
相关文件 96,427
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خوێندنەوە بۆ سێ بەرگی ئنیسکلۆپیدیای کورد و کوردستان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوە بۆ سێ بەرگی ئنیسکلۆپیدیای کورد و کوردستان

خوێندنەوە بۆ سێ بەرگی ئنیسکلۆپیدیای کورد و کوردستان
ئنیسکلۆپیدیای کورد و کوردستان لە سێ بەرگ دا بە هەوڵ و تەقەلای کۆمەڵێک دڵسۆز بڵاوبووە وە، بۆشاییەکی گەورەی لە مێژووی کلتوور و خوێندراوەی کوریدا پڕکردەوە. گرنگی ئەم بابەتە بە وتار و کاری سەر پێیی تەواو نابێت بەڵکوو بۆتە پڕۆژەیەکی گرنگی مەعریفی، پێویستە لە هەموو بوارەکانەوە کاریان لەسەر بکرێت. لە کاتێکدا بەرەو ئەوە دەچێت مێژووی کورد و کوردستان بە هەموو بوار و گۆڕانکارییەکانییەوە لە میمۆریەکدا کۆبکاتەوە، واتای فەرهەنگی وشەکەیش بوارەکانی مەعریفە دەگرێتەوە.
ئنیسکلۆپیدیا لە بنەڕەتدا وشەیەکی یۆنانییە، واتای بازنەکان یان سیستەمێکی تەواو بۆ مەعریفە بۆ چەند بابەتێکی سەرەکی، یان واتای کۆمەڵێک زانست و هونەر، لە زمانی عەرەبیشدا بە واتای فەرهەنگ یان دائیرەتولمەعاریف دێت، دوایی پەرەی سەند بۆ فەرهەنگێکی گشتی بۆ زانست و ڕەوانبێژی و پیتەکان.
بەر لە پڕۆژەی ئنیسکلۆپیدیا مەعریفە گشتییەکان بەناوی ئەدەبی و فەرهەنگەوە دەردەچوون. لەبەرئەوەی بازنەکانی مەعریفە جیاوازە لە فەرهەنگ، ئەم پێناسەیەکی کورتی وشە و ماددەیە و ئەو فراوان دەبێتەوە بۆ بەیان کردن و واتا ئیستلاحییەکان لەم زانستە و لەوی تردا، لەگەڵ مێژووی فیکرەکە و بەشەکانی و ئەو بابەتانەی بە فیکرەکە دەگەن لە شیکردنەوە و داواکارییەکانیاندا.
بەم شێوەیەیش گرنگی و بایەخی ئەم پڕۆژەیە دەردەکەوێت بۆ هەموو میللەتێک و بیر و داهێنانی ئەم زاراوەیە زۆر کۆنە و مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ(سیوسبیوس)ی یۆنانی قوتابی (ئیفلاتون) ئنیسکلۆبیدیایەکی کۆکردووەتەوە و فەوتاوە، دوای ئەو (ستوبینۆس) و (سیوداس) و (کابلا) گرنگترین فەرهەنگیان لە مێژوودا بەرهەمهێناوە. دوای ئەوەیش میللەتانی تر هەوڵیان بۆ داوە، ئێمەیش وەک نەتەوەیەک لێی بێ بەش بووین، کاتێکیش ئەم سێ بەرگەی ئنیسکلۆپیدیام بە کوردی بینی و خوێندمەوە بەڕاستی وەک خەوێکە کۆمەڵێک نووسەری دڵسۆز بەخۆبەخشی بۆ میللەتی کورد کردوویانە. لەبەرئەوەی ئەم پڕۆژەیە نەک بۆ ئێمە بۆ گەلانی تریش زۆر ئەستەمە، ئەوان لەسەر ئاستی زانکۆکان هەوڵیان بۆ داوە بە توانای مادی بێ سنوورەوە، لە سەدەی دوانزە دا ئەوروپییەکان لە زانکۆی ئۆکسفۆر ساڵانی 1200. هەوڵیان بۆ داوە و دوایی زانکۆی کمردج دوایی دائیرەی مەعاریفی بەریتانی 1768 تەنها بەرگی یەکەمی دەرکرد، کاتێک زانکۆی فەڕەنسی ساڵی 1959 مجەلەدی یەکەمی بە سەرپەرشتی (دنیس دیدرۆ)دەرکرد و دوایی بە هاوبەشی کۆمەڵە فەیلەسوفێکی وەک(ڤۆلتێر)و (رۆسۆ)و (دالمبرت) و چەندانی تر پێشکەوت، ئەمەیش ئەوە دەردەخات دوو سەدە و چەند دەیەیەکی خایاندووە، لە کاتێکدا بە کارتێکەری سەرەکی لەسەر ڕۆشنبیری گشتی و هەڵگیرساندن و سەرکەوتنی شۆڕشی فەرەنسا دادەندرێت.
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان و سەرنجە ئەوەیە زانکۆکانی جیهان لەو کاتەوە بەو هەموو پێشکەوتنەی خۆیانەوە چەند سەدەیان پێچووە هەتا ئەم پڕۆژەیەیان بەرهەم هێناوە.
هەروەها فەرهەنگی چینیش(کوکین سی فون لوی تسی). لە دانانی(شوهوفر) وە مێژووی سرووشتی یۆنانی بە گرنگترین پەڕتووکی ئنیسکلۆپیدیا دادەنرێت لە مێژوودا لە نووسینی (غایۆس بلینووسش) لە 23-79م.
دوای ئەویش فەرهەنگی ئەڵمانی(ارش غرویر) لەشەش بەرگدا دەرچوو، لە1796 و 1810 بەسەرپەرشتی (وختر) دوایی فەرهەنگی ئیتاڵی بیفاتی لە ساڵی 1884. جگە لەمانەیش هەموو گەلانی جیهان هەوڵییان بۆ ئەم پڕۆژە گرنگە داوە، تەنانەت لە ئیسەلامیش دا مەزهەبی شیعە ئنیسکلۆپیدیای تایبەت بە خۆیان داناوە.
ئەم ئنیسکلۆپیدیایەی بەردەستمانە بە کوردی سێ بەرگە و هەر بەرگەی سێ بەشی تایبەتە بە هەموو کارکەر و بوارەکانی مەعریفە لە شاعیر و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و هونەرمەند و زانا و کەسایەتی ئیرشاد و تەریقەت و شۆڕشگێڕان و شوێنە گرنگە گشتییەکان و پیشە و پیشەییەکان و تاد.. لێرەدا هەن. بەپێی ڕیزبەندی پیتی ئەبجەدی ڕیز کراون.
بەرگی یەکەم 523 لاپەڕەی قەبارە گەورەی شێوە دیزاینی گۆڤارە. لە سێ بەش پێکهاتووە.
بەشی یەکەم ژیاننامەی حەفتا کەسێتی گرنگ و کارکەرن لە بوارەکانی مەعریفەدا، هەر لە #ئەحمەد ئیبراهیم# و ئیبن خەلەکان و ئەحمەد ئیسماعیل ڕامیز ئەحمەد دینەوەری مەلا ئەحمەدی ڕەش و ئەحمەد گۆرانی و مەلا ئەحمەدی ئەحمەد ئاوا و ئەحمەدی موفتی زادە و ئەحمەد نۆتشی و ئەحمەد عەلی فەوزی و ئەحمەد زەهاوی و ئەمین شێخ عەلائەددین و ئیبراهیم حەسەن شارەزووری و ئیدریس بەتلیسی و سمکۆی شکاک و بابا عەلی تەکیە و بابە شێخی ئەڵمانە و مەلا باقری بالک هەتا بنەماڵەی بەدرخانییەکان، دەیەها کەسایەتی پایە بەرز و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووس و دیپلۆماتکار و میر و ڕابەرییان تیادا هەڵکەوتووە و هەمیشە هەوڵیانداوە لە کوردستان و دەوڵەتانی عەرەبی و جیهانیدا و بە سەدەها کەسایەتی مەزنیان هەبووە لە هەموو سەردەمەکاندا و ڕۆژنامەیەک یا ڕیکخراوێکیان داخرابێت کتو پڕ لە شار و وڵاتێکی تر دروستیان کردۆتەوە.
دوای ئەمانیش لە مەلا بەهای #بیارە#وە دەست پێدەکاتەوە، مەڵبەندی زانین و پێگەیاندنی لاوانی کورد بووە بە زانست و زانیاری و ئیرشادی تەریقەتێکی دروست هەتا ‎#پیرەمێرد#ی شاعیر و جابانی کوردی و جوەیرییەی هەکاری و جەلالەدین عەلی خورماڵی و حەسەنی ئامێدی و شێخ حەسەنی گڵەزەردەی بەرزنجی و حەمزەی ئیمام موسا و حەمزە موکسی و حەمەئەمینی غەفاری و حەمەمین مەحمودی دەرەی مەڕ و حسێنی مەجدی و #مەولانا خالید# و #نالی# شاعیر و خەلیل خەیاڵی موتکی و #شێخ ڕەزای تاڵەبانی# و سەعیدی پیران و سەعید نەورۆسی و شەریف پاشای خەندان و #عادیلە خانم# و عەبدولڕەحمانی زەبیحی و مەلا عەبدولڕەحمانی دار بەڕولەیی و ناسری سوبحانی و کەسایەتی تری دڵسۆز و زانا و سەرکردەن ئەوانەی توانیویانە لە پانتاییەکانی زانست و زانیندا کاربکەن.
بەشی دووەم: چەند شوێن و ناوچەیەکی گرنگی کوردستانە، ئەوانەی فەزای گرنگی زانست و مەعریفە بوون. وەک مزگەوت و خانەقا و تەکیە و حوجرەی مزگەوتەکان و شاخ و شار و گوندە گرنگەکانی تر.
بەشی سێیەم: چەند لایەنێک لە زمان و کلتوور و ئەدەب و ئایین و ئایینزا و سیاسەت و کاری ڕێکخراوەیی کوردییە. لە ئەلفبێی کوردییەوە دەست پێدەکات. (د عومەر عەبدولعەزیز) زۆر ورد و ژیرانە لە دەوڵەتی مادە وە باسی دەکات، دوو سەدە و نیو کورد خاوەنی نووسین و ئەلفبێی تایبەت بەخۆی بووە، کۆنترین بەڵگەی نووسراو دەباتەوە بۆ پەڕتووکی ئاڤێستا، باسی هەوڵەکانی (ئەبوبەکر النبتی) دەکات و هەتا پەڕتووکی ئەلفبای کرمانجی لە ساڵی 1926 ی نووسەر(خەلیل خەیاڵی) و کتێبەکەی (تۆفیق وەهبی بەگ) و پەڕتووکی سەرف و نەحوی کوردی نووسەر (سەعید سدقی) و پەڕتووکی ڕابەرێ بۆ ئیملای کوردی نووسینی (نوری عەلی ئەمین). پەڕتووکی زمانی یەکگرتووی کوردی نووسەر #جەمال نەبەز# و پەڕتووکی ڕەوتی ڕێنووسی کوردی نووسەر (مستەفا نەریمان). دەربارەی گرامەری کوردیش لە ڕەخنە و پێشنازی (مێجەرسۆن)ەوە دەست پێدەکات هەتا هەموو هەوڵەکانی تر لە تورکیا و سووریا و ئێڕاق بۆ بەکارهێنانی پیتی لاتینی یان عەرەبی و شیکردنەوەی تەواو بۆ هەموو ئەو لایەنانە دەکات و شتە نادیارەکان دەردەخات بە هەموو بیر و باوەڕە ناکۆکەکانەوە.
بەرگی دووەم508 لاپەڕەی قەبارە گەورەی دیزاینی گۆڤارە، لەسێ بەش پێکهاتووە.
بەشی یەکەم هەمان شێوە لە کەسایەتیەکانەوە دەست پێدەکات و لە #ئەحمەد موختار جاف# و #ئەحمەدی خانێ# وە هەتا (شاکیر فەتاح) و #عەلی مەردان# سی و شەش کەسایەتی دەگرێتەوە.
بەشی دووەم: چەند شوێن و ناوچەیەکی گرنگی کوردستانە.
بەشی سێیەم؛ چەند لایەنێک لە زمان و کلتوور و ئایین و ئایینزاو شوێنەواری کوردستانە.
بەرگی سێیەم: 520 لاپەڕەی قەبارە گەورەی دیزاینی گۆڤارە و لە سێ بەش پێکهاتووە.
بەشی یەکەم: ژیاننامەی چل و دوو کەسایەتییە، لە(ئەبوبەکری موسەنییف)ەوە دەست پێدەکات هەتا (یەحیا سەعید ئەفەندی) وێنەگر.
بەشی دووەم: چەند شوێن و ناوچەیەکی گرنگی کوردستانە.
بەشی سێەم: زمان و کلتوور و ئەدەب و ئایین و ئایینزا و شوێنەواری کوردستانە.
ئەوەی لەئەنجامی خوێندنەوەی ئەم سێ بەرگەی ئنیسکلۆپیدیایەدا دەردەکەوێت، چەند قۆناغێکی جیا جیایە، سەرەتا لە مزگەوت و خانەقا و تەکییەکانەوە لەلایەن زانا گەورەکانی ئایینی ئیسەلام و شێخی ئیرشاد زانستیان بڵاو کردۆتەوەو دواییش هەر هەرەس و توانەوەی ئەم کەسایەتیانە بووە بۆ ناو شارەکان و گۆڤارو ڕۆژنامەو بڵاوکراوەیان بەزمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی و تورکی و زۆریشیان گەیشتونەتە هەندەران و بەزمانەکانی ڕوسی و فەرەنسی و ئەڵمانی و ئینگلیزی و سیودی و زمانی تر هەوڵی نەبڕاوەیان داوە بۆ دەرکردنی ڕۆژنامەو گۆڤارو بڵاوکراوەی تر و هەوڵی ناساندنی کوردو کوردستان و زمان و کلتورەکەیان داوە. هەروەها سەرکردەی هەموو ڕاپەڕین و شۆڕشەکانیان کردووە. نمونەیش ئاشکرایە لە شێخ عوبەیدولای نەهری و شێخ سەعیدی پیران و سمکۆخانی شکاک و #قازی محەمەد# و بەدرخانییەکان و شێخ سەلامی بارزانی و #مەلا مستەفای بارزانی# و سەعیدی نەوڕۆسی و ئەحمەدی موفتی زادەو ناسری سوبحانی و دەیەهای تر زۆریان پەتی سێدارەیان خراوەتە مل و بەشەهادەتیان زانیووە و هەموویشیان چەندین جار خراونەتە زیندانەوە.
جگە لەوەیش بەردەوام هەوڵی جوڵانەوەی سیاسی و شۆڕشگێڕیان داوەو بۆ مافەکانی کورد خەباتیان کردووە، نمونەیش حکومەتی زەندی و ئەردەڵان و #شێخ مەحمود# و کۆماری مەهاباد و بابانی و شۆڕشی ئیبراهیم خانی دەلۆو میرنشینی سۆران و ئەو پارت و ڕێکخراوە سیاسیانەیش، دروست بوون وەک (کۆمەڵەی هیڤی) و (تەعالی و تەرەقی کوردستان) و (ژێ کاف) و (حیزبی هیواو)و(کۆمەڵی برایەتی) و (کۆمەڵەی قوتابیانی کورد لە ئەستەنبوڵ) و (کۆمەڵەی پێشکەوتنی کوردستان) و (کۆمەڵەی سەربەخۆیی کورد) و (کۆمەڵەی خوێ بوون) و(ئیتیحادی محەمەدی)و(تەشکیلاتی ئیجتیماعیە)و(تەعالی ژنانی کورد/جەمعییەت) و(تەعالی کوردستان/جەمعییەت)و(تەعاون و تەرەقی کورد)و(یەکێتی زانایانی ئلینی ئازادیخواز)و (کۆمەڵەی هاریکاری و پێشکەوتنی کورد)و(بزووتنەوەی حەقە)و (حیزبی ئیسەلامی کورد)و(پارتی دیموکراتی کورد و #پارتی دیموکراتی کوردستان# و(حیزبی دیموکراتی کوردستان)و (سازمانی خەبات) لە #هەڵەبجە# و دەیەها حیزب و ڕێکخراو و ڕاپەڕین و شۆڕشیان بەرپا کردووە دژی داگیر کەران بۆ ڕزگاری کورد و کوردستان.
هەروەها ئەم پڕۆژەیە دەوڵەمەندە بەئایینەکانیش زەردەشتی و یەزیدی و کاکەیی و ئیسەلام و جولەکەو کریستیان، هەمویان وەک زانستی بەراوردکاری ئایینەکان وەک سرووشتی ئایینی خۆیان باسکراون.
بەم شێوەیەش دوای گەڕان و وردبوونەوە دەبینین ڕووبەڕوی تەکنەلۆژیایەکی مەعریفە بووینەتەوە، دەبێت چی بکەین و لە کوێوە دەست پێبکەین؟! چۆن بتوانین ئەم شاکارە لە کایەکانی مەعریفەدا کارپێ بکەین؟ ئەمەیش کاری ئەوانەیە دەیانەوێت کار لەبوارەکانی مەعریفەدا بکەن و کێشەیان لەگەڵ خودی خۆیان و عەقڵی خۆیاندا هەیە و ئەو کەسانەن بەبیرەکانیان ئێمەو جیهان دەگۆڕن، نەک کەسانی وڕێنەکەر، بەڵکوو دەبێت شیکردنەوەی مەعریفیانە بکەن هەتا ئاییندەیەکی گەشمان بۆ دروست ببێت. چونکە ئەوانەی دەیانەوێت مێژوو بسڕنەوە یان ڕاستییەکانی ون بکەن ئەوا دەرگای مێژوو لەسەر خۆیان و نەتەوە دادەخەن.
ئەوەیشی گرنگە لە دوای هەموو ئەو پێشکەوتنانەی، لە دەیەکانی ڕابردودا هاتن ئێمەیان شۆک کرد، مارکسیەتمان هێنا هۆشی مێژووییمان نەبوو، بونیەویەتمان هێنا هۆشی زانستیمان نەبوو، زۆر بیری فەلسەفی و ئایدۆلۆژی و ئایینی هێنرانە کوردستان.
دیارە تائێستا ئەوەی لە مێژووی خوێندراوەی ئێمەدا زیاتر ڕووداو و بابەت و دەق و مرۆڤەکانمان لە مردن ڕزگار کردووە، نەکو ڕاڤە و توێژینەوە، هەتا چەندە هەڵگری پرسیارە مەعریفییەکانمان؟ تا چەندە بتوانین بۆشاییەکانمان پڕ بکەینەوە؟، لە ئێستایشدا دەکەوینە بەردەم دەیەها پرسیاری سەرسوڕهێنەرەوە، چۆن بە ئەلیکترۆنی بیر بکەینەوە؟ چۆن بە ئەلیکترۆنی بنووسین؟ چۆن پێدراو و نووسینەکانمان بە ئەلیکترۆنی بکەین؟ چی بکەین بۆ ئەوەی لەم پڕۆژە مەزنەدا بۆشاییە بەتاڵەکانمان پڕ بکەینەوە، ئەمەیش کاری کەسەکانی فیکر و توێژەران و کەسەکانی ئەکادیمیا و کۆلیژەکانە، بتوانن بناغەیەکی مەعریفی دابنێن و بۆشاییەکانمان پڕبکەینەوە، هەموو بەشەکانی زانکۆ دەتوانن ئەم خەرمانەیەی مێژووی کورد بکەنە بناغە بۆ زمان و ئیدیۆم و ڕێزمان و پیت و مێژوو جوگرافیا و کۆمەڵناسی و ئایین و شارستانی و بوارەکانی ترو بەهاوکاری بەشی ئایتی هەوڵی بە ژمارەیی کردنی ئەم ئنیسکلۆپیدیایە بدرێت لەگەڵ بڵاو بوونەوەی کتێب و نووسراوی نووسەرکان و زۆر لەو بەڵگەنامانەی گرنگن هەتا ژوورێکی ئەلیکترۆنی بۆ مێژووی کورد و کوردستان دروست ببێت. جگە لەوەیش هەوڵی لە ئەستۆگرتنی پڕۆژەکە بخرێتە سەر خوێندنی باڵا. چونکە پێویستی بە هەماهەنگی زۆر هەیە.
لەبەرئەوەی ئەم پڕۆژەیە تا ئێستا وەک دەستکەوتێک گرنگە لەسەر زۆربەی تێبینی و کەم و کوڕی لەم سێ بەرگەدا چاک بکرێن و لە چاپی دووەمدا بە ژمارەیی بکرێت، کە ئەوانەیش سانان و کار ناکەنە سەر پڕۆژەکە، ئەوەیشی جێی ئاماژەیە دەستکاری نووسینی ئەو نووسەرانە بکرێت کەوەک خۆیان ئاماژەیان پێدا زیادەڕەویان تیادا کردووە، چونکە ئەم پڕۆژەیە دەبێتە سامانی نەتەوەیی، فەرهەنگی (ینغ لوتاتین)ی یابانی، لە ساڵی 1407 م دوو هەزار و دوو سەد نووسەر بەشدار بوون لە نووسینیدا 892 مجەلەدە. لەبەرئەوە ئەم پڕۆژەیەیش پێویستی بە بەردەوامی و هاوکاری زۆر هەیە هەتا بەردەوام بێت، دیارە ئەم لیژنەی سەرپەرشتیکارە دڵسۆزن و توانیویانە ئەمانەتەکانی نووسین بپارێزێت بەبێ لەبەرچاو گرتنی هیچ ئایدیا و بیرێکی ڕێگر. ئەوەیشی جێگەی تێبینیە، پێویست ناکات دووبارەو چەند بارە ناوی کەسێتیەک بهێنرێتەوە، ناسێنراوە و بابەتێکی لەسەر دەنووسرێت، بۆ نمونە (ئەحمەدی موفتی زادە) یەک جار گرنگە، ئەوانی تر لەڕێی ئامراز و ڕاناو و شێوازە هونەریەکانەوە دەکرێت. هەلەی ڕێزمانی و چاپ و نارێکی ڕستەیش دەبینرێت.
هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ ئازیزانی لیژنەی ئنیسکلۆپیدیا دەخوازم و دەستیان دەگوشم و لام وایە ئەم کارە تەکنەلۆژیای مەعریفەیە بۆ کورد.
سەرچاوە: ئنیسکلۆپیدیای کورد و کوردستان، ئامادەکردنی لیژنەیەک/بەرگی یەکەم/ڕێکخراوی زانست بۆ باس و لێکۆڵینەوە/ چاپی یەکەم 2018.
بەرگی دووەم/ ڕێکخراوی زانست بۆ باس و لێکۆڵینەوە/ چاپی دووەم/2021
بەرگی سێیەم/ ڕێکخراوی زانست بۆ باس و لێکۆڵینەوە/ چاپی یەکەم/2022
#سەڵاح جەلال#. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览398
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 21-10-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 文学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( شەنە بەکر 25-10-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on27-10-2022
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):26-10-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,413
图片 105,688
书籍 19,152
相关文件 96,427
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!