پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,947
وێنە 106,356
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,305
ڤیدیۆ 1,399
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
خەنجەری خێڵ 08
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خەنجەری خێڵ 08

خەنجەری خێڵ 08
خەنجەری خێڵ 08
#شەماڵ بارەوانی#

سەروینە بێ هەوسار..!
بەهار: بەر لەوەی باسی پاشماوەی خەونە سوریالستەکەمت بۆ بکەم.دەمەوێ ئەوەت پێ بڵێم: کە دڵنیام ڕۆژێک دادێت هەندێک جۆرە گووگر کە ناو لە خۆیان دەنێن ڕەخنەگر! دێن و ڕەخنە و گوو لەو نووسەرە دەگرن کە ژیانی من، خەون و ئاوات و خۆزگە تیرۆرکراوەکانی من دەکات بە چیرۆک و ڕۆمان و گووی دەخۆن و دەڵێن:پاڵەوانی ئەو چیرۆک و ڕۆمانە بۆ هێندە دەم پیسە !
گوتم: خەونە تیرۆرکراوەکانی من؟ گاڵتەم کرد بەهار. کوڕە چ گەوادێک حەدی هەیه خەونەکانی سەروین تیرۆر بکات و خۆزگەکانی سەروین بخنکێنێت و سوارچاکی خەونەکانم لێ بدزێت و ژن بوونم قەدەغەبکات؟ من ئەو ژنە بێ ئیرادە و ئەتکراوانە نیم و بێم بڵێم

من ژنم بۆیە ئازارەکان ڕوو لە من دەکەن..
من ژنم بۆیە پەردەی ژیانم هەمیشە کون تێکراو و دڕێندراوە
من ژنم بۆیە ڕەنگی جلەکانم گەڵای پاییزیان بەخۆیانەوە کردووە
شانۆکارێکی بەستزمانی شانۆی ژیانم..
من ژنم هەر بۆیە قەدەغەکراوم.

هەرگیز، من نابم بەو ژنەی کە بێت و ئاوا لاوازانە لە بەردەم کەڵبەی نەریت و خەنجەری خێڵ و قانوونەکانی سمێڵ، جاڕی شکست بدەم و ئەو جۆرە قسە قۆڕانە بکەم. من فرۆغی فەڕۆخ زادە نیم بڵێم شارەکەم جگە لە گۆڕستانێک بۆ هیواکانم هیچی تر نەبوو. ناوەستم تاکو شار و دێ و وڵات، یەکپارچە نەکەم بە گۆڕستانی خێڵ و خەنجەر و سمێڵەکان.
ئینجا، بەو جۆرە گووگرەی کەنموونەکیان لەو مەملەکەت پەیابوون دەڵێم: کوڕە بڕۆن هەی گووگرینە. بۆ دەتانەوێت ئەو نووسەرەی ژیانی من دەکات بە چیرۆک و ڕۆمان، هاوشێوەی نووسەرە گوونووسەکانیتر بێت و کچێکی لاواز و بێ ئیرادە و ترسێندراو، یان کارەکتەرێکی خەیاڵی، یاخود بوونەوەرێکی ئاسمانی بهێنێت و بیکات بە پاڵەوانێکی شکستخواردووی نێو ڕوومانەکەی؟
گووی خواردووە، بە خوا لە حەوت قەڕن دوای ئێستا ئەو کەسەی من دەنووسێتەوە و چیرۆکی ژیانم دەکات بە ڕۆمان، هەڵەی وا بکات و لە شێوەی کچێکی لاواز و بوونەرێکی ئاسمانی و کارەکتەرێکی سەرەنجام شکستخواردوو لە چیرۆک و ڕۆمانەکەی دام بڕێژێتەوە، لە ناو بەرگی کچێکیتر یان تارماییەک دێمەوە بۆ گیانی و دەیکەم بە حەوت قەشمەر.
وانەزانن سەروین ئیتر بوو بە فیعلی مازی و بەشێک لە ڕابردوو و کۆتایی پێهات. نەخێر، سەروین هەرگیز، بە شکست و دۆڕان ڕازی نابێت و چیرۆکی سەروین و سەروینەکانیش کۆتایی نایەت.

نیچەی ڕەحمەتی لە مێژە گوتوویەتی: هەندێک کەس هەن، دوای مردنیان لە دایک دەبن. بەهار دەزانیت یەکێک لەو کەسانە منم من؟ هاهاها
بەهار: من کارەکتەرێکم هەڵقوڵاوی ناخی ئەو کۆمەڵە بۆگەن و هەناوی ئەو بوونەوەرە جوێندەر و قێزەونانەی نێو کۆمەڵی کوردەواریم، نەک بوونەوەری فەزایەکیتر و کەسێکی خەیاڵی.
ئینجا با ئەو گووگر و ڕەخنەگر و گونگرانە باش ئەوەبزانن کەمن سەروینم سەروین، من کچە بێ زنجیر و بێ هەوسارەکەم، وەکو ئەوەی داپیرەم و کەریمۆکی خوێڕی زۆر جار وام پێ دەڵێن. بەهار دەزانیت بۆ پۆپۆلیسەر یانی چی؟
پۆپۆلیسەر، لێکدراوی هەردووک وشەی(پۆپۆلیست+نووسەر)ە.
بەهار گوتم:گووگرێک لە ناو کورد پەیابووە و ناوی لە خۆی ناوە ڕەخنەگر! زۆر بێ ئەدەبانە و بێ مۆڕاڵانە و هەر ڕۆژەی وەکو سەگێکی هار، پەلاماری ئەم شاعیر و ئەو نووسەر و فلان ناوەندی ڕۆشنگەری و فیسار کتێب و لێکۆلەر دەدات و هێڵێکی گوواوی و ڕەش و چەوت و پۆپۆلیستانە بەسەر هەمووی دادێنێت و تەواوی ئەو کەسانەی گوایە ڕەخنەیان لێدەگرێت، زەربی هیچ دەکات !

کاکی پۆپۆلیسەر، تۆ ڕەخنەگری، یان گووگر؟!
بەهار: سەرەتا بەر لەهەر ژەمە گوو دەرخواردنێکی شایستەی ئەو گووگرە، هەندەک کاتی خۆی پێوە دەکوژم و تۆزەک ئامۆژگاری دەکەم بەوەی کە ئاگای لەخۆی بێت و سنووری خۆی بزانێت و لەوە زیاتر زمان درێژی و بێ ئەدەبی نەکات و ئیتر دەست بەرداری ئەو شێوازه ناشارستانی و ئەو هەموو هەڵچون و گرێ و ئیرەییەی ناخی بێت و ئەو نازناوی ڕەخنە گر و گووگریەش لەخۆی بکاتەوە و پاشان پێی دەڵێم: گیانەی گووگر بڕۆ دوو سێ کۆرس لە سەر ڕێز و ئەتەکێت ببینە، ئەتەکێتی نان خواردن ناڵێم، شێوازی نووسین و ڕەخنەگرتن دەڵێم، بڕۆ هەر هیچ نەبێت بزانە جارێ (گ+و) بە واوێک(گو) یان دوو واو(گوو)دەنووسرێت و ئینجا لە نووسەر و ڕەخنەگری بە توانا: مامۆستا حەمە سەعید حەسەن، ئیمپڕاتۆڕی زمانی کوردی هەندەک فێری شێوازی ڕەخنەگرتن بەو چیتر وەکوو سەگێکی هار و گووگرێکی بێ مۆڕاڵ پەلاماری ئەم و ئەو نەدە و نووسەر و شاعیرەکان نەشکێنەوە و ناویشی نەنێیت گووگرتنی ئەدەبی(ڕەخنەی ئەدەبی).

دەنا قەسەم بەو خوایەی کە تەنها ئەو گیانی سەروینی کەریمۆکی بە دەستەوەیە، سەنگەری ڕوبەڕو بوونەوەی خێڵ و سمێڵ و نەریت بگوازمەوە بۆ سەنگەر گرتن لەو گووگرانەی هاوشێوەی خۆت، ئەبێت دەردێکتان پێ بکەم با بە دەواری نەکردبێت و بۆ حەوت پشتیتری گووگر و ڕەخنەگرەکان تەمێتان کەم و هەرگیز، جارێکیتر بوێری و بێ ئەدەبی وانەکەیت و بێیت و بەسەر نووسەر و شاعیر و ڕۆشنبیر و ڕخنەدا بڕشێتەوە.

جارێکیتریش نەڵێیت:من هەموو شەو کتێبێک دەبێت لە پاڵ سەرینم بێت کاتێک دەخەوم(یانی خەڵکینە: من زۆر خوێنەوار و موهیمم!) هاهاها کوڕە پیرەمێردی خەرەفاو، گەر تۆ بە خوێندنەوە و گووگریتەوە بنازیت، من بە سەروینی کتێب خۆر ناسراوم.

ئینجا گووگر گیان باپێت بڵێم: مرۆڤ کاتێک ناو لەخۆی دەنێت ڕەخنەگر، دەبێت ئەگەر هیچیش لە ئەتەکێتی ڕەخنەگرتن نەزانێت، دەبێت هەر ئەوە بزانێت کە یەکێک لە بنەماکانی ڕەخنەگرتن:ڕەخنەگرتن لە شتەکانە وەکوو خۆی، یانی هێڵێکی پۆپۆلیستانە بەسەر هیچ نووسین و نووسەرێک دانەهێنیت کاتێک ڕەخنەیان دەکەیت و بە ئینساف و بێ لایەنانە و دوور لە ئیرەیی پێ بردن و گرێی دەروونی و هەڵچوون و کوێرانە و پێشداوەری کردنێک ڕەخنەبگریت. بەڵام تۆی گووگری کورد و فس فس ڕەخنەگر، بێ ئەوەی کتێبێکی شیعری شاعیرێک و تەواوی بەرهەم و شیعرەکانی ئەو نووسەر و شاعیرەت هەمووی خوێندبێتەوە، دێیت و زەربی هیچی ئەکەیت.

لە دوو سێ نووسینت، ئەو قسه گواوی و قۆڕەشت بە دەمەوە گرتووە(نا شاعیر، شیعر دەنووسن، هیچ مۆسیقا و وێنە و فورمی شیعری تێدانییە) وای خوایه گیان لەو هەموو جەهل و مەهزەلەیە ! ئاخر هەی ڕەخنەگری گووگر، پێم ناڵێیت ئەمە لە کوێی ئەکادیمیەت و ئینساف و ڕەخنە جێگای دەبێتەوە؟ مەگەر لەناو تێڕوانینە پۆپۆلیستیەکەی تۆ نەبێت !.
بەهار: تۆ بێ ئەوەی نووسەرێک، کە سێ کتێبی شیعری نووسیبێت و سێ قەڵەمی بە توانا و سێ مرۆڤی خاوەن پاکگراوەندێکی مەعریفی و فیکری و ڕۆشنبیری قووڵ، سێ نووسەر و لێکۆڵەرەوە و شاعیر و ڕەخنەگری ئەدەبی دیاری کورد لە سەریان نووسیبێت و کتێبێک لەو سێ دانە کتێبەیش بیرمەند و ڕۆشنگەرێکی دیاری کورد و ناوەندێکی ڕۆشنگەری و مەعریفی و زەبەلاحیش ئەرکی لە چاپدانیان گرتبێتە ئەستۆ و تۆ بێ ئەوەی هیچ یەکێک لەو سێ کتێبانەی ئەو شاعیرەت دوای چاپکردنیان بە دەست گەیشتبێت، بێیت و گووگری بکەیت و ڕەخنە بگریت و دەماری ئیرەییت پێی هەڵسێت و کێرڤی خەرەفانت زیاتر بەرز بێتەوە و پێی قەڵس بیت و بڵێیت: بۆ لەسەر شیعری ئەو کوڕە دەنووسن کاکە؟ دوایی لەخۆبایی دەبێت و خۆی لێدەبێت بە شاعیر و شت و ئینجا دنیایەک گووی لەوجۆره بخۆیت و تەنز لەو سێ لێکۆلەرەو و شاعیر و نووسەرەی کوردیش بدەیت!

کوڕە پیرە پیاو، تۆ جارێ هەر سێ بەرهەمی ئەو گەنجە شاعیر و نووسەرەت حوێندووەتە؟
ئینجا تۆ بە چ ماف و پێوەرێک دێیت و پێوەری شاعیر بوون بۆ خەڵک دادەنێیت و نازناوی شاعیر بوون بە خەڵک دەفرۆشیتەوە؟!
گووگر گیان: بۆ نەتزانیوە؟ سەروینی کەریمۆکی هاتووە تا هەموو ئەو پێوەرە گوواوی و یاساکانی سمێڵ و کەڵبەی نەریت و هەرچی بت و شتە کە تۆ و هاوشێوەکانت لەبەردەم ئازادی تاکتان قووت کردووەتەوە، تێک و پێکی بشکێنێت و هەڵوەشێنێتەوە و پێیاندا بڕیت !

هەی گووگری بە توانای کورد، دەزانی پێوەر یانی چی؟
پێوەر یانی لە قاڵب دان و سنوور دانان، پێوەر یانی هێڵکێشان و قووتکردنەوەی بت.
پێوەی یانی گایینی وزەی نووسین و خنکاندنی هێزی قەڵەمی یاخی و زیندانی کردنی شیعری ئازاد و تیرۆرکردنی بەهرە و داهێنان. پاشان گووگری ڕێزدار: تۆ دێیت بە سەروینی ماڵی خێڵانی دەڵێیت: چی شیعر و چیش میعره؟

جاهیلی نەزان، هەموو کەسێک شاعیرە، بەڵام دیارە تەنها تۆی نەزان نەبیت !ئەگەر تۆزەک شارەزایی و زانیاریت هەبوایە، ڕاستە کە نووسینی شیعر تازە و نوێیە لە چاو درووست بوونەکەیەوە بەڵام دەکرێ بوترێت هەموو مرۆڤێک مادامێک هەست و نەستی هەیە، بۆ خۆی شاعیرێکە، بەڵام شاعیرێک دەگاتە لوتکە کە لە گشت تەکنیک و وێنە و ڕوخسار و خولیا و خەیاڵ و چڕ و پڕی وشە و وتەی ناسک و نادر، وا بکات کەسانی تر بەخوێندنەوە یان گوێگرتن هەستیان بجوڵێ، عاشق بە دیمەن و ئامڕازەکانی نێو خەون و خولیایان بکات.

زۆرن ئەوانەی شیعر دەنووسن، بەڵام زۆر نین ئەوانەی خۆیان و شیعرەکانیان بە نەمری دەمێنێتەوە لە هزرو زیهنی گەل و میللەتدا.بڕۆ سەرەتا هەندەک خۆت شارەزا بکە و ئینجا دواتر وەرەوە سەبارەت بە شیعر و شاعیربوون ئیتر ئەو جۆرە گووە بخۆ، نەک بە چاویلکەیەکی ڕەشەوە سەیری دنیا بکەیت و بە نەفەسێکی تۆتالیتارانە و ڕوانگەیەکی پۆپۆلیستانە و بەو خەرەفاوی و نەزانیەت بێ ئەدەبی و بوێری وا بکەیت و شیعر و شاعیریەت و مۆسیقای شیعری و وێنە شیعری و فۆرمی شیعری و ئستاتیکای شیعری و گووی شیعری و نازانم چی شیعری بە خەڵک بفرۆشیتەەوە !

جارێ تۆ نازانی شیعرێک بنووسیت، چۆن بوێری ئەوە دەکەیت بێیت و بڵێیت: ئەمە شیعرە و ئەوەیش میعر !
کوڕە نەکەیت جارێکیتر بوێری ئەوە بکەیت و بڵێیت فولانی کوڕی عەلان دەڵێت: مەرج نییە شاعیر بیت، ئەوجە قسە لەسەر شیعر بکەیت.
دەی منیش وەکو سەروینی کچی فولانی کوڕی عەلانێکیتر، دەڵێم خۆت و ئەو فلانەت گووتان خوارد و نابێت کەسێک لە کاتێکا هیچ لە شیعر نەزانێت و گەیشتبێتە سنووری پیری و هێشتا نەزانێت دێڕه شیعرێک بنووسێت و لەبەر کەلەپووچی خۆی و گرێی دەروون و ئیرەیی ناخەوەی ئیلهامی شیعر ئەو مێشکە خەرافاوەی بەسەر نەکاتەوە، حەدی نییە بێت و وشەی قۆڕ فڕێ بدات و قسە لەسەر شیعر و شاعیران بکات.
نەزان، تەواو ئێستا زانیت کە هەموو مرۆڤێک شاعیرە؟ بەڵام هەیە بە زمانی گوڵ و هەیە بە گریان و هەیه بە جڕت لێدان، هەستی شاعیرانەی دەردەبڕێت و هەشە نازانێت دەری ببڕێت، بۆ نموونە: خۆت و، هەشمانە بە زمانی گوو دەری دەبڕێت.

ئینجا باش بزانە هەی گووگری ناوداری کورد، مادام گووگرێکی وەک تۆباسی پێوەری شاعیر بوون دەکات و زمان لە بابەتێکی وەکوو شیعر دەکوتێت، تا تۆی ئیرەیی چی شەق بەریت، من هەرچەند وەکوو سەروین تائێستا بە خۆمم نەدەگوت شاعیر، دەی ئەوە لێرەوە هەرکەسێک پێم نەڵێت: سەروینی شاعیر، یەک بە قەبارەی سێ کتێبی شیعری گووی دەخەمە دەم هاهاها

دواتر خەتا و تاوانی سەروین چییە کە تۆ خۆت لە نووسینێکت گوو دەخۆیت و دان بەوە دادنێیت و دەڵێیت نازانم شیعر بنووسم.
ئیتر خەتای ئێمەی گەنج چیە پیرە مێردی خەرەفاو، کە بەو هەموو تەمەنەتەوە نازانی پارچە شیعرێک بنووسیت و لە داخان دێیت و ئیرەیی بە نووسەر وشاعیرە گەنجەگەکان دەبەیت و گووی دەخۆیت و گوایە جگە لەخۆشت کەسیتر گووی وای نەخواردووە و لە غیابی گوو خواردن و ڕەخنەی ئەدەبیدا هەرچی هەڵدەستێت شیعر دەنووسێت و لە فەوزای سۆشیال میدیا، هەموو خەڵک شت بڵاو دەکاتەوە. تۆ نەخۆشی ئیرەیی پێ بردن و گرێی ئیرەییت هەیه، ئیرەیی.

بەهار: دەزانیتڤێرجینا وۆڵف ئیرەیی بە جەیمس جویس دەبرد و بە نووسەرێکی خراپی دادەنا، واڵت ویتمان ئیرەیی بە شاعیرێکی بە ناو بانگ دەبرد و تۆلۆستۆی بەشداری لە هیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەکی وێژەیی نەدەکرد ئەگەر دۆستۆیفسکی ئامادەی بوایە. دەشڵێن ئەوەی پاڵی بە جان پۆڵ سارتەوە نا خەڵاتی(نۆبڵ) ڕەت بکاتەوە ئەوەبوو کە بەر لەو ئەو خەڵاتە بە ئەلبێر کامۆ بەخشرابوو. لە ناو ناوەندی ڕۆشنبیری کوردیشدا ئەو جۆرە ئیرەییە هەیه و زۆر لە نووسەران و شاعیران هەن خۆشیان بە چارەی یەکتریدا نایەتەوە لەگەڵ یەکدیش دادەنیشن. بەهار لەوەندە دەیبڕمە و کورد وتەنی زۆر گوتن بۆ قورئان خۆشە و جارێ هەر تەنها هێندە بەو گووگرە دەڵێم: لە سەروینەوە فێربە و ئەوە بزانە کە ئەوە لەناو کورد زۆر دەگمەنە، تۆ کەسێک ببینیتەوە لە ڕەخنەگرتندا، ڕەچاوی هاوڕێیەتی و کۆمەڵێک حیسابات و ئیعتیبارات نەکات!
ئینجا ئەدەب و ئەدەتەکێت و ڕێزگرتن زۆر پێویست و گرنگە مرۆڤ لەکاتی ڕەخنە گرتن ڕەچاوی بکات، بگرە ئەخلاق و ئەرکە.
ئاخر ئەوە لە کوێی ڕەخنە و ڕێز و ئەکادیمیەت جێگای دەبێتەوە تۆ ڕەخنە لە نووسەرێک بگریت و پێی بڵێیت:فلان ناوێک و زمانت نەگرێت و گرێی ئیرەیی ناخەوەت ڕێگەت نەدات ناوی ئەو نووسەرە بێنیت !
هەی فلان گووگرێک هاهاها ئاخر ئەو مەهزلەیە لە کوێی شێوازی ئەکادیمیەت و خانەی ڕەخنەدا جێگای دەبێتەوە، نووسەرێک لە دەیان ڕۆژنامەو گۆڤار و ماڵپەڕ، شیعر و وتار و نووسینی :فیکری، ڕەخنەیی، ئەدەبی، ڕۆشنبیری، سیاسی..تاد. بڵاو بووبێتەوە و تۆبێ ئاگایانە و نەزانە بێیت و بڵێیت:ئەو سۆشیال میدیایە فەزای بۆ هەموان خوڵقاندووە تا بێن و شتن بڵێن!
نەزان تۆ لاپەڕەی فەیسبووک و پەیجت لەگەڵ ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕە ئەلیکترۆنیەکان لێ تێکەڵ بووە هاهاها.

ئاخر تاوانی من چییە و من چی بکەم، کە تۆ سنووری ڕۆشنبیریت و خوێندنەوەت تەنهادوو ماڵپەڕ و یەک ڕۆژنامەیه و ئاگات لەو هەموو ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕانەی تر نییە کە شیعر و وتار و نووسینی ئەو نووسەرەی تیا بڵاو دەبێتەوە و نایان بینیت. من هەرگیز، تکام نەکردوە و تکاش لە کەس ناکەم، بەڵام تەنها بۆ تۆ دەڵێم:تکایە چیتر ئەو نازناوی ڕەخنەگرە لە خۆت بکەرەوە.
تۆ ڕەخنەگر نیت، تۆ گووگریت و وەکوو سەگێکی هار وایت و دێیت و پەلاماری خەڵک دەدەیت و نووسەر و شاعیرەکان دەشکێنیتەوە و شعووریان زامدار دەکەیت و ناویشت ناوە:ڕەخنەی گوودەبی.
هەرچەندە کارێکی باشت کردبوو و خۆت تووشی شەڕی سەروینی کەریمۆکی نەکردو نەوێرابووی ناوی ئەو نووسەره گەنجە بێنیت، کە بە چەند وشەیەکێ کورت و گواوی تەنها گوتبووت: بیرەوەری خۆیان دەکەن بە کەرەستەی گاڵتە جاڕانە، کە بۆ ئێمە هیچ مانای نییە!

ئێ مامەگیان من چی بکەم خەرەفاوێکی وەکوو تۆ کێشەی تێگەیشتنی هەیه و دڵنیام دوو بەشی بیرەوەریەکانیشت نەخوێندبوویەوە نەک ئەو هەموو بەشەی، گەرنا هەرگیز، وا پۆپۆلیستانە ئەو گووەت نەدەخوارد.
بەهار: بەڵام باش بوو، بەر لەمن، نووسەر و شاعیرێکیتر، لە جیاتی ئەو گەنجە، وڵامێکی پڕ بە پێستی بە نووسینێکی ناڕاستەوخۆی ئەو پیاوەی دایەوە و باسی لە گرنگی ئەو بیرەوەریانە کرد و لە چەند ڕۆژنامە و ماڵپەڕێکیش وتارەکە بڵاو بووەوە.
ئەو گەنجەی کەمن بیرەوەری و شیعر و نووسینەکانی بەردەوام دەخوێنمەوە.
لە کۆتاییدا هەی گووگری بە توانای کورد، پێت دەڵێم من تاوانم چییە کە تۆ جارێ نازانی بیرەوەری یانی چی !

ئەوەی بیرەوەری دەنووسێتەوە، چیڕۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە، بەڵام لە ڕێگەی ژیانی خۆیەوە ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی سەردەمی خۆیشی باس دەکات. بە پێی کار و پێگەی ئەو کەسە، کەشی بیرەوەرییەکە دەگۆڕێ بۆ کەشێکی ئەدەبی، یان سیاسی و یاخود کۆمەڵایەتی. خاڵێکی دیکە کە گرنگی پێدراوە لە نووسینی بیرەوەریدا، ئاشکراکردنی کردەی سێکسی و چیرۆکی عەشق و ناوهێنانی بکوژ و ناپاکە. زۆرجار ئەمە لەڕووی سایکۆلوژییەوە جۆرێکە لە خۆخواردنەوە. کەسایەتی نووسەری بیرەوەری شتێک لە دڵیدایه و ساڵانێکی زۆر خۆی دەخواتەوە تا لە دوانووسینیدا دەری دەبڕێ. ئەمە، هەندێکجار بۆ تۆڵەسەندنەوە و هەندێکجاریش بۆ نیشاندانی واقیعە. هەندێک جاریش بۆ خۆ پاککردنەوەیە لە ڕووداوە نەشیاوەکان.
بە تایبەتی ئەو بیرەوەرییانەی مۆرکێکی سیاسییان بەسەردا زاڵە و باسی شۆڕش و شاخ و شەڕی نێوخۆیی دەکەن و زۆر چێرۆکی کوشتن و ناپاکی و ستەم و شتی تێدایه.

بۆیه چیتر واز لە ڕوانگە پۆپۆلستانەت بێنە و نەکەیت جارێکیتر بوێری وا بکەیت و بێیت و هێمای چەوت بەسەر نووسەران و شاعیران و نووسین و شیعرەکانیان دابهێنیت، بێ ئەوەی چارەگی بەرهەمی ئەو نووسەر و شاعیرانەت خوێندبێتەوە. ڕەخنەبگرە، ڕەخنە، نەک گوو، بێگوومان ڕەخنە پیرۆزە و ژیان بێ ڕەخنە یەک پارچە مەنگ و گوواوی دەبێت.

-دەفتەری بیرەوەریەکانم-
بەهار حاجی ئاکۆ
9ی گوڵانی 1973، دێی: ماڵی خێڵان-ڕێگای کانی ژن کوژان.[1]

---
٭پارچە نووسینێکی خاتوو:(سازان ئەبوبەکر)ە و لە پەیجی ڕوانگە و ڕەخنەم وەرگرت.
٭ئامانج شارباژێڕی/ ئەوەی شیعر خواستویەتی لێرە جێی بۆتەوە: 6ی ئەیلولی2022، ڕۆژنامەیڕێگای کوردستان.
٭موکڕەم تاڵەبانی، ئیرەیی نێوان نووسەران.
٭ مەحمود نەجمەدین، گۆڤاری (ڕۆڤار)، ژمارە85، ل 54.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 226 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 12
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: چیرۆک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 23-10-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 23-10-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 23-10-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 226 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,947
وێنە 106,356
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,305
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.484 چرکە!