ناو: میر سادقی
نازناو: دینەوەری
ناوی باوک: مازیار
شوێنی لەدایکبوون: دینەوەر
$ژیاننامە$
میر سادق کوڕی مازیار لە ساڵی 1218ی کۆچی بەرانبەر 1803-1804ی زایینی لە دینەوەر لە دایک بووە هەر لە منداڵییەوە خەریکی خوێندن بووە لە تافی جوانیدا چووەتە هەورامان و لە لای پیاوە ئایینییەکان خەریکی خوێندنی شەریعەتی ئیسلام و لێکدانەوەی قورئان و پیتۆڵی و ڕەوانبێژی بووە لە پاشا چووەتە دێی تووت شامی و ماوەیێک لەلای سەی براکە (1210 - 1290ی کۆچی) خوێندوویەتی و ئەوسا گەڕاوەتەوە زێد و مەڵبەندەکەی خۆی و خەریکی ڕێنوێنی خەڵک بووە تا لە ساڵی 1283ی کۆچی بەرانبەر بە 1866-1867ی زایین کۆچی دوایی کردووە هەر لەوێدا نێژراوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 177 ganger