بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
لە خوای مەزن و دلۆڤان دەپاڕێینەوە، ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی زیاتر، بۆ برەودان بە بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایین و قووڵکردنەوەی کولتووری تەبایی و لێبوردەیی و بەیەکەوە ژیانی ئاشتییانە لە نێو گەلانی جیهاندا. [1]
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان