کۆمەڵ دەسەڵاتی کشانەوە لە پەرلەمان دەداتە سەرۆکی فراکسیۆنەکەی
سەرۆکی فراکسیۆن سوورە لەسەر دەست لە کارکێشانەوە
بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری دەسەڵاتی کشانەوەی فراکسیۆنی
کۆمەڵی دادگەریی کوردستانکۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە دوای درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی داوەتە سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمان، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ فراکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکان و پەرلەمانتارە سەربەخۆکان.
بوار زانیویەتی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری بە سەرکردایەتی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، ئەگەر لەگەڵ لایەنەکانیش لەسەر ئه و پرسە نەگەیشتنە ڕێککەوتن ئەوا خۆی وەک شەخسی لە دوای 6ی 11ی 2022 دەست لەکاری پەرلەمانتاری هەڵدەگرێت.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لەسەر وازهێنان، پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆکان ناکۆکی لە نێوانیان هەیە. وا بڕیارە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو له و بارەیەوە بڕیای کۆتایی بدەن.
هەربەپێی زانیارییەکان، لە نێو فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری، زۆرینە لەگەڵ ئەوەدان بەردەوامبن لەسەر کاری پەرلەمانتاری لە دوای درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان.
[1]