ناو: پەریا
ناوی باوک: سەباح
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
یاریزانی فێرگەی تۆپی سەبەتەی کچانی یانەی وەرزشی سلێمانییە، کە تەمەنی نۆ ساڵە، لەتەمەنی (5) ساڵییەوە خولیای ئەم یارییە و هەر لەو تەمەنەوە لە #یانەی وەرزشی پێشمەرگە# دەستی بەم یارییە کردووە.دوای یانەی پێشمەرگە پەیوەندی بەرێکخراوی ژیما بۆ گەشەپێدانی وەرزش دەکات و لەگەڵ تیپی سەبەتەی کچانی ئەو ڕێکخراوەدا درێژە بەمەشق و ڕاهێنانەکانی دەدات، دواتر و لەکۆتایی ساڵی 2020 دا پەیوەندی بەفێرگەی تۆپی سەبەتەی کچانی یانەی وەرزشی سلێمانییەوە دەکات و لەئێستا2022 لەو فێرگەیەدا لەگەڵ ڕاهێنەرەکەی بەختیار درێژە بەخولیاکەی خۆی دەدات و دەیەوێت ببێتە باشترین کچە یاریزانی جیهان.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 514 جار هاتیە دیتن