Biblioteca Biblioteca
Buscar

Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!


Search Options





Búsqueda Avanzada      Teclado


Buscar
Búsqueda Avanzada
Biblioteca
Nombres Kurdos
Cronología de los hechos
Fuentes
Historia
Colecciones usuario
Actividades
Buscar Ayuda?
Publicación
Video
Clasificaciones
Elemento Random!
Enviar
Enviar artículo
Enviar imagen
Survey
Su opinion
Contacto
¿Qué tipo de información necesitamos!
Normas
Términos de uso
Calidad de artículo
Instrumentos
Acerca
Kurdipedia Archivists
Artículos nosotros!
Añadir Kurdipedia a su sitio web
Añadir / Eliminar Email
Estadísticas de visitantes
Estadísticas de artículos
Fuentes Convertidor
Calendarios Convertidor
Lenguas y dialectos de las páginas
Teclado
Enlaces útiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Idiomas
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mi cuenta
Registrarse
Membresía!
Olvidó su contraseña?
Buscar Enviar Instrumentos Idiomas Mi cuenta
Búsqueda Avanzada
Biblioteca
Nombres Kurdos
Cronología de los hechos
Fuentes
Historia
Colecciones usuario
Actividades
Buscar Ayuda?
Publicación
Video
Clasificaciones
Elemento Random!
Enviar artículo
Enviar imagen
Survey
Su opinion
Contacto
¿Qué tipo de información necesitamos!
Normas
Términos de uso
Calidad de artículo
Acerca
Kurdipedia Archivists
Artículos nosotros!
Añadir Kurdipedia a su sitio web
Añadir / Eliminar Email
Estadísticas de visitantes
Estadísticas de artículos
Fuentes Convertidor
Calendarios Convertidor
Lenguas y dialectos de las páginas
Teclado
Enlaces útiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Registrarse
Membresía!
Olvidó su contraseña?
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Acerca
 Elemento Random!
 Términos de uso
 Kurdipedia Archivists
 Su opinion
 Colecciones usuario
 Cronología de los hechos
 Actividades - Kurdipedia
 Ayudar
Nuevo elemento
Biblioteca
Refugiado número 33333
19-02-2023
زریان عەلی
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
LA CONSTRUCCIÓN DE NACIONALISMOS EN EL KURDISTÁN
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Estadística
Artículos 517,479
Imágenes 106,124
Libros 19,170
Archivos relacionados 96,505
Video 1,308
Biblioteca
El fusil de mi padre
Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores...
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
Biblioteca
La revolución de Kurdistán ...
Biblioteca
Liberando la vida: la revol...
سینەمای کوردی یان نیشتمانی دایکی
Grupo: Artículos | Lenguaje de los artículos: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Clasificación elemento
Excelente
Muy bueno
Promedio
Pobre
Malo
Añadir a mis colecciones
Escriba su comentario sobre este artículo!
Titel der Geschichte
Metadata
RSS
Búsqueda en Google de imágenes relacionadas con el elemento seleccionado!
Buscar en Google para el artículo seleccionado!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەمیسا ناسری

شەمیسا ناسری
شەمیسا ناسری

بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی فیلمە کوردییەکانی لەندەن لە ساڵی 2021 و بە شێوەی ئۆنڵاین دەرفەتێکی بێ وێنە بوو بۆ ئەوەی بتوانین کۆمەڵێک لە باشترین فیلمەکانی #سینەمای کوردی# ببینین. ئەم وتارەی ئێستا هەوڵ ئەدا بە هەڵسەنگاندنی ئەو چەمکانە کە پێوەندیان بە بۆچوونەکانی ‘ژاک لاکان‘ەوە هەیە، زیاتر لە 20 فیلم کە لەنێو ماڵپەڕی ئەم فێستیڤاڵەدا دانراون بخاتە بەرباس، کە بریتین لە هەموو کورتەفیلمە چیرۆکییەکان کە ئێستا لە بەشی کێبەرکێدان و بریتین لە لەککە(stain2020)، پیرابۆک(2020)، دوایین ماڵی دنیا (2019)، سەنتێز (2021)، یاد (2019)، قەرەنتینە (2020)، ئەویتر (2020)، له ناوچوون (2021)، خاڵی ناوەندی (2020)، کۆلارەکان (2020) و، فیلمە درێژەکان؛ زێڕ (2017 کازم ئۆز)، بیر (2018 وەیسی ئاتلای)، ئیز (2011 تەیفوور ئایدین)، ماڵی بێ میچ(2016 سۆلین یووسف)، کیسەڵەکانیش دەفڕن (2004 بەهمەن قۆبادی).

چەمک و بیرۆکە هاوبەشەکانی نێو هەموو ئەو فیلمانە و کورتەفیلمە چیرۆکییەکانی بەشی کێبەرکێیەکە کە بوونەتە وێنە و بە شێوەی کۆدێکی جێگیر دەرهاتوون بریتین لە: 1- مەرگ بە شێوەیەکی گشتی و بە تایبەت مەرگی دایک یان ژن، 2- سنوور، 3- هەبوونی تەرمێک (تەرمی دایک) یان قەبرستان، 4- کوێستان و بەفر، 5- سەفەر و جاددە، 6- ماڵی خاپوور یان ماڵە چۆڵکراوەکان.

دیمەنێک لە فیلمی زێڕ (2017)
ئەو بابەتە ئاماژە پێکراوانە تەنانەت لەنێو بەڵگەفیلم(دیکۆمێنتار)ە کوردییەکاندا بە فرەیی دەبینرێت. لە دوای ڕێکخستنی سینەمای کوردی، چەمکەکانی شوناس و نەخشی ئەو چەمکانە لەم سینەمایەدا دێتە ئاڕاوە. تەواوی ئەو چەمکانە(ناوەڕۆکی چیرۆک) پێکهاتەی سازکردنی فیلمە کوردییەکان لەباری فۆڕم و چیرۆکەوە لەنێو فیلمنامەدایە. کەوایە ناچارین ئەم ناوەڕۆکە پاوەجێیانە تاوتوێ بکەین. ئایا جێ سەرنج نییە کە تەنانەت لەنێو یەکێک لەو کورتەفیلمە چیرۆکییانەی فێستیڤاڵ، بابەتی مەرگ یان مەترسی مەرگ لێ نابڕێتەوە؟ ئەگەر فیلمەکە لە بواری ژانری سامناک بێت وەکوو کورتەفیلمی پیرا بۆک(2020) کە مردنی دایک تێدا ڕوو ئەدا و لە تەنیا فیلمێکدا کە مردن ڕوو نادات واتە فیلمی بادبادک ها-کۆلارەکان(2020)، بەردەوام مەترسی مردن بە هۆی مینەوە هەڕەشەیە بۆ سەر منداڵان و هەر ئەو مەترسییەیە کە دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەیان لە یەکتر و لە فیلمی زوال(2021) کە مردن بە شێوەیەکی ڕاستەقینە ڕوو نادات، بە شێوەیەکی خوازەیی(استعاری) لەگەڵ وێنەکێشانی دایک/ژن لەسەر بوومی نیگارکێشیەکەدا، شکاندن و دڕاندن بوومەکە و تێکدان و داپاچرانی وێنەی دایک وەدی دێت. لە فیلمی لەککە(2020) نیشان دانی کوشتار و مەرگی دایک بە وێدانەوە و نواندنی فیلمی ژانی گەل(2007) لە خودی فیلمەکەدا(مێتا سینەما) بەرهەم دێتەوە و لە فیلمی بەڕوو(2020) کچەکە بە گوللەی داعش تیا دەچێت. کەچی کاتێک باسی تایبەتمەندی سینەمایەک (لێرەدا سینەمای کوردی) دەکرێت دەبێ لەسەر چەشنێک لە فۆڕم و پێکهاتە سوور بین، بەڵام هەر ئەو ناوەڕۆکە هاوبەشانەن کە فیلمی کوردیان خولقاندووە و سینەمای کوردیان بەربڵاو کردۆتەوە، تەنانەت بە چەند زمانە بوونیشییەوە یان کوردی نەبوونی زمانی هەندێک لە فیلمەکان ئەو نیشانانە وەکوو چەمکەکانی پێکهێنەری سینەمای کوردی بوونیان هەیە. لە زۆربەی فیلمەکاندا سەفەرێک ڕوو ئەدا کە دەبێ تەرمی دایک بگەڕێتەوە بۆ نیشتمانی دایکی یان دایک دەمرێت و دەنێژرێت و کەم وزۆر لەنێو هەموو ئەو فیلمانەدا بەفر و کوێستان و مین و سنوور بوونێکی هەمیشەییان هەیە. بە جۆرێک کە وەک بابەتێکی سەلمێنراو و فۆڕم (تەنانەت هێندێ جار بەبێ کردارێکی واتایی لە چێرۆکدا) دەرهاتوون.

لە کورتە فیلمەکانی دیگری(ئەویتر)، (سەنتێز)، شین(2020)، (بیر) و لەو فیلمە درێژانەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکرا، مەرگی دایک بە شێوەیەکی ئاشکرا و سەلمێنراو و بێ هۆکار ڕوو ئەدات. لە فیلمی (کیسەڵەکانیش دەفڕن) دایک بە ڕاستی خۆی دەکوژێت و خۆی لە ناو دەبات. ئەو مەرگەی کە نیشان ئەدرێت بابەتێکی بە هەڵکەوت نییە هەروەک لەنێو فیلمگەلی کۆنتری ئەم سینەمایەدا واتە جاددە بەرهەمی یەڵماز گۆنەی (1982) مەرگی دایک و ژن و ڕوو ئەدات، ژان (گونای 1978) ژنێک کە قسە ناکات یان منداڵی نابێت، فیلمی سترانەکانی وڵاتی دایکیم بەرهەمی بەهمەنی قۆبادی (2002) هەر لەسەر ئەم چەمکە دەڕوات. ئێوە هەرگیز تەرمی باوکێک نابینن کە بڕیارە وایە بیگەڕێتەوە بۆ شوێنێک کە بنێژرێت.

کورتە فیلمی: شین(2020)
باسەکە بە لێکدانەوەیەکی زۆر کورت لەسەر بۆچوونەکانی لاکانەوە دەست پێدەکەین. لاکان لە سمیناری ساڵی 1972 سێ شێوازی سەرەکی مرۆڤی پێناسە کرد: زنجیرێکی پێکهاتوو لە سێ بازنە بە چەشنێک کە ئەگەر یەکێک لە بازنەکانی لێ جیا بکەینەوە ئەو دوو بازنەکەی دیکە لێک دەترازێن. (گرێ بۆرومە)

هاوکێشەکەی ژاک لاکان
1-بابەتی سیمبولیک یان ئاقاری باوک/ زمان/ یاسا/ دەسەڵات/ ئایدۆلۆژی. هەموو یاساکان یان پێکهاتەی وڵاتێک یان دابونەریتەکان بە مانای ئاقاری سیمبولیکن. یانی هەموو کردەوەکانی ڕۆژانەمان بە گشتی خوێندن، هەڵبژاردنی پیشە یان شێوازی ژیان و تەنانەت خەیاڵەکانیشمان لە ڕێگەی بابەتی سیمبولیک شکڵ دەگرێت و کۆنترۆڵ دەبێت. بابەتی سیمبولیک بە شێوەگەلی (شاراوەی) ئیدۆلۆژیک هانمان ئەدات تا بەپێی داخوازییەکانی ئەو هەڵسوکەوت بکەین و هەڵبژێرین. لەو فیلمانەی ئاماژەمان پیدان، باوک نامرێت چۆنکە بوونی نییە تاکو بمرێت، بە واتایەکیتر نەبوونی پێکهاتەیەکی یەکگرتوو یان دەوڵەت/ وڵات بۆ کوردان بۆتە هۆی ئەوەی کە باوک وەکوو هێمایەک لە یەکدەستی بوونی نەبێت واتە باوک بوونی نییە چونکو هەست بە هەبوونی وڵاتێک ناکرێت. هەڵبەت لەنێو ئەو فیلمانەی کە هاتوونەتە بەرباس، باوک ئەگەر بوونی هەبێت لە ڕاستیدا کارێک ناکات و ئاکار و کردەوەکەشی زۆرجار منداڵانەیە. سەیری باوک بکەن لە فیلمی پیرابۆک، کە بێجگە لە وێنەیەکی هەڵواسراو بە دیوارەکەوە هەر بوونی نییە، زێڕ(2017)، بیر(2018) کە ئەم بەڵگەفیلمە لە بنەڕەتدا سەبارەت بە بزووتنەوەی دایکانی شەممەیە لە تورکیە نەک باوکان، و باوکی نادیار لە فیلمی ماڵی بێ میچدا و دیسان خاڵێک کە لەم فیلمەدا هەیە و جیگری بابەتی سیمبولیکه بەڵام زیاتر لە داوەڵێک دەچێت و بەو هەموو هیزیک که پیشانی دەدات هیچ کێشەیەک ساز ناکات. باوکانی نادیار(باوکی هەموو منداڵان و هەروەها باوکی منداڵە کوێرەکە) لە فیلمی کیسەڵەکانیش دەفڕن و ئەو پیاوانەی کە لە هەموو شتێک بێ خەبەر بەڵام بەدوای هەواڵەکانن و هیچ کارێک ناکەن. هەروەها تەماشای ئەو باوکە لاواز و کەللەڕەقانە بکەن کە توانای ئەوەیان نییە لەگەڵ پۆلیسەکاندا ڕووبەڕوو ببنەوە، بەڵام لاسارانە و بەرەو ئیبتزال (بە واتای لاکانی) نیشان دەدرێن و هەمیشە کوڕەکەی ئازار ئەدات. لە فیلمی درێژی ئیز(2011) و باوکێک بە حەپەساوی و تووڕەیی نکۆڵی لە زمانی دایکی خۆی دەکات، لە زێڕ (2017) باوک بە شێوەی لاواز و سارد و زیان پێگەیشتوو، لە کورتەفیلمی (ئەویتر 2020) کە بۆ شاردنەوەی حەقیقەتێک کە بە گومانی خۆی بوونی هەیە قژی کچەکەی ڕەنگ دەکات و تەنانەت توانای هەڵسەنگاندنی دروستی ئەو بابەتەی نییە و ئەو زیاتر لەوەی کە خەمی لە دەست دانی ژنەکەیی هەبێت بەدوای فانتازیایەکە و هەروەها لە فیلمی سەنتێز، کە تەنانەت هەر ئەم باوکە لاوازە دایکیش دەکوژێت کە پشتیوانی منداڵەکەیەتی. لە فیلمەکانی ئەم وتارەدا دایک شێوەیەک لە نیشتمان و وڵاتە. نیشتمانێکی فەوتاو و زیان لێکەوتوو کە لە نەستی دەرهێنەر و خەڵکی ئەم نیشتمانە شکڵی گرتووە. نیشتمانێک کە دەبێ هێندێ جار لە شوێنێکدا لە گۆڕ بنێژرێت و هێندێ جار بۆ پارێزگاری و زیندوو ڕاگرتن و بووژاندنەوەی لە داهاتوودا لە گۆڕ بهێنرێتە دەرەوە و بیبەن بۆ شوێنێکی دیکە وەکوو فیلمی شین، کە بە هۆی بەنداوی ئیسلوو شاری کۆن و مێژوویی حەسەن کێف کە زۆربەی دانشتووانی کوردن دەچێتە ژێر ئاوەوە. ڕەنگە هەر بەم بۆنەیەوە بێت کە لە شیعرەکانی شێرکۆ بێکەسدا، نیشتمان لە قەڵافەتی ژنان و کچاندا دەهۆنرێتەوە. باوک لەنێو ئەم فیلمانەدا نیشانەی بابەتی هێمایین نییە بەڵکو هێشتا خۆی لە چەمکی دایک ئەدا و لە قۆناغی ئاوێنەدایە و هەر بەم بۆنەیە کە هەڵسوکەوتی وەکوو منداڵ دەردەکەوێت. ئەگەر باوک، ئەو باوکەی بابەتی هێمایین نییە ئەی کێیە؛ بەگوێرەی بۆچوونەکانی لاکان/فرۆید ئەگەر بڕوامان بە هەبوونی دوو باوک هەبێت واتە باوکی بابەتی سیمبولیک و باوکی سەرەتایی(باوکی کۆن، ڕاستەقینە). لەم فیلمانەدا ئەو کەسەی کە گەورەیە بە پێچەوانەی فیلمگەلی ئەمریکی، ئەورووپایی و ئاسیایی باوکی بابەتی سیمبولیک نییە و باوکی سەرەتاییە. واتە هێزێکی گەورە کە دەتوانێ کوشتارە بەکۆمەڵەکان لە فیلمی زێڕ، ماڵی بێ میچ، بیر، کیسەڵەکانیش دەفڕن، ئیز و کورتەفیلمەکانی یاد، پیرابوک، بەڕوو، له ناوچوون و لەککە بە وێدانەوە بۆ فیلمی ژانی گەل وەدیبێنێت. کردەوەی باوکی بابەتی سیمبولیک بەم شێوەیە نییە بەڵکوو بە پاراستنی یاساکان و یەکپارچەیی هەوڵ ئەدا ئایدۆلۆژییەکانی خۆی جێبەجێ بکات بەڵام ڕەوتی زویری و کوشتار ئەنجام نادا ئەوەش بەو فراوانییە. هۆکارێکی تر بۆ نەبوونی بابەتی سیمبولیک هەر ئەو چەندزمانی بوونەی فیلمە کوردییەکانە چونکو بابەتی سیمبولیک جیگای زمانە و زمان پێک دێنێت.

فیلمی: لەککە(2020)
2-بابەتی خەیاڵی: جێگایەکە کە لە نەبوونی بابەتی سیمبولیکدا هەیە لە ڕاستیدا، ناواخنی بابەتی خەیاڵی هەمان “منی دڵخوازە” کە بە هۆی هاوتاسازییەوە لەگەڵ وێنەدایە؛ منی دڵخواز وێنەیەکە کە لە لایەن خودی تاکەوە بە شێوەیەکی زێدەڕۆیانە لەمەڕ خۆیەوە سازی دەکات(لێرەدا بەرهەمی هۆنەری/فیلم) و لەسەر بنەمای ئاواتەخوازی ئەو. “ئەرکی سەرەکی بابەتی خەیاڵی داپۆشینێکە لەسەر حەقیقەت و ئاخاوتەی مرۆڤ” ئەو شوێنەی کە مرۆڤ ناتوانێت بەرگەی هێرشی بابەتی “ڕیاڵ” بگرێت. بابەتی خەیاڵی لەم فیلمانەی ئێستا بۆ داپۆشاندن یان شاردنەوەی ئێش و ئازارێکە کە لە ئەنجامی کوشتاری دیرسیم و شاڵاوی ئەنفال و هەڵەبجە و دواتر کوشتاری شەنگال و عەفرین و هەبوونی داعش لەناو ناوچەیەکە کە زۆرترین خەساری لە کوردەکان داوە. بێ هێز بوونی بەرهەمی هونەری و هونەرمەند بۆ وڵامدانەوە بە بابەتی ڕیاڵ(کوشتاری بەکۆمەڵ) و نەدۆزینەوەی هۆکارێک بۆ ڕوودانەکەی یان ڕێگەچارەیەک بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵیدا، بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی فیلمەکان لەباری ڕێسای فەنی فیلمنامەکەدا لە بەشی کۆتایی هێنانەکەی تووشی کێشە بن چونکە؛

3_ بابەتی ڕیاڵ کاتێک دەردەکەوێت دەبێتە هۆی پسیکوز و تراوما و لەبەر ئەوەی کە کۆمەڵگا و بە تایبەت هونەرمەند ناتوانێت بەسەریدا زاڵ بێت و بیهێنێتە بواری سیمبولیک(لێ تێبگات) لە ئاکامدا بۆ بەرگرتن لەم تراومایە و ئازارێک کە بە هۆی ئەوەوە تووشی بووە (بیخوێننەوە، تێنەگەیشتن لە کوشتاری بێ پسانەوە و دروست بوونی هەستی سووکی و بچووکی و زەبروزەنگ) ناچار دەبێت پەنا بۆ بابەتی خەیاڵی ببات و بە جۆرێک ئەو تازیەبارییە تێپەڕێنێت چونکە ئەگەر تاک یان کۆمەڵگا یان هونەرمەند نەتوانێت ئەو کارە بکات لە ڕاستیدا لەناو دەچێت و تووشی نەخۆشی دەبێت. سەیری سەمای ژان و دڵ ئاسوودەییەکەی بکەن و ئەو دیمەنە خەیاڵاویانە لە کۆتایی فیلمی زێڕ، کەسایەتییەک کە بەوەشەوە توانایی لەسەر زمانی کوردی نییە(نەبوونی بابەتی سیمبولیک) لە سەرەتای فیلمەکەدا گرژ و دوورەپەرێزە و لە کۆتاییدا بۆ کەمکردنەوەی ئازاری خۆی و ئازاری بەکۆمەڵێ کە هەستی پێ کردووە و لە بەرانبەریدا توانای هیچ کارێکی نییە کەوابوو ڕوو لە خەیاڵ کردن دەکات. یان لە کورتەفیلمی دوایین ماڵ، کایە لەگەڵ مەرگ و پاشان خودی مەرگ تووشی ژیانی ڕۆژانە و نامە نووسینی دەکات، لە ئامێزگرتنگەلی پەیتاپەیتای سانتیمانتاڵیسم و ئەوینە بێ کەڵکەکان و سەرسووڕمان لە شۆفێری تەکسییەکە و کڕینی شووتی و دانانی لە تەنیشتی تەرمی دایکییەوە لە فیلمی ماڵی بێ میچ.

لە فیلمەکانی (سەنتێز، پیرابۆک، له ناوچوون، شین و ئیز) بابەتی خەیاڵی ڕوو نادات و لەبەر ئەوەیە کە فیلمگەلێکی زۆر تاڵن و بەواتایەکیتر کاراکتەرەکان و چیرۆکەکە تووشی هەمان تراوما یان پسیکوز دەبن.

پەنابردن بۆ خەیاڵ و سوریالیزم لە دەسبەسەرکردنی ترس بە تەقەڵ لێدانی قفڵێکی ئاسنین لەسەر پشت (لێرەدا ترس هەمان بێزاری و لاوازی گێڕانەوەیە لە کوشتاری بەکۆمەڵ ئەو جۆرە کە لە چیرۆکێکی بێژەن نەجدیدا هەیە) لە فیلمی قەرەنتینە، دیمەنگەلێ لە سێکسی نێو شەمەندەفەر و دیدار لەگەڵ سۆزانییەکان لە فیلمی درێژی جاددە، گاڵتەگەلی مناڵانە و خۆشەویستییەکی زارۆکانە و باوکایەتی کردنی کاک ستەلایت لە فیلمی کیسەڵەکانیش دەفڕن و هەمان خۆشەویستی و گاڵتەگەلی نابەجێ و پێکەنینگەلی سووک و بێ کەڵک لە فیلمی سترانەکانی نیشتمانی دایکیمو، هەروەها عەشقی کوڕێکی منداڵ و ڕاهێنانی ئەو بۆ نووسینی نامەیەک بە زمانی کوردی لە کورتەفیلمی کۆلارەکان. تەواوی ئەم کاردانانەوە لە ڕاستیدا پەنا بردن بۆ بابەتی خەیاڵییە بۆ کەم کردنەوەی ئازاری کارەسات و هەر ئەو شتە لە کورتە فیلمی بەڕوو ڕوو ئەدا دەستەوەداوێن بوونی بابەتی خەیاڵ بۆ ڕاگرتن و پارێزگاری لە خۆی لە بەرامبەر کارەساتدا بە نیشاندانی هەڵدان و سەوز بوونی دەنکێکی بەڕوو لەنێو ملوانکی کچەکە لەژێر خاکدا. دەبێ ڕایبگەینین کە کارەساتەکە مەرگی سادەی کەسێک نییە کە چارەنووسی مرۆڤە و پاش چەند مانگ لە بیر دەچێتەوە، کارەساتەکە لێرەدا گۆڕەپانی مەرگە بە حاڵەتێک لە زویری و دژواری و ماڵوێرانکەرییەکی بەکۆمەڵ هەر بەم بۆنەوە ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی ئەم بازنەیەدان لەوە تێناگەن چونکە توندوتیژییەکی وەها بەرفراوان لە درێژایی مێژوودا کە ئێستاکەش ئاسەوارەکانی ماوەتەوە(داعش) بۆ زەینی مرۆڤەکان جێ تێگەیشتن نییە واتە ناتوانێت لە قۆناغی تازیەباری و بیرچوونەوە تێپەڕێت، تەنانەت بۆ ئەو مرۆڤانەی کە لەنێو چەرخەکەدان پرسیارێکی بێ وڵامە. لە فیلمی پیرابۆک باوکی سەرەتایی هێندە پڕ زۆرە کە تەنانەت شوێنی دایک دەگرێتەوە و لە کردەوەیدا نیشتمان(دایک) لەناو دەبات. لە فیلمەکانی سەنتێز، پیرابۆک، له ناوچوون، شین و ئیز بابەتی خەیاڵی ڕوو نادات و لەبەر ئەوەیە کە فیلمگەلێکی زۆر تاڵن و بەواتایەکیتر کاراکتەرەکان و چیرۆکەکە تووشی هەمان تراوما یان پسیکوز (بیخوێننەوە، نەخۆشیی دەروونی) دەبن. جیا لەوەش خودی سەفەر و ڕووتێکردن لە نیشتمانی دایکی کە کاول کراوە یان ماڵە چۆڵکراو و ڕووخاوەکان خۆی بەجۆرێک گەڕانەوە بۆ ڕابردوو و گەڕان بەدوای بابەتی ڕیاڵ (مەرگی ئازیزان و لە دەست دانەکان و کوشتارە بەکۆمەڵەکان) بەڵام وەڵام و هۆکارێک نادۆزرێتەوە و لەبەر ئەوەیە کە هونەرمەند و بە شێوەی سرووشتییەکەی کۆمەڵگای ئەو، هەمووجارێ دەگەڕێنەوە بۆ سەر ئەم چیڕۆک و کۆدانە چونکە دەورانی تازیەبارییەتی دوای کارەسات کۆتایی پێ نەهاتووە و کۆتایی پێ نایێت. ئۆبژەی بچووکی a واتە حەز و بەستراوەیی بە مەیلی دایک و چەمکە فانتازییەکان دەتوانێ زۆر قووڵ و بەربڵاوتر باسەکە پەرە پێبدات بەڵام بە هۆی کورتکردنەوە و شیکارییەوە دەستی لێ هەڵدەگرین.

کەڵک وەرگرتن لە ئوستوورەکان و چیرۆکە فولکلۆرییەکان دەتوانێت شوناسی سینەمای کوردی و خەڵکی ئەم نیشتمانە بۆ بەردەنگەکان دڵڕفێنتر و هەستپێکڕاوتر بکات

بابەتێک کە پێویستە لێرەدا ئاماژەی پێ بکەین سەرنج دان بەم خاڵەیە کە کەڵک وەرگرتن لەو نیشانە و چەمکانە و دووپات کردنەوەی بەردەوامیان دەبێتە هۆی ئەوەی کە سینەمای کوردی بەرەو داکشان و بێبەهایی بروات. کەڵک وەرگرتن لە ئوستوورەکان و چیرۆکە فولکلۆرییەکان دەتوانێت شوناسی سینەمای کوردی و خەڵکی ئەم نیشتمانە بۆ بەردەنگەکان دڵڕفێنتر و هەستپێکڕاوتر بکات. بەکارهێنان و دووپات کردنەوەی بێ کەڵک بۆ نیشاندانی بابەتێک دەبێتە هۆی داکشان و دزێوی هەمان چەمک و بابەت و، سینەمای کوردی لە هەمان بابەتی ڕیاڵ و ئاکامە تاڵەکەیدا ڕادەگرێت. هەرچەند کە شارگەلی گەورەی کوردیمان هەیە، بەڵام شار لە فیلمە کوردییەکاندا نادیار و مردووە لە حاڵێکدا گوندەکان و کەلاوەکان نە تەنیا لۆکەیشنیش نییە بەڵکوو لەنێو فیلمە کوردییەکاندا بووەتە کەسایەتییەک. ڕوانینێکی ئێگزێژێرە(زیادەڕەوی) بەم چەمکانە بە تایبەت لۆکەیشنەکان بۆتە هۆی دروست بوونی جیهانێکی کەونین (بە تەنیایی خراپ نییە) و دوای ماوەیەک دەبێتە هۆی داهێزان و پووچەڵ بوونەوەی سینەمای کوردی. کاتێک چەمکێک زۆر بە کار بهێنرێت هەر لە خۆیەوە وەکوو شتومەکێکی(شیء/وەسیله) لێ دێت و چیتر چەمک یان نیشانەیەک نییە بەڵکو ئوبژەیە ڕێک وەکوو مێخێک کە تەنیا مێخە و هەست یان بیرێک ناگەیەنێت و ڕۆناهی خۆی لە دەست ئەدا. پێویستە ڕوون بکرێتەوە کە ئەم شیکارییە بۆ هەڵسەنگاندنی باش بوون یان خراپ بوونی فیلمەکان نییە بەڵکوو هەڵسەنگاندنی نەستێکی بەکۆمەڵ یان کەسەکی لەنێوان و لە ناخی کاری هونەرییە. هیوادارم لە داهاتوودا فیلمنامەکان، ڕێسا فەنییەکان، خاڵە بەهێز و لاوازەکان، چیرۆک و دەرهێنەری و پێکهاتەی ئەم فیلمانە تاوتوێ بکرێن. ئەم تاوتوێ کردنە زیاتر بە مەبەستی لێکدانەوەی نیشانەکان بۆ دەرخستنی تایبەتمەندییەکانی سینەمای کوردی لە ڕوانگەی دەروونشیکارانەی لاکان بووە.

فیلمی ئەویتر (2016)
سەرچاوەکان:

هومێر، شاون(1388)، ژاک لاکان، وەرگێڕانی محەممەد عەلی جەعفەری، تاران: قەقنەس

مەک گوان، تاد(1394)، ڕوانینی ڕاستەقینە یان ڕوانگەی فیلم لەدوای لاکان، وەرگێڕانی بەهمەنی خالیدی، تاران: چەپەمەنی مەرکەز

ژیژەک، سلاڤۆی(1395)، لاکان بە گێڕانەوەی ژیژەک، وەرگێڕانی فەتاح محەممەدی، زەنگان: چاپەمەنی هەزارەی سێهەم

مۆڤەللی، کەرامەت(1396)، بناخەکانی دەروونشیکارانەی فرۆید_لاکان، تاران: چاپەمەنی: نس[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 808
HashTag
Fuentes
[1] | کوردیی ناوەڕاست | https://jineftin.krd/
Artículos relacionados: 9
Grupo: Artículos
Lenguaje de los artículos: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 01-06-2021 (3 Año)
Dialecto: Kurdo - Sorani
Libro: Guión
Libro: Artístico
Partido: ISIS
Provenza: Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo de documento: Idioma original
Technical Metadata
Calidad de artículo: 99%
99%
Añadido por ( هەژار کامەلا ) en 08-10-2022
Este artículo ha sido revisado y publicado por ( ئاراس ئیلنجاغی ) en 08-10-2022
Este artículo ha actualizado recientemente por ( ئاراس ئیلنجاغی ) en: 08-10-2022
URL
Este artículo según Kurdipedia de Normas no está terminado todavía!
Este artículo ha sido visitado veces 808
Attached files - Version
Tipo Version Nombre del Editor
Foto de archivo 1.0.120 KB 08-10-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Biografía
Abdullah Öcalan
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
Artículos
​Mohandas Gandhi habla con Abdullah Öcalan ​- Sobre la violencia, la no violencia y el Estado
Artículos
La formación del Kurdistán y la seguridad societal

Actual
Biblioteca
El fusil de mi padre
24-12-2013
بەناز جۆڵا
El fusil de mi padre
Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
14-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Los Refranes Kurdos
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Nuevo elemento
Biblioteca
Refugiado número 33333
19-02-2023
زریان عەلی
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
LA CONSTRUCCIÓN DE NACIONALISMOS EN EL KURDISTÁN
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Estadística
Artículos 517,479
Imágenes 106,124
Libros 19,170
Archivos relacionados 96,505
Video 1,308
Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Biografía
Abdullah Öcalan
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
Artículos
​Mohandas Gandhi habla con Abdullah Öcalan ​- Sobre la violencia, la no violencia y el Estado
Artículos
La formación del Kurdistán y la seguridad societal

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Contacto | CSS3 | HTML5

| Página tiempo de generación: 0.312 segundo!