پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بێستون عەدنان
04-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەکان
چیای کۆدۆ
04-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
کارینا جەلال خالید
04-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سۆلین هاوڕێ عەزیز
04-03-2024
شەنە ئەحمەد
پەرتووکخانە
سایبەر سیکوریتیی
04-03-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
شێرزاد حەداد
03-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
شەهێن جهانگیر
03-03-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پێنج توێژینەوەی ئەدەبی
03-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
پرەنسیپە گشتییەکانی دەستوور
03-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
سەڵاحەدین عەبدولکەریم
03-03-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 510,952
وێنە 103,156
پەرتووک PDF 18,754
فایلی پەیوەندیدار 93,103
ڤیدیۆ 1,195
ژیاننامە
عەبدولستار تاهیر شەریف
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
05-03-1991
پەرتووکخانە
لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ڕاپەڕین...
پەرتووکخانە
چیم دی؛ شۆڕشەکانی شێخ مەحمو...
ژیاننامە
سۆلین هاوڕێ عەزیز
شیعریەتم لە مەیدانێکەوە هێناوەتە مەیدانێکیتر
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جان دۆست

جان دۆست
دیمانەی فازڵ مەحموود لەگەڵ #جان دۆست#

بۆ کوردیی ناویین: فەرهاد چۆمانی

ئەم دیمانەیە ساڵی 2017 ئەنجام دراوە و پێشتر لە گۆڤاری کتابستان بە فارسی بڵاوبووەتەوە و ئەمە یەکەمجارە بە کوردی بڵاوبکرێتەوە.

فازڵ مەحموود: “بلانشۆ لە یەکێک لە وتارکانیدا پرسیاری ئەوە دەکات کە ئەوە چییە ئێمە ناچار بە نووسین دەکات لەکاتێکدا کۆتایی کتێبێک بە واتای کۆتایی نووسین نایەت”، پرسیارەکەم لێرەدا ئەوەیە ئایا نووسین بۆ تۆ غیابی چ شتێکە؟ چونکە نووسین خۆی غیابی کتێبە و غیابی غیابێکە کە دەیەوێت خۆی لە ڕێگایەوە ئاشکرا بکات، نووسین لای تۆ چ غیابێک ئاشکرا دەکات و ئایا غیابی نووسین هەرگیز کۆتایی دێت؟”

جان دۆست: نووسین بۆ من کردارێکی ناکۆتایە، دووبارە دەبێتەوە بەڵام کۆتایی نایەت، هەروەک خۆرهەڵاتن، باران، ڕێڕەویی ئاو لەنێو ڕووبارەکان، من کاتێک کتێبێک یان ڕۆمانێک تەواو دەکەم دەزانم کە من بە شێوەیەکی مەجازیی کۆتاییم به و کتێبە هێناوە، چونکە کۆتاییهان بە کتیبێک بە واتای دەستپێکردنی کتێبێ تازە دێت. نووسین کردارێکی بازنییە، وەکوو سووڕانەوەی گەردوون، هەر بۆیە من زیاتر لە سی ساڵانە هەر بەردەوامم لە نووسین. نزیکە بیست پەرتووکم نووسیووە، لە ڕۆمان و شیعرە و بیگرە تاوەکوو توێژینەوه و بابەتیی تر، بەڵام ئەم غیابە هەر بە کۆتا نەگەیشتووە. ئەم غیابەش دەروونی مرۆڤ و بیروباوەڕی و هێز توانای ئاشکرا دەکات.

فازڵ مەحموود: تۆ سەرەتا بە شیعر نووسین دەستتپێکرد، پاشان ڕووتکردە ڕۆمان و لەم ژانرەدا زیاتر توانیت بناسرێیت و بەهرەی نووسینیت دەرکەوێت، ئەگەرچی ڕۆمان بە ڕابلێ و سێروانتێس دەستیپێکرد، بەڵام پاش بالزاک سنووردارکردنیی ڕۆمان بە یەک تایبەتمەندی ڕەها شتێکی زۆر ئەستەمە هەروەها زۆر ئەستمە ئەوە دەستنیشان بکرێت کە لە داهاتوودا ڕۆمان بەره و چ فەزا و دونیایەکیی نوێ تر دەکرێتەوە، چونکە داهێنان لە ڕۆمان تەنیا پەیوەست نییە بە ناوەڕۆکەوە بەڵکو زیاتر ئەوە فۆرمە کە داهێنان لە ناوەڕۆکیش دروست دەکات و چیتر ڕەنگە نەکرێت فۆرم و ناوەڕۆک لە یەک جیابکرێتەوە. سەبارەت بەم پرسە و ئەزموونی تۆیش پێمخۆشە لێرە قسەیەکی میلان کۆندرا بە بیر بهێنمەوە کە دەڵێت: “ڕاستە ڕۆماننووس لە کەلاوەکانی دونیای شاعیرانە و لیریکەوە لە دایک دەبێت، بەڵام دەبێت خۆی لە دونیای شاعیرانە داببڕێت، بەهامنشێوە لای فلۆبێر وازهێنان له و دونیا ئایدیالیستییە شیعرییە بەدی دەکرێت”. بۆ نووسەرێکی وەکوو تۆ ئەم وەرچەرخانە لە شیعرەوە بۆ ڕۆمان دەگەڕێتەوە بۆ چ زەروورەتێک؟ ئایا توانیوتە بەڕاستی لە دونیای شیعری جیاببیتەوە؟

جان دۆست: لای من شیعر نەمرییە.. من شیعریەتم لە مەیدانێکەوە هێناوەتە مەیدانێکیتر. من هێشتا ئاگری هەڵبەستم بەدەستەوە گرتووە. هێشتا کراسی شیعرم پۆشیوە و دامنەکەندووە، هێشتا لەژێر دەوارەکەیدام، هێشتا چەکوشی شیعرم بەدەستەوەیە و پەیکەری پێ دروست دەکەم.. لەهەموو ڕۆمانەکانی مندا شیعر هەیە. هەر خۆی لە یەکەم ڕۆمانی مندا پاڵەوانەکەی “بادین” شاعیرە و بە زمانی شیعری دەئاخڤێ. لەو ڕۆمانە نۆبەرەیەمدا زۆر شیعریش هەن، هەندێک ڕەخنەگر دەڵێن ڕۆمانەکانی جان دۆست زۆر شیعرین، واتە ئەمە وەک ڕەخنەیەک دەڵێن، شیعریەت کێماسی و کەموکورتی نییە، بەپێچەوانەوە ڕۆمانێک ئەگەر زمانەکەی بەرز نەبێت، ئاستی زمانەکەی نەگاتە ئاستی شیعر و بژاردە نەبێت هیچە! بەڵام بەڕاستی من نەمتوانی ببمە ئەو شاعیرەی کە خەیاڵم بۆ دەکرد. ئەزموونە شیعرییەکەی خۆم بە دڵی خۆم نەبوو بۆیە من وەک ژانرێک بۆ نووسین وازملێهێنا. بەڵام هێشتا وەک زمان و ئامراز و شوێنگە و ئەتمۆسفیر هێشتا لەگەڵمدایە. منیش وەکو میلان کۆندێرام، هاوبیری ئەوم کە دەڵێت دەبێ ڕۆماننووس خۆی لە دونیای شاعیرانە داببڕێت. دونیای شاعیرانە شتێکی جیاوازە، خودی شیعر نییە. ڕۆماننووسێک هیچ کات ناتوانێ بە تەواوی خۆی لە شیعر ڕاپسکینێ، بەڵام من بە شیعر و لەڕێگەی شیعرەوە نەمدەتوانی هزر و بیر و باوەڕە جۆراوجۆرەکانی خۆم دەرببڕم. بە هەڵبەستێک کوڵی دڵم دانامرکێ تا بتوانم باسی ئێش و ژانەکانی شێخ سەعید (ی پیران) بکەم. دەبوو بە 220 ڕووپەل شێخ سەعید زیندوو بکەمەوە و دووبارە بیگەڕێنمەوە ژیان. پێشتر ئەمە لەڕێگەی داستانەکانەوە بوو، داستان هەڵبەست بوون، مۆسیقا بوو، بەڵام ئەو مۆسیقا و کێش و سەروایە تەنێ کراسێک بوون و دەیانکردە بەری چیرۆکەکان. فیردەوسی نەیدەتوانی مێژووی ئێران بگێڕێتەوە ئەگەر داستان نەبوایە، منیش هەروام دەمەوێ باسی مێژووی کوردان و ئێش و ژانی ئەوان و هیواکانیان بکەم، بە تاکە شیعر و دیوانێک ئەمە هەرگیز بەجێ نایەت.

بەڕاستی نازانم لە وەرگێرانی سۆرانیدا کەسایەتی ڕۆمانەکانم چۆن ئاخاوتوون. بەڵام لە دەقە کورمانجییەکە زۆر لە ڕەخنەگران گوتبوویان کە یەکێک لە سەرکەوتنەکانی ئەو ڕۆمانە ئەوەیە کە هەر کاراکتەرێک بە زمانی تایبەتی خۆی دەئاخڤێ

فازڵ مەحموود: بێگومان تۆ توانیوتە ئه و دونیا ئایدیالیستییەی شیعر تێپەڕێنیت و بێیتە نێو واقیعی ڕۆمانەوە، و ڕۆمانەکانیشت شیعرییەتێکی تایبەتی دروستکردووە و ڕەنگە ئەمە لە شیعری شاعیراندا بەدی نەکرێت، هاوشێوەی ئه و دەربڕینە شاعیرانانەی “بادین” لە ڕۆمانی “مژاباد”دا، بەڵام ڕەنگە ئەم مەسەلەیە تەنیا بۆ ئەم کارەکتەرە کە خۆی شاعیرە دروست بێت، بەڵام کۆی بەرهەمەکانی ترت زمانەکەی شیعرییە، بەڵام من هەست دەکەم ئەم زمانە شیعرییە بووەتە ڕێگر لەبەردەم ئەوەی بە باشی ناخ و ڕۆحی کارەکتەرەکانت کنە بکەی و بیانخەیتە ڕوو، چونکە زۆربەی کارەکتەرەکانی ڕۆمانەکانت بۆ دەربڕینی بیروباوەڕ و هەستی خۆیان پەنا دەبەنە بەر دەربڕینێکی مەجازی و شیعری و ئەمەش وایکردووە “زمانێکی هاوبەش” بۆ دەربڕین لای ئەوان دروست ببێت، بۆ نموونە لە ڕۆمانی “میرنامە” زۆربەی کارەکتەرەکان لە وەسفی “خانی”دا هەڵبەت نەک لە ناوەڕۆک، بەڵکوو لە دەربڕینی ئه و شتەی کە دەیڵێن پەنا دەبەنە بەر زمانی شیعری، کە ئەمە زمانێکی هاوبەشی بۆ هەموویان دروستکردووە، بۆ نموونە مورید و قوتابییەکانی تاوەکوو کابرای نابینا، کابرای کاسبکار هەموویان بە زمانی شیعری دەدوێن، ئایا ئەم شیعریەتە لە زمان واینەکردووە کە زۆربەی کارەکتەرەکانی ڕۆمانەکانت لە “دەربڕیندا” نەک لە ناوەڕۆک خاوەنیی زمانی خۆیان نەبن و شیعرییەت زمانێکی هاوبەشی بۆ هەموویان دروست کردبێت؟

جان دۆست : بەڕاستی نازانم لە وەرگێرانی سۆرانیدا کەسایەتی ڕۆمانەکانم چۆن ئاخاوتوون. بەڵام لە دەقە کورمانجییەکە زۆر لە ڕەخنەگران گوتبوویان کە یەکێک لە سەرکەوتنەکانی ئەو ڕۆمانە ئەوەیە کە هەر کاراکتەرێک بە زمانی تایبەتی خۆی دەئاخڤێ. وەک حەکیمی جوو، حاجی زوهدی ئەفەندی و ئەوانیتر. بەڵام زمان نابێ ئاستنزم یان بێ ئاست بێت. لە دیالۆگ و گوتوبێژی نێوان کاراکتەرەکاندا خۆی دەبێ هەر یەکێکیان بە زمانی تایبەتی خۆی هەست و بیر و هزر و باوەڕەکانی خۆی بێنێتە زمان، لە میرنامەش هەروایە. بەڵام زمانی گێڕەرەوە یان نووسەری ڕۆمانەکە دەبێ زمانێکی جیاواز بێت. کاتێک کە دوو گوندی یان دوو کرێکاری نەخوێندەوار و نەخوێندوو دەبێ بە زمانی ئەوان بێت، ناتوانن بە زمانێکی پڕ لە فەلسەفە و تێرمی زانستی بێت. کاراکتەرەکانی ڕۆمانی میرنامە دەستەبژێرن، یاخود بڵێم کەسانی ئاسایی نین، بۆیە دەشێ زمانی ئەوان کەمێک لە زمانی کەسانی ئاسایی و کۆڵان بەرزتر بێت. بۆ نموونە بەهاری شاعیرە دەبێ زمانەکەی بەرز بێت، مەلا ئیسماعیل کە کەسایەتییەکی ڕاستەقینەیە شەمسۆی قەواڵ قەواڵێکی ئێزدییەکانە دەتوانێت گوفتار و بێژەی ناسک بڵێت. هەروەها ئەوانی تریش. لیرە دەمەوێ شتێک بڵیم، کە زۆر مرۆڤی ئاسایی دەتوانن زۆر بێژە و پەیڤی شیعری بڵێن، لە یادگای خۆیانەوە یان وەک شاعیرەکان بن، مەرج نییە کەسی شاعیر خەیاڵەکەی گەش و داگیرساو بێت. لەنێو ئاخاوتنێکی درێژیشدا دەکرێ چەند ڕستەیەکی شیعریش هەبن.

من دەیڵێمەوە کە مێژووی کوردی نەخوێندراوەتەوە، واتە بە هۆشێکی کراوە و ڕەخنەگرانەوە نەخوێندراوەتەوە. ئێمە بەردەوام مێژووی خۆمان وەک ڕووداوێکی پیرۆز خوێندوەتەوە. خوێندنەوەی ئێمە بۆ مێژوو خوێندنەوەیەکی ڕووکەشە

فازڵ مەحموود: ڕۆمانی مێژوویی تەنیا ژانرێکە کە تۆ زیاتر ئیشت لەگەل کردووە، واتە ڕۆمانێک کە تێیدا مێژوو دەگۆڕێت بۆ بابەتەتێکی ئەدەبیی پلە مومتاز، لەهەر دوو ڕۆمانەکەتدا “مژاباد” و “میرنامە” ئێمە کەسایەتیی مێژوویشمان بەرچاو دەکەوێت و دیارە لەم ڕۆمانانەدا بە دڵنیاییەوە مەبەستی تۆ سەرلەنوێ ئافراندنەوەی ڕووداوە مێژووییەکان نییە، بەڵکوو کەسایەتییە مێژووییەکانیش گرنگی خۆیان هەیە. واتە بە پێچەوانەی ڕۆمانی “عەشیقی وەرگێڕ” کە ئێمە کەسایەتییەکی مێژویییمان نییە، بەڵکوو کۆمەڵێک ناون کە ڕەنگە هەندێکیان وەکوو دەلەلاتیش لەگەڵ مێژووی ڕۆمانەکە یەک نەگرنەوە، بەڵکوو زیاتر ناولێنانێکی سیمبوولیکە بۆ ئەم کەسایەتییانە. بە بۆچوونی من ڕۆمانی مێژوویی ناکرێت بەدەر لە ستراتیژییەکی سیاسیی دەرکەوێت، بە تایبەت لە ڕۆمانی “میرنامە” ئەحمەدی خانی زیاتر وەکوو تیۆریسیەنێکی ناسیونالیست تیشکی خراوەتە سەر تاوەکوو ئەدیب، ئەم بابەتە بە بۆچوونی من هەڵویستی سیاسییە لە ڕۆمانی مێژوویی و دەبێت لە قۆناغ و واقیعێکدا دروست ببێت کە کۆمەڵگا کەوتبێتە قۆناغیی گواستنەوە واتە گواستنەوە لە سیستم و قۆناغێکەوە بەره و سیستمێکی تر. کەواتە بۆ تۆ ڕۆمانیی مێژوویی ێەنگدانەوەی چ هەڵوێستێکی سیاسییە و بۆچی سەرلەنوێ ئافراندنەوەی شۆڕش و بەرخودانەکانیی کورد لە چوارچێوەی ڕۆماندا بۆ تۆ هێندە گرنگە؟

لە ڕۆمانی مێژووییدا مەترسی زۆرن، لەسەرەتادا مەترسی ڕاستی زانیارییەکانە، من کاتێک ڕۆمانی مێژوویی دەخوێنمەوە هیچ کاتێک ناپرسم گەلۆ ئەو زانیارییە ڕاستە یان نا. من بە چاوی داهێنان و ئافراندن ڕۆمان دەخوێنمەوە.

جان دۆست: من دەیڵێمەوە کە مێژووی کوردی نەخوێندراوەتەوە، واتە بە هۆشێکی کراوە و ڕەخنەگرانەوە نەخوێندراوەتەوە. ئێمە بەردەوام مێژووی خۆمان وەک ڕووداوێکی پیرۆز خوێندوەتەوە. خوێندنەوەی ئێمە بۆ مێژوو خوێندنەوەیەکی ڕووکەشە، بە قووڵدا نەچووین. ئێمە پرسگەلی مەزن ناکەین، بۆچی شۆڕشەکانی ئێمە شکستیان هێنا؟ مەگەر ڕاستە بەهۆی خیانەتی کەسێکەوە دەکرێ شۆڕشێکی وەک هی شێخ سەعید تێکبچێت؟ من لەڕیگەی ڕۆمانەکانمەوە هەوڵ دەدەم مێژوو بە ئاوایەکی تر بخوێنمەوە. دیوێکی مێژووی ئێمە هەیە شاراوەیە. دەمەوێ ئەو دیوە شاراوەیە بێنمە بەر چاوان. مێژوو کانییەکە کە سەر دەکات و دەبێتە ڕووبارێکی بەهێز. من هەوڵ دەدەم خۆم بگەیەنمە سەروچاوە و بنجەکەی بۆ ئەوەی بزانم ئەوە چ ڕووبارێکە بەژێر قاچەکانی ئێمەدا دەڕوات؟ یەکەم ڕۆمانی من باس لە قۆناغێکی مێژوویی ئاڵۆز دەکات. دەیەی چلەکان لە سەدەی ڕابردوو. باسی سەرهەڵدانەکانی بارزانی، سەید ڕەزا، شێخ مەحموودی حەفید، سمکۆ ئاغا، دواتریش کۆماری کوردستان لە مەهاباد دەکات. ئەو ڕۆمانە یان مژاباد دووبارە چاوخشاندنەوەیە بە مێژووی کۆماری کوردستان. چ بوو، چی ڕوویدا، بۆچی کۆمار ڕووخا، من بەو ڕۆمانە ڕۆحی جەنابی قازی محەممەد زیندوو دەکەمەوە. دەیهێنمەوە سەر ئەو زمانە و وادەکەم خوێنەرانی کورد بیناسن. ئەو هەڵانەی لە کۆماری کوردستان ڕوویاندا دووبارە نەبنەوە. هەروەها ڕۆمانی سێ هەنگاو و سێدارەیەک و میرنامەش هەروەها. ساڵی 1991 داستانەکەی من قەڵای دمدم چاپ بوو. ئەو کتێبە یەکەم بەرهەمی من بوو. ئەویش مێژوویی بوو باسی لە بەرخودانی قەڵای دمدم دەکرد لەسەردەمی شا عەباسی سەفەویدا. ئەو گەلانەی بە قەیران و کێشەدا تێدەپەڕن پێویستیان بە وانەی مێژوویی هەیە. پێویستیان بە پرسیاری مەزن هەیە لە مێژوو بیکەم، بۆیە من هەروا ڕووم کردۆتە مێژوویی کوردان.

فازڵ مەحموود: منیش لەگەڵتدا هاوڕام، ئیمە هێشتا بە دیوێکی ڕەخنەییەوە سەیریی مێژووی خۆمان نەرکردووە و نەمانتوانیووە لە چوراچێوەی تیۆرییە سیاسیی و فیکرییەکانی ئەمرۆ بیانخوێنینەوە، یان تەنانەت لەنێو دیسکۆرسی تر وەکوو ڕۆمان ئەم ئیشە نەکراوە و هەوڵیی تۆ لەم لایەنەوە جێگای بایەخە. بەڵام یەکێک لە لایەنەکانیی ڕۆمانی مێژوویی پەیوەستە بە کۆکردنەوەی سەرچاوەی بڕواپێکراوی مێژوویی، ناشکرێت ڕۆماننووس تەنیا لەڕیگای خەیاڵی خۆیەوە ئه و فەزایە دروست بکات، ئەگەرچی بابەتیی ڕۆمانی مێژووییش سەرلەنوێ ئافراندنەوەی مێژووە لە چوارچێوەی ئەدەب و نەک نواندنەوەی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەمەوێت بزانم ئایا خوێنەر لە کوێ دڵنیا بێت سەرچاوە مێژوویی یان کەرەستەکانی نووسینی ڕۆمانی مێژوویی لای تۆ ڕەسەنن، مەبەستم ئه و واقیعە مێژووییانەیە کە لە ڕۆمانەکانیی تۆ سەرلەنوێ ئافراندووتە، خوێنەر لە کوێ دڵنیا بێت لەوەی کە تۆ لەسەر بنەمای فیکری و سیاسیی و ئایدۆلۆژیی خۆت لەم ڕۆمانانەدا مێژووت لە ڕێڕەوی خۆی لانەداوە، بە تایبەت لە ڕۆمانی “مژاباد”دا؟

جان دۆست: لە ڕۆمانی مێژووییدا مەترسی زۆرن، لەسەرەتادا مەترسی ڕاستی زانیارییەکانە، من کاتێک ڕۆمانی مێژوویی دەخوێنمەوە هیچ کاتێک ناپرسم گەلۆ ئەو زانیارییە ڕاستە یان نا. من بە چاوی داهێنان و ئافراندن ڕۆمان دەخوێنمەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەیڵێمەوە: نابێ ڕۆماننووس ماجەرا و واقیع لە خەیاڵی خۆیەوە بهۆنێتەوە. بۆنموونە کاتێک من ڕۆمانێک لەبارەی کۆماری کوردستان لە مەهاباد دەنووسم نابێ بڵێم مەلا مستەفا بارزانی لەوێ شەهید بوو! چونکە ڕاستییەکی مێژوویی هەیە دەڵێت مەلا مستەفا لەوێ هات و ڕووی لە یەکێتی سۆڤیەت کرد. بەڵام مرۆڤ دەتوانێ بە کەیفی دڵی خۆی کاراکتەری خەیاڵی ببات و بێنێ. بۆ نموونە لە ڕۆمانی مژاباد کاراکتەری سەرەکی بادینی ئامێدی زادی خەیاڵی خۆمە، چۆن ئەو هەڵسوڕێنم بە دڵی من دەبێت. نابێ خوێنەران ڕۆمان بکەنە سەرچاوەی ڕاستینە مێژووییەکان. ڕۆمان ڕۆمانە و مێژووش مێژووە. ڕۆمان هیچ کاتێک نابێتە سەرچاوە بۆ مێژوو. هەروا لە چوارچێوە ئەدەبییەکەیدا دەمێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا نابێ ڕۆماننووس لە بەڵگەنامە مێژووییەکان دووربکەوێتەوە، دەبێ بتوانێ بگەڕێتەوە لای سەرچاوەکان، ئەتمۆسفیری ئەو سەردەم و مژارەی کە قۆناغی ڕۆمانەکەی تێدا ڕوودەدات و هەموو وردەکاری و لقەکانی بناسێت بۆ ئەوەی بتوانێ بە وردبینییەوە باسی ئه و سەردەمە بکات!

ڕۆمانی کۆبانێ هەشتەمین ڕۆمانی منە، ڕۆمانی ئازار و ژان و بەرخودان و خەڵەتاندنە. ئەو ڕۆمانە لەسەر دوو هێڵ دەڕوات، یەکێکیان ژیننیگاری (بایۆگرافی) من و ماڵباتی سەیدا، یاخود ماڵباتەکەی ئێمەیە لە ساڵانی 1945 کە لە عاموودێوە هاتنە کۆبانێ و باپیرەم شێخ ساڵح تەریقەتی نەقشبەندی لەوێ بڵاوکردەوە. هێڵی دووەم ژیانی خەیاڵکردنی ماڵباتێکی کۆبانێیە کە لە دەستپێکی دروستبوونی کۆبانێوە تاوەکو شەڕی داعش

فازڵ مەحموود: دوا ڕۆمانت واتە “کۆبانی” کە هێشتا بڵاونەکراوەتەوە هەڵگری ناوێکە کە لەهەمانکاتدا زێدی لە دایکبوونتە ئەمڕۆ بووەتە سەمبولی بەرخودان بەرەنگاربوونەوەی بەرانبەر بە دڕەندەترین جۆری بەربەریەت لە مێژوودا، دەکرێت کەمێک باسی پێکهاتە و ناوەڕۆکیی ئەم ڕۆمانەمان بۆ بکەی؟ یان پەیوەندیی ئەدەب و بەرەنگاری لەم ڕۆمانەدا چۆنە؟

جان دۆست: ڕۆمانی کۆبانێ هەشتەمین ڕۆمانی منە، ڕۆمانی ئازار و ژان و بەرخودان و خەڵەتاندنە. ئەو ڕۆمانە لەسەر دوو هێڵ دەڕوات، یەکێکیان ژیننیگاری (بایۆگرافی) من و ماڵباتی سەیدا، یاخود ماڵباتەکەی ئێمەیە لە ساڵانی 1945 کە لە عاموودێوە هاتنە کۆبانێ و باپیرەم شێخ ساڵح تەریقەتی نەقشبەندی لەوێ بڵاوکردەوە. هێڵی دووەم ژیانی خەیاڵکردنی ماڵباتێکی کۆبانێیە کە لە دەستپێکی دروستبوونی کۆبانێوە تاوەکو شەڕی داعش، کە لەو شارەدا ڕوویدا و شار وێران بوو و خەڵکەکەیشی بوونە پەنابەر. لەوێدا فەنتازیا و واقیع تێکەڵی یەک دەبن، بەرخودان و پەرێشانی، شەڕ و هیوای گەنجان، غەدری کورد لە کورد، ناکۆکی سیاسی و زۆر مژاری دیکە. ئێستا بە کورمانجی بلاودەبێتەوە، بۆ عەرەبیش وەرگێڕدراوە، ڕاستتر بڵێم بە عەرەبیش نووسیومە و بەم نزیکانە بلاودەبێتەوە. تاوەکو ئێستا گەورەترین ڕۆمانی منە زیاتر لە 400 لاپەڕەیە. ئەم ڕۆمانەشم بەشێوازی پۆلیفۆنیک (فرەدەنگی) نووسیوە و ڕۆڵی ژن تێیدا بەرز و بەرچاوە. بەراستی نەمتوانی ئەو ڕۆمانە نەنووسم. وەک ئاگرێک وابوو لە دەممدا کە دەبوو دەریکەم. وەک ئەستری و دڕکێک وابوو لە دڵمدا، خەوی لێ حەرام کردبووم. بۆ من بووبووە کابووسێک، دوای ئەوەی تەواوم کرد وەک ئەوە وابوو بەرد و زنارێکی گەورەم لەسەر سنگم لادابێت و پشێکم هاتەوە بەر. لەگەڵ ئەوەشدا نووسینیشی بۆ من ژان و زەجر کێشان بوو بەڵام دەبوو ئەو ژان و ئازارە بچێژم و بۆ ئەوەی لە دەرد و ژانی خەڵکی نزیک بم.

فازڵ مەحموود: یەکێک له و لایەنانەی کە زۆرجار تۆ پێی تۆمەتبار دەکرێی دژایەتییەکی زۆری تۆیە بۆ خەباتی ی.پ.گ و ی.پ.ژ، بەوەی تۆ هێندە باسی توندڕەویی و کێشە ناوخۆییەکانی ئەوانت کردووە لەگەڵ گروپە سیاسییە کوردییەکانی تری ڕۆژئاوا ی کوردستان، تەنانەت بە دێڕێکیش باسی ئازایەتی و جوامێریی ئەوانت لە شەڕی داعش و ئه و هەموو قوربانییەی کە بەخشییان بە تایبەت بۆ ئازادکردنی کۆبانی نەکردووە! پێت وایە هێرشکردنە سەر ی.پ.گ و ی.پ.ژ لەپێناو پارتێکی سیاسی تر کە کێشەی ناوخۆییان هەیە بۆ تۆ وەکوو ئەدیبێک ڕیسکێکی گەورە نییە؟ چونکە ئەوان هێزی سیاسیین و دەکرێت لە داهاتوودا ڕێک بکەون و پاساویشیان بۆ ئەم ناکۆکییانەی ئێستای خۆیان بهێننەوە، بەڵام لە مێژوودا قسەکانیی تۆ وەکوو ئەدیبێک فەرامۆش ناکرێت و ڕەنگە وەکوو کەسێکی بێویژدان کە هیچ کات بەرخودانی ئەم هێزانەت بەرانبەر بە داعش و بەربەریزم نەدیوە مەحکوم بکرێی؟

جان دۆست: زۆر جار ئەم پرسیارەم لێ دەکرێت. کە بەداخەوە لە شوێنی خۆیدا نییە. پرسیارێکی بێ بنەمایەوە و سەرچاوەکەی پڕوپاگەندەیە لە دژی من. بەداخەوە ئێوەش کەوتنە ژێر ئەو پڕوپاگەندە زاڵمە. من ناچارم هەموو جارێ بۆچوونی خۆم بخەمە ڕوو و ئەمەش بەڕاستی نیگەرانم دەکات. یان ئەوەتا خەڵکی تێناگەن من ڕەخنە لە چی و لەکێ دەگرم یان ئەوەتا من خۆم ناتوانم بۆچوونی خۆم بە ڕوونی بێژم. من دەمەوێ پرسیار لە تۆ بکەم کەی و لەکوێ هێرشم کردوەتە سەر یەپەگە و یەپەژە؟ کوانێ حەقیقەتەکەی؟ بنەمای چییە؟ من بە تووندی ڕەخنە لە دەسەڵاتدارێتییەکی زاڵمانە دەگرم. ئەو کەسانەی کە لەنێو کۆڵانی شارەکاندا خوێنی خەڵکی سیڤیل دەڕێژن ڕەخنە دەکەم. شەش کەس لە ڕۆژێکدا گوللەباران کران و خوێنی ئەوان بێ هۆ ڕژا دەبێ ڕۆشنبیر بێدەنگ بێت؟ ئەو خوێنەی دەڕژێ ناتوانێ ببێتە پەردە لەنێوان من و ڕاستیدا. ڕەنگە کەسانێک کە لە دوورن نەزانن چی ڕوودەدات، بەڵام من زۆر باش ئاگام لە وڵات هەیە. ئەو کەسانەش کە تۆ دەڵێی من هێرشیان دەکەمە سەر دۆست و دراوسێ و هاوڕێی منن. ئەوانەیش کە شەهید دەبن دەیانناسم. هاوڕێیەتی ئەوانم کردووە و هێشتا قسەیەکی خراپم دەرهەق بەوان نەکردووە. ئەگەر من ڕەخنە لە سیاسەتی پارتێک دەگرم بەو مانایە نییە کە من ڕەخنە لە هێزی سەربازی دەگرم. سەرکردە شتێکن و سەرباز و تێکۆشەرانیش شتێکیتر. ئێستا ئەگەر کەسێک ڕەخنە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت بەو مانایەیە کە ڕەخنە لە پێشمەرگە دەگرێت؟ ئەمە چ پێوانە و پێودانگێکی پووچە؟ بە بۆچوونی من هەڵوێستی من لە دژی زوڵمە. هەروەها لە مێژوودا دەمێنێتەوە. بەلام کەسانی ڕاکردوو کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بێدەنگن مێژوو نەفرەتیان لێ دەکات. ئەوان وەک من ڕاستییەکان دەزانن بەڵام دەمی خۆیان دووریوە.

فازڵ مەحموود: لەڕاستیدا مەبەستی منیش هەر ئه و مەسەلەی ڕۆمانی” دلۆپە خوێنێک لەسەر مناره” بوو کە تێیدا باسی ڕەمیکردنی ئه و گەنجانەت کردبوو! بە بۆچوونی منیش ناڕەزاییت بەرانبەر بە ڕەمیکردنی ئەم کەسانە کە تۆ بە بێتاوانیان دەزانیی شتێکی ئاساییە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ناکرێت بەرەنگاری و بەرگری ئەم گروپە سیاسیی و باڵە سەربازییەکانیی لە ڕۆژئاوا لەبەرچاو نەگریت، بە جۆرێک تۆ تەنانەت لە یەک شوێنیش بە باشی ناوی ئەوانت نەهێناوە بە پێچەوانەشەوە لە ڕۆمانی “دڵۆپە خۆێنێک لە سەر منارە” دژایەتیی ئەوان دەکەی و ئه و فەزایەی کە لەم ڕۆمانە لە ژێر دەسەڵاتیی ئەوان دروستکردووە ڕەنگە ترسناک تر و توقێنەر بێت لە فەزای ژێر دەستیی داعش، بە بۆچوونیی من باڵی سەربازی و باڵی سیاسیی یەک سیاسەت پەیڕه و دەکەن و نواندنەوەی یەک ئایدۆلۆژیای سیاسین و ناکرێت ئەم دوانە لە یەک جیابکرێتەوە. جگە لەم ڕۆمانە، تۆ بەردەوام لە دیدارە تەلەفزیۆنیی و ڕاگەیاندنکاندا بە تایبەت له و دیدارانەت لەگەڵ تەلەفزیۆنیی “ڕووداو” چەند جارێک خۆم دیومە کە باس لە نەبوونی ئازادی و دیموکراتیی لە ژێر دەستی پەیەدە و باڵە سەربازییەکانیی دەکەی، و زیاتر تیشکت لە سەر ئەوانە تا داعش! بۆ دواجار دەمەوێت بزانم بۆچوونی تۆ لە سەر کانتۆکانیی ڕۆژئاوا چییە و چ پێشبینییەکت بۆ داهاتووی ئەوێ هەیە؟

جان دۆست: لەم ساتەدا کە من وەڵامی تۆ دەدەمەوە، ژنێکی ئازای کورد هەیە ناوی فەسڵا یوسفە لە زیندانی ئەو دەسەڵاتە زاڵمەدایە. ئێستاش بیستم کە نەشئەت زازا دەستگیرکراوە و ونە. بە دەیان گیراو و کوژراو هەن. من وەک دەسەڵاتێکی فاشیستی دەبینم، ، کە لە ئەنجامی فەوزا و شەڕ دروست بووە، بەڵێ قوربانی زۆرن، ژمارەی شەهیدان بە هەزارانن بەڵام ئەو ژمارە زۆرەی شەهیدان نابێتە پەردە کە ئەو فاشیزمە ڕەشە لەبەرچاوم بشارێتەوە. واتە کاتێک شەهید یان قوربانی هێزێک هەبن، ئەو هێزە بە خوێنی ئەوان پاک نابێتەوە. بەڵکو پێویستە خەڵک بپرسێ بۆچی؟ خەڵکی شەهید دەبن بۆ ئامانجی پیرۆزە شەهید دەبن، بەڵام حیزبە سیاسییەکان ئەجێندایەکی نادیار درێژەپێدەدەن. ئەو هێزە سیاسییەی کە کچ و کوڕانی گەنجی ئێمە لێرە و لەوێ ئاراستەی شەڕ دەکات وادەکات میللەتی ئێمە بکەوێتە نێو مەترسی مەزنتر. من دەزانم کە ملیۆنان کورد هەن بڕوایان بەو هێزە هەیە. ئەو کوردە دڵسۆزانە بەداخەوە بە خوێنی شەهیدان خەڵەتێنراون. ئێمە وەکو کوردانی ڕۆژئاوا بە ئاگری ئەوانەوە دەسووتێین، کوردانی دوور تەنیا دەنگی دەهۆڵ و هوتافە بێبنەماکان دەبیستن. حەیری و سەرسام دەبن بە ئێمە کاتێک ڕەخنەیان لێ دەگرین. ئێمە بە خائین دەزانن. داهاتووی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر ڕووداوەکانی ئێستا ئاوا دەکرێت. بەداخەوە من بە چاوێکی ئەرێنی لێی ناڕوانم، بەڵام هیوادارم ئەو ڕووباری خوێنە لەخۆڕا نەڕژابێت.[1]
ئەم بابەتە 581 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://jineftin.krd/
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-09-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 08-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 08-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 08-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 581 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدولستار تاهیر شەریف
26-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولستار تاهیر شەریف
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
05-03-1991
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
05-03-1991
پەرتووکخانە
لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ڕاپەڕینەکەی بەهاری 1991ی باشووری کوردستان
17-11-2010
هاوڕێ باخەوان
لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ڕاپەڕینەکەی بەهاری 1991ی باشووری کوردستان
پەرتووکخانە
چیم دی؛ شۆڕشەکانی شێخ مەحمودی مەزن - بەرگی 01 تا 04
10-06-2012
هاوڕێ باخەوان
چیم دی؛ شۆڕشەکانی شێخ مەحمودی مەزن - بەرگی 01 تا 04
ژیاننامە
سۆلین هاوڕێ عەزیز
04-03-2024
شەنە ئەحمەد
سۆلین هاوڕێ عەزیز
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بێستون عەدنان
04-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەکان
چیای کۆدۆ
04-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
کارینا جەلال خالید
04-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سۆلین هاوڕێ عەزیز
04-03-2024
شەنە ئەحمەد
پەرتووکخانە
سایبەر سیکوریتیی
04-03-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
شێرزاد حەداد
03-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
شەهێن جهانگیر
03-03-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پێنج توێژینەوەی ئەدەبی
03-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
پرەنسیپە گشتییەکانی دەستوور
03-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
سەڵاحەدین عەبدولکەریم
03-03-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 510,952
وێنە 103,156
پەرتووک PDF 18,754
فایلی پەیوەندیدار 93,103
ڤیدیۆ 1,195

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!