پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,420
وێنە 105,692
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,394
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
داهێنانی تێکست لە پانتایی ڕۆشنبیریی کوردیدا
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەرێم عوسمان

هەرێم عوسمان
هەرێم عوسمان
داهێنان بریتییە لە دابڕان و درزسازی لە زەمەن و پانتایی بیرکردنەوەی ئامادەبوو. هاوکات دروستکردنی ڕایەڵەیەکی پەیوەندی نوێیە لەگەڵ ئیستا و داهاتوودا. تێکستی داهێنەرانە هەمیشە نامۆیە بە ئیستا و ئێرە، کۆک نییە لەگەڵ بیرکردنەوەی باوی سەردەمەکەی. تێکستی ڕاستەقینە بە بێدەنگی دێت، بەڵام بە دەنگێکی بڵند ڕووبەڕووی ئەو دەنگە شەرمن، لاواز، باو و چەقبەستووانە دەبێتەوە کە دونیای بیرکردنەوە و تێگەیشتنیان داگیرکردووە. تێکستی داهێنەرانە پانتاییەکی نوێیی بیرکردنەوەیە لە پەیوەندی مرۆڤ و جیهان، هاوکات تێکشکاندنی ئەو پەیوەندییە ئامادەبوو، بە بەردبوو و پیرۆزەیە کە هەیە. مێژووسازی و زیندوێتی نەتەوە و کولتوورەکان پەیوەستە بە داهێنانی تێکستەوە، پەیوەستە بەو دابڕانانەی تێکستی داهێنەرانە لە پانتایی ژیان و بیرکردنەوەی ئەو زمانەدا دەیهێنێتە بوون. تێکستی داهێنەرانە شۆکێکە بۆ زمان و بیرکردنەوە و پەیوەندی نێوان مرۆڤ و جیهان. لەسەر ئەم زەمینەیە دەکرێت بپرسین، تێکستە داهێنەراکانمان کە شۆکیان لە زمان و بیرکردنەوەی مرۆڤی کورددا کردووە، کامانەن؟ لە مێژووی نووسینی کوردیدا چەند تێکستی داهێنەرانەمان هەیە کە دابڕانی مەعریفی دروستکردبێت؟ دەکرێت بە گوێرەی مێژووی ئەدەبی کوردی دروستکردنی ڕایەڵەی نوێی پەیوەندی نێوان مرۆڤی کورد و زمان و ئەدەبەکەی کە بە بابە تاهیری هەمەدانی دەستپێدەکات، ئەو دابڕانانە ببینینەوە، بەڵام ئایا یەکەمین تێکستەکانی بەو زمان و دیالێکتانەی نووسراون و هەمانن، دەکرێت وەک داهێنان لێیان بڕوانین؟ بەڵێ و نەخێر بۆ وەڵامدانەوەکەمان دەرگای پرسیار و بیرکردنەوە و تێگەیشتنمان لێدادەخات، بەڵام دەتوانین بڵێین هەر سازکردنێکی پەیوەندی لەم زەمینەیەدا دەتوانێت دەستگرتنی بیرکردنەوە بێت بۆ ڕوانینێکی نوێ و جیهانبینییەکی تازەی مێژووسازی لەنێو ئەو زمانەدا. کاتێک نالی شاعیر بۆ یەکەمجار لەنێو ئەم دیالێکتەی زمانی کوردیدا دەستمان دەگرێت تا لە پەیوەندی زمانەکەمان و جیهان بڕوانین؛ دابڕانێک دروستدەکات. دەکرێت دابڕان لە گوتارەکەیدا نەبێت یاخود گوتاری نالی گوتارێکی دووبارەی هەبوو بێت، بەڵام بۆ یەکەمجار پەیوەندییەکی نوێ لەنێوان زمانی کوردی و جیهاندا ساز دەکات، زمانی کوردی دەهێنێتە ئەو شوێنەی پێی بنووسرێت، نالی وا دەکات زمانی کوردی بێتەگۆ، زمان لە بێدەنگی دەردەکات و جیهانێکی نوێی تیا دەردەخات. داهێنانی تێکست لای نالی دەبێتە هۆی دروستکردنی پەیوەندییەکی نوێی زمان و بیرکردنەوە، زمان پاش نالی چیتر بۆ پەیوەندییەکی سادەی ڕۆژانە و ئامرازی پەیوەندییکردن نییە، بەڵکو زمانێکە بۆ داهێنان.


تەوەری ڕەخنەی ئەدەبی و هونەری
ئەگەر بپەڕینەوە بۆ قۆناخی نوێکردنەوەی شیعری کوردیش، دەبینین لەسەر دەستی شێخ نوری شێخ ساڵح و گۆران و چەندین شاعیری دیکە زمانی کوردی دەبرێتە پانتاییەکی نوێی ڕوانین بۆ جیهان، چیتر زمانی کوردی بە چاویلکەی نالی سەیری جیهان ناکات. [گۆرانی شاعیر وتارێکی نووسیوە کە جیاوازی شیعری کۆن و نوێ دەکات، کۆمەکی تێگەیشتنمان لەم جیاوازییە دەکات].

لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا شیعر پانتایی داهێنان و بیرکردنەوە و ڕەخنە بووە، ڕوانین و دیدمان بۆ جیهان لەنێو شیعردا سازبووە، شیعر سا وێستگەی وەستان و سەیرکردن و ڕوانینمان بۆ دونیا بووە. بیرکردنەوەی لۆجیکی و ڕەخنەیی، تیۆرییسازی و ڕاڤە و شیکاریمان لەنێو زمانی کوردیدا لەڕێگەی شیعرەوە بووە، شیعر هەموو شتێکی کردووە؟! بەڵام ئایا شیعر هەموو شتێکی پێدەکرێت؟ زۆرێک لە نووسەر و ئەکادیمیستەکانمان، وەڵامدانەوەیان بە بەڵێیە؟ ڕەنگە ڕاستەوخۆ وەڵامیان نەدابێتینەوە، بەڵام نووسینەکانیان گەواهی ئەمەی داوە. بۆ نموونە بێهۆ نییە کە شاعیرەکانمان زۆرجار وەک فەیلەسوف دەناسێنن، پیرەمێرد فەیلەسوفە، یاخود لە نامەی ماستەردا گوتارە ڕەخنەییەکان دەبینینەوە، یاخود لەبری مێژوو ئاوڕ لە شیعر دەدەینەوە ڕووداوەکانمان پێ بڵێت، هاوکات بۆ دۆزینەوەی تیۆرە ڕەخنەییەکانیش هەر سەر لە ماڵی شیعر دەدەین؟!

نەبوونی پەخشان و درەنگ سەرهەڵدانی پەخشان و ڕۆڵگۆڕکێی شیعر بە پەخشان بووەتە هۆی ئەوەی، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و لۆجیکی و تیۆرییسازی، چەمکە ڕەخنەییەکان لای ئێمە نەک ساز نەبن، بەڵکو نائاشنا بن بە زمان و دنیای کورد، بێهۆش نییە کە شاعیران و نووسەرانی کوردیش لە پاش نوێکردنەوەی شیعری کوردی و سەرهەڵدانی ڕۆژنامە بە لێشاو بنووسن و داوا لە شاعیران بکەن کە شیعرەکانیان ڕەخنە بێت لە بارودۆخی واقیعی مرۆڤی کورد.

لەم زەمینەیەوە دەتوانین بڵێین شیعر لای ئێمە ڕۆڵی پەخشانیش دەبینێت، شتانێکی لێ باردەکەین کە باری خۆی نییە. ڕەنگە لە نەبوونیدا مرۆڤ بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکانی شتانێک لە یەک بدات و کاری شتێک بە شتێکی دیکە بکات، بەڵام ناکرێت بەو شتە هەموو کارەکانی دیکە بکات، لەنێو پانتایی ئەکادیمی و ڕۆشنبیری کوردیدا بە شیعر هەموو شتێک دەکرێت!؟

نەبوونی پەخشان و درەنگ سەرهەڵدانی پەخشان و ڕۆڵگۆڕکێی شیعر بە پەخشان بووەتە هۆی ئەوەی، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و لۆجیکی و تیۆرییسازی، چەمکە ڕەخنەییەکان لای ئێمە نەک ساز نەبن، بەڵکو نائاشنا بن بە زمان و دنیای کورد، بێهۆش نییە کە شاعیران و نووسەرانی کوردیش لە پاش نوێکردنەوەی شیعری کوردی و سەرهەڵدانی ڕۆژنامە بە لێشاو بنووسن و داوا لە شاعیران بکەن کە شیعرەکانیان ڕەخنە بێت لە بارودۆخی واقیعی مرۆڤی کورد. هاوکات بێهۆش نییە کە قەڵەم بەدەستدانی کورد فرە شوناس بوون، بە زمانی ئەمڕۆ سیاسی، چالاکی مەدەنی، شاعیر و ڕۆشنبیر و نووسەر و هتد بوون، شاعیر دەبوو لە یەککاتدا سیاسی و ڕاڤەکار و هتدیش بێت.

ئەگەر لێرەوە بۆ ئێستای زمان و بیرکردنەوە و پانتایی ڕۆشنبیری کوردی بگوێزینەوە، ناتوانین بە تەواوی دابڕان ببینین، هاوکات ناشتوانین بە هەمان پێوەر باسی ئێستا بکەین. لەبەرئەوەی چەندین زەمینەی نوێ هاتۆتە ئاراوە، ئاشنابوونی زمانی کوردی بە زمانی بێگانە و چوونی چەندین مرۆڤی کورد بۆ زانکۆکانی دەرەوە و نووسینی تێزی زانستی، لە هەمووشی گرنگتر وەرگێڕانی دەیان تێکستی جیهانی، هاوکات بوونی چەندین دەزگا و ناوەندی چاپەمەنی و ئەکادیمی و ڕۆشنبیری. ئەمانە گەر تەنیا ڕواڵتیش بن، ناکرێت کاریگەرییان لەسەر ناوەڕۆک و گوتاری زمان و ڕەخنەی کوردی نەبێت.

لەو پرس و باسەی لەنێو داواکاری بەڕێزتاندا هاتووە، کە پرسیارکراوە ئایا ئێمە ڕەخنەمان هەیە؟

خێرا وەڵام بدەمەوە دەڵێم، بەڵێ. چونکە گەر هەیەتی بریتی بێت لە هەبوونی شتی خوازراو و پرسیارلێکراو، ئەوا ڕەخنەمان هەیە، بۆ نموونە دەچینە فرۆشگایەک و دەڵێین ماست یان جگەرەمان هەیە، دوکاندارەکە دەڵێت هەمانە، پاش پێدانی بابەتە خوازراوەکە و بینینی، تۆ دەڵێیت من ئەوەم ناوێت، ئەوەی دەمەوێت، بەو جۆرەیە و فڵان ناوی هەیە. ئەگەر ئێمە بچینە هەر کتێبخانەیەکەوە و بپرسین کتێبی ڕەخنەییمان هەیە، ئەوا چەندین کتێبی ڕەخنەیی لە وەرگێڕان و نووسینمان دەستدەکەوێت، ئەگەر بچینە زانکۆکانەوە و زنجیرەی نامە ئەکادیمییەکان بخوێنینەوە دەیان نامەمان لەبارەی ڕەخنەوە هەیە، گەر سەیری وانەکانی خوێندنی ئەکادیمی بەشی کوردی بکەین، چەندین وانەی ڕەخنەییمان هەیە. بەڵام ئایا ئەم هەبووانە هەمان ئەوەن ئێمە دەمانەوێت و باسی لێوە دەکەین؟ بە واتایەکی دیکە ڕەخنە لەنێو زمان و بیرکردنەوە و کولتووری کوردیدا هەیە؟ ئەوەی هەمانە لەکوێوە هاتووە، ڕەخنەیە یان چییە؟ گەر ڕەخنە نییە، ئەی بۆچی دەیان کتێب و ناونیشانی ڕەخنەمان هەیە؟ ئایا کتێبخانە و دەزگاکان و زانکۆکان و دواجاریش نووسەر و ئەکادیمیستەکان، ناڕاستگۆن و فریومان دەدەن؟

ئەمەی لەسەرەوە باسمان کرد، مامەڵەیەکی وەسفی و چەندێتیمان لەگەڵ ڕەخنە کرد، بەڵام گەر بە شێوەیەکی ڕادیکاڵ و بنەمایی بپرسین، ئایا لەنێو پانتایی بیرکردنەوەی زمانی کوردیدا چەمکە ڕەخنەییەکان سازبوون، بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و تیۆرییە ڕەخنەییەکان جێی خۆیان گرتووە؟ شتێکمان هەیە بەناوی ڕەخنەی کوردی؟

داهێنانی ڕەخنە لە زمانی کوردیدا داهێنەرانە نییە، لاساییەکەرانەیە، جگە لەوەش ئەوەی هەیە سرووشتییە، زیاتر لەناو سرووشتی زمانەکەدایە، نەک داهێنرابێت، بە واتایەکی دیکە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بریتییە لە داهێنان و چەمکسازی و تیۆرییسازی، بەڵام زاراوە ڕەخنەییەکانمان لە زمانی کوردیدا دەتوانین بڵێین زیاتر زاراوەی زمانە سرووشتییەکەن، نەک داهێنراوبن. داهێنانی تێکستی ڕەخنەیی دابڕان و پەیوەندییسازە، لە لایەک دابڕان لە گوتاری زاڵ و باوی ئامادەبوو دەکات، هاوکات ڕایەڵەیەکی پەیوەندییش بە ئیستا و داهاتووەوە دەبەستێت، کە دەشێت وەڵامدەرەوە لە هەنوکەدا نەبێت، بەڵام بێگومان زەمینەی ڕاچەڵەکاندنەکە دەڕەخسێنێت.

جیهانبینی مرۆڤی کورد بەرامبەر بە ڕەخنە لە ئیستادا بەراورد بە ڕابردوو، گۆڕانی بەسەردا هاتووە، بەڵام گۆڕانەکە ڕادیکاڵ نییە و هاوکات لەنێو کۆنتێکستەکاندا گیری خواردووە، نەبووەتە کولتوورێک، کە ئەم کولتوورەش ناچار بە تێپەڕین و دەرچوون بکرێت، کەمتر ئێمەی کورد بەر نەفرەتی نەوەکان کەوتووین، شەڕەکانمان ڕادیکاڵ نەبوون، نەوەکان زۆرکات دۆستی یەکدی بوون، زمانی کوردی نەفرەتی لە خۆی نەکردووە و وای لێبێت خۆی نەناسێتەوە، بە واتایەکی دیکە کەمتر زمانی کوردیمان تووشی نامۆیی کردووە.

زمانی کوردی تووشی بەدنامۆیی بووە، ئەویش بەهۆی شەپۆلی وەرگێڕان و نووسینی بە لێشاوەوە، بەراورد بە ڕەخنەی جیهانی، ڕەخنەی کوردی وەک کیسەڵ دەڕوات، بەڵام بە یاریدەی وەرگێڕان و ناوەندەکانی بڵاوکردنەوە و ئەکادیمیا کاری بۆ هاوکاتی کردووە، واتە لە ڕواڵەتدا هەوڵیداوە پێ بەپێی داهێنانی تیۆرییە ڕەخنەییەکان هەنگاو بنێت، بەڵام وەک وتمان تووشی بەدنامۆیی بووە،

لەم ساڵانەی ڕابردوودا زمانی کوردی تووشی بەدنامۆیی بووە، ئەویش بەهۆی شەپۆلی وەرگێڕان و نووسینی بە لێشاوەوە، بەراورد بە ڕەخنەی جیهانی، ڕەخنەی کوردی وەک کیسەڵ دەڕوات، بەڵام بە یاریدەی وەرگێڕان و ناوەندەکانی بڵاوکردنەوە و ئەکادیمیا کاری بۆ هاوکاتی کردووە، واتە لە ڕواڵەتدا هەوڵیداوە پێ بەپێی داهێنانی تیۆرییە ڕەخنەییەکان هەنگاو بنێت، بەڵام وەک وتمان تووشی بەدنامۆیی بووە، واتە وا دەڕوانین کە چەمکە ڕەخنەیی و تیۆرە ڕەخنەییەکان هاتوونەتە ناوەوە، گەر سەرنجێکی خێرایی کتێب و نامە ئەکادیمییەکان بدەین، دەبینین تیۆرییە ڕەخنەییە نوێیەکان هێنراون، بەڵام نەهاتوون، لێرەن و لێرەش نین، ئەمەش دۆخی فریودانی بۆ پانتایی ڕۆشنبیریی کوردی و ڕەخنەی کوردی سازکردووە، چونکە لەلایەک خۆی لەگەڵ ڕەوتەکەدا گونجاندووە، هاوکات هیچ زەمینەیەکی بۆ گونجاندنەکە سازنەکردووە! ڕەخنەی کوردی بە هەڵەهێنانی تیۆریی و قوتابخانە ڕەخنەییەکان بۆ نێو پانتایی ڕۆشنبیری کوردی، نەیتوانیوە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بهێنێتە نێو گوتاری زمانی کوردی و جیهانبینی مرۆڤی کورد بگۆڕێت، بەڵکو لە ئاستی دەستەبژێریشدا نەیتوانیوە گۆڕانی ڕادیکاڵ بسازێنێت، بەڵکو نوخبەش وەک خەڵکە گشتییەکە بیردەکاتەوە، بەڵام فۆرمی زمانەکەی گۆڕیوە یان لانیکەم بانگەشەی جیهانبینییەکی جیاواز دەکات، بەمەش پانتایی ڕەخنەی کوردی خۆی لەگەڵ ئەم زانینی نەزانییە ڕاهێناوە، واتە زانینێکی نەزۆک و دووبارەی هێناوە و بە زانینێکی نوێی داوەتە قەڵەم، ڕەخنەی هەیە، بەڵام ڕەخنە نییە؛ بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و زمان و جیهانبینی ڕەخنەگرانەمان نییە، نەمانتوانیوە پەیوەندییەکی نوێمان بە جیهانەوە هەبێت.

نووسینی کوردی ئەو کەلێنەی لەنەبوونی ڕەخنە دێتە ئاراوە، بەمە شاردویەتییەوە و خۆشخەیاڵ وا دەزانێت خاوەنی ڕەخنەیە، بەمەش هەستی ڕازیبوون و نەبوونی ئایدیا و جیهانبینی نوێی بۆ ڕوانین لە خۆو جیهان جێگیرکردووە.

خاڵێکی دیکە لە پرسیارەکەتاندا سەبارەت بە ڕەخنە و داهێنانی تێکستی ئەدەبی و هونەرییە هاتووە کە ئاماژە بەوە دەکەن، نەبوونی ڕەخنە لاوازی داهێنانی تێکستی ئەدەبی و هونەری لێناکەوێتەوە؟ یاخود ڕەخنە دەبێتە هۆی لاوازکردنی تێکست، ئەگەر ڕەخنە لاواز بێت دەکرێت تێکستی بەرز و داهێنەرانەمان هەبێت. لە بەرهەمێکمدا بەناوی “دامەزراندنی بنەمایەکی ئۆنتۆلۆجی بۆ ڕەخنە” داکۆکیم لەوە کردووە، کە سێکوچکەی “نووسەر، تێکست و خوێنەر” لە پەیوەندییەکی ئۆنتۆلۆجیدان، واتە ناکرێت تێکستمان هەبێت و خوێنەرمان نەبێت، هەروەک ناشکرێت، ڕەخنەمان هەبێت بەڵام تێکستمان نەبێت، تێکستمان هەبێت و ڕەخنەمان نەبێت، چونکە تێکستی داهێنەرانە ڕەخنەی داهێنەرانەشی لەگەڵدایە، ئەم سیانە لە پەیوەندییەکی ئۆنتۆلۆجیدان. ڕەنگە لێرەدا کێشەیەکی گەورە ڕووبەڕوومان ببێتەوە، ئەویش ئەوەیە کە ڕۆژانە چەندین کتێب بە ناوی ڕۆمان و چیرۆک و شیعر بڵاودەکرێتەوە، چەندین تێکستی هونەری بڵاو دەبێتەوە، بەڵام ئایا بەڕاستی ئەمانە چەند تێکست و بەرهەمی داهێنەرانەن؟ دەبینین لەبەرامبەر ئەم تێکستانەدا ڕەخنە خاوترە، بەڵام ئایا خێرایی ئەو بەرهەمانە گوزارشتە لە دابڕانی نێوان ڕەخنە و تێکست؟ مانای ئەوەیە ئێمە تێکستی داهێنەرانەمان بێ ڕەخنە هەیە، ڕەخنەگرمان کەمترە لە ئەدیب و هونەرمەندان؟

هاوکات نەبوونی تێکستی داهێنەرانە دۆخێکی ئاشنای بۆ خوێنەری ئێمە سازکردووە کە نەتوانێت تێکستی داهێنەرانە بناسێتەوە، هاوکات پشێوییەکی گەورەی ڕاگەیاندن و میدیایش بۆ سەرلێشێواندنی خوێنەر هاتۆتە ئاراوە، کە نووسینی بازاڕی وەک تێکستی داهێنەرانە بناسێنێت، دەبینین نووسەری بازاڕی لە هۆڵێکی گەورەدا کۆدەکرێتەوە و وا دەزانرێت شتێکی داهێنەرانە کراوە و بڵاوکراوەتەوە؟!

ئەوەی کێشەی گەورەی دروستکردووە هاتنی بە لێشاوی ئەو نووسینانەن بە ناوی تێکستەوە، کە بواری لەسەر وەستان نادەن، ئێمە ئیستا لە سەردەمێکداین کە نووسین هێرش دەکات، ناهێڵێت لێی ڕابمێنین، چاوی داخستووین، سەری لێشێواندووین. ڕۆژانە چەندین نووسینی بازاڕی بە ناوی تێکست بڵاودەکرێتەوە و چاوی ئێمەشی داپۆشیوە لەوەی کە ئێمە دنیایەک تێکستمان هەیە و ڕەخنەمان نییە؟! هاوکات نەبوونی تێکستی داهێنەرانە دۆخێکی ئاشنای بۆ خوێنەری ئێمە سازکردووە کە نەتوانێت تێکستی داهێنەرانە بناسێتەوە، هاوکات پشێوییەکی گەورەی ڕاگەیاندن و میدیایش بۆ سەرلێشێواندنی خوێنەر هاتۆتە ئاراوە، کە نووسینی بازاڕی وەک تێکستی داهێنەرانە بناسێنێت، دەبینین نووسەری بازاڕی لە هۆڵێکی گەورەدا کۆدەکرێتەوە و وا دەزانرێت شتێکی داهێنەرانە کراوە و بڵاوکراوەتەوە؟! لێرەشەوە جۆرێک فریودان و نەبوونی پێویستی تێکستی ڕەسەن و داهێنەرانە شوێنی خۆی گرتووە. لەبەرامبەر ئەمەشدا گەر تێکستێکی ڕەسەن و ڕاستەقینە بێت، بەهۆی سرووشتی ڕەسەنیەتی بە بێدەنگی دەسپێردرێت، کەمتر دەتوانێت شوێنی خۆی بکاتەوە، تا دەستێکی ڕەسەن و هزرێکی نامۆ دێت، ئەو تێکستە دەدۆزێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی دنیای کوردی پڕ بووە لە تێکستی ناڕەسەن، دۆزینەوەی تێکستی ڕەسەن زەحمەت و گران بووە.

ئەگەر کەمێک واقیعییانەش تەماشای دۆخی بەناو ڕەخنە بکەین، پێویستە بە خێراییش بێت ئاماژە بە چەند خاڵێک بکەین؟

1 لەنێو پانتایی ڕۆشنبیریی و ئەکادیمیای کوردیدا نووسینی بەناو ڕەخنە لەسەر بنەمای پەیوەندی دۆستایەتی وەستاوە. هاوکات ڕاسپاردن و دۆخی ئیحراجکردن بۆ لەسەر نووسینی تێکستەکان بوونی هەیە، واتە ڕەخنە تێکست نادۆزێتەوە. هاوکات لەسەر بنەمای پەیوەندی بازرگانی و مامەڵەی تایبەتی نووسینی بێڕۆح بۆ ماوەیەکی زۆر ڕۆحی کراوە بە بەردا، بەڵام لە کوێدا لەو پانتاییەی ڕۆحی ڕاستەقینەی تێکست ناناسێت.

2 بوونی پانتایی بڵاوکردنەوەی زۆر و پڕکردنەوەی لاپەڕەکان وایکردووە کە نووسینی بە لێشاوی بێ ئایدیا و ناڕەخنەیی جێگەی تێکستی داهێنەرانە و ڕەخنەگرانە بگرێتەوە. لەنێو بڵاوکراوەی کوردیدا ڕۆژانە دەیان نووسراوەی بەناو ڕەخنەیی لاپەڕەکانی پێ پڕ دەکرێتەوە بێ ئەوەی کەلێنێکی نێو ڕەخنەی کوردی پڕ بکاتەوە.

3 نووسینی خستنەڕوو، ڕیکلامی و بانگەشەیی جێگەی تێکستی ڕەخنەیی گرتۆتەوە.

4 زۆری بڵاوکراوەی کوردی و بەربڵاوی نووسینی کوردی، بووەتە هۆی بچووککردنەوە و سنوورداری بیرکردنەوەی مرۆڤی کورد لە نووسینی داهێنەرانە، بە واتایەکی دیکە نووسینی کوردی بەهۆی بێ هزری و نەبوونی دیدگا و جیهانبینی، بووەتە جۆرێک لە کولتوور، واتە نووسینیش خۆی کولتوورە، لە کاتێکدا تێکست هەمیشە کولتوورشکێنە، بەڵام زمانی کوردی خۆی دەستەڵاتی لە بەهێزکردنی کولتوورەکە هەیە و کەمتر ڕیسکی پێدەکرێت، ئەمەش وایکردووە، زمانی کوردی و تێکستی کوردی نەتوانێت ڕووخێنەر و داهێنەرانە بێت، دەستەڵاتی نەمێنێت، بێهێزترین و لاوازترین شت ئیستا لای کورد زمانە، ناتوانێت دەستکاری هیچ بکات.

5 لێشاوی ناوەندەکانی ئەکادیمیای کوردی وایکردووە باسی دەرچوون و نووسینی زمانکوژ و بیرکوژ بێتە ناو ئەکادیمیاوە، کە بە جۆرێک ئیستا لەناو ئەکادیمیا نووسینی تێکستێکی داهێنەرانە و ڕەخنەگرانە تا ئاستی نەبوون هەنگاوی ناوە، واتە لێشاوی نووسین و بە ڕووکەش خۆدانی لە چەمکە و قوتابخانە نوێیەکان [لەناو نامە و تێزەکاندا] بووەتە هۆی خۆفریودان. هاوکات لەناو ئەکادیمیادا سەدان خوێندکاری نەخوێنەواری خاوەن دکتۆرای هێناوەتە ئاراوە، کە ئەمانە ناچارن نامە و توێژینەوە بنووسن، کە بە ڕووکەش تێکستی ڕەخنەیی بەرهەمدەهێنن، بەڵام بارگرانییەکی زۆرتر بۆ زمان و هزری ڕەخنەگرانە دروستدەکەن.

لەنێو پانتایی نووسینی کوردیدا، ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ئێمە لە ڕێگەی زۆر نووسینەوە دژایەتی ڕەخنە دەکەین، واتە لەبری ئەوەی نووسینی کوردی ببوایەتە پانتاییەک بۆ داهێنانی چەمک و تیۆری و هزری ڕەخنەگرانە، ئەوا بووەتە کولتوورێک بۆ بێدەنگکردن و ژەهراویکردنی هەوای ڕەخنە و بیرکردنەوەی داهێنەرانە،

6 ئەمڕۆ بەهۆی فەزای مەجازی و گۆڕانی پانتایی بڵاوکردنەوە، هەموو شت گۆڕاوە، نووسینی خێرا و کۆمێنت شوێنی ڕەخنەی گرتۆتەوە، واتە ڕەخنەگر بووەتە کۆمێنت و پۆستنووس، پانتایی وردبوونەوە و ئارامی خوێندنەوە شوێنی بۆ خێرا نووسین و بەشداریکردنی خێرا چۆڵکردووە، ئەمەش بەهۆی چەند لایک و کۆمێنتەوە دانپێدانانی ڕەخنەگری بۆ پۆستنووس دروستکردووە، ئەمە فریوێکە کە لایککەر و پۆستنووس لەنێو گرێبەستێکی تۆکمەی فەزاکەدا بەڵێن بە یەکدی دەدەن، کە زمان و بیرکردنەوەی داهێنەرانە بکوژن.

لە کۆتاییدا دەڵێم لەنێو پانتایی نووسینی کوردیدا، ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ئێمە لە ڕێگەی زۆر نووسینەوە دژایەتی ڕەخنە دەکەین، واتە لەبری ئەوەی نووسینی کوردی ببوایەتە پانتاییەک بۆ داهێنانی چەمک و تیۆری و هزری ڕەخنەگرانە، ئەوا بووەتە کولتوورێک بۆ بێدەنگکردن و ژەهراویکردنی هەوای ڕەخنە و بیرکردنەوەی داهێنەرانە، بە باوبوونی نووسین و بیرکردنەوەی ڕۆژانەیی جێگەی بە بیرکردنەوەی داهێنەرانە لەق کردووە، لەگەڵ ئەمانەشدا تێکست و بیرکردنەوەی داهێنەرانە بەبێدەنگی خۆی دەخزێنێتە ناوەوە و تێکەڵی هاوارەکە نابێت، هەرچەند، چەند ساڵێکە تێکستە داهێنەرانەکانیش هەوڵدەدرێت ژەهراوی بکرێن، بەڵام تێکستی داهێنەرانە ئەنتی و پارێزبەندی خۆیان هەیە، هاوکات ئەو هەوڵانەش بۆ ژەهراویکردن پاش ئاشنابوون، یاریدەدەربوون بۆ نزیکبوونەوە و کاریگەردانان لەسەر نووسین بە ئاراستەی تێکستدا، واتە نووسینی کوردیان لە بێڕۆحی و ناداهێنەرانەوە کەمێک بەرەو بەرزی و چەمکسازی بردووە.[1]
ئەم بابەتە 424 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://jineftin.krd/
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-11-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 07-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 07-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 424 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,420
وێنە 105,692
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,394
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!