پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئێزیدی و یارسان وەک دوو دەرکەوتەی ئایینی حەقیقەت 2/2
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایینی ئێزیدی

ئایینی ئێزیدی
عرفان مستەفا

بۆ ئەوەی ئەوە بسەلمێنین کە ئێزیدی و یارسان دوو دەرکەوتەی ئایینیی هەمان ئایینی ڕۆحین و لە پرۆسەی بوون و پەرەسەندنی ئه و ئایینەوە هاتوونەتە ئاراوە، دەبێت کار لەسەر ئەوە بکەین پێچەوانەی گریمانەکە بسەلمێنین. واتە هەوڵ بدەین ئەوە بسەلمێنین کە ئەم دوو ئایینە ئایین نین و مەزهەبن و لە پرۆسەی بە مەزهەبکردنی ئایینێک کەوتوونەتەوە. با وادابنیین ئێزیدی و یارسان دوو مەزهەبی ئایینی وەک شیعه و سووننەن و لە پرۆسەی بە مەزهەبکردنی ئایینێک کەوتوونەتەوە؟ گەر ئەم بڕیارەمان دروست بێت، دەبێت ئه و ئایینە بدۆزینەوە کە بە پرۆسەی بە مەزهەبکردندا براوە و وای لێکراوە کە بشێت بۆ ئەوەی نەوه به نەوە بگوازرێتەوە و هیچ گۆڕانێکیش لە دروستە و داتای جیهانبینییەکەیان و ئاکارە ئایینییەکەیاندا گۆڕانی بەسەردا نەهاتبێت.

ئەگەر ئایینی موحەمەدی بەر لە چواردە سەدە سەریهەڵنەدایه و لە بیستوسێ ساڵی تەمەنی موحەمەددا کامڵ نەبووایە، ئەوە نه مەزهەبی شیعە بوونی دەبوو نە مەزهەبی سووننە. چوونکە بنەمای بوونی ئه و دوو مەزهەبە تەقلیدکردنەوە و نواندنەوەیەکی هەمیشەیی ژیانی موحەمەد و هاوڕێکانییەتی لە ماوەی ئه و چارەکه سەدەیەدا کە ئایینی ئیسلام لەناویاندا شێوەگیر دەبێت.

ئەگەر ئایینی ئیسلام چواردە سەدە بەر لەئێستا لە ئایینی موحەمەدیدا شێوەیەکی نوێی بە خۆی نەدایێ، ئیستا تەنها مەزهەبەکانی ئایینی مەسیحی و ئایینی جوولەکە بوونیان دەبوو، لەگەڵ ئایینە ناسامییەکان. گەر ئەم ڕووداوە ڕووی نەدایە لەوانەیە عەرەبەکان ئێستاش سەرقاڵبوونایە بە پەرستنی لات و مەنات و عوزاوە و شتێکیش بە ناوی مەزهەبی شیعە و سووننەوە بوونی نەدەبوو.

ئەمە بۆ مەسیحییەتی مەزهەبی و یەهودییەتی مەزهەبیش دروستە. واتە ئەگەر ئیسلامە ڕۆحییە کە لە مەسیح و هاوڕێکانیدا شێوەیەکی نوێی بە خۆی نەدایه، ئێستا لە ئەوروپا و وڵاتە مەسیحییەکاندا شتێک بە ناوی کاسۆلیک و ئەر تۆدۆکس و پرۆتستانت بوونی نەدەبوو.

کەواتە بۆ ئەوەی مەزهەب هەبێت، دەبێت ئایینێکی ڕۆحی وەک ئیسلام لە دەرکەوتنێکی ئایینیدا لەناو کۆمەڵە مرۆڤێکی ڕۆحانی وەک موحەمەد و هاوڕیکانی یان عیسا و حەوارییەکانی یان موسا و میللەتەکەی شێوەگیر ببێت و پرۆسەی بوون و پەرەسەندنەکەی کامڵ ببێت و دوای ئەوە سەدەیەک بەسەریدا بڕوات، بۆ ئەوەی بە پرۆسەی بە مەزهەبکردندا ببرێت و چەند مەزهەبێکی لێوە پەیدا ببیێت. ئایا ئه و ئایینەی کە بەرهەمی پرۆسەی بوون و پەرەسەندنە و لە سەردەمێکدا بوونی لە کۆمەڵە مرۆڤێکی ڕۆحانیدا شێوەگیربووه، کام ئایینەیه و ئه و کەسە ڕۆحانیانە کێن کە ئەم ئایینەیان لە فۆرمە جیاوازەکانی وەک ئێزیدی و یارساندا شێوەگیرکردووە؟

بێگومان گەر بە شوێن ئایینێکی لە جۆرەدا بگەڕێین کە لە ئێزیدی و یارساندا مەزهەبی کرابێتەوە دەبێت ئایینێک بێت لە دوای ئیسلامەوە یان لەگەڵ ئیسلامی سەردەمی موحەمەددا دەرکەوتبێت. بێگومان ئایینێکی له و جۆرە بوونی نەبووە و ئەگەر بوونی هەبووایە ئەوە وەک ئیسلامی سەردەمی موحەمەد یان ئیسلامیی سەردەمی عیسا یان ئیسلامی سەردەمی موسا لەڕێگەی مەزهەبەکان و دەقە ئایینییەکانییەوە دەمانزانی هەیە. گەر شتێک لەم بارەیەوە جێگەی باوڕ بێت ئەوەیە کە بڵێین ئه و ئایینە هەر هەمان ئه و ئایینە موحەمەدییەیە و ئێزیدی و یارسانیش وەک شیعە و سووننە لە پرۆسەی بە مەزهەبکردنی ئه و ئایینە هاتوونەتە ئاراوە و هیچ نیین جگە لە دوو مەزهەبی تری ئیسلامی موحەمەدی. گەر ئەمە وابێت کەواتە ئێزیدی و یارسان دوو مەزهەبی ئایینێکی وەدیهاتووی ئایینی موحەمەدییە.

کاتێک دەتوانین بڵێین ئێزیدی و یارسان وەک شیعە و سووننە بە پرۆسەی به مەزهەبکردنی ئایینی موحەمەدی هاتوونەتە ئاراوە، دەبێت ئەم دوو ئایینە وەک ئه و دوو مەزهەبە بەرهەمی پرۆسەی بەمەزهەبکردن بن. بۆ ئەوەی بزانین ئەم دوو ئایینە بەرهەمی پرۆسەی به مەزهەبکردنن، دەبێت لە پرۆسەکە تێبگەین. ئایا پرۆسەی بەمەزهەبکردن چییە و چۆن به و پرۆسەیە ئایینێک دەگۆڕێت بە چەند مەزهەبێک؟

بەر لەوەی پرۆسەی بەمەزهەبکردن ئەنجام بدرێت، دەبێت کەسانێکی ڕۆحانی هەبن و ڕۆح لە ڕێگەی ئه و کەسانەوە ژیانێکی ڕۆحانی بە پرۆسەی بوون پەرەسەندنی خۆی له و ژیانەدا شێوەگیر کردبێت و ژیانێکی نوێی لە هزر و ئاکاری ئه و کۆمەڵە مرۆڤەدا هێنابێتەوە ئاراوە. دەبێت ڕۆح بوونی خۆی لە ژیانی ڕۆحانی و کۆمەڵایەتی و ئاکاری و تەنانەت سیاسی ئه و کۆمەڵە خەڵکەدا بە شێوەیەکی کامڵ هێنابێتە ئاراوە.

ڕۆح بێگۆمان لە دوای خۆشێوەگیرکردنی لەناو ئه و کۆمەڵگایەدا و کامڵبوونی ئه و کۆمەڵگایە، ئیتر لە کاری خۆی دەبێتەوە و دوای نەمانی ئه و نەوەیە ڕۆحی ئه و کۆمەڵگایە جێدەهێڵێت و لە نەوەکانی داهاتوودا چاوەڕێی بانگهێشتێکی نوێ دەکات.

کاتێک نەوەکانی داهاتوو توانای بانگهێشتکردنەوەی ڕۆحیان نابێتەوە، دەکەونە ناو تەقلیدکردنەوەی ژیانی ئەوە نەوەیەوە کە ڕۆح لەناویاندا پرۆسەی پەرەسەندنی خۆی تەواو کردووە و لە شێوەی کۆمەڵگایەکی ناتەقلیدیدا شێوەگیربووە. ئەم نەوەیەی دوایی بە هۆی ئەوەوە کە توانای بانگهێشتکردنەوەی ڕۆحیان نییە تا ڕۆح لە دەورەیەکی تردا خۆی شێوەگیر بکات، ناچارن بیر لە ڕێگەیەک بکەنەوە بۆ تەقلیدکردنەوە و دووپاتکردنەوەی ژیانی نەوەکەی پێش خۆیان.

ئەم کارەش پێویستی بە سیستەماتیک کردنی ئه و ژیانەیە و دانانی ڕێسا و یاسایە بۆ تەقلیدکردنەوەی ئه و ژیانە ئاکارییەی کە له و مرۆڤانەدا شێوەگیربووە. مەزهەب ئه و ڕێسا و یاسایانەیە کە بۆ تەقلیدکردنەوەی ئه و ژیانە زیندووەی نەوەی یەکەم دانراوە. بە بێ سیستەمێکی له و شێوەیە کە یاساکانی تەقلیدکردنەوەی ئه و ژیانەی لە خۆیدا هەڵگرتبێت، مەزهەب نایێتە ئاراوە.

بەمەزهەبکردنی ئایین واتە: گۆڕینی ئەوەی کە ڕۆح وەدیهێناوە بۆ ئەوەی کە لەناو پرۆسەی وەدیهاتندا نییە و تەقلیدییە. ئەوەی ڕۆح بۆ یەکجار وەدیدەهێنێت، جارێکی تر دووبارە وەدیناهێنێتەوە، ئەوەی لە ڕۆح دەکەوێتەوە نوێیه و پێشتر بوونی نەبووە، بەڵام ئەوەی لە مەزهەب دەکەوێتەوە تەقلیدکردنەوە و نواندنەوەی شتێکە کە وەدیهاتووە و تەقلیدیی نییە.

ئایین بە پرۆسەی داهێنان دێتە بوون نەک بە پرۆسەی تەقلیدکردنەوە و نواندنەوەی شتێک وەک خۆی کە هەیە. بەڵام مەزهەب بەرهەمی پرۆسەی تەقلیدکردنەوەی شتێکە وەک خۆی کە هەیە. مەزهەبەکان لەوەدا کێشەیان لەگەڵ یەک هەیە و هەر یەکەیان ئیدعای ئەوە دەکات کە خۆی ڕاستە، چوونکە تەنها خۆی توانیویەتی ئه و ئایینەی کە هەیە یاساکانی تەقلیدکردنەوەی وەک خۆی بۆ دارێژێت. ئەمە ئەوە دەگەیێنێت بنەمای دروستی و نادروستی مەزهەبێک ئەوەیە کە وا لە کۆمەڵگاکەی بکات بە تەواوی ئه و کۆمەڵگا ئایینییە بنوێنێتەوە کە تەقلیدی دەکاتەوە.

مەزهەبەکان وەک کۆمەڵە وێنەکێشێک وان لەبەردەم پەیکەری ئه و ئایینەدا کە ڕۆح ئەفراندوویەتی، ئەم وێنەکێشانە هەریەکەیان وەک هەر وێنەکێشێک شێوازی خۆی هەیە بۆ کێشانەوەی ئه و وێنەیە وەک خۆی و خەڵکیش کە وێنەکانی هەریەک له و وێنەکێشان دەبینێت، بە پێی دوور و نزیکی سروشتییەوە لە سروشتی وێنەکێشەکان بڕیار لەسەر ئەوە دەدات کە کام له و وێنەکێشانە توانیویەتی وێنەکە وەک خۆی بکێشێتەوە. هەریەک لە وێنەکێشەکان لەبەر ئەوەی خاوەنی سروشت و چەشەیەکی هونەری جیاوازە لە وێنەکێشەکانی تر، وێنەکەی خۆی وا دەبینێتەوە کە لە وێنەی وێنەکێشەکانی تر باشتر وێنەی پەیکەرە ئایینییە داهێنراوەکەی کێشاوەتەوە.

مەزهەب سیستەمی وێنەکێشانەوەی ژیانی کۆمەڵگایەکە کە ڕۆح لەڕێگەی تاکەکانی ئه و کۆمەڵگایەوە وەدیهێناوە، هەروەک چۆن ڕۆح لەڕێگەی هونەرمەندە داهێنەرەکانەوە ئه و کارە هونەریانە دادەهێنێت کە پێشتر بوونیان دەرنەکەوتووە. مەزهەب سیستەمێکە لە یاساکانی تەقلیدکردنەوەی ئەوەی کە ڕۆح دایهێناوە.

دەتوانین ئه و پەیکەرەی کە ئەم وێنەکێشانە تەقلیدی دەکەنەوە و دەیانەوێت وێنەکەی وەک خۆی بکێشنەوە، بە بەرهەمی هونەرەمەندێکی داهێنەری بزانین کە ڕۆح لەڕێگەیەوە ئەم پەیکەرەی ئەفراندبێت و ئەم پەیکەرەش لەبەر ئەوەی بەرهەمی ڕۆحه، لە هیچ پەیکەرێکی تر نەچێت، بەڵام وێنەکێشە تەقلیدییەکان به و هونەرمەندە تەقلیدیانە بزانین کە تەنها دەتوانن وێنەی ئه و شتانە بکێشن کە هەن و خۆیان توانای داهێنانی وێنەیەک یان پەیکەرێکیان نییە کە وێنەی نەبێت و وەک کاری هەر هونەرمەندێکی ڕاستەقینه و داهێنەر، ناوازە بێت.

مەزهەب سیستەمی وێنەکێشانەوەی ژیانی کۆمەڵگایەکە کە ڕۆح لەڕێگەی تاکەکانی ئه و کۆمەڵگایەوە وەدیهێناوە، هەروەک چۆن ڕۆح لەڕێگەی هونەرمەندە داهێنەرەکانەوە ئه و کارە هونەریانە دادەهێنێت کە پێشتر بوونیان دەرنەکەوتووە. مەزهەب سیستەمێکە لە یاساکانی تەقلیدکردنەوەی ئەوەی کە ڕۆح دایهێناوە.

گەر ئایین ئه و ئایدیاڵە بێت کە لەناو ڕۆحدا بوونی هەیه و ئه و مرۆڤانەی کە ڕۆح ئه و ئایدیاڵەیان تێدا وەدیدەهێنێت مادەی شێوەپەیدانی ئه و وێنە ئایینییە بن کە لەناو ڕۆحدایە، ئەوە مەزهەب گواستنەوەی ئه و وێنە ئایینییەیە لە جەستەی ئه و مرۆڤانەوە کە ڕۆح وێنەکەی تێدا بەرجەستەکردوون بۆ جەستەی ئه و مرۆڤانەی کە مەزهەب ئەم وێنەیە دووبارە لەناویدا بەرهەم دەهێنێتەوە.

وتمان ڕۆح دووجار هەمان وێنە لە پرۆسەی داهێنانی خۆیدا لە مادەیەکدا شێوەگیر ناکات و هەمیشە ئەوەی سەرچاوە لە ڕۆحەوە دەگرێت ناوازە و نادووپاتبووەوەیە. ئه و مرۆڤانەش بە فرمانی ڕۆح دەجووڵێنەوە، هەرگیز ئەوە دووپات ناکەنەوە کە پێشتر لە مرڤەکانی تردا ڕۆح فرمانی بە بوونی داوە، چوونکە دووپاتکردنەوەی ئەمە خۆی دەرچوونە لە فرمانی ڕۆح و چوونە ژێرباری یاساکانی مادەیە. ئەمەش دەمانگەیێنێت بەوە کە ئایین سەرچاوە لە ڕۆحەوە دەگرێت، بۆیە هەرگیز دووپات نابێتەوە، بەڵام مەزهەب سەرچاوە لە ڕۆحەوە ناگرێت، چوونکە بەردەوام هەمان شت دووپات دەکاتەوە.

ئەوەی سەرچاوە لە سیستەمی ڕۆحەوە دەگرێت و به و سیستەمە دێتەبوون، وەدیهاتووێکی ناوازە و ناتەقلیدییە و بۆ یەکجار وەدی دێت و دووپات نابێتەوە، بەڵام ئەوەی سەرچاوە لە سیستەمی مادەوە دەگرێت بەردەوام خۆی دووپات دەکاتەوە و ئەوەی هێزەی لە کاتی دووپاتکردنەوەکەدا بەره و ناوازەبوونی بەرێت و وایلێبکات کە دووپات نەبێتەوە، لە خۆی دەیکاتە دەرەوە. مەسەلەی بدعەت لە ئاییندا کە چەمکێکی مەزهەبییه و ئایینی نییه، مەزهەب بۆ پاراستنی تەقلید کردوویەتی بە بنەمایەک لە بنەماکانی خۆی. هەموو بدعەیەک لە مەزهەبدا گومرابوونه و هەموو گومرابوونێک خاوەنەکەی بەره و ئاگر پەلکێش دەکات.

لەڕاستیدا چەمکی بدعەت، مەزهەب بەکاری دەهێنێت بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لەوەی ڕۆح دەست بخاتە ناو کارەکەیەوە، کارەکەی لە کارێکی تەقلیدییەوە بکات بە کارێکی ناوازە. بەپێی مەزهەب بێت ئایینی یارسان و ئێزیدی نەک هەر وەک ئەوان مەزهەب نین، بەڵکوو دوو بدعەی گەورەی ئایینین و ئەم بدعەتە گەورانەش ئه و خەڵکەیان لەڕێگە ڕاستەکەی ئەوان کە تەقلیدە گومرا کردووە و بەره و دۆزخ بردوویانن.

ئێمە پێشتر لەڕێگە هیگڵەوە بەوە جیاوازیمان لەنێوان ڕۆح و مادەدا کرد کە ڕۆح لەناو خۆیدا یەکە و لە دەرەوەی خۆیدا جیاوازه، بۆیە کە دەچێتە دەرەوەی خۆی و لەناو غەیرەکانی خۆیدا خۆی دەردەخات تووشی جیاوازی دێت و لە هەریەک له و غەیرانەدا بە ڕەنگێکی جیاواز لەوی تر خۆی نیشاندەدات و لە هیچیاندا خۆی دووپات ناکاتەوە. بەڵام ماددە بە پێچەوانەی ڕۆحەوە لەناو خۆیدا جیاوازە و لە دەرەوەی خۆیدا بە شوێن هێزێکدا دەگەڕێت کە بیکاتەوە بە یەک و جیاوازییەکەی ناوەوەی نەهێڵیت.

بەپێی ئەم پێناسە هیگڵییە بێت ئایینی یارسان و ئێزیدی بەپێی سیستەمی وەدیهێنانی ڕۆح هاتوونەتە بوون، بەڵام مەزهەبی سووننه و مەزهەبی شیعە بەپێی سیستەمی کارکردنی مادە هاتوونەتە بوون. دوو ئایینە کوردییەکە بەرهەمی نوانددنەوەی هەمان ئایینی وەدیهاتوو نین و لە نواندنەوەی کۆمەڵگایەکی ئایینییەوە نەهاتوونەتە ئاراوە کە بەر لەوان ڕۆح لەناو کۆمەڵەکەسێکدا وەدیهێنابێت.

ئەم دوو ئایینە بەرهەمی هاتنە دەرەوەی ڕۆحن لە خۆیدا بۆ ناو دوو جەستە و سروشتی جیاواز، لە هەریەکەشیان بە شێوەیەکی ناوازە و جیا لەوی تریان خۆی نواندووه، بە شێوەیەک گەر لە ڕواڵەتدا له و دوو ئایینە بڕوانین، هەست بەوە ناکەین کە لە یەک سەرچاوەوە سەرچاوەیان گرتبێت، لەکاتێکدا هەمان سەرچاوەیان هەیە. ڕۆح لەم دوو ئایینەدا ئەوە ئاشکرا دەکاتەوە کە ئه و لە ناو خۆیدا یەکه و کە خۆی لەناو چەند مادەیەکدا ئاشکرا دەکات بە کۆمەڵە ڕەنگێکی جیاواز خۆی ئاشکرا دەکات و هەرگیز هەمان شێوەی خۆی دووجار لە ماددەدا شێوەگیر ناکاتەوە.

بەڵام کاتێک لە دوو مەزهەبەکە ورد دەبینەوه، ئەوە دەبینین کە ئەم دوو مەزهەبە بەرهەمی نواندنەوەی هەمان شێوەن لە دوو مادەی جیاوازدا و ئه و دوو مادەیەش لە هەوڵی ئەوەدان لەڕێگەی نواندنەوەی ئه و شێوەیەوە خۆیان بکەنەوە بەیەک و جیاوازییەکانی نێوانیان نەهێڵن. بەڵام ئەوەی ڕێگرە لە بەردەم یەکبوونی ئەم دوو مەزهەبەدا ئه و جیاوازی و لێکدژییە ناوەکیانەن کە لەناو خۆیاندا هەیە و بەردەوام وەک هێزێک لە ناویاندا بەرەو جیاوازییان دەبات.

مەزهەب پەیڕەوی لە سیستەمی کارکردنی مادە دەکات و بەردەوام بەشوێن یەکبووندا دەگەڕێت تا جیاوازییەکانی ناو خۆی نەفی بکاتەوە، بەڵام ئایینە کوردییەکان لەبەر ئەوەی بەرهەمی کارکردنی ڕۆحن بەردەوام ئه و ڕۆحە بەره و جیاوزیان دەبات و لەهەر شوێنێک ئه و ڕۆحە دەرکەوێتەوه، فۆرمێکی جیاواز لەوانەی پێشوو بە خۆی دەدات.

مەزهەب پەیڕەوی لە سیستەمی کارکردنی مادە دەکات و بەردەوام بەشوێن یەکبووندا دەگەڕێت تا جیاوازییەکانی ناو خۆی نەفی بکاتەوە، بەڵام ئایینە کوردییەکان لەبەر ئەوەی بەرهەمی کارکردنی ڕۆحن بەردەوام ئه و ڕۆحە بەره و جیاوزیان دەبات و لەهەر شوێنێک ئه و ڕۆحە دەرکەوێتەوه، فۆرمێکی جیاواز لەوانەی پێشوو بە خۆی دەدات.

ڕۆح کاتێک لەناو بەرزانییەکاندا دەردەکەوێت و لە سەردەمی شێخ ئەحمەدی بەرزاندا دەگاتە ئه و پەڕی درەوشانەوەی خۆی بەم دەرکەوتنەی خۆی دووپات ناکاتەوه، بەڵکوو ڕەنگێکی جیاوازو ناوازە له و ڕەنگە دەدات بە خۆی کە لە ئایینی ئێزیدی یارساندا داویەتی بە خۆی. ئەمە بۆ ئەو گروپە ئایینییەش هەمان شتە کە لە دەوروبەری سلێمانی سەرهەڵدەدات و بە (هەقە)ناو دەبرێن. ئەم پەیدابوونە جیاوازەی ڕۆح لە ناو میللەتی بەرزاندا نەفیکردنی ئه و پەیدابوونەی نییە کە لە ئایینەکانی تردا دەرکەوتووە، بەڵکوو هەریەک لەم دەرکەوتانە ڕازییە بەوەی کە بە جیاوازییەکانی خۆیەوە بمێنێتەوە لەگەڵ ئەوانی تردا خۆی نەکاتەوە بەیەک.

بەڵام ئەمە لەهەر دوو مەزهەبە ئیسلامییەکاندا تەواو پێچەوانەیە و هەریەک له و مەزهەبانە مەیلی بۆ ئەوە هەیە ئەوی تریان لەگەڵ خۆیدا تەماهی پێبکات و بیکاتەوە بەیەک، ئەوان لەمەدا پەیڕەوی لە سیستەمی مادە دەکەن نەک ڕۆح، چوونکە لەناوخۆیاندا ڕۆح تووشی جیاوازی کردوون و ڕازی نین بەم جیاوازییه و دژی ئه و ئاراستەیە دەجووڵێنەوە کە ڕۆح لە ناوەوە پێیان دەدات و بەردەوام هەوڵدەدەن لە دەرەوەی خۆیان هێزێک بۆ یەکبوونی خۆیان بدۆزنەوه، ئیتر گرنگ نییە ئه و هێزە دوژمن بێت و لە بەرامبەریدا ڕاوەستن و لە بەرگریکردنیدا ببنەوە بەیەک یان دۆست بێت و عاشقی ببن و بیهێننە ناو خۆیان و وەک خۆیان بینوێننەوە تا لە نواندنیدا ببنەوە بەیەک.

ئەگەر ئایینی ئێزیدی و ئایینی یارسان وەک مەزهەبی سووننە و مەزهەبی شیعە، دوو مەزهەبی تری ئایینی ئیسلام نین ئەی بۆچی لەناو تێکستە ئایینییەکانی ئەم دوو ئایینەدا زۆر توخم دەبینرێت کە سەرچاوەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئیسلامی موحەمەدی، وەک فریشتەکان و پێغەمبەرەکان..هتد؟. ئایا بوونی ئەم ناوانە لەناو هەردوو ئایینەکەدا بەڵگە نین لەسەر ئەوەی کە ئەم دووانەش ئایین نیین، بەڵکوو یان مەزهەبن و یان جۆرێکن لە لادانی مەزهەبی. بۆ نموونە هاتنی ناوی شێخ عادی لە ئایینی ئێزیدیدا و هاتنی ناوی عەلی لە ئایینی یارساندا ئه و باوڕمان لادروست ناکات کە ئێزیدی لە لادانی مەزهەبی سووننەوە دروستبووە و یارسانیش لە لادان لە مەزهەبی شیعەوە دروستبووە؟ ئایا ئەمانە بەڵگە نین لەسەر ئەوەی کە ئێزیدی و یاراسان هەر هەمان مەزهەبی شیعه و سووننەن، بەڵام بە تێکدراوی و بە شێوێنراوی؟.

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەش جاریکی تر دەبێت بگەڕینەوە بۆ بەراوردکردنی پەیوەندی دوو مەزهەبەکە بە ئیسلامی موحەمەدییەوە، لەگەڵ پەیوەندی ئەم دوو ئایینە بە هەمان ئیسلامی موحەمەدییەوە. بۆ تێگەیشتن لەم پەیوەندیەش دەبێت بگەڕێینەوە بۆ هەردوو پرۆسەی ئەفراندن(الابداع) و تەقلیدکرنەوە (التقلید) وەک بنەمای پەیدابوونی مەزهەبەکان و ئەم دوو ئایینە. ئێمە پێشتر ئەوەمان ڕوونکردەوە کە ئایین بەپێی بنەمای ئەفراندن هاتووەتە بوون و لەمەشدا ئه و ئایینە پەیڕەوی لە سیستەمی ڕۆح کردووە، بەڵام مەزهەب بەپی بنەمای تەقلید هاتووەتە ئاراوه و لە بوونیدا پەیڕەوی لە سیستەمی مادەکراوە.

گەر لەم پەیوەندی ئۆنتۆلۆجی هەردوو مەزهەبە ئیسلامییەکە و هەردوو ئایینە کوردییەکە بە ئیسلامی موحەمەدییەوە ڕامێنین، دەگەین به و دەرئەنجامەی کە پەیوەندی هەردوو مەزهەبەکە بە ئیسلامی موحەمەدییەوە لەسەر بنەمای تەقلیدکردنەوەی ئه و ئایینەیه، بەڵام پەیوەندی دوو ئایینە کوردییەکە بە هەمان ئایینەوە لەسەر بنەمای ئافراندنه و ڕۆح لەم دوو ئایینەدا بە توخمە پێکهێنەرەکانی ئیسلامی موحەمەدی دوو شێوەی ئایینی جیاوازی لە ئیسلامی موحەمەدی ئەفراندووە.

لە پرۆسەی تەقلیدکرنەوەدا ئه و هێزە تەقلیدییە هەوڵدەدات ئەوەی کە لە بەردەمیدایە وەک خۆی بەرهەمی بهێنێتەوە. باشترین پرۆسەی تەقلیدکردنەوە ئەوەیە کە ئەوەی تەقلیددەکرێتەوە لەوپەڕی وردەکاریدا سەرلەنوێ دروستبکرێتەوە. بەڵام لە پرۆسەی ئەفراندندا هێزی ئەفرێنەر دەبێت ئەوەی کە لە بەردەمیدا هەیە وەک مادەیەکی خاو وەریبگرێت و لە جەوهەرەکەی خۆی خاڵی بکاتەوە به و جەوهەر و ناوەڕۆکە دایبهێنێت کە لەناو خۆیدا بوونی هەیە. باشترین ئەفراندن ئەوەیە کە ئەفرێنەرەکە تا دوا ئاستی خاڵی کردنەوه، ئەوەی لەبەردەمیدا هەیە لە جەوهەر و ناوەڕۆکەکەی خاڵی بکاتەوە و بە تەواوی بیکات بە مادەیەکی خاو، ئینجا به و جەوهەر و ناوەڕۆکەی کە لای خۆیەتی بوونێکی نوێی پێ ببەخشێتەوە.

ئەگەر له و ڕۆحە ئەفرێنەرە ڕامێنین کە ئایینی ئێزیدی سەرچاوەی لێوەگرتووە لەوە تێدەگەین کە مەلەک تاوس لەگەڵ ئه و توخمەی کە لە ئایینە سامییەکاندا به سەرچاوەی خراپە دەزانرێت، تەنها لە مادەدا هاوشێوەن و ئەم ڕۆحە بە داماڵینی ئه و جەوهەر و ناوەڕۆەکەی کە لە ئایینە سامییەکاندا هەیەتی و بە بەخشینی جەوهەر و مانایەکی نوێ بە هەمان توخم، ئه و توخمە بوونی تەواو پێچەوانە دەبێتەوە و لە مەلەکێکەوە کە سەرپێچی فرمانەکانی خودا دەکات، دەبێت بە مەلەکێک کە لە تاقیکردنەوە خوداییەکەدا تەنها ئه و دەتوانێت دەربچێت و فرمانە خوداییەکە بناسێتەوە و جێبەجێ بکات.

ڕۆحی جیهان کە خوداوەندە کاتێک له و دوڕەدا کە بوونی خۆی تێدا داناوە لە خۆی دەڕوانێتەوە مەلەک تاوس دێتە بوون. مەلەک تاوس لە ئایینی ئێزیدیدا نەک سەرپێچی فرمانی خودا ناکات بەڵکوو تاکە مەلەکێکە کە توانای جیاکردنەوەی فرمانە خوداییەکانی هەیه و لە خۆیدا خودا وەک خۆی دەنوێنێتەوە. ئەمە پرۆسەی ئەفراندنی ڕۆحە و بە بەتاڵکردنەوەی توخمێکە لە جەوهەرەکەی و بەخشینی جەوهەرێکی ترە کە تەواو پێچەوانەی ئه و جەوهەرەیە کە پێشتر بوونی ئه و توخمەی دیاریکردووە.

لە ئایینی یارسانیشدا جوبرەئیل هەمان ئه و جوبرئیلە نییە کە لە ئیسلامی مەحەمەدیدا تەنها کاری ئەوەیە وەحی لە خوداوە بهێنێت بۆ پێغەمبەرەکان، واتە جوبرەئیل بە تەنها پەیامهێنەری وەحی نییە، ئه و ڕۆحەی کە ئەم ئایینەی لەڕێگەی پیاوە ڕۆحانییەکانی یارسانەوە ئەفراندووە، هێناوە، بە تەواوەتی جوبرئیل له و ناوەڕۆک و جەوهەرە خاڵی دەکاتەوە کە ڕۆح لە ئایینە سامییەکان بە گشتی و ئایینی موحەمەدی بە تایبەتی لەناو ئەم توخمە ئایینەیەدا شێوەگیری کردووە، یان دەتوانین بڵێین ئه و ڕۆحە ئافرێنەرەی ئایینی یارسان ناوی جوبرەئیل بە تەواوەتی له و ناولێنراوە و له و مانایە خاڵی دەکاتەوە کە ڕۆحە ئەفرێنەرەکەی ئایینە سامییەکان به و ناوەی بەخشیووە.

جوبرەئیل لە ئایینی یارساندا وەک مەلەک تاوس لە ئایینی ئێزیدیدا یەکەم ئەفرێنراوە کە خودا لە سەیرکردنەوەی بوونی خۆی لەناو دوڕەکەدا دەیهێنیتە دی و دەیئافرێنێت. ئه و کاتەی کە جوبروئیل دێنێتەبوون نە ئەرز هەیە نە ئاسمان و نە هیچ ئەفرێنراوێکی تر. ئەم بوونەوەرە ئەفرێنراوە لە ڕۆحی خودا، ئەرکی لە ئایینی یارساندا ئەوەیە کە ڕۆحەکانی تر لەسەر دەستی ئه و و بە ڕەزامەندی ئه و دەگەڕێنەوە بۆ ناو جیهانە ڕۆحانییەکەی خۆیان. جوبرەئیل لەم ئایینەدا بە بنیامینیش ناو دەبرێت، بە زمانی یارسان خاوەنی شەرتوپەیمانە.

ئایینی ئێزیدی و یارسان ڕاستە پڕن له و ناوانەی کە لە ئایینە سامییەکاندا هەن، بەڵام ئەم ناوانە و ئه و کارێکتەرانەش کە هەڵگری ئەم ناوانەن هەمان ئەرکیان لەم دوو ئاینەدا نییه و بە پێی سیستەمێکی تر لە پەیوەندیدان کە هیچ پەیوەندییەکی به و سیستەمەوە نییە کە لە ڕێگەیەوە ڕۆحی ئەفرێنەری ئایینە سامییەکان پەیوەندییەکانیان لەناو ئایینە سامییەکاندا ڕێک دەخات. تەنانەت کارێکتەرەکانیش هەمان کارێکتەر نین.

لە هەردوو ئایینەکەدا موحەمەد و عەلی بوونێکی بەرچاویان هەیه، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم دوو کارێکتەرە لەناو ئایینە کوردییەکاندا خاوەنی ئەرکێکن کە هیچ پەیوەندی به و ئەرکەوە نییە کە لە ئایینی مووحەمەدیدا هەیانە.

ئه و ڕۆحەی کە ئایینی ئێزیدی و یارسانی هێناوەتەبوون، مامەڵەکردنی لەگەڵ ئیسلام و ئایینە سامییەکانی تردا مامەڵەکردنێکی ئەفرێنەرانەیە و خۆی هەڵگری جەوهەر و سیستەمێکی جیاوازە له و جەوهەر و سیستەمەی کە له و ڕۆحەدا بوونی هەیە کە ئایینە سامییەکانی ئەفراندوون. ئەم ڕۆحە وەک ئەفرێنەرێک سیستەم و جەوهەرەکانی ئه و ڕۆحە لە ئایینە سامییەکان خاڵی دەکاتەوە و ئه و ئایینانە دەکاتەوە بە ماددەیەکی تەواو خاو و بە شێوەگیرکردنی سیستەم و جەوهەرەکانی خۆی سەرلەنوێ ئایینێکی نوێیان لێ وەدیدەهێنێت کە تەنها لە کەرەستە و توخمەکاندا لە ئایینە سامییەکان دەچێت و لە جەوهەری توخەمەکان و سیستەمی پەیوەندی نێوان ئه و جەوهەرانەدا تەواو جیاوازە.

ئه و عەقڵەی کە مەزهەب دەهێنێتە ئاراوە ڕێوڕەسمێک بۆ تەقلیدکرنەوەی ئەوە دەدۆزێتە کە ڕۆح ئەفراندوویەتی. ئەوەی مەزهەب دروست دەکات ڕۆح نییە، چوونکە ڕۆح ئەوە تەقلید ناکاتەوە کە ئەفراندوویەتی یان ڕۆحێکی تر ئەفراندوویەتی. ئه و عەقڵەی کە مەزهەب دروست دەکات توانای دۆزینەوەی سیستەمێکی هەیە بۆ دووپاتکردنەوه و تەقلیدکرنەوەی ئەوەی کە ڕۆح ئەفراندوویەتی. بۆ تەقلیدکردنەوەی ئه و ئەفرێنراوانه ڕۆح پێویستی بەوە نییە کە عەقڵ خاوەنی کۆمەڵە جەوهەرێک و سیستەمێک بێت و بە سیستەمەکە پەیوەدی نێوان جەوهەرەکان ڕێک بخات. چوونکە ئەوەی عەقڵ کردوویەتی بە ئامانج و ئەوەیە ئەوەی کە ڕۆح ئەفراندوویەتی وەک خۆی دووبارە دروستی بکاتەوە، بەبێ ئەوەی دەست لە هیچ شتێک بدات. ئەمە وەک ئەوە وایە کە بیناسازێک لە بەردەم کۆشێکێکدا بێت کە ئەندازیارێکی داهێنەر شێوەی کۆشکەکەی داهێنابێت. ئەم بیناسازە بەردەوام بیر لەوە بکاتەوە گەر ئه و کۆشکە بڕووخێت و نەمێنێت دەتوانێت سەرلەنوێ وەک خۆی دروستی بکاتەوە؟ بێگومان ئەم بیناسازە بۆ ئەوەی ئه و کۆشەکە وەک خۆی لەهەمان توخم و کەرەستە پێکهێنەرەکانی خۆی دروست بکاتەوە، دەبێت ئه و سیستەمە بە وردی بدۆزێتەوە کە پەیوەندی نێوان ئه و کەرستانەی لە بیناکەدا ڕێکخستووە. دەبێت بیریش لەوە بکاتەوە کە هەریەک له و توخمانە هەڵگری چ جۆرە ئەرکێکن تا لەکاتی دروستکردنەوەی بیناکە هەمان ئەرک وەرگرنەوە. ئەم بیناسازە ڕۆح لەناویدا بوونی نییە تا لەناو خۆیدا بە کەرەستەی ئه و بینایە کۆشکێکی نوێ دابهێنێت کە سیستەمی پەیوەستکردنی توخمەکانی و ئەرک و جەوهەری توخمەکانی جیاواز بێت له و سیستەم و جەوهەرانەی کە ئه و ڕۆحە ئه و کۆشکەی پێ داهێناوە.

عەقڵی مەزهەبساز، عەقڵێکە سیستەم و جەوهەری توخمەکان لە دەرەوەی خۆی وەردەگرێت و لە کەرەستەیەکی نوێدا ئەوەی دووبارە پێ دروستدەکاتەوە کە ڕۆح ئەفراندوویەتی. بەڵام ڕۆح هەڵگری سیستەم و کۆمەڵە جەوهەرێکە کە له و کەرەستەدا کە ڕۆحێکی دی کۆشکێکی پێ ئەفراندووه، کۆشکێکی نوێ دەئەفرانێت کە وێنەی نەبێت و ناوازە بێت.

ئەمە ئەوە دەگەیێنێت کە عەقڵی مەزهەبساز، عەقڵێکە سیستەم و جەوهەری توخمەکان لە دەرەوەی خۆی وەردەگرێت و لە کەرەستەیەکی نوێدا ئەوەی دووبارە پێ دروستدەکاتەوە کە ڕۆح ئەفراندوویەتی. بەڵام ڕۆح هەڵگری سیستەم و کۆمەڵە جەوهەرێکە کە له و کەرەستەدا کە ڕۆحێکی دی کۆشکێکی پێ ئەفراندووه، کۆشکێکی نوێ دەئەفرانێت کە وێنەی نەبێت و ناوازە بێت.

بەپێی ئه و بەڵگانەی لەسەرەوە باسمانکردن ئایینە کوردییەکان مەزهەب نین و ئایینن، چوونکە ئه و ڕۆحەی کە ئافراندوونی خاوەنی سیستەم و جەوهەرەکانی خۆیەتی و لە ئایینە سامییەکان نە سیستەمی وەرگرتووە نە جەوهەرەکان، ئەوەی وەریگرتووە تەنها کەرەسته و توخمەکانن. بەڵام دوو مەزهەبەکە بەرهەمی عەقڵێکن کە خۆی خاوەنی سیستەم و جەوهەر نییە و بەتاڵە لە سیستەم جەوهەرەکان. ئەم عەقڵە دەیەوێت سیستەم وجەوهەرەکانی ئایینی موحەمەدی وەرگرێت و لە هەموو نەوەیەکدا و لە کەرەستە و توخمی تازەدا ئەوە وەک خۆی دروست بکاتەوە کە لەسەردمی ئەفراندنی ئیسلامی موحەمەدیدا لە کۆمەڵە کەسێکدا شێوەی گرتبوو.

ئەوەی لە مامەڵکردنی عەقڵی مەزهەبیدا لەگەڵ ئیسلامی موحەمەدیدا دووپات نابێتەوە مادە و کەرەسەتەکانە، بەڵام ئەوەی لە مامەڵەکردنی ڕۆحی ئافرێنەری ئایینە کوردییەکاندا دووپات نابێتەوە، جەوهەرەکان و سیستەمی پەیوەندییەکانیانن. کەوابێت ناتوانین بڵێین ئەم دوو ئایینە کوردییە وەک دوو مەزهەبەکە مەزهەبن و بە پرۆسەی بە مەزهبکردنی ئیسلامی موحەمەدی هاتوونەتە ئاراوە.

2/3- ئێزیدی و یارسان دوو شێوەی ئایینی هەمان ڕۆحی ئەفرینەرن

کاتێک دەتوانین ئەوە بسەلمێنین کە ئەم دوو ئایینە ئەفرێنراوی هەمان ڕۆحن کە ئەوە ساغ بکەینەوە ئەم دوو ئایینە لە سیستەم و جەوهەرەکاندا یەکن و ئەم ڕۆحە بە پرۆسەی ئافراندن لە دوو حاڵەتی جیاوازادا ئەفراندوونی. ئەمە وەکوو ئەوە وایە کە ڕۆح لەڕێگەی هونەرمەندێکی داهێنەرەوە دوو تابلۆی جیاوازی ئەفراندبێت کە هیچیان لە ڕواڵەتدا لەوی تریان نەچێت و لەگەڵ ئەوەشدا لەپشت جیاوازی ئەم دوو تابلۆیەوە هەست بەوە بکرێت کە هەمان سیستەم و هەمان توخم بە شێوە و ڕەنگی جیاواز بوونیان هەیە. یان وەک ئه و شاعیرە داهێنەرە وایە کە دوو قەسیدەی جیاوازی ئافراندووە و لەگەڵ ئەوەشدا ئەم دوو قەسیدەیە جیاوازن، بەڵام کەسی شیعرناس لە پشت ئەم جیاوازیانەوە یەکبوونێک دەبینێت و لە ڕێگەییەوە دەزانێت ئەم دوو قەسیدەیە لە یەک ڕۆحەوە سەرچاوەیان گرتووە.

ئێمە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە ئەم دوو ئایینە ئەفرێنراوی هەمان ڕۆحن دەبێت وەک شیعرناسەکە لەناو ئه و جیاوازیانەدا کە لەنێوان ئەم دوو ئایینەدا هەیە ئه و یەکبوونە شاراوەیە بدۆزینەوه و لەڕێگەیەوە ئەوە ساغ بکەینەوە کە ئەم دوو ئایینە بەرهەمی هەمان ڕۆحن و سیستەم و جەوهەرەکانی ئەم دوو ئایینە لەناو ئه و ڕۆحەدا یەکن و ئه و ڕۆحە بە سیستەمەکەی خۆی دوو جۆر لە پەیوەندی جیاوازی لەنێوان ئه و جەوهەرانەدا سازکردووە کە لەناو خۆیدا بوونیان هەیه و بەمە دوو ئایینی جیاوازی هێناوەتە ئاراوە کە هیچیان بوونی سەرچاوەی لەوی تریانەوە نەگرتووە و دووپاتبوونەوەی ئەوی تریان نییە و هیچیش له و دوانە دووپاتبوونەوەی ئایینێکی تر نین کە هەمان ئەم ڕۆحە ئەفراندبێتی.

بێگومان گەڕان بە شوێن یەکبوونێکی ئاوادا لەناو ئه و جیاوازییە ئاشکرایانەی کە لەم دوو ئایینەدا هەیە کارێکی سەخته، بەڵام مەحاڵیش نییە. کارێکی سەختە گەر ئێمە لە ڕواڵەتی ئەم دوو ئایینە بڕاوانین هەوڵبدەین لە ڕواڵەتەکانیاندا ئه و یەکبوونە بدۆزینەوە. دۆزینەوەی یەکبوونی دوو مەزهەب لە ڕواڵەتیاندا کارێکی ئاسانه، بەڵام دۆزینەوەی یەکبوونی دوو ئایین لەڕێگەی تێڕامان لە ڕواڵەتیان کارێکی نەک هەر سەختە بگرە مەحاڵییشە.

بەڵام گەر ئێمە توانیمان ئه و لێکدژی و جیاوازیانە تێپەڕێنین کە لە ڕوواڵەتی ئەم دوو ئایینەدا هەن و بەره و ناوەوەی ئەم دوو ئایینە هەنگاو بنیین و لەناوەوە لێیان ڕامێنین، ئەوە دەتوانین پەی به و یەکبوونە بەرین کە لەپشت جیاوازییە ڕواڵەتییەکانەوە خۆی پەنهان کردووە.

حکایەتی ئەفراندن یەکێکە له و بنەما گرنگانەی کە ئایین دەکات بە ئایین و لە حکایەتی ئەفراندندا جیهانبینی ئه و ڕۆحەی کە ئایینەکە دەئافرێنێت خۆی ئاشکرا دەکات. هەموو ئایینێکی ڕاستەقینە لە ڕێگەی حکایەتی ئەفراندنەوە خودا و ڕۆح و ئه و مرۆڤە ڕۆحانیانەمان بۆ پێناسە دەکات کە لە ژێر فەرمانی ڕۆحدان. هیچ ئایینێک بوونی نابێت گەر حکایەتی پەیدابوونی خۆی نەبێت. حکایەتی پەیدابوون ڕاڤەکردنی بوونی خودا و گەردوون و مرۆڤە و هەر ڕۆحێک کە ئایینێک دەئەفرێنێت جیهانبینییەکی جیاواز و تایبەتی هەیە بۆ پەیدابوونی گەردوون و مرۆڤ، چوونکە هەر ڕۆحێک لە شوێنگەیەکی جیاوازەوە خودا خۆی بۆ ئه و نیشاندەدات و ئه و ڕۆحەش له و شوێنگەیەوە گەردوون و بوون و مرۆڤ و خودا دەبینێت.

ئەمەش وایکردوو کە حکایەتی پەیدابوون لە کۆمەڵە ئایینێکدا کە ئەفرێنراوی هەمان ڕۆحن جیاواز بێت لە کۆمەڵە ئایینێکی تر کە ئەفرێنراوی ڕۆحێکی ترن. بەڵام ئه و جیاوازیانەش بە هەمان شێوەی ئه و جیاوازییە ڕواڵەتیانەی کە جیاوازی نێوان ئه و ئایینانەن کە هەمان ڕۆح ئەفراندوونی، جیاوازی ڕواڵەتین و یەکبوونێک لە پشت ئەم جیاوازیانەوە پەنهانە.

بۆ نموونە حکایەتی ئافراندن لە تەورات و قورئاندا بەرهەمی هەمان ڕۆحن جیاوازییەکی ڕواڵەتیانەی هەیە، بەڵام ئەگەر لە ناوەوە لێیان ڕامێنین، دەتوانین پەی بە یەکبووونە شاراوەکەی پشت ئه و جیاوازییانە ببەین. حکایەتی ئافراندن لەنێوان ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدیدا بە هەمان شێوە هەڵگری ئه و جیاوازییە ڕواڵەتیانەن کە لەنێوان ئایینی موسایی و ئایینی موحەمەدیدا هەن، بەڵام بە هەمان شێوە گەر لەناوەوە لێی ڕامێنیت و یەکبوونەکەیان بدۆزیتەوە، ئه و جیاوازیانە هەر زوو دەڕەوێنەوە.

ئەگەر جیاوازییە ڕواڵەتییەکان نێوان ئه و ئایینانەی کە ئەفرێنراوی هەمان ڕۆحن لە ئاستێکدا ئه و یەکبوونەیان شاردبێتەوە کە ئه و دوو ئایینە دەکاتەوە بەیەک، ئەوە جیاوازی نێوان ئه و ئایینانەی کە سەر بەهەمان ڕۆحن لەگەڵ جیاوازییەکانی ئه و ئایینانەدا کە سەر بە ڕۆحێکی ترن لە ئاستێکی باڵاتری جیاوازیدان و قووڵبوونەوە و ڕۆچوونێکی زۆرتری دەوێت تا پەیی به و یەکبوونە ببرێت کە لە ئاستێکی باڵاتردا لەنێوانیاندا هەیە.

ئەمە وەکوو ئەوە وایە زانایەک دوو شت لە بەردەستیدا بن و بە چاوی ئاسایی سەیریان بکات و جیاوازییە ڕواڵەتییەکانی نێوانیان ببینێت و وابزانێت ئەم دوو شتە جیاوازن و لە هیچ شوێنێکدا یەک نین. بەڵام دواتر وردبینێک بینێت و ئەوەی کە له و دوو شتەدا بەچاو نەیبینیووە بیبینێت و بگات بەوەی کە ئه و دوو شتە له و نەبینراوانەدا هیچ جیاواز نین و یەکن. بەڵام دوای ئەوە وردبینێکی تری دەستکەوێت و جارێکی تر لە دوو شتەکە بڕوانێت و ئەوەی کە بە وردبینەکەی پێشوو نەیبینیووە ئەم جارە بیبینێت، بە هۆی جیاوازی ئه و نەبینراوانە لە هەردوو شتەکەدا بگاتەوە به و ئەنجامەی کە ئه و دوو شتە جیاوازن و یەک نین. دوای ئەمەش وردبینێکی بەهێزتری دەستکەوێت لێیەوە لە دوو شتەکە بڕوانێت و ئەوەی نەبینراوە بیبینێت، بەڵام ئەمجارە نەبینراوەکان لە هەر دووکیاندا وەک یەک بن، لەم کاتەدا ئه و زانایە جارێکی تر بڕیارەکەی دەگۆڕێت و بڕیار دەدات ئه و دوو شتە یەکن.

لە مەسەلەی تێرامان لە دوو ئایین بە مەبەستی دیاریکردنی یەکبوون و جیاوازییەکانیان تووشی هەمان حاڵەتی ئه و زانایە دەبیین. ئەگەر ئه و دوو ئایینە ئەفرێنراوی هەمان ڕۆح بن ئەوە بۆ دۆزینەوەی یەکبوون و جیاوازییەکانیان تێڕامان و قووڵبوونەوەیەکی کەمترمان دەوێت لە تێڕامان و قووڵبوونەوە بە مەبەستی دۆزینەوەی یەکبوون و جیاوازییەکانی نێوان دوو ئایین کە ئەفرێنراوی دوو ڕۆحی جیاواز بن. بۆ نموونە بۆ بینینی جیاوازی و یەکبوونی ئایینی یارسان و ئێزیدی کە ئەفرێنراوی هەمان ڕۆحن تێرامان و قوڵبوونەوەیەکی کەمترمان دەوێت لەوەی کە بۆ بینینی جیاوازییەکان و یەکبوونی ئایینی ئێزیدی و ئایینی موسایی پێویستمانە، چوونکە دووانەکەی یەکەم ئەفرێنراوی هەمان ڕۆحن و دوانەکەی دوایی ئەفرێنراوی دوو ڕۆحی جیاوازن.

ئەوەی ئێمە لێرەدا پێویستمانە ئەوەیە کە ئایینی ئێزیدی و یارسان لە کوێدا یەکن و لە کوێدا جیاوازن؟ بۆ بەدواداچوونی ئەمەش حکایەتی ئەفرراندنی گەردوون و بوونەوەرەکانی وەردەگرین و جیاوازی یەکبوونی لەناو ئه و دوو حکایەتەدا دیاریدەکەین کە هەریەک لەم دوو ئایینە لە تێکستە ئایینییەکانیاندا حکایەتیان کردووە.

لە حکایەتی ئەفراندنی هەردوو ئایینەکەدا خودا تەنها خۆی هەیه و هیچ شتێک جگە له و بوونی نییە و دوای ئەوە خودا گەوهەرێک (دوڕێک) دەهێنێتە بوون، خۆی لەناو ئه و دوڕەدا پەنهان دەکات. تا ئێرە هەردوو حکایەتە هەمان دیمەن پیشان دەدەن، بەڵام لەوەدا لە یەکتر جیادەبنەوە کە دوڕەکە لە ناو چیدایە. لە حکایەتی ناو تێکستەکانی ئایینی یارساندا دوڕەکە لە ناو سەدەفدایە، بەڵام لە تێکستەکانی ئایینی ئێزیدا دوڕەکە لە ناو سەدەفدا نییە. بەڵام لە هەردوو حکایەتەکەدا دوڕەکە لەناو دەریادا پەنهانه و لە یەکێکیان دوڕەکە بێ توێکڵە و لەوەی تریاندا سەدەف توێکڵی دوڕەکەیە[1].

حکایەتەکە تا ئێرە لە ڕوانگەیەکەوە لێی بڕوانی لەهەر دوو ئایینەکەدا هەمان دیمەن نیشاندەدات، بەڵام لە ڕوانگەیەکی ترەوە لێی بڕوانی دوو دیمەنی جیاواز نیشاندەدات. لە گێڕانەوەکانی تێکستەکانی ئایینی ئێزیدیدا بە یەک بەرگ پۆشراوه، ئەویش ئاوە بەڵام لە تێکستە یارسانییەکاندا بە دوو بەرگ پۆشراوە بەرگی یەکەمیان سەدەفه و بەرگی دووەمیان ئاوە. کەواتە لە ئایینی ئێزیدیدا دوڕەکە یەک بەرگە، بەڵام لە ئایینی یارساندا دوڕەکە دوو بەرگە.

ئه و دوڕەی کە یەکەم بوونەوەرە خودا لە بوونی خۆی بوونی پێدەبەخشێت و ڕۆحی خۆی لەناویدا پەنهان دەکات چییە؟ خودا خۆی ڕۆحی هەمەکی جیهانەوە ئەم ڕۆحە خۆی دەخاتە ناو دوڕێک، دووڕەکە شوێنی بەشەکی بوونەوەی ڕۆحی جیهانە، ئه و شوێنەش کە خودا خۆی تێدا بەشەکی دەکاتەوە جەستەی نەتەوەکانە، خودا کە ڕۆحی جیهانە خۆی دەخاتە ناو جەستەی چەند نەتەوەیەکی جیاواز کە هەریەک له و نەتەوانەش لە کۆمەڵە میللەتێکی جیاواز پێکهاتوون. ڕۆحی نەتەوەش جارێکی تر لە میللەتەکانی هەمان نەتەوەدا بوونی خۆی بەشەکی دەکاتەوه و دەیشارێتەوە.

خودا ڕۆحی هەمەکی ئەوەیە کە ڕۆحی نەتەوەکانی بۆ دەگەڕێتەوە، ڕۆحی نەتەوەکانیش ئەوەیە کە ڕووحی میللەتەکانی ئه و نەتەوانە بۆی دەگەڕێتەوە. بۆ نموونە سامی نەتەوەیەکن ئەم نەتەوەیە لە چەند میللەتێک پیکهاتوون وەک عەرەب و عبری..هتد. کوردیش وەک نەتەوەی سامی نەتەوەیە و لە چەند میللەتێک پیکهاتووە وەک کرمانجی و هەورامی و زازاکی.

ئەم دوو ئایینە لە فرماندا یەکن و لە چۆنایەتیدا جیاوازن، فرمان جەوهەر و ماهییەتی ڕۆحە و چۆنیەتی جەوهەر و ماهییەتی مادەیە. واتە ئەم دوو ئایینە گوزارشت لە هەمان ڕۆح دەکەن بەڵام لە دوو جەوهەری مادیی جیاوازدا.

گەر خودا ڕۆحی جیهان بێت ئەوە دوڕەکە ڕۆحی نەتەوەیە، ئەم ڕۆحەش لە ئێزیدی و یارساندا دوو دەرکەوتەی جیاوازی خۆی هەیە، ئەم دوانە دوو میللەتی سەر به و نەتەوەیەن کە پێی دەڵێن کورد. لە هەردوو حکایەتەکەدا ئەوە هەمان شتە کە ڕۆحی هەمەکی خۆی لە ناو ڕۆحی نەتەوەدا لە شێوەی دوڕێکدا بەشەکی دەکاتەوه، بەڵام بە دوو چۆنییەتی جیاواز. چۆنییەتییەکیان خۆی بەشەکی دەکاتەوە لەناو جەستەیەکدا کە یەک توێکڵە (بەرگە)و لە چۆنیەتییەکی تریاندا خۆی بەشکی دەکاتەوە لە جەستەیەکدا کە دوو توێکڵە. ئەمە ئەوە دەگەیێنێت ئێزیدی کە میللەتێکە سەر به و ڕۆحە نەتەوەییەیه و دەبێت بە یەک بەرگ بۆ ڕووحە نەتەوەییەکە، بەڵام یارسان کەمیللەتێکی ترە دەبێت بە دوو بەرگ بۆ ئه و ڕۆحە.

ئەمەش دەمانگەیێنێت بەوەی ئەم دوو ئایینە لە فرماندا یەکن و لە چۆنایەتیدا جیاوازن، فرمان جەوهەر و ماهییەتی ڕۆحە و چۆنیەتی جەوهەر و ماهییەتی مادەیە. واتە ئەم دوو ئایینە گوزارشت لە هەمان ڕۆح دەکەن بەڵام لە دوو جەوهەری مادیی جیاوازدا. جەوهەرێکیان مادە و سروشت تێیدا یەکە و جەوهەرێکیان مادە و سروشت تێیدا جیایە، ئەوەیان کە مادە و سروشت تێیدا یەکن، ئه و ڕۆحە نەتەوەییە بەشەکی بووەوەیە کە لەناو میللەتی ئێزیدیدی خۆی بەشەکی کردووەتەوه، وا وێنای دەکاتەوە کە گەوهەرەکە لەناو یەک توێکڵدایە کە بە ئاو گوزارشتی لێکراوە، ئاو مادەیە و سەدەف سروشتە. کەواتە ڕۆحی نەتەوە لەجەستەی میللەتی ئێزیدیدا ماده و سروشتەکەی بەیەک دەبینێت و بە جیا نایانبینێت. بەڵام ڕۆحی نەتەوە لە ناو جەستەی میللەتی یارساندا خۆی لە دوو بەرگ یان توێکڵدا دەبینێت کە یەکێکیان هەر ئاوە کە ئاماژەیە بە ماده و ئەوی تریان سەدەفە کە ئاماژەیە بە سروشت.

دەرکەوتنی ڕۆح له و دوو جەستەیەدا وادەکات کە دوو حکایەتەکە لەسەرەتاوە تا کۆتایی لە یەکتری جیاواز بن. بەڵام بەردەوام جیاوازییەکان لە چۆنیەتیدا دروست دەبن کە جەوهەری مادەیە و لە فرماندا دروست نابن کە جەوهەری ڕۆحە.

کەواتە ئەوەی کە جیاوازییەکی ڕواڵەتی لەنێوان بینینی ئەم ڕۆحە لە جەستەی ئه و دوو میللەتەدا دروستکردووە، سروشت و مادەی ئه و دوو میللەتەیە، نەک ڕۆحەکەیان. ئه و دووانە لە ڕۆحدا یەکن کە سەرچاوەی فرماندانە بەبوون، بەڵام لە مادە و سروشتدا جیاوازن.

دەرکەوتنی ڕۆح له و دوو جەستەیەدا وادەکات کە دوو حکایەتەکە لەسەرەتاوە تا کۆتایی لە یەکتری جیاواز بن. بەڵام بەردەوام جیاوازییەکان لە چۆنیەتیدا دروست دەبن کە جەوهەری مادەیە و لە فرماندا دروست نابن کە جەوهەری ڕۆحە.

لەئایینی ئێزیدیدا ئەم یەکبوونی سروشت و مادەیە کە ڕۆح لە جیهانی خودریندا(واتە جیهانی مادە) کە ناو دەریاکەیە بۆ ئێمەی وێنا دەکات، لە جیهانی سەریندا کە جیهانی سەر دەریایە، واتە ئاسمان و جیهانی ڕۆح بە جیایی وێنای دەکات، کەچی ئەمە لە ئایینی یارساندا تەواو پێچەوانەیه و ئەوەی کە لە جیهانی خودریندا دووانن و جیان، لە جیهانی سەریندا دەبنەوە بەیەک.

ئەوەتا لە حکایەتەکەی تێکستەکانی ئایینی ئێزیدیدا دوڕەکە لەسەر پشتی باڵندەیەکەوە لە دەرەوەی باڵندەکەیه و ئەم باڵندە لە جیهانی خودرینەوە دەیبات بۆ جیهانی سەرین. ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت ڕۆح کە لەناو جەستەی میللەتی ئێزیدیدا خۆی دەبینێتەوه، لە جەستەدا لەناو یەکبووندایه و کەچی لە ڕۆحدا لەناو پەرتبوون و جیاییدایە. لە جەسته و مادەدا پەیڕەوی لە یەکبوون دەکات و لە ڕۆحدا پەیڕەوی لە فرەیی و جیاوازی دەکات.

گەر بگەرێنەوە بۆ تێکستەکانی سەرئەنجام، ڕۆح لە ناو حکایەتەکەدا بە پێچەوانەی ئەم حاڵەتەوە خۆی دەبینێتەوە، واتە خۆی دەبینێتەوە کە لە ڕۆحدا واتە لە خۆیدا یەکه و لە مادەدا جیاوازە. ئەوەتا لەبری ئەوەی دوڕەکە لەسەر پشتی باڵندەکە بێت، لەناو باڵندەکەدایه و جیا نییە لە باڵندەکە، واتە لەگەڵ باڵندەکەدا یەکە، جوبرەئیل کە بە هۆی تێرامانی خودا لە دوڕەکە کە خۆیەتی، پەیدا دەبێت و بەسەر دەریادا دەفڕێت، هەر خۆیەتی و دوڕەکە لەسەر پشتی نییە، کەچی کە لەناو دەریا و جیهانی خواریندایە لەناو جیایی و پەرتی دایە و دوو توێکڵی هەیە و یەکێکیان سەدەفەکەیە و ئەوی تریان دەریایە.

ئەوەی کە لە جیهانی سەریندایە ڕۆحه و لەناو یەکبووندایە لەگەڵ خۆیدا، بەڵام ئەوەی کە لە جیهانی خواریندایە واتە ناو دەریاکە، لەناو پەرتی و جیاییدایە. ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کە ڕۆح لەناو جەستەی میللەتی یارساندا لەخۆیدا لە یەکبووندایە و لە مادەدا لە جیاوازی و فرەییدایە.

بە پێی حکایەتە یارسانییەکە خوداوەند لە دوڕەکەی ناو دەریا دەڕوانێت و جوبرەئیل پەیدا دەبێت و دوای پەیدابوونەکەی لە ئاوەکە دێتە دەرەوە و بە باڵەکانی بەسەر ئاوەکەدا دەفڕێت و لە ئاسماندا دەمێنێتەوە. ئەمەش گوزارشت دەکات لەوەی کە ڕۆح لە خۆیدا لە ناو جەستەی ئەم میللەتەدا لە دۆخی یەکبووندا خۆی دەبینێتەوە، بەڵام لە غەیری خۆیدا واتە لە مادەدا کە ئاوەکەیە، خۆی لە دۆخی جیاوازی و پەرتبووندا دەبینێتەوە.

گەر ڕواڵەتیانە لە هەر دوو حکایەتەکە بڕوانین دەگەین به و دەرئەنجامەی کە نەک ئەم دوو ئایینە هەر یەک نین، بەڵکو تەواو پێچەوانەی یەکتریشن، بەڵام ئەگەر ناوەکیانە و باتنیانە لێیان بڕوانین، دەگەین بەوەی کە ئەم دوو ئایینە یەکن و مەحاڵە جیابن.

لەناو هەر دوو حکایەتەکەدا له سەرەتاوە تا کۆتایی کە دیمەنەکان دەبن بە دیمەنی جیهانی ڕۆح واتە جیهانی سەرین لە بینینی تێکستە ئێزیدییەکەدا ڕۆح تووشی جیابوونەوە و پەرتبوون دەبێت، کەچی لە تێکستە یارسانییەکەدا بە پێچەوانەوه، ڕۆح تووشی یەکبوون دێت. کە دیمەنەکانیش بەرەوە جیهانی خواریین واتە جیهانی مادە دەچن، لە تێکستە ئێزیدییەکەدا ڕۆح لە ناو مادەدا تووشی یەکبوون دێت، کەچی لە تێکستە یارسانیییەکەدا ڕۆح لەناو مادەدا تووشی پەرتبوون دێت.

ئەمە دەمانگەیێنێت بەوەی کە لەناو هەردوو تێکستەکەدا هەمان ڕۆح خۆی دەبینێتەوه و گوزارشت لە بوونی خۆی دەکات، بەڵام لە تێکستە یارسانییەکەدا لە ئاسمان و جیهانی ڕۆحەوە لە دەریا و جیهانی مادە دەڕوانێت و لە تێکستە ئێزیدییەکەشدا لە بن دەریا و جیهانی مادەوە لە ئاسمان و خۆی دەڕوانێت.


کۆمەڵە کوردێکی ئێزیدی
لە دوای ئەفراندنی دوڕەکە بوونەوەرێکی تر بە هۆی خۆبینینەوەی ڕۆحی جیهان لەناو ڕۆحی نەتەوەدا کە دوڕەکەیە پەیدادەبێت. ئەم بوونەوەرە لە حکایەتی ئێزیدییەکاندا (عزازیل) مەلەک تاوسە و لە حکایەتی یارسانەکاندا جوبرەئیلە. جوبرەئیل لە ئایینە سامییەکاندا ڕۆحه و لە بوونی خۆیەوە لە جیهان دەڕوانێت و عزازیل مادەیه و لە مادەوە لە جیهان دەڕوانیت.

لە ئایینە سامییەکاندا جیهانی مادە بە دۆزەخ دەبینرێت و جیهانی ڕۆح بە بەهەشت، کەچی لە ئایینە کوردییەکاندا ئەم دوو جیهانە بەپێی ئەرک پێناسە دەکرێن نەک بە پێی ئاکار و مەسەلەی خراپه و چاکە. واتە ڕوانگەی ڕۆح لە ئایینە کوردییەکاندا بۆ ماده و ڕۆح ڕوانگەیەکی ئۆنتۆلۆجییه و ئاکاری نییە. ئەمە لە هەردوو ئایینەکەدا هەمان ڕوانگەیە و لە ئایینی یارسانیدا مەلەک تاوس بە خراپ نابینرێت و جوبرەئیل بە چاک، بەڵکو ئەم دووانە یەکن، ئەوەتا لە (دەورەی باباجەلیل)دا ئه و تەنەی کە لە دۆنی جوبرەئیلدایه، دەڵێت من مەلەک تاوسم. کاتێک لە ئەرکەوە لە مەلەک تاوس و جوبرەئیلمان ڕووانی، وەک دوو توخمی دژ بەیەک نایانبینین، بەڵکو وەک دوو توخم دەیانبینین کە هەمان بوون دەنوێنن و یەکن.

یەکەم بوونەوەر دوای دوڕەکە لە ئایینی ئێزیدیدا مادەیە و لە ئایینی یارساندا ڕۆحە یان ئایدیاڵە، لەمەشدا فرمان هەمان فرمانە بە بوون، بەڵام فرمانێکیان فرمانە بە بوونی ڕۆح خۆی ئەوی تریان فرمانە بە بوونی مادە، واتە ئەوەی کە ڕۆح خۆی تێدا دەبینێتەوە. ئەم دوو جۆرە لە ڕوانین بۆ بوون لە فەلسەفەی یۆنانی بەر لە سوکراتیشدا بوونی هەیه و لە ڕوانگەی ڕۆحی میللەتی یۆنانیشەوە ماده و ئایدیاڵ دژی یەک نین و یەکێکیان گوزارشت لە خراپە ناکات و ئەوی تریان گوزارشت لە چاکە بکات، بەڵکو هەردووکیان یەکن. لە مادەوە لە ئایدیاڵ بڕوانین مادە دەبێت بە ئەسڵی گەردوون وەک ئەوەی کە لای تاڵیس هەیە و لە ڕۆح یان ئایدیاڵەوە لە مادە بڕوانین بە پێچەوانەوە ئەسڵی بوون ئایدیاڵە، وەک ئەوەی کە لای ئەنکساگوراس هەیە و عەقڵ (نۆس) بە بنەما و ئەسڵی بوون دەزانێت. ئەوە شتێکی سەیر نییە کە ڕۆحی نەتەوەی یۆنان لە کۆندا بە هەمان شێوەی ڕۆحی نەتەوە کورد لە بوون و لە ماده و لە ڕۆحی ڕوانییووە، چوونکە ئەم دوو ڕۆحە هەر دووکیان سەر بەهەمان ڕۆحن ئەویش ڕۆحی ئاریاییە.

دوای ئەوەی کە ئه و بوونەوەرە لەهەر دوو حکایەتەکەدا بە ڕوانینی خودا لە دوڕەکە پەیدا دەبێت، سێ بوونەوەری تر لە دوای ئەوەوه پەیدا دەبن و دەبن بە چوار، ئەم چوارە لە تێکستەکانی ئایینی یارساندا بە چوارتەن ناوبراون کە (ڕەمزبار و داود و بنیامین و سوڵتان سەهاک)ن، لە تێکستی ئێزیدیدا بە چواریار ناوبراون کە (شێخادی و مەلک شێح سەن و ناسردین و سجادین)ن، ئەوەی ئاگاداری تێکستە ئێزیدییەکان بێت، لەوە تێدەگات کە شێخادی بەرگی مەلەک تاوسە وەک چۆن بنیامین تەنی جوبرەئیلە.

ئەوەی لێرەدا سەرنج ڕادەکێشێت ئەوەیە کە لە تێکستە ئێزیدییەکاندا ئه و چوارە بە چوار توخمە ماددییەکە دیاری کراون و لە زۆرێک تێکستەکانیشدا ناوی بەرگەکان نەهاتووە و تەنها ناوی چوار تەخمەکە هاتووە. واتە (ئاگر، ئاو، ئاخ، با)، لەکاتێکدا ئەم بینینە بۆ چوارتەنی یارسانەکان بۆ یارسانییەک زەحمەتە قبووڵ بکرێت و چونکە لە هیچ تێکستێکی یارسانیدا چوار تەن بە توخمە گەردوونییەکان گوزارشت و وەسفیان نەکراوە.

ئەمەش خۆی بەڵگەیەکە لەسەر ئەوەی کە ڕوانینی ڕۆح لەناو جەستەی میللەتی ئێزیدیدا لە مادەوەیە بۆ خۆی، بەڵام ڕوانینی ڕۆح بۆ خۆی لە جەستەی میللەتی یارساندا لە خۆیەوە بۆ مادەیە. بەڵگەشمان بۆ ئەمە ئەوەیە کە شێخادی خۆی وەک مادە بوونێکی سەربەخۆی هەیە لەگەڵ سێ مەلەکەکەی تردا، بەڵام لە تێکستە یارسانییەکاندا ئەوەی پێی دەوترێت چوار تەن لەواقیعدا چوار مادە نین، بەڵکو سێ مادەن لەگەڵ سوڵتاندا کە وەک شێخادی گوزارشت لە ڕۆح دەکات وەک خۆی و لەخۆیدا، لەکاتێکدا سیانەکەی تر گوزارشتکردنی ڕۆحە لەدەرەوەی خۆیدا.

باشە ئەگەر چوارتەن، سێ تەن و لەشی واقیعی بن، بۆ بە چوار تەن ناودەبرێن؟ وەڵامی ئەم پرسیار پێویستی بە تێگەیشتنی ئێمەیە لەوەی کە ڕۆح خۆی لە خۆیدا جیاوازە لە ڕۆح لە غەیری خۆیدا. ڕۆح لە سوڵتان و مەلەک تاوسدا بوونی لە خۆیدایە و بەڵام ڕۆح لە سیانەکەی تردا بوونی لە غەیری خۆیدایه، واتە بوونی لە مادەدایە. چوارتەن ڕەمزبارە لەگەڵ ڕەمزەکەی کە هەڵیگرتووە و واتە سوڵتان سەهاک لەگەڵ دوو تەنی تردا. تەنی ڕەمزبار لەهەمان کاتدا تەنی سوڵتانیشە. لێرەدا تەماهی بوون هەیە لەنێوان دوو توخمدا، واتە دوو توخم بوونەتەوە بە یەک.

چوارتەنی ناو ئایینی یاری چوار تەنە لە جیهانی سەروودا، بەڵام چوار تەن لە ئایینی ئێزیدیدا چوار تەنە لە جیهانی خواروودا، بۆیە لە ئایینی یارساندا سێ تەن دیارن، بەڵام خۆیان چوارن، لێرەدا ڕۆح لە ڕێگەی تەنەکانەوە گوزارشت لە یەکبوونی خۆی دەکات.

بوونی ئەم توخمە مێینەیە لە ئایینی یارساندا و نەبوونی لە ئایینی ئێزیدیدا لەپێناو ئەوەدایە کە ڕۆح لە ناو یەکبووندا بێت، نەبوونیشی لەناو ئایینی ئێزیدیدا، لە پێناو ئەوەدایە مادە لە ناو یەکبووندا بێت. چوونکە گەر توخمی ژن لە ئایینی ئێزیدیدا هەبووایە، یەک جەستە پەرت دەبوو بۆ دوو و مادە یەکبوونی خۆی لەدەستدەدا، بەڵام بە پێچەوانەوە نەبوونی توخمی مێینە لەناو ئایینی یارساندا دەبوویە هۆی ئەوەی ڕۆح نەتوانێت بکەوێتە ناو یەکبوونەوە، لە حاڵەتی ڕەمزبار و سەهاکدا لەبەرئەوەی سوڵتان سەهاک وەک عیسا بەبێ باوک لەناو سکی ڕەمزباردایە، ئەوە وادەکات ڕۆحی ڕەمزبار لەگەڵ سوڵتاندا لە یەکبووندا بێت و کەچی جەستەی سوڵتان لە جەستەی ڕەمزباردا لە جیابوونەوەدا بێت.

لە ئایینی یارساندا یەکبوون لە ڕۆح و جیایی لە جەستەدا هەیه، بەڵام لە ئایینی ئێزیدیدا یەکبوون لە جەستە و جیایی لە ڕۆحدا هەیە.

ئەمە جارێکی تر ئەوە ڕووندەکاتەوە کە لە ئایینی یارساندا یەکبوون لە ڕۆح و جیایی لە جەستەدا هەیه، بەڵام لە ئایینی ئێزیدیدا یەکبوون لە جەستە و جیایی لە ڕۆحدا هەیە.

لە دوای ئەوەی چوار تەن لە ئایینی یارساندا و چوار یار یان چوار توخم لە ئایینی ئێزیدیدا بەر لە پەیدابوونی حەوت تەن ئەرکەکەیان بەجێ دەگەیێنن کە ڕاگرتنی جیهانە، خودا لە دوڕەکەدا لە خۆی دەڕوانێتەوه و سێ بوونەوەری تر وەدی دێنت و دەبن به حەوت، ئەم حەوتە لە ئایینی یارساندا بە حەوت تەن ناو دەبرێن و لە ئایینی ئێزیدیدا بە حەوت مەلەک. بێگومان لە ئایینی یارساندا یەکێک له و حەوته، ژنە.

لە ئاینی یاساندا حەوت تەن و حەوتەوان هەن. ڕۆح لە حەوت تەندا ئەوەی کە تەنە و مادەیە ڕۆحی دەکاتەوە، بە هۆی ئەمەوە ڕۆح خۆی لە خۆی جیا دەبێتەوە و لە ناو حەوت تەندا خۆی و ئەوانەش دەبینێتەوە کە لەوەوە پەیدابوون. حەوت تەن کە تەنەکانیان ڕۆحی دەبنەوە بە سوڵتانەوە حەوت تەنن، ئه و حەوت تەنە لە ڕۆحی سوڵتان خۆیەوە پەیدابوون، ڕۆحی سوڵتان تەنی شەشەکەی تر و تەنی خۆیشی ڕۆحی دەکاتەوە و دەبن بە حەوت و بە حەوت تەن ناودەبرێن. بەڵام لە حەوتەواندا کە حەوت تەنی ترن و لە ڕۆحی سوڵتانەوە پەیدا دەبن و بەرهەمی بە تەنبوونی ڕۆح و مادیی بوونەوەی ڕۆحن، حەوت دانەی ترن جیان لە حەوت تەن کە ڕۆح تەنەکانی ڕۆحی کردوونەتەوە. لەناو حەوت تەنەکەی حەوتەواندا تەنی سوڵتان بوونی نییە، چونکە تەنی سوڵتان تەنها بە ڕۆحیبوونەوەی تەنەکان بوون پەیدا دەکات و بە مادیی بوونەوەی ڕۆح لە حەوتەواندا بوون پەیدا ناکات. پەنهانی ئەوەش کە سوڵتان بەبێ باوک لەدایک دەبێت لەوەدایە وهەر ئەمەشە وا دەکات تەنی سوڵتان لەناو حەوت تەندا هەبێت و یەکێک بێت لە تەنەکانی حەوت تەن کە لە ڕۆحیبوونەوەی تەنەکانەوە پەیدابوون، بەڵام یەکێک نەبێت لە تەنەکانی حەوتەوان کە لە بەمادیی بوونی ڕۆحەوە پەیدابوون.

کاتێک لە ئاینی ئێزیدی دەڕوانین ئەوە دەبینین کە لە ناو حەوت مەلەکدا ژن بوونی نییە و مەلەک تاوسیش وەک سوڵتان تەنی نییە و ئه و تەنانەش کە لە مەلەک تاوسەوە پەیدا دەبن، حەوتن. سوڵتان چۆن لەناو حەوتەواندا تەنەکەی خۆی بوونی نییە، مەلەک تاوسیش لەناو تەنەکانی حەوت مەلەکی ئاینی ئێزیدیدا وەک تەن بوونی نییە و لە تەنی شێخ عادیدا خۆی دەنوێنێت کە یەکێکە لە حەوت مەلەکەکە.

ئەمەش ئەگەر بە وردی لێی ڕامێنینین ئەوە دەبینین کە ڕۆح لە ئایینی ئێزیدیدا یەکبوونی خۆی ناپارێزێت و مادە یەکبوونی خۆی دەپارێزێت، چونکە تەنەکان حەوت مەلەک یەک دۆخیان هەیە ئەویش دۆخی بە مادیبوونەوەی ڕۆحە و ڕۆحی مەلەک تاوس لەلایەکەوە لەڕێگەی تەنی شێخ عادییەوە دەردەکەوێت کە بە هۆی بەمادیبوونی خۆیەوە پەیدابووە و لەلایەکی ترەوە ئەوەیە کە ئه و تەنە و تەنەکانی تری حەوت مەلەکی لێوە پەیدابووە.

ئەمەش ئەگەر بە وردی لێی ڕامێنینین ئەوە دەبینین کە ڕۆح لە ئایینی ئێزیدیدا یەکبوونی خۆی ناپارێزێت و مادە یەکبوونی خۆی دەپارێزێت، چونکە تەنەکان حەوت مەلەک یەک دۆخیان هەیە ئەویش دۆخی بە مادیبوونەوەی ڕۆحە و ڕۆحی مەلەک تاوس لەلایەکەوە لەڕێگەی تەنی شێخ عادییەوە دەردەکەوێت کە بە هۆی بەمادیبوونی خۆیەوە پەیدابووە و لەلایەکی ترەوە ئەوەیە کە ئه و تەنە و تەنەکانی تری حەوت مەلەکی لێوە پەیدابووە. واتە ڕۆح لە ئاینی ئێزیدیدا تەنی نییە، چوونکە ڕۆح ئه و کاتە تەنی دەبێت کە تەنەکان ڕۆحی دەبنەوە و ئه و کاتە تەنی نابێت کە ڕۆح مادی دەبێتەوە. لێرەدا ڕۆح وەک ئەفرێنەر و ڕۆح وەک ئەفرێنراو یەک نین و جیان. واتە مەلەک تاوس تەنها ئەفرێنەرە و لەناو ئەفرێنراوەکاندا بوونی نییە، بەڵام ڕۆح لە ئاینی یارساندا لە حەوت تەندا هەم ئەفرێنەرە و هەم ئەفرێنراوە. بەڵام لە حەوتەواندا ڕۆح و تەن وەک ئەوەی کە لە ئایینی ئێزیدیدا هەیە جیا دەبنەوە و ڕۆحی سوڵتان ئەفرێنەری حەوتەوانە، بەڵام ئەفرێنەری خۆی نییە و لە حەوتەواندا نابێت بە یەکێک لە ئەفرێنراوەکان.

کاتێک لە چوار تەنی ئایینی یارسان ڕادەمێنین ئەوەی تێدا دەبینین کە تەنی سوڵتان لە تەنی ڕەمزباردا یەکە و تەنی ڕەمزبار تەنی سوڵتانی لێوە پەیدا دەبێت و جەستە تووشی جیابوونەوە دەبێت و یەکبوونەکەی لە دەست دەدات، بەڵام لە ئاینێ ئێزیدیدا ڕۆحی مەلەک تاوس کە لەگەڵ ڕۆحی شێخ عادی هەمان ڕۆحه، تووشی جیابوونەوە دەبێت و دەبێت بە ڕۆحێکی بێ تەن کە مەلەک تاوسە و تەنی نییە لەگەڵ ڕۆحێکی تەندار کە ڕۆحی شێخ عادییە.

جگە لەوەی کە تەن لەنێوان تەنی سوڵتان و تەنی ڕەمزباردا یەکبوونەکەی لە دەست دەدات، تەنی سوڵتان کە لەناو حەوت تەندا وەک یەکێک لە حەوت تەنەکە بوونی هەیە، ناتوانێت لە حەوتەواندا یەکبوونی خۆی بپارێزێت، لەناو حەوت تەنەکەی حەوتەواندا لەگەڵ ئەوەشدا یەکێک له و تەنانەی حەوتەوان ڕۆحی سوڵتان دەنوێنێت، بەڵام ئه و تەنە تەنەکەی سوڵتان خۆی نییە و لە خۆیدا خۆی نانوێنێت و لە غەیری خۆیدا خۆی دەنوێنێت و دەردەکەوێت. لێرەدا ڕۆح دەکەوێتەوە ناو دوو بەرگ، بەرگێکیان تەنی حەوت تەنه و بەرگەکەی تریان تەنی حەوتەوانە. بەڵام لە ئایینی ئێزیدیدا حەوتەوان بوونی نییە چوونکە تەن نابێت یەکبوونی خۆی لەگەڵ خۆیدا لە دەستبدات، ئەوەی یەکبوونی خۆی لەدەستدەدا ڕۆحە نەک تەن.

ئەم بەڵگانەی سەرەوە ئەوە ساغ دەکەنەوە کە ئایینی ئێزیدی و ئایینی یارسان لە توخمەکان و سیستەمەدا یەکن و لە چۆنیەتی و مادەدا جیاوازن، ڕۆح لە ئایینی یارساندا گوزارشتێکی ڕۆحیانە لە خۆی دەکات و ئەوەی مادەییە ڕۆحانی دەکاتەوه، بەڵام هەمان ڕۆح لە ئایینی ئێزیدیدا ئەوەی ڕۆحییە مادەیی دەکاتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت ئەم دوو ئایینە دوو گوزارشتی جیاوازن لە هەمان ئایین کە دەکرێت بە ئایینی حەقیقەت ناوی بەرین. ئایینی حەقیقەت ئایینێکی هەمەکی و پەتییە و وەک ئایینی ئیسلام وایە کە لە چەند شێوەیەکی جیاوازدا بەرجەستە بووە وەک ئایینی موسایی و ئایینی عیسایی و ئایینی موحەمەدی. ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدیش وەک ئایینی موسایی و ئایینی عیسایی دوو گوزارشتی جیاوازن لە ئایینی حەقیقەت.

تێبینی: (لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمییە و لە کۆنفرانسێک لە ساڵی 2012 لەلایەن خودی لێکۆڵەرەوە خوێنراوەتەوە)

پەراوێز:

[1] بۆ حکایەتی پەیدابوون و پەیدابوونی حەوت تەن و حەوتەوان لە ئاینی یارساندا بگەڕێرەوە بۆ: حق الحقائق (شاهنامە حقیقت)، حاج نعمت اللە جیحون ابادی، تحقیق: دکتر محمد مکری، چاپ دوم، تهران، 1982. بۆ حکایەتی پەیدابوون لە ئاینی ئێزیدیدا بگەڕێرەوە بۆ: کتێبی ئێزیدییەکان: جیلوە و مەسحەفی ڕەش، ساغکردنەوە: ئەنستانس ماری کرملی، و: نەجاتی عەبدوڵا، بنەکەی ژین، سلێمانی، 2006.
ئەم بابەتە 933 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://jineftin.krd/
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 20
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-10-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 04-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 05-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 05-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 933 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!