Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Tausend Tränen, tausend Hoffnungen
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Revolution in Rojava
28-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die türkische Filmindustrie
26-03-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Müslüm Aslan
17-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
saiten Her biji Azadi!
17-03-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  517,344
Bilder  105,687
PDF-Buch 19,152
verwandte Ordner 96,425
Video 1,307
Bibliothek
Die WELT hat mich VERGESSEN
Biografie
Said Nursi
Artikel
Gökay Akbulut zu Solidaritä...
Bibliothek
Konflikte mit der kurdische...
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen W...
ئێزیدی و یارسان وەک دوو دەرکەوتەی ئایینی حەقیقەت 2/1
Unsere Informationen sind von und für alle Zeiten und Orte!
Gruppe: Artikel | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایینی ئێزیدی

ئایینی ئێزیدی
عرفان مستەفا

بەشی یەکەم

کورد بە سروشت بوونەوەرێکی ڕۆحانییه و مەیلێکی سروشتی بەردەوام پەلکێشی دەکات بۆ ناو مەملەکەتی ڕۆح. هەرچەندە بۆچوونی باوی موسڵمانان ئەوەیە لە دوای هاتنی ئایینی ئیسلامیشەوە -کە بە پێی ئه و بۆچوونە دوای ئایینه- هیچ ئایینێکی تر پەیدا نابێت و گەر پەیداش ببێت ئەوە ئایین نییە و ئەوەی سەرچاوەی لێوەگرتووە نەک هەر خودا نییه، بەڵکو هەواوهەوەسی کۆمەڵە مرۆڤێکە، کەچی لای کورد چەند شێوە ئایینێک سەرهەڵدەدەن و بوونی خۆیان لە بەرامبەر ئیسلامی مەزهەبیدا دەسەلمێنن.

له و سەردەمەدا کە ئایینی ئیسلام لە ئایینێکی نازلکراوەوە عەرب و فارس و میللەتەکانی تر دەیگۆڕن بە دوو مەزهەبی تەقلیدی و دواتریش ئەم مەزهەبانە دەبن بە مەرجەعی ڕەوایەتیدان بە دەسەڵاتی سیاسیی خەلافەتەکان و لە ڕووی مەزهەبی و سیاسیشەوە ئه و گوتارە پشتڕاست دەکەنەوە کە پێی وایە هەموو ئه و ئایینانەی لەپێش ئیسلام و دوای ئیسلام هاتووەن کوفر و زەندەقەن. لە ناو کوردا دوو شێوەی ئایینی سەرهەڵدەدەن بە ناوی یارسان و ئێزیدی.

لە سەردەمێکی ئاوادا کە خەلافەتە ئیسلامییەکان لەوپەڕی دەسەڵاتی خۆیاندان و ئیسلامی مەزهەبیش بە سووننه و شیعەوە وەک تاکە گوتارێکی ئایینی ڕەوا لە ناو خەڵکی ناو قەڵەمڕەوی خەلافەتدا بە توندی ڕیشەی داکوتاوە، لەسەردەمێکی ئاوادا دەرکەوتنی دوو ئایینی کوردی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە کورد میللەتێکە بە سروشت مەیلی بۆ مەملەکەتی ڕۆح هەیە و دەیەوێت بوونی خۆی له و مەملەکەتەدا ببینێتەوە و ئایین وەک وەدیهاتوویەکی ناو ئه و مەملەکەتە بزانێت و ڕازی نەبێت بەوەی کە بکرێتە مەزهەبێک بۆ بەڕیوەبردنی کاروباری دنیایی و ڕەوایەتی دان بە دەسەڵاتێکی سیاسی وەک دەسەڵاتی خەلافەتەکان.

بۆ ئەوەی لە ئایینە کودییەکان تێبگەین بەر لە هەموو شتێک پێویستمان بە ناسینی ڕۆح و مەلەکەتەکەی هەیە. گەر لە ڕۆح تێگەیشتین لەوەش تێدەگەین کە ئایینە کوردییەکان لە کوێوە سەرچاوەیان گرتووە و بنەمای بوون پەرەسەندنەکەیان چییە؟ بۆ تێگەیشتن لە ڕۆحیش دوو ڕێگامان هەیە: یەکەمیان ڕێگای فەلسەفەیە و دووەمیش ڕێگای تەسەوف.

1/1- تێگەیشتنی فەلسەفیانە لە ڕۆح

له فەلسەفەدا وشەی (عەقڵ) و وشەی (ڕۆح) زۆرجار وەک دوو وشەی هاوواتا بەکارهێنراون. هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی فەلسەفەی یۆنانییەوه، بوون دەبێتە دیارترین بابەتی تێڕامانی فەیلەسوفانی بەر لە سوکرات و دواتریش ئەم مەسەلەیە لەسەر دەستی ئەفڵاتون و ئەرستۆ زیاتر پەرە دەسێنێت. لە تاڵیسەوە کە بە باوکی فەلسەفە ناسراوە ئه و پرسیارە سەرهەڵدەدات کە بنەمای بوونی ئه و هەموو بوونەوەرە جیاوازانە چییە؟ ئایا بوونی ئەم بوونەوەرانە لەسەر یەک بنەما دامەزراوە یان لەسەر کۆمەڵە بنەمایەک؟ هەر یەک له و فەیلەسوفانە وەڵامێکیان بۆ ئەم پرسیارە هەبووە و هەندێکیان بوونی بوونەوەرە جیاوازەکانی گەڕاندووەتەوە بۆ یەک بنەما یان بۆ چەند بنەمایەک، بەڵام هەموویان بەشوێن ئەوەدا گەڕاون بنەمای بوونی بوونەوەرەکان بدۆزنەوە و دیاری بکەن.

هیگڵ لەبارەی هوشیاری مرۆڤ بە دەرکەوتنی ڕۆح لەناو جیهاندا باس لەوە دەکات کە یەکەم فەیلەسوف کە هوشیاری بەوە هەبووبێت، عەقڵ یان ڕۆح بنەمای بوونی هەموو بوونەوەرە جیاوازەکانە، (ئەنکساگۆراس) بووە. ئەنکساگۆرس بۆ یەکەمجار وتی: عەقڵ حوکمی جیهان دەکات. ئه و پێی وایە مەبەستی ئەنکساگۆراس لە عەقڵ ئه و سیستەمەیە کە پەیوەندی بوونەوەرەکانی ناو سروشت ڕێکدەخات. ئەم سیستەمەش سیستەمێکی نەگۆرە وەک ئه و سیستەمەی کە پەیوەندی خۆر و کۆمەڵەئەستێرەکەی دیاری دەکات. ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کە ئەوەی حوکمی جیهان دەکات ڕۆح نییه، چوونکە ڕۆح تەنها ڕێکخەری پەیوەندی نێوان بوونەوەرەکان نییە و بریتی نییە لە سیستەمی کارکردنیان، بەڵکو سیستەمی بوون و پەرەسەندنەکەشیانه[1].

دوای ئەوە هیگڵ ئاماژە بە (لایبنیتز) دەدات و ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە ئه و وابیر لە عەقڵ یان ڕۆح دەکاتەوە کە لەیەک کاتدا بنەمای بوون و پەرەسەندنی بوونەوەرەکان و سیستەمی کارکردنەکەشیانە. لای ئه و خودا هەر ئەندازیاری جیهان نییە، بەڵکو حوکمڕان و فەرمانڕەوای جیهانیشه[2]. لەڕێگەی لایبنیتزەوە ئه و هوشیارییە بەوە دەردەکەوێت کە ڕۆح تەنها حوکمی جیهانی سروشت ناکات، بەڵکو حوکمی جیهانی مرۆیی و مێژووەکەشی دەکات.

هیگڵ هەوڵدەدات میژووی جیهانی مرۆیی وەک بوون و پەرەسەندنی ڕۆح لە مێژووی جیهاندا ڕوون بکاتەوە. ئەم هەنگاوەی ئه و کە گواستنەوەی ڕۆحە بۆ ناو مێژوو، یارمەتیمان زۆر دەدات بۆ تێگەیشتن لە ڕۆح لە هەردوو دەرکەوتەکەی ئایینی حەقیقەتدا، واتە ئێزیدی و یارسان. هیگڵ لە دیاری کردنی مانا و خاسیەتەکانی ڕۆحدا بە شێوەیەک باس لە ڕۆح دەکات کە زۆر نزیکە لە چەمک و خاسیەتەکانی ڕۆح لە هەردوو دەرکەوتەکەی ئایینی حەقیقەتدا، بۆیە دەبێت بۆچوونەکانی بۆ لێکۆڵینەوە لە ئایینی حەقیقەت و دەرکەوتەکانی بە هەند وەربگیرێت.

هیگڵ لە ڕۆح دەڕوانێت وەک هێزێک کە لە پرۆسەی ئەفراندنی جیهانی سروشت و جیهانی مرۆیدا خۆی ئاشکرا دەکات و پەرە به بوون و پەرەسەندنەکەی خۆی دەدات. واتە ڕۆح لای ئه و ئەوەیە کە لەلایەکەوە لەڕێگەی بوون و پەرەسەندنی بوونەوەرە سروشتییەکانی ناو سروشت و سیستەمی کارکردنەکەیانەوە لە سروشتدا خۆی دەنوێنێت، لەلایەکی تر لەناو جیهانی مرۆیدا لە بوون و پەرەسەندنی ئه و بوونەوەرە کولتووریانەدا خۆی دەنوێنێت کە مرۆڤایەتی لە مێژوودا وەدیهێناون، لەگەڵ ئه و سیستەمانەدا کە پەیوەندی نێوان کۆمەڵگا مرۆییەکانیان لە مێژوودا ڕێکخستووە.

هیگڵ لە ڕۆح دەڕوانێت وەک هێزێک کە لە پرۆسەی ئەفراندنی جیهانی سروشت و جیهانی مرۆیدا خۆی ئاشکرا دەکات و پەرە به بوون و پەرەسەندنەکەی خۆی دەدات. واتە ڕۆح لای ئه و ئەوەیە کە لەلایەکەوە لەڕێگەی بوون و پەرەسەندنی بوونەوەرە سروشتییەکانی ناو سروشت و سیستەمی کارکردنەکەیانەوە لە سروشتدا خۆی دەنوێنێت، لەلایەکی تر لەناو جیهانی مرۆیدا لە بوون و پەرەسەندنی ئه و بوونەوەرە کولتووریانەدا خۆی دەنوێنێت کە مرۆڤایەتی لە مێژوودا وەدیهێناون، لەگەڵ ئه و سیستەمانەدا کە پەیوەندی نێوان کۆمەڵگا مرۆییەکانیان لە مێژوودا ڕێکخستووە.

ئه و بەر لە هەموو شتێ جیاوازی دەکات لەنێوان ئەوەی کە سروشتییە واتە مادە، لەگەڵ ئەوەی کە ڕۆحییە و لەناو ئه و مادەیەدا خۆی ئاشکرادەکات. ئه و دەڵێت: (دەکرێ لە سروشتی ڕۆح تێبگەین گەر ڕاستەخۆی چاوێکمان خستە سەر دژەکەی واتە ماددە، وەکو چۆن ماهیەتی ماددە قورسییە ئێمە لەلایەکی ترەوە دەتوانین جەخت لەسەر ئەوە بکەینەوە کە ماهیەتی ڕۆح ئازادییە)[3].

دوای ئەمەش جیاوازییەکی وردتر لەنێوان ماددە و ڕۆحدا دەکات و دەڵێ: (لە دەرئەنجامەکانی فەلسەفەی تیۆری ئەوەیە کە دەڵێ ئازادی تاکە حەقیقەتێکی ڕۆحە و ماددەش خاوەنی قورسایی و کێشه، چوونکە بەردەوام مەیلی بۆ خاڵێکی سەنتراڵ هەیە، به زەروورەتیش تێکەڵەیەکی چڕە لە کۆمەڵە بەشێک، کە هەندێکیان هەندێکی تریان لە خۆیان دوور دەخەنەوە. ماددە هەوڵی یەکبوون دەدات، بۆیە وەک شتێک دەردەکەوێت کە خۆی وێران دەکات و بەره و دهژەکەی هەنگاو دەنێ واتە ئەوەی کە ئیتر شیانی دابەشبوونی نییە و گەر بشتوانێت بگاتە ئه و خاڵە، ئیتر مادە نییە. ئه و هەوڵدەدات بگاتە وەدیهێنانی ئایدیاڵەکەی و بوونە هزرییەکەی ئەویش لەیەکبووندایە. بەڵام دەتوانین ڕۆح بەوە پێناسە بکەین کە سەنتەرەکەی لەناو خۆیدایه و یەکبوونی لە دەرەوەی خۆیدا نییە، یەکبوونی بە شێوەیەکی کردەی لەناو خۆیدایە. ئه و هەیە لە خۆیدا و بۆ خۆی، لەکاتێکدا ماهیەتی مادە دەکەوێتە دەرەوەی خۆی، بەڵام ڕۆح بوونی لە خۆیدایه) [4].

ئەم جیاوازییەی کە هیگڵ لەنێوان ماددە و ڕۆحدا دەیکات، ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە ماددە لەناو خۆیدا لە کۆمەڵە توخمێک پێکدێت کە لەیەکتر جیاوازن و بەردەوام خۆیان لەیەکتری دوور دەخەنەوە تا نەبنەوە بەیەک، بەڵام لەدەرەوە بەردەوام بە شوێن سەنتەرێکدا دەگەڕێن کە بیانکاتەوە بەیەک، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت یەکبوونی ئەوەی مادییە دەرکییه و لەدەرەوەی خۆیدایە و جیاوازییەکەشی لەناو خۆیدایە، بەڵام ڕۆح بە پێچەوانەی مادەوە یەکبوونەکەی لەناو خۆیدایە و لەدەرەوەی خۆی به شوێن یەکبووندا ناگەڕێت، ئەمەش بەره و ئەوەمان دەبات بڵێین ڕۆح بە پێچەوانەی مادەوە لەناوەوە بەشوێن جیاوازیدا ناگەڕێت و ئەوەی تووشی جیاوازی دەکات ئه و کاتەیە کە دەچێتە دەرەوەی خۆی. واتە ڕۆح لەناو خۆیدا یەکە و لەدەرەوە جیاوازە، بەڵام مادە لەناو خۆیدا جیاوازە و لەدەرەوە یەکە.

1/2- تێگەیشتنی سوفیانە لە ڕۆح

ڕۆحناسی عرفانی لە ڕۆح دەکۆڵێتەوە وەک بابەتێک لەبەردەمیدا. واتە لەم بەدواداچوونەدا خودێکی عاریف هەیە و ڕۆح دەکاتە بابەتێک و بۆی دەگەڕێت و هەوڵی دۆزینەوە و ناسینی دەدات، لەمەشدا پشت ئەستورە به و فەرموودەیەی کە لەلای ئەهلی تەسەوف بە فەرموودەی قودسی ناودەبرێت. مەبەستیش له فەرموودەی قودسی ئەوەیە کە به مانا و بە وتراو وەک قورئان جوبرەئیل خستوویەتییە سەر زاری مەحەمەد. ئه و فەرموودەیەش که سنووری بیرکردنەوەی ئەهلی تەسەوف لەبارەی ڕۆحەوە دیاری دەکات ئەمەیە: (من گەنجێکی شاراوەم و حەزم کرد بناسرێم من ئەفرێنراوەکانم ئەفراند تا به هۆیانەوە بناسرێمەوه) [5].

ئەرکی عارف لێردا دۆزینەوە و ناسینەوەی ئه و گەوهەرەیە. ئیبن عەرەبی له کتێبی (فصوص الحکم)دا کە کتێبێکی ئەوە و ئیدعای ئەوه دەکات وەک خاتمی ئەولیا لەلایەن خوداوە بۆی هاتووە، لەچەند شوێنێکدا ئاوێنە وەک میتافۆرێک وەردەگرێت و لەڕێگەیەوە ئه و مەعریفەیە ڕووندەکاتەوە کە بەهۆی گەڕان بەشوێن ئه و گەنجینە شاراوەیەدا پەی پێبردووە.

ئه و دەڵێت: (کاتێک کە حەق (کە بێگەردی بۆ ئەوە) لەڕێگەی ناوە جوانەکانییەوە ویستی عەینەکانی خۆی ببینێتەوە یان دەتوانین بڵێین عەینی خۆی لە بوونێکی گشتگیر که هەموو ئەمرێکی لەخۆیدا کۆکردووەتەوە، ببینێتەوە. بەوەش کە وەسفدارکراوە بە بوون، لەڕێگەیەوه پەنهانی خۆی بۆ خۆی ئاشکرادەکات. بینینەوە شتێک خۆی بەخۆی وەک بینینەوە شتێک نییە لەشتێکی تردا که دەبێت بە ئاوێنە بۆی. ئه و شتەی که دەبێت بە ئاوێنە بۆی، خۆی لە وێنەیەکدا بۆ ئه و ئاشکرادەکات کە ئه و شوێنگە (محل)ە دەیدات، که شوێنی بینینەوەی وێنەکەیە لەناو ئاوێنەکەدا. ئەگەر ئه و شوێنگە نەبوایە و بۆی نەدرەوشایەتەوە ئه و خۆی بۆ دەرنەدەکەوت. جیهان هەمووی بە بوونی تارماییەکی تەخت و ڕێک هێنرایە ئاراوە کە ڕۆحی تیا نەبێت. ئەوە تەنها کاری خودایە کە شوێنگەیەکی له و ئاوێنە تاریکەدا سازنەکردووە که توانای وەرگرتنی ڕۆحێکی خودایانەی نەبێت کە بە فوو گوزارشتی لێکراوە، ئەمەش هیچ نییە جگە لە بەدەستهێنانی توانا و ئامەدەگی له و وێنەیەی کە سازێنراوە بۆ وەرگرتنی هەمیشە ڕژانی درەوشانەوەیەکی بەردەوام کە لەبن نەهاتووه و لەبنیش نایێت. ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها بوونە شیاو و مومکینەکانن، ئه و بوونانەش له هەمیشە ڕژانی زێدەپیرۆزەوەیە. هەموو فرمان بە بوونێکیش چ سەرەتاکەی چ کۆتاییەکەی هەر لەوەوەیە.”هەموو فرمان به بوونێک، بۆ ئه و دەگەڕێتەوه” هەروەک چۆن لەویشەوە سەریهەڵداوە و دەستی پێکردووە. فرمان بە بوونەکەی درەوشانەوەی ئاوێنەی جیهانی وەدیهاتووە و ئادەم خودی درەوشانەوەی ئه و ئاوێنەیه و ڕۆحی ئه و وێنەیەش بوو)[6].

لەشوێنێکی تردا هەر لەبارەی بوونی خودا و تەجەللی ئەم بوونە لە جیهاندا، ئیبن عەرەبی دەڵێت: (ئەم باسکراوە واتە مرۆڤ ناونراوە مرۆڤ و جێنشین، مرۆڤیەتییەکەی بەهۆی گشتگیربوونی کۆکردنەوەی هەموو حەقیقەتەکان (بوونی مومکینی هەموو بوونەوەرەکانی ناو جیهان)ە لەخۆیدا، ئه و بۆ حەق لە پلەوپایەی چاوە له و چاوەی کە بینین بەهۆیەوە ڕوودەدات و بە بینایی (بصر) گوزارشتی لێدەکرێت، بەهۆی ئەمەشەوە ناونراوە مرۆڤ. حەق بەهۆی ئەوەوە لەوانە دەڕوانێت کە ئەفرێنراون و بەخشندە دەبێت لەگەڵیاندا)[7].

ئیبن عەربی له مرۆڤ دەڕوانێت وەک نێوانبەندێک لەنێوان حەق واته (خودا) و خەلق واتە (ئه و بوونەوەرانە ی کە لە جیهاندا هەن و جیهانیان پێکهێناوە). مرۆڤ لای ئه و خەزنەداری جیهانه و کلیلی گەنجینەی جیهانە و تەنها به و کلیلەش ئه و گەنجینەیە دەکرێتەوە.

ئیبن عەربی له مرۆڤ دەڕوانێت وەک نێوانبەندێک لەنێوان حەق واته (خودا) و خەلق واتە (ئه و بوونەوەرانە ی کە لە جیهاندا هەن و جیهانیان پێکهێناوە). مرۆڤ لای ئه و خەزنەداری جیهانه و کلیلی گەنجینەی جیهانە و تەنها به و کلیلەش ئه و گەنجینەیە دەکرێتەوە. ئەوەش وایکردووە تەنها ئه و ببێت بە خەزنەداری جیهان ئەوەیە کە کلیلی هەموو ئەفرێنراوێکی ناو جیهان لەناو ئەودا بوونی هەیه و به و نەبێت هیچ ئەفرێنراوێک لەناو تاریکی ئاوێنەکەدا دەرناکەوێت و ئاشکرانابێت، واتە لە گەنجینەکە دا دەمێنێتەوە و نابینرێت.

لای ئه و خوداش بەبێ مرۆڤ ناتوانێت لەناو ئه و تاریکییەی ناو گەنجینەکەدا خۆی لە ئەفرێنراوەکانی جیهاندا ببینێتەوە. ئه و مرۆڤی هێناوەته بوون تا لەڕێگەیەوە خۆی لەناو ئەفرێنراوەکانیدا ببینێتەوە. لێرە ڕاستە مرۆڤ بەرزکراوەتەوە بۆ ئاستێکی ئاوا کە خودا بۆ بینینەوەی خۆی لەغەیری خۆیدا پێویستی پێیبێت، بەڵام مرۆڤ لەبیرکردنەوه و جیهانبینی ئیبن عەربیدا ئامانج نییە و ئامرازە و ئه و ئامرازەش خودا بەکاری دەهێنێت بۆ بینینەوەی خۆی لەناو سروشتدا. ئەوەی ئامانجە لەڕاستیدا مرۆڤ نییە و سروشتە، مرۆڤ لێرەدا هیچ نییه جگە لەزەمینەیەک بۆ گەیشتنی خودا و به و ئامانجەی کە سروشتدا هەیەتی، ئەویش بینینەوە خۆیەتی لە سروشتدا.

ئامانجی خودا خۆبینینەوەیەتی لە سروشتدا و ئامانجی سروشتیش خۆئاشکراکردنییەتی بۆ خودا، لێرەدا خودا وەک عاشقی جیهان دەردەکەوێت، جیهانیش هیچ نییە جگە لە سروشت. عاشق دەیەوێت خۆی لە مەعشوقەکەیدا ببینێتەوه و مەعشوقیش دەیەوێت لەڕێگەی خۆبینینەوەی عاشقەکەیەوە جوانی خۆی وەرگرێت و بوونی خۆی لە جوانییە دەرکەوتووەکانیدا پیشانبدات.

ئیبن عەربی مرۆڤ دەکاتە نێوەندێک بۆ خۆبینینەوەی خودا لە جیهاندا یان خۆبینینەوەی ڕۆح لەناو مادەدا، لای ئه و ڕۆح تەنها لە جیهانی سروشتدا خۆی شێوەگیر دەکات نەک لە جیهانی مرۆیدا، بۆیە مرۆڤ تەنها ئەرکی ناسینەوەی خودایە لەناو جیهانی سروشتدا، ئەرکی ئەوە نییە کە ببێت بە زەمینەیەک بۆ دەرکەوتنی ڕۆح لە ناو کاروکردەوە مرۆییەکاندا، واتە لەناو مێژوودا.

بۆچوونەکەی ئه و دژی ئه و بۆچوونەیە کە هیگڵ لەبارەی ئایینەوە هەیەتی. هیگڵ لەبارەی ئایینی مەسیحییەوە دەڵێت: (لە ئایینی مەسیحیدا خودا بوونی خۆی ئاشکراکردووە. ئەگەر ئێمە ئەوەمان سەلماند کە کۆمەکی خودایی لەناو بابەتەکانی بوون و وێنەکانیدا خۆی دەدرەوشێنێتەوە ئەی بۆ ئەوەش نەسەلمێنین کە لە مێژوویی هەمەکیشدا خۆی دەدرەوشێنێتەوه) [8].


ویهێلم فریدریک هیگڵ (1770-1831) فەیلەسوفی ئەڵمانی
هیگڵ دەیەوێت بڵێت ڕۆح ئەگەر لە سروشتدا خۆی بۆ خۆی بنوێنێتەوە، ئەی بۆچی لە جیهانی مرۆیشدا خۆی بۆ خۆی نانوێنێتەوە. بۆ نموونە ئەگەر ڕۆح لەناو گژووگیا و درخت و ئاژەڵەکاندا خۆی بۆ خۆی بنوێنێتەوه، ئەی بۆچی لە دەرکەوتە مرۆییەکانی خۆیدا، وەک هونەر و زمان و ئایین و دەوڵەت… هتد خۆی بۆ خۆی نەنوێنێتەوە؟ بە پێچەوانەی ئەم بۆچوونەوە ئیبن عەرەبی پێی وایە مرۆڤ لەپێناو ئەوەدا نییە کە ببێتە زەمینەی دەرکەوتنی بوونی خودا، بەڵکوو ئامانجی بوونی مرۆڤ ئەوەیە کە ببێت بە نورێک لەناو جیهانی ئەفرێنراوە سروشتییەکاندا و پەردەی تاریکی لەسەریان لابدات تا خودا لە ناویاندا بۆ خۆی دەرکەوێت و ئاشکرا ببێت.

لای ئه و ئەگەر مرۆڤ نەبوایە خودا نەیدەتوانی خۆی لەناو ئەفرێنراوەکانی جیهانی سروشتدا وەک گەنجینەیەک بدرەوشێتەوە و خۆی لەواندا ببینێتەوە، لای ئه و خودا مرۆڤی دروستکرد تا پەردەی ئه و تاریکییە بدڕێنێت کە بەسەر ئەفرێنراوەکانی ناو ئاوێنەی جیهاندا دراوە و لەناو ئاوێنەکەدا بوونیان به و تاریکییە پۆشراوە و تەنها به و نورەش بوونیان لەناو ئاوێنەکەدا دەردەکەوێت کە بە هاتنی مرۆڤ بۆ ناو ئاوێنەکە هەموو ڕووی ئاوێنەکە ڕۆشندەکاتەوە و ئەوەی تاریکی پۆشیویەتی و ناناسرێتەوە له و کاتەدا بوونی ئاشکرا دەبێت و لەناو ئاوێنەکەدا دەردەکەوێت.

1/3) ڕێگای تێگەیشتن لە ئایینی حەقیقەت و دەرکەوتەکانی

ئایا بۆ لێکۆڵینەوه و تێگەیشتن لە ئایینی حەقیقەت ڕێگای فەلسەفە دەمانگەیێنێت بە ئامانج یان ڕێگای تەسەوف. بەمانایەکیتر بۆ تێگەیشتن لە ڕۆح لە ئایینی حەقیقەتدا کە خۆی لەسەر بیرۆکەی ڕۆح هاتووەتە ئاراوه، ڕێگای هیگڵ دەمانگەیێنێت بە مەبەست یان ڕێگاکەی ئیبن عەربی؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەبێت ڕوانگەی ئەپستمۆلۆجی بۆ ڕۆح لە ڕوانگەی ئۆنتۆلۆجی جیا بکەینەوە. هیگڵ لە ڕوانگەی ئۆنتۆلۆجیاوە لە ڕۆح ڕادەمێنێت، بەڵام ئیبن عەرەبی بە ڕوانگەی ئەپستمۆلۆجیاوە لە ڕۆح دەڕوانێت.

با بزانین تێڕامان لە ڕۆح لەم دوو ڕوانگە جیاوازەوە چی لە مانای ڕۆح دەگۆڕێت و کام مانایە له و دوو مانایەی کە ئەم دوو ڕوانگە جیاوازە دەیدەن بە ڕۆح نزیکە لە مانای ڕۆح لە ئایینی حەقیقەت و هەردوو دەرکەوتە جیاوازەکەی، واتە ئایینی ئێزیدی و ئایینی یارسان؟.

ئیبن عەرەبی ڕوانگەیەکی ئەپستمۆلۆجیانەی بۆ جیهان و ڕۆح هەیە، ڕوانگەی ئەپیستمۆلۆجیش بۆ ڕۆح و بۆ جیهان پێویستی بە پێش مەرجێکە بۆ ئەوەی بگات بە ئامانجی خۆی کە دۆزینەوە و ئاشکراکردن و ناسینی ئەوەیە کە شاراوە و پەنهانە، ئه و پێش مەرجەش ئەوەیە کە دەبێت جیهان هەبێت بەڵام ئەم جیهانە لەناو تاریکییەکدا بێت و ئه و بوونەوەرانەی کە پێکیانهێناوە لە ژێر پەردەی ئه و تاریکییەدا شارابێتنەوه و بۆ دۆزینەوە و ناسینیان تەنها پێویستیان بە بوونی خۆرێک هەبێت تا لەسەریان هەڵبێت و تاریکییەکە لەسەریان بڕەوێتەوەوە و بوونیان ئاشکرا ببێت.

مرۆڤ تاکە بوونەوەرێکە کە هەڵگری ئه و خۆرەیه و لەوەوە ئه و خۆرە دەتوانێت هەڵبێت و دڕ به و تاریکییە بدات کە لەسەر ڕووی ئاوێنەی جیهانەوە ڕێگرە لەبەردەم ئەوەدا بوونەوەرەکانی ناو ئه و جیهانە لەسەر ڕووی ئاوێنەکە دەرکەون. بۆ ئەوەی بزانرێت لەناو ئاوێنەی جیهاندا چی بوون پەیدا دەکات، دەبێت مرۆڤ هەبێت. تەنها بوونی مرۆڤ بەس نییە، بەڵکوو مرۆڤ دەبێت ئه و هەتاوەی ناو خۆی بدۆزێتەوە و بە هۆیەوە ڕووناکی بخاتە سەر هەموو پنتە تاریکەکانی ئاوێنەکە تا ئاوێنەکە بتوانێت ئەوە نیشانبداتەوە کە لە ناویدا شاراوەیە.

لە ڕوانگەی ئیبن عەرەبییەوە مرۆڤ بەوە دەتوانێت ئەوەی لە جیهاندا شاراوەیە ئاشکرای بکات کە بچێتەر بەر ئاوێنەکە و ئەوەی لەناویدا وەک مومکین هەیە لەبەرامبەر ئەوەدا ڕایگرێ کە لەناو ئاوێنەکەدا بە شێوەیەکی عەینی هەیە.

ئەم ئاوێنەیەی ئیبن عەرەبی جیاوازە له و ئاوێنە ئاساییەی کە ئێمە بەکاری دەهێنین بۆ بینینەوەی خۆمان. لەناو ئاوێنەی ئاساییدا هیچ شتێک بوونی نییە تا شاراوە بێت و بە هۆی ڕووناکییەوە خۆی ئاشکرا بکات. ئاوێنەی ئاسایی شتە عەینییەکانی دەرەوە وەردەگرێت و لەناو خۆیدا وێنەکەیان بۆ بینەرەکەی پێچەوانە دەکاتەوە. بەڵام ئاوێنەکەی ئیبن عەرەبی بەر لەوەی تیشکی خۆر لێی بدات و بدرەوشێتەوە، هەموو ئەوەی کە بوونێکی عەینی هەیە لەناویدا بوونی هەیە، بەڵام ئەوەی ڕێگرە لە دەرکەوتنی نەبوونی ڕووناکییە. ئاوێنەکەی ئیبن عەرەبی وەک پێشانگایەکی گەورە وایە کە لەناو هۆڵێکی گەورەدا کرابێتەوەوە، هەموو شتەکانی ناو ئه و پێشا نگایە بە ڕێکی دانرابن و ئامادەکرابن بۆ پیشاندان، بەڵام هیچ ڕووناکییەک لەناو هۆڵی پێشانگاکەدا بوونی نەبێت تا ئێمە بتوانین ئەوەی لە پێشانگاکەدا هەیە بیبینین.

بۆ ئەوەی شتەکانی ناو هۆڵی پێشانگاکە لە نەبینراوەوە ببن بە بینراو، تەنها پێویستمان بە بوونی ڕووناکیەک هەیە کە ئه و تاریکییەی لەناو هۆڵی پێشانگاکەدا هەیە بیڕەوێنێتەوە. بەڵام بۆ ئاوێنەیەکی ئاسایی تەنها پێویستمان بە ڕووناکی نییە بۆ ئەوەی شتەکان لەسەر ڕووی ئاوێنەکە ببینین، بەڵکو پیویستمان به شتەکانیشە تا لەبەردەم ئاوێنەکەدا دایانبنین و بە هۆی ڕووناکییەکەوە لە ئاوێنەکەدا بنوێنرێنەوە و ئێمە لە ئاوێنەکەدا بیانبینینەوە، چوونکە ئاوێنە بە بوونی ڕووناکییەکە و بە نەبوونی شتەکان ناتوانێت شتەکان بنوێنێت. بەڵام پێشانگاکە یان ئاوێنەکەی ئیبن عەرەبی، بۆ نواندنی شتەکان تەنها پێویستی بە بوونی ڕووناکی هەیە و پێویستی بە بوونی شتەکان نییە، چوونکە شتەکان لەناویدا بوونیان هەیە و تەنها ماوە ڕووناکییەک هەبێت پەردەیان لەسەرلابدا.

مرۆڤ بە چی بووە بە خاوەنی ئه و ڕوناکییە و بۆچی جگە له و تەنانەت خوداوەند خۆیشی توانای ڕۆشنکردنەوەی پێشانگای جیهانی نییە؟ ئیبن عەربی لە کتێبە بنچینەییەکەی خۆیدا لە گەوهەر (فص)ی یەکەمدا ئەمە ڕوون دەکاتەوە. ئه و پێی وایە جیاوازی مرۆڤ و فریشتەکانی تر ئەوەیە کە مرۆڤ توانای پەردە هەڵماڵینی لەسەر هەموو بوونەوەرەکانی ناو پێشانگای جیهان هەیە، بەڵام فریشتەکان توانای ئەم پەردەلادانەیان نیییە. هۆی ئەمەش دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە خودا لە ڕێگەی ئەفراندنی ئادەمەوە، بوونی مومکینی هەموو ئه و بوونەوەرانەی لەناو زەینی مرۆڤدا داناوە کە لەناو پێشانگاکەی جیهاندا پەردەی تاریکییان بەسەردا دراوه و بۆ ئاشکرابوون و پێویستیان بە نورێک هەیە بۆ دەرکەوتن تا خودا خۆی لە ناویاندا ببینێتەوە.

لای ئیبن عەرەبی ئه و بوونە مومکینانەی ناو زەینی ئادەم بۆ ئەوە بوونیان نییە کە لە بوونی مومکینی خۆیانەوە واتە لە بوونیان بە هێزەوە بەرەو بوونی عەینی و واقیعی واتە بوونیان بەکردە بڕۆن. بەڵکوو ئەم بوونە موکینانەی ناو ڕۆحی ئادەم هەریەکەیان سەرچاوەی ڕوناکییەکە بۆ بوونە عەینییەکەی و بۆ ئەوەی ئه و شوێنگەیە لەناو پێشانگای جیهاندا ڕۆشن ببێتەوە کە بوونی عەینی ئه و بوونە مومکینەی تیایە.

بۆ نموونە درەختێکی ناو پێشانگاکەی جیهان بەر لەوەی ڕوناکی ناو مرۆڤ لێی بدات، به و ڕوناکییە فیزیکییە کە سەرچاوە لە خۆرە فیزیکییەکەوە دەگرێت تاریکی لەسەری ناڕەوێتەوە و بوونی بۆ خوداوەند ئاشکرا نابێت و خوداوەند خۆی تێدا نابینێتەوە. بۆ ئەوەی خوداوەند خۆی تێیدا ببینێتەوە دەبێت لە بوونی مومکینی ئه و درەختەی لەناو مرۆڤدایە ڕووناکییەک دەرچێت و لە درەختە واقعییەکە بدات و بوونی ڕۆشن بکاتەوە تا خودا خۆی لەناو درەختەکەدا بۆ خۆی بنوێنێتەوە.

ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت لە ڕوانگەی ئیبن عەربییەوە ئامانج لە بوونی مرۆڤدا تەنها ڕۆشنکردنەوەی پێشانگای جیهانە بۆ ئەوەی خودا لە جیهاندا خۆی بۆ خۆی بنوێنێتەوە و بوونی خۆی لەناو جیهاندا بناسێتەوە. بەپێی ئەم بیرکردنەوەیە شتەکان هەموویان هەن و پێویستیان بەوە نییە ببن، بەڵکوو تەنها پێویستیان بەوەیە مرۆڤ لەناو تاریکی دەریان بهێنێت و بیانخاتە ناو ڕوناکییەوە تا بیانناسێتەوە. ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەم بیرکردنەوەیە بیرکردنەوەیەکی ئەپستمۆلۆجییە و بیرکردنەوەیەکی ئۆنتۆلۆجی نییە.

لە ڕوانگەی ئەپستمۆلۆجییەوە شتەکان هەن لەپێناو ئەوەدا نا کە ببن و بە بوونیان خۆیان ئاشکرا بکەن. شتەکان هەن و دەبێت بە ئاشکراکردنیان بوون پەیدا بکەن. واتە بوونی شتەکان لەپێناو ئاشکرابوونیاندایە و بوونیان هیچ نییە جگە لە ئامرازێک بۆ ئاشکرابوون دەرکەوتن و ناسینیان. بەڵام لە ڕوانگە ئۆنتۆلۆجییەوە ئاشکرابوونی شتەکان لەپێناو بوونیاندایە و شتەکان بۆیە ئاشکران چوونکە کەوتوونەتە ناو بوونەوە و ئاشکرابوونیان هیچ نییە جگە لە خاسیەتێک بۆ بوونیان.

تێڕامان لە ڕۆح لە ڕوانگەی ئۆنتۆلۆجیەوە زۆر جیاوازە لە تێڕامان لە ڕۆح لە ڕوانگەی ئەپستمۆلۆجییەوە. لە ڕوانگە ئۆنتۆلۆجیەکەوە ڕۆح ئه و هێزەیە کە لەناو سروشت و لەناو مرۆڤدا فرمان بە بوونی ئه و بوونەوەرە مومکینانە دەدات کە لەناو جیهانی ڕۆحدان و هێشتا نەهاتوونەتە ناو جیهانی واقیعەوە. واتە تێڕامان لە ڕۆح لەم ڕوانگەیەوە تێڕامان نییە لە ڕۆح لەناو ئه و شتانەی کە بوونیان لەناو جیهاندا هەیە و لە بوون بوونەتەوە، بەڵکو تێڕامانە لە ڕۆح له و ساتەوەختەدا کە لەناو فرماندانە به بوونی ئەوەی کە لە جیهانی خۆیدا هەیە و دەیەوێت بیهێنێتە ناو جیهانی واقیع و عەینی بکاتەوە، ئیتر ئەوەی کە ڕۆح لە فەرمانداندایە بە بوونی گرنگ نییە سەر به و بوونەوەرانە بێت کە لەناو سروشتدا دەردەکەون یان سەر به و بوونەوەرانە بێت کە لەناو جیهانی مرۆیدا دەردەکەون.

بۆ نموونە ئایین کە بوونەوەرێکی ناو جیهانی مرۆییە و تەنها لەم جیهانەدا بوون پەیدا دەکات و لە جیهانی سروشتدا بوونی نییە، کاتێک لە ڕوانگە ئیبن عەرەبییەوە لێی ڕادەمێنین له و کاتەدا لێ ڕانامێنین کە لە پەیدابووندایە و ڕۆح لەناو فرمانداندایە بە بوونی و خەریکە لەناو جیهانی مرۆیدا لەناو پرۆسەی بوون و پەرەسەندنیدا بوونی پێدەدات و ئاشکرای دەکات، بەڵکوو لە ئایین ڕادەمێنین له و ساتەوەخەتەدا کە ڕۆح له فرماندان بە بوونی بووەتەوە و لەناو جیهانی مرۆییدا بە پرۆسەی پەرەسەندنەکەی خۆیدا بردوویەتی و بوونی کامڵکردوه و کۆتایی بە پەیدابوونی هێناوە. دوای ئەوەی کە ئەم ئایینە، بوونە واقیعییە عەینییەکەی لەناو کۆمەڵە تەنێکی مرۆییدا ئاشکرابووە ئەوە لەم ڕوانگەیەوە بوونی هێشتا لەناو تاریکیدایە و پێویستە ئه و مرۆڤە عارفانەی کە ڕۆح وەک مادەیەک بەشداری پێنەکردوون لە هاتنەئارای بوونی ئه و ئایینەدا ببن و بوونی ئه و ئایینە ڕۆشنبکەنەوە به و نورەی کە لەناویاندا بوونی هەیە. لێرەوەیە کە ئیبن عەربی ویلایەت و وەلییەکان لە ڕسالەت و پێغەمبەرەکان جیا دەکاتەوە و پێغەمبەرەکان بە خشتی زیوینی ناو دیواری وجود دەزانێت، بەڵام وەلییەکان بە خشتی زێرینی ئه و دیوارە دەزانێت.

ئەمە گەر شتێک بگەیەنێت ئەوە دەگەیەنێت کە لای ئیبن عەرەبی ئەوەی گرنگە بوون نییە، بەڵکوو مەعریفەیە بە بوون، واتە شتەکان بەوەی کە دەبن لەناو بووندا نەگەیشتوون بە ئامانجەکەی خۆیان و ئه و کاتە دەگەن بە ئامانجی خۆیان کە وەلییەک بێت لەناو تاریکی دەریان بێنێ و دان بە بوونیاندا بنێت.

لەم ڕوانگەیەوە ئەوەندەی داننان بە بووندا گرنگە، بوون خۆی ئەوەندە گرنگ نییە، بوونی ڕاستەقینەی بوونەوەر لەوەدا نییە کە بووە، لەوەدایە کە دان بە بوونیدا بنرێت و هێزێک لە دەرەوەی خۆیەوە بێت خۆی تێدا بیبینێتەوە.هەر لەمەشەوەیە کە خودا لەم ڕوانگەیەوە وا وێنا دەکرێت کە حەزی بەوەیە لەلایەن مرۆڤەوە دان بە بوونیدا بنرێت. ئه و خۆی وەک گەنجینەیەک شاردووەتەوە گەر مرۆڤ نەیدۆزێتەوە و دان به بوونیدا نەنێت، بوونی نابێت. ئه و گەنجینەیەش گەنجینەی جیهانە بە بێ مرۆڤ، چوونکە مرۆڤ بۆ ئەوەی ئه و گەنجینەیە ئاشکرابکات و بە کلیلەکانی بیکاتەوه، نابێت لەناو گەنجینەکەدا بێت، بەڵکوو دەبێت لەدەرەوەی گەنجینەکە بێت و خۆی شتێکی شاراوەی ناو گەنجینەکە نەبێت. ڕوانگەی ئەبستمۆلۆجی هەرخۆی پێویستی بە خودێکی عارف و بابەتێک هەیە کە ئەم خودە عاریفە بوونی ئاشکرا بکات و بیناسێتەوە، بۆیە ناکرێت خودە عاریفەکە خۆی بەشێک بێت له و بابەتەی کە دەیناسێتەوە.


بارگەی بابایادگار، یەکێ لە زیارەتگاکانی یارسان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەڵام لە ڕوانگەی ئۆنتۆلۆجییەوە له و کاتەدا لە ئایین دەڕوانرێت کە ڕۆح بوونە مومکینەکەی لەناو کۆمەڵە جەستەیەکی مرۆیدا دەکات بە بوونی واقیعی. ئەمەش وەدیهاتنێکی کتوپڕ نییه و پێویستی بە کاتە تا ڕۆح بوونی ئه و ئایینە بە پرۆسەی پەرسەندندا ببات و لەوپەڕی بوونی خۆیدا لەناو جیهانی مرۆیدا عەینی بکاتەوە و کامڵی بکات. (الیوم أکملت لکم دینکم) ئاماژە بەم پرۆسەی بوون و پەرەسەندنەی ئایینی ئیسلام دەدات له و ساتەوەختەدا کە ڕۆح بوونی بە تەواوەتی لە جیهانە مرۆییەکەی موحەمەد و هاوڕێکانیدا عەینی دەکاتەوە و بوونی خۆی لە ئایینە موحەمەدییەکەدا کامڵ دەکات.

ڕوانگەی ئۆنتۆلۆجی بۆ ئایین خۆی لەناو وەدیهاتنی ئایینێکدایە و تێڕامانە لە ئایین لەناو ئایین خۆیدا له و ساتەوەختەدا کە لەناو پەیدابوون و گەشەکردندایه و ڕۆح لە حاڵەتی فرمانداندایە بە بوونی لەناو واقعی مرۆیدا.

ڕوانگەی ئۆنتۆلۆجی بۆ ئایین گەڕانە بە شوێن ئه و زەمینە مرۆییەدا کە ڕۆح تیایدا فرمان بە بوونی ئایینێک دەدات و بوونەکەی لە بوونێکی مومکین و نادیارەوە کە لەناو جیهانەکەی خۆیدایه، دەخاتە ناو پرۆسەی بوون و پەرەسەندنەوه و لەواقعێکی مێژوویی مرۆیدا عەینی دەکاتەوە و دەیگەیێنێت بەوپەری دەرکەوتن و درەوشانەوەی خۆی. بەبێ بوونی پرۆسەیەکی له و شێوەیە زەحمەتە بتوانین لە ڕوانگە ئۆنتۆلۆجییەکەوە لە ئایین ڕامێنین.

ڕوانگەی ئۆنتۆلۆجی بۆ ئایین خۆی لەناو وەدیهاتنی ئایینێکدایە و تێڕامانە لە ئایین لەناو ئایین خۆیدا له و ساتەوەختەدا کە لەناو پەیدابوون و گەشەکردندایه و ڕۆح لە حاڵەتی فرمانداندایە بە بوونی لەناو واقعی مرۆیدا.

ئەگەر ڕوانگەی ئەپستمۆلۆجی بۆ ئایین ڕوانگەیەک بێت لە دەرەوەی ئایین و لەدوای ئەوەوە کە ڕۆح دەست لە وەدیهێنانی لەناو جیهانی مرۆیدا هەڵدەگرێت. ئەوە ڕوانگەی ئۆنتۆلۆجی بۆ ئایین لەناو ئایین خۆیدایە له و ساتەوەختەدا کە لەناو جیهانی مرۆییدا ڕۆح فرمان بە بوونی دەدات، تا لە هەڵسوکەوتە کردەیی وتە یی و هەڵچونییەکانی کۆمەڵە مرۆڤێکی ڕۆحانیدا شێوەگیری بکات.

بەم پێیە بێت مەزهەبەکان و تەسەوف بەرهەمی تێڕامانێکی ئەپستمۆلۆجیانەن لە ئایین و له و کاتەدا لە ئایین ڕادەمێنن کە لە پرۆسەی پەیدابوون و پەرەسەندنەکەی بووەتەوە و لە شێوە کامڵەکەی خۆیدا شێوەی گرتووە. بۆ نموونە ئایینی ئیسلام لە ساتەوەختێکی مێژوویدا ڕۆح فرمان بەبوونی دەکات و به و فرمانە بوونی لە جیهانەکەی خۆیەوە بەرەوە جیهانە مرۆییەکەی کۆمەڵە پیاوێکی ڕۆحانی نیوەدوورگەی عەرەبی ئاراستە دەکات و لە ماوەی بیستوسێ ساڵدا بوونی لەناو ئه و واقیعە مرۆییەدا شێوەگیر دەکات. لە دوای ئەوەی کە بوونی کامڵ دەبێت ڕۆح فرمان به بوونەکەی ڕادەگرێت و وەک ژیانێکی ڕۆحانی لە واقعدا به تەواوەتی دێتە بوون، لە دوای ئەمەوە وەلییەکانی وەک ئیبن عەرەبی و ئیمامەکان وەک ئیمامی شافعی جا کاریان دەست پێدەکات.

ئەوان مەعریفە به و ژیانە ڕۆحانییەی کە بە فرمانی ڕۆح وەدیهاتووە دەکەن بە ئامانجی خۆیان و ئیمامەکان به و مەعریفەیەی کە لە تێڕامانی مەعریفیانە له و ژیانە ڕۆحانییە بەدەستیان هێناوە مەزهەبەکان دروستدەکەن لەپێناو تەقلیدکردنەوەی ژیانی ناو ئه و جیهانە ڕۆحانییە وەدیهاتووەدا. وەلییەکانیش دەکەونە ناو پەیوەندییەکی شیعریانەوە لەگەڵ ئه و جیهانە ڕۆحیەدا و دیهێنە ناو خەیاڵی خۆیان و لەناو خەیاڵی خۆیاندا خۆیان لەناویدا وێنا دەکەنەوە.

ئامانجی ئیمامەکان لە مەعریفە به و جیهانە ڕۆحانییە وەدیهاتووە ئامانجێکی کۆمەڵایەتی و سیاسییە، واتە مەزهەب پێداویستییەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەیهێنێتە ئاراوە. بەڵام تەسوف ئامانجێکی کەسی له پشتییەوە هەیە نەک کۆمەڵایەتی، وەلی نایەوێت ئه و جیهانە ڕۆحییە بهێنێتە ناو کۆمەڵگا و سیاسەت و دەوڵەتەوە، بەڵکوو به و مەعریفەیەی کە له تێڕامانێکی مەعریفی له و ژیانە ڕۆحییە وەدیهاتووەوە بەدەستی دەهێنێت، جیهانێکی ناوەکی و کەسی بۆ خۆی ساز دەکات و لەناویدا خۆی دەبینێتەوە.

ئەگەر تەسەوف و مەزهەب بەرهەمی تێڕامانێکی مەعریفیانەی خودێکی عارف بن لە ئایینێکی دیاریکراودا کە لەسەردەمێکدا لەناو خەڵکانێکی ڕۆحانی ناو میللەتێک بە فرمانی ڕۆح پەیدابووە و کۆتایی بە پرۆسەی بوون و پەرەسەندنەکەی هاتووە، دەبێت ئایینی حەقیقەت کە نە مەزهەبە و نە تەسەوف بەرهەمی تێڕامان بێت لە چی؟ ئایا وەک ئایینە ئاسمانییەکان بەرهەمی فرمان بە بوونی ڕۆحە یان بەرهەمی تێڕامانێکی ئۆنتۆلۆجیە له و ئایینانەی کە بە فرمان به بوونی ڕۆح لەناو میللەتاندا وەدیهاتوون؟. ئایا هەموو تێڕامانێکی ئۆنتۆلۆجی سەرچاوە لە ڕۆحەوە ناگرێت؟ ئایا ئایین خۆی بەرهەمی تێڕامانی ڕۆح نییە لە خۆی له و ساتەدا کە بوونی ئه و ئایینە لە غەیری خۆیدا واتە لە جەستەی کۆمەڵە مرۆڤێکی ڕۆحانی ناو میللەتێکدا وەدیدەهێنێت ؟ ئەم پرسیارانە ئێمە بەرەوە ئەوە دەبەن لە ئایینی حەقیقەت و هەر دوو دەرکەوتە کوردییەکەی بکۆڵینەوە کە (یارسان) و (ئێزیدی)ن.

2/1- ئێزیدی و یارسان لەنێوان ئایین و مەزهەبدا

مەبەستمان لە ئایینی حەقیقەت ئایینێکی دیاریکراوی وەک ئایینی ئیسلام یان ئایینی مەسیحی و تەنانەت ئایینێکی وەک ئایینی بوزی نییە. ئایینی حەقیقەت ئایینێکە لە خۆیدا و لە مێژوودا لە شێوەی چەند ئایینێکی جیاوازدا خۆی شێوەگیر کردووە. پێدەچێت ئەم ئایینە لەناو ڕۆحی ئه و هیندۆئەورپاییانەدا بووبێت کە باس لە هاتنیان دەکرێت بۆ سەرزەمینی ئێرانی کۆن و کوردیش لەناو میللەتەکانی ئێرانی کۆندا بە میراتگرێکی دێرینیان دەزانرێت. ئەم ئایینە لە ڕووی پەیدابوونەوە له و ئایینانە تەواو جیاوازن کە لەناو میللەتانی سامی وەک عەرەبەکان و عبرییەکاندا دەرکەوتوون.

میهرداد ئیزدیی لە کتێبی (چەردە باسێک لە بارەی کوردانەوە) ئەم ئایینە بە ناوی ئایینی حەوت فریشتەکە ناو دەبات. هەوڵدەدات لە مێژووی کۆن و نوێدا باس لە دەرکەوتە جیاجیاکانی ئەم ئایینە بکات. لە ڕووی مێژووییەوە کارەکەی ئیزدی دەستپێکێکی باشە بۆ دیاریکردنی ئه و شێوە ئایینیانەی کە لە ئایینی حەقیقەتەوە پەیدابوون[9].

ئەم ئایینە بوونی لەناو خۆیدایەتی و لەسەردەمە جیاجیاکاندا لەشێوەی چەند ئایینێکی جیاوازدا دەرکەوتووە، لێکۆڵینەوە له و شێوە ئایینیانەی کە بەهۆی شێوەگیربوونی ئایینی حەقیقەتەوە لە مێژوودا هاتوونەتە ئاراوە، وردەکاریەکی زۆری دەوێت. هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئه و ئایینانە وەک دەقی نووسراو نەماونەتەوە. ئایینی حەقیقەت بوونی لەناو کتێبە پیرۆزەکاندا نییە، بوونی لەناو ڕۆحی ئه و میللەتەدایە کە لەڕێگەی پیاوە ڕۆحانییەکانییەوە لەسەردەمە جیاجیاکاندا شێوەی جۆراوجۆر بە خۆی دەدات. باشترین زەمینە بۆ تێگیشتن لە ئایینی حەقیقەت و شێوەگیربوونی ئه و ئایینەیە لەناو ئه و شیوە ئایینییە جیاوازانەدا کە لە دوای ئیسلامەوە لەناو کورددا سەرهەڵدەدەن و دیارترینیان ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدیین.

ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدی دوو شێوەی جیاوازی مێژوویی هەمان ئه و ئایینەن کە ئێمە بە ئایینی حەقیقەت ناوی دەبەین. ئەم دوو ئایینە لەبەر ئەوەی ئاسەواری نوسراو و واقعی خۆیان تا ئێستا پاراستووه، زەمینەیەکی باشن بۆ تێگەیشتنی ئێمە لە ئایینی حەقیقەت و هەموو دەرکەوتەکانی له و شێوە ئایینیانەدا کە لە مێژوودا دەرکەوتوون.

ئایینی حەقیقەت ئایینی هەموو ئه و شێوە ئایینیانەی وەک ئێزیدی و یارسانە کە لە مێژووی ئه و میللەتانەدا سەریان هەڵداوە کە هەڵگری ئه و ڕۆحەن کە ئه و بنەمایانە لەناویدا بوونی هەیە.

ئایینی حەقیقەت هەڵگری ئه و بنەمایانەیە کە هەردوو ئایینی ئێزیدی و یاراسان بوونیان لێیانەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەم بنەمایانە مرۆڤ دەبێت لەناو خۆیدا پەی بە بوونیان بەرێت جا دەتوانێت لەناو ئه و دوو ئایینە جیاوازەدا بیاندۆزێتەوە. واتە بنەماکانی ئەم ئایینە بنەمای پێش ئەزموونین و لەناو ڕۆحدا دەبێت دەرکیان پێ بکرێت، جا دەتوانرێت لەناو دەرکەوتە مێژووییە جیاوازەکانی شێوە ئایینە جیاوازەکاندا ببینرێنەوە. ئایینی حەقیقەت ئایینی هەموو ئه و شێوە ئایینیانەی وەک ئێزیدی و یارسانە کە لە مێژووی ئه و میللەتانەدا سەریان هەڵداوە کە هەڵگری ئه و ڕۆحەن کە ئه و بنەمایانە لەناویدا بوونی هەیە.

لەدوای ئیسلامەوە کورد وەک میللەتێک ئه و ڕۆحە تێیدا چالاک دەبێت و بنەماکانی ئایینی حەقیقەت لە دوو شێوەی ئایینی زیاتردا شێوەگیر دەکات. ئەم ڕۆحە تەنها بنەماکانی خۆی لەناو ئه و شێوە ئایینیە جیاوازانەدا شێوەگیر نەکردوون، بەڵکو لە شیوه زمانییەکانی زمانی کوردی و شێوە هونەرییەکان و شێوە ئەدەبیەکانی ئەدەبیاتی کوردیشدا شێوەگیری کردوون.

ڕێبازی ڕۆژهەڵاتناسان لە دیاریکردنی یەکبوون و جیاوازی نێوان ئایینە کوردییەکان و تەنانەت دیالێکتە کوردییەکاندا کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لەسەر ئەوەی کە کێشە بۆ یەکبوونێکی بنەماییانەی ئایینە کوردییەکانی وەک یارسان و ئێزیدی و عەلەوی و دەرکەوته ناکوردییەکانی وەک ئایینی بەهائی و دروزی دروست بکات. ئەمەش هۆکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە میتودی ڕۆژهەڵاتناسەکان میتۆدێک بووە لە ڕووی زمانەوە پەیڕەوی لە ئیتمۆلۆجیا و ڕیشەناسی وشەکان کردووە و لەڕووی دەرکەوتە مێژووییەکانیشەوە پەنای بردووەتە بەر ئه و توخمانەی کە له و ئایینانەدا بەکارهێنراون و دواتریش لە ڕێگەی بەراواردکردنی وشەکان و توخمەکانی ناو ئه و ئایینانە و دیاریکردنی لێکچوون و جیاوازییەکانیان بڕیاری خۆی داوە.

بۆ نموونە ئاگر یان ژمارە حەوت یان کردنی گیانلەبەرێک بە قوربانی وەرگرتووه و هاتووە لەنێوان ئایینەکاندا بوون و نەبوونی ئەمانەی کردووەتە پێوەر بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە دوو ئایین یەک سەرچاوەیان هەیە یان جیاوازن. لەمەوە بڕیاری لەسەر بوون و نەبوونی پەیوەندی لەنێوان ئه و ئایینانەدا داوە.

بێگومان ڕۆژهەڵاتناسان له لێکۆڵینەوەی دیالێکتە کوردییەکاندا بەهەمان شێوە پەیڕەوییان لەم میتۆدە کردووە و بەپێی ئەم میتۆدەش یان زمانی کوردیان لە ڕوانگەی دیالێکتێک لە دیالێکتەکانەوە بە زمانی فارسی داناوە یان دیالێکتێک لە دیالێکتە کوردییەکانیان بە دیالێکتێکی زمانی کوردی دانەناوە و وەک زمانێکی سەربەخۆ حوکمیان لەسەرداوە. دیالێکتێکی وەک دیالێکتی هەورامی لەبەرئەوەی لە ڕووی وشە فەرهەنگییەکانەوە جیاوازی لەگەڵ دیالێکتی سۆرانیدا یان کرمانجیدا زۆرە، بە زمانێکی سەربەخۆیان زانیووە، لەکاتێکدا هەریەک لە دیالێکتە کوردییەکان چەند کوردین، دیالێکتی هەورامیش ئەوەندە کوردییە.

یان بە هۆی پەیڕەوکردنیان لە هەمان میتۆد ئایینی ئێزیدیان بە جۆرە لادانێک لە مەزهەبی سووننە زانیووه و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی عەقڵی و لۆجیکی وەک تایفەیەکی ئیسلامی پێناسەیان کردوون. بەهەمان شێوەش یارسانەکان یان عەلەویەکانیان بە شیعەی توندڕه و داناوەوە و لە چوارچێوەی ئیسلامی مەزهەبیدا پێناسەیان کردوونەتەوە، ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەی کە عەلی توخمێکە لە توخمەکانی ناو سیستەمی ڕۆحانی ئەوان. نەک هەر ئەمە لەڕێگەی هەمان میتۆدەوە ئەم ئایینانە گەڕێنراونەتەوە بۆ کۆمەڵە ئایینێکی کۆن کە جگە لە کۆمەڵە حکایەتێکی مێژوویی دەقێکی ئایینیاییان لە دوای خۆیان جێ نەهێشتووە.

بۆ ئەوەی له و کێشانە دەرباز ببین کە ئەم میتۆدە ڕۆژهەڵاتناسییە بۆ یەکبوونی ئایینە کوردییەکان دروستی کردووە و لێکۆڵەرانی خۆشمانی خستووەتە ناو سەرئێشەیەکی بێماناوە، دەبێت لە لێکۆڵینەوە و تێگەیشتن لە ئایینە کوردییەکان خۆمان له و میتۆدە ڕواڵەتخوازە دەرباز بکەین و میتۆدێکی تر بۆ لێکۆڵینەوە لە ئایینە کوردییەکان پەیڕه و بکەین کە یارمەتیمان بدا ئه و تەموومژە لەسەر ئایینەکان بڕەوێنینەوە کە ئه و لێکۆڵەرانە لەسەر بوون پەرەسەندنی ئەم دوو ئایینە بەهۆی بەکارهێنانی ئەم میتۆدەوە دروستیان کردووە.

لە دوای بڵاوبوونەوەی کتێبەکەی زمانناسی سویسری فێردینان دی سۆسۆر بە ناوی (زمانناسی گشتی)ییەوە میتۆدێکی نوێ لە زانستە مرۆییەکاندا سەر هەڵدەدات بە ناوی میتۆدی (دروستەخوازی) ئەم میتۆدە لە بواری زانستدا بەگشتی و زانستە مرۆییەکان بە تایبەتی گۆڕانێکی جۆری لە بواری لێکۆڵینەوەدا دروست دەکات. ئەم گۆڕانە جۆرییە لە بواری لێکۆڵینەوەی زانستیدا گۆڕان لە بواری لێکۆڵینەوە لە ئایینیشدا دروستدەکات و لێڤی شتراوس کە بە یەکێک له و زانایانە دادەنرێت کە لە بواری ئەنترۆپۆلۆجیادا پەرەی بەم میتۆدە داوە، یەکێک له و بوارانەی کە بەپێی ئەم میتۆدە لێی دەکۆڵیتەوە بواری ئاییننە. ئه و ئایینانەش کە ئه و لێیان دەکۆڵێتەوە، ئایینی ئه و کۆمەڵگا خێڵەکییە داخراوانەن کە ئایینەکانیان لەگەڵ ئەوەدا وەک ژیانە سروشتییەکەیان سادەن، لە گەشەکردنیش وەستاون و لە دۆخێکی جێگیردا ماونەتەوە.

ئەم میتۆدە ئەگەر لە میتۆدە فیلۆلۆجییە بەراوردکارییەکەی ڕۆژهەڵاتناسی زیاتر توانیبێتی لەبارەی ئایینەکانەوە ڕاستییەکان ڕۆشن بکاتەوه، ئەوە تەنها بۆ ئه و ئایینانە کارا و چالاک بووە کە گۆڕاون بۆ سیستەمێکی ئایدیۆلۆجی و مەزهەبی جێگیر و ناپەرەسەندوو. بەڵام ئەم میتۆدە بۆ ئه و ئایینانە دەست نادات کە لە بوون و پەرەسەندنی خۆیاندا بەردەوامن و لە قاڵبی مەزهەبدا تووشی وەستان و به بەردبوون نەهاتوون.

بۆ نموونە پەیڕەوی کردن لەم میتۆدە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئیسلامی شیعی و ئیسلامی سووننی سوودێکی زۆری دەبێت، چوونکە ئەم دوو ئیسلامە مەزهەبییە لەسەر کۆمەڵە دۆگمایەک دامەزراون کە شیاوی پەرەسەندن و گۆڕان نین و تەنها شیاوی هەڵوەشاندنەوەن. بەڵام ئەم میتۆدە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئیسلامی سەردەمی موحەمەد دەست نادات، ئەمەش هۆکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەم ئیسلامە لەسەرەتای پەیدابوونیدا ئایینێکی زیندووه و لە پرۆسەی پەرەسەندندایە، چوونکە سەرچاوە لە ڕۆحەوە دەگرێت، ئەم ئایینە لە پرۆسەی پەرەسەندنی خۆیدا لە ماوی بیستوسێ ساڵدا کامڵ دەبێت. دوای کامڵبوونی بە دوو سەدە لەلایەن کۆمەڵە زانایەکی ئایینییەوە کە بە ئیمام ناسراون بە پرۆسەی بە مەزهەبکردندا دەبرێت و دەکرێت بە ئیسلامێکی سیستەماتیک و نەگۆڕ. میتۆدی دروستەخوازیش تەنها دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئه و ئایینەدا بکات کە لە قوناغی پەرەسەندنە مێژووییەکەی بووەتەوه، بووە بە سیستەمێکی نەگۆڕ و کۆمەڵە فرمانێک کە نەوه به نەوە دەگوازرێنەوە، بەبێ ئەوەی هیچ پەرەسەندنێکی مێژووی لەم گواستنەوەیە بکەوێتەوە.

میتۆدی دروستەخوازی کاری بەسەر پەرەسەندنەوە نییە و تەنها لە ئاستی سانکرۆنیکیدا لە بوارەکەیدا کاردەکات، بۆ ئەمەش دەبێت بواری کارکردنەکەی بوارێک نەبێت لە حاڵەتی پەرەسەندندا بێت، بەڵکوو بوارێک بێت کە لە پەرەسەندن کەوتبێت و سیستەم و داتاکانی لە حاڵەتی جێگیری و نەگۆڕاندا بن. واتە لە شتێک ناکۆڵێتەوە کە لەناو پرۆسەی بوون و پەرەسەندندایە و هێشتا بەتەواوەتی نەهاتووەتە بوون و کامڵ نەبووە. بەڵکوو لە شتێک دەکۆڵێتەوە کە لە پرۆسەی بوون و پەرەسەندنەکەی بووەتەوه و لەناو واقیعدا بوونی بە تەواوەتی دەرکەوتووە و بە هەموو بوونە کامڵەکەی خۆیەوە لە نەوەیەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەوەیەکی تر، بە بێ ئەوەی نە لە ڕووی داتاوە و نە لە ڕووی سیستەمەوە هیچ گۆڕانێک بە خۆیەوە ببینێت.


ئێزیدییەکان لە مەراسیمی جەژنی جەما لە لالش
بۆ نموونە زمان یان ئایین ئه و کاتە دەبن بە بواری لێکۆڵینەوە بۆ ئەم میتۆدە کە لە پرۆسەی بوون و پەرەسەندن بووبێتنەوە و زمانەکە بە پرۆسەی بەستاندارد کردندا برابێت و لە ڕووی سیستەم و داتاوە بووبێت بە زمانێکی نەگۆڕ و وەستاو، ئایینیش لە پرۆسەی بوون و پەرەسەندنەکەی بووبێتەوە و بە پرۆسەی بە مەزهەبکردندا برابێت و لە ڕووی سیستەم و داتاوە بووبێت بە ئایینێکی نەگۆڕ و وەستاو.

بەم پێیە بێت ئەم میتۆدە نه دەتوانێت له و ئایینە بکۆڵیتەوە کە بە پرۆسەی بەمەزهەبکردندا نەڕۆشتووە نە دەشتوانێت له و زمانە بکۆڵیتەوە کە بە پرۆسەی بە ستانداردکردندا نەڕۆشتووە. ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت ئەم میتۆدە نەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ئایینی حەقیقەت و شێوە ئایینەکانی وەک ئێزیدی و یارسان دەست نادات، بەڵکوو بۆ زمانی کوردی و دیالێکتەکانیشی دەست نادات. ئەمەش لەبەر یەک هۆی بچووک ئەویش ئەوەیە ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدی وەک مەزهەبی شیعه و مەزهەبی سووننە بەرهەمی پرۆسەی بە مەزهەبکردنی ئایینی وەدیهاتووی وەک ئیسلامی سەردەمی مەحەمەد نین، بەڵکو بەرهەمی پرۆسەی بوون و پەرەسەندنی ئایینی حەقیقەتن، کە ئایینێکە بوونی لەناو ڕۆحدایه و لە قوناغەکانی بوون و پەرەسەندنی خۆیدا لەناو ئەم دوو شێوە ئایینەدا دەرکەوتی کردووە.

ئایینی حەقیقەت وەک ئایینی ئیسلام بوونێکی واقیعی و هەستپێکراوی نییە کە لە پرۆسەی پەرەسەندن و کامڵبوونی خۆیدا هاتبێتە ئاراوە و شیاوبووبێت بۆ ئەوەی کە لە ڕێگەی ئێزیدی و یارسانەوە بە پرۆسەی بە مەزهەبکردندا ببرێت، ئایینی حەقیقەت هەر لەناو ڕۆحدا ماوەتەوە و هێشتا بە تەواوەتی وەدی نەهاتووە و لە وەدیهاتندایە لەناو ئه و دەرکەوتە مێژوویانەی خۆیدا کە له سەردەمە مێژوویەکاندا لە کۆمەڵە شێوەیەکی ئایینی وەک ئێزیدی و یارسان و عەلەوی هتد دەرکەوتیان کردووە.

نە ئایینی ئێزیدی و نە ئایینی یارسان دوا شێوە و دەرکەوتەی ئایینی حەقیقەت نین و ئەم ئایینە دەکرێ لە داهاتوودا لە شێوە ئایینی تردا خۆی ئاشکرا بکاتەوە. ئەمە جیاوازی نێوان ئایینی ئیسلام و مەزهەبەکانیەتی لەگەڵ ئایینی حەقیقەت و شێوە ئایینیەکانی خۆیدا.

نە ئایینی ئێزیدی و نە ئایینی یارسان دوا شێوە و دەرکەوتەی ئایینی حەقیقەت نین و ئەم ئایینە دەکرێ لە داهاتوودا لە شێوە ئایینی تردا خۆی ئاشکرا بکاتەوە. ئەمە جیاوازی نێوان ئایینی ئیسلام و مەزهەبەکانیەتی لەگەڵ ئایینی حەقیقەت و شێوە ئایینیەکانی خۆیدا.

میتۆدی دروستەخوازی نەک هەر بۆ ئایینی حەقیقەت و ئەم دوو دەرکەوتە ئایینییەی خۆی دەست نادات، تەنانەت بۆ ئیسلامە پەرەسەندووەکەی سەردەمی موحەمەدیش دەستنادات و ئەوەی کە دەبێتە بوار بۆ کارکردنی ئەم میتۆده، تەنها مەزهەبەکانی ئیسلامن، واتە مەزهەبی شیعە و مەزهەبی سووننە.

لەگەڵ ئەوەشدا میتۆدی دروستەخوازی بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندی ئایینی ئێزیدی و یارسان لەلایەک و پەیوەندی ئەم دوو ئایینە بە ئایینی حەقیقەتەوە کە سەرچاوەی بوونی هەردووکیانە دەستنادات و ئەوەی کە پێویستە بۆمان ئاشکرا ناکات، بەڵام دەتوانین سوود لە بیرۆکە بنەماییەکەی ئەم میتودە وەرگرین کە ئەویش بیرۆکەی سیستەم و داتاکانیەتی.

بیرۆکەی سیستەم بۆ یەکەمجار دی سۆسۆر کە بە باوکی ئەم میتۆدە دەزانرێت لە کۆوانەکانیدا لە بارەی زمانناسی گشتییەوە بۆ تێگەیشتن له کارکردنی زمان بەکاری دەهێنێت. لەدوای سۆسۆرەوە چەمکی زمان لە زانستی زماندا مانایەکی نوێ پەیدا دەکات، ئیتر زمان به و کۆمەڵە ڕستە و دەستەواژەیە دانانرێت کە هەریەک لە ئێمە لە کاتی ئاخاوتندا پێی دەئاخڤین، بەڵکوو به و سیستەمە پێناسە دەکرێت کە مرڤ بە شێوەیەکی نائاگایانە لە کاتی ئاخاوتنی ئەوانی تردا لەگەڵ یەکدا وەریدەگرێت و دوای وەرگرتنی دەتوانێت وەک هەر ئاخێوەرێکی ئه و زمانە یاری بە داتاکانی بکات و وتنە کانی خۆی لەکاتی ئاخاوتن لەگەڵ بەرامبەرەکانیدا دروست بکات.

زمان وەک سیستەمی ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی ئه و وشە تاکانەی کە ئێمە لە ئاخاوتندا پێویستمان پێیانە، جیاوازە لە زمان وەک ئه و وتانەی کە بە سیستەمەکە بەرهەمیان دەهێنین. سۆسۆر بە سیستەمی بەرهەمهێنانی وتە کان دەڵێت زمان و بە وتە کانیش کە بەرهەمی کارکردنی ئه و سیستەمەن، دەڵێت وتەن.

ئەمەی ئه و لەبارەی زمانەوە دەیڵێت لە بارەی سیستەمەکانی تر و ئه و بەرهەمەی کە له و سیستەمانە دەکەوێتەوە دروستە. بۆ نموونە عورف و عادەتی کۆمەڵگا ئەویش وەک زمان تاکی ناو ئه و کۆمەڵگایە لەڕێگەی ئەنجامدانی ئه و عورف و عادەتە زۆرانەی کە ڕۆژانە لەلایەنی خەڵکی ئه و کۆمەڵگایەوە پەیڕه و دەکرێن، سیستەمی پەیڕەوکردنەکەیان بە شێوەیەکی نائاگایانە وەردەگرێت و دواتر ئه و سیستەمە لە کات و شوێنی جیاوازدا ئه و هەڵسووکەوتە له و کەسەدا وەدی دەهێنێت کە عورف و عادەتی ئه و کۆمەڵگایە دەیەوێت. هەمان ئەم بۆچوونە بۆ ڕێوڕەسمە ئایینییەکانیش دروستە.

کەواتە ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدیش کە خاوەنی ڕێوڕەسم و هەڵسوکەوتی ئایینی خۆیانن هەر تاکێکی ناو ئه و دوو کۆمەڵگا ئایینییە هەر لەمنداڵییەوە سیستەمی بەجێهێنانی ئه و ڕێوڕەسم و هەڵسوکەوتە ئایینیە لە کۆمەڵگاکە وەردەگرێت و فۆرمەکانی ئه و هەڵسوکەوتە کە لە هەڵوێستێکی ئایینیدا پێویستە ئەنجامبدرێت، دەخاتە ناو پەیوەندییەوە و هەڵسوکەوتە خودزراوەکە لە کەسەکەدا شێوەگیر دەکات.

ئایا گەر ئەمە وابێت ئایینی ئێزیدی و یارسان هەروەک مەزهەبی شیعە و سووننە نین؟ ئەوانیش وەک ئەوان کۆمەڵە عادەت و تەقالیدێکی ئایینی نیین کە نەوەیەک دەیگوازێتەوە بۆ نەوەیەکی تر؟ بێگومان گەر ڕواڵەتیانه و لە ڕووی چۆنییەتی کارکردنی ئه و سیستەمانەوە لێیان بڕوانین کە دوو مەزهەبەکە و دوو ئایینە کوردییەکە پەیڕەیان دەکەن، ئەم بۆچوونە تەواو دروستە و ئه و دوو ئایینەش وەک ئه و دوو مەزهەبە کۆمەڵە ڕێوڕەسمێکی دۆگمان و نەوە بە نەوە بەبێ هیچ گۆڕانێکی جۆری دەگوازرێنەوە. بەڵام گەر لە ڕووی چییەتی و بوونیانەوە بەراوردیان بکەین ئەم بۆچوونە دروست دەرناچێت و ئه و دوو ئایینە کوردییە بە شێوەیەکی تەواو جیاواز لە دوو مەزهەبەکە هاتوونەتە ئاراوە.

ئایینە کوردییەکە لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕووی دروستەییەوە تەواو جیاوازن لە دوو مەزهەبەکەوە چ لە دروستەی جیهانبینی و ئایدیۆلۆژیانەوە چ لە دروستەی ڕێوڕەسمە ئاکارییەکانیانەوە، بەڵام ئه و جیاوازییەی کە له و ڕووەوە گرنگە کە ئێمە لەم لێکۆڵینەوەیەدا بایەخی پێدەدەین جیاوازییە لە ڕووی بوون و چییەتییەوە نەک جیاوازی لە ڕووی کارکردن و چۆنیەتییەوە.

بۆ ئەوەی بەراوردەکەمان بە دروستی لەنێون ئەم ئایینە کوردیانە و ئایینە غەیرەکوردییەکاندا بکەین دەبێت ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدی لە ڕووی بوون و پەرەسەندنەوە بەراورد بکەین بە ئایینی موسایی و ئایینی موحەمەدی یان عیسایی. چوونکە ئەم ئایینانەش وەک ئایینی ئێزیدی و یارسان لەپرۆسەی بوون و پەرەسەندنی ئایینێک کەوتوونەتەوە کە قورئان بە ئایینی ئیسلام ناوی دەبات.

ئەوەی ئه و دوو مەزهەبە ئیسلامییەی لێکەوتووەتەوە پرۆسەی بە مەزهەبکردنی ئایینی ئیسلامە. واتە ئه و دوو مەزهەبە بەرهەمی پرۆسەی بە مەزهەبکردنی ئایینن، بەڵام ئێزیدی و یارسان لە پرۆسەیەکی تر کەوتوونەتەوە کە پرۆسەی بوون و پەرەسەندنی ئایینی حەقیقەتە و ئەوان بەرهەمی پرۆسەی بوون پەرەسەندنی ئه و ئایینەن.

بۆ ئەوەی بەراوردەکەمان بە دروستی لەنێون ئەم ئایینە کوردیانە و ئایینە غەیرەکوردییەکاندا بکەین دەبێت ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدی لە ڕووی بوون و پەرەسەندنەوە بەراورد بکەین بە ئایینی موسایی و ئایینی موحەمەدی یان عیسایی. چوونکە ئەم ئایینانەش وەک ئایینی ئێزیدی و یارسان لەپرۆسەی بوون و پەرەسەندنی ئایینێک کەوتوونەتەوە کە قورئان بە ئایینی ئیسلام ناوی دەبات.

ئه و ئیسلامەی کە لە قورئاندا ناوی براوەوە و بە پێ دەقی قورئان ئیبراهیمیش سەر به و ئایینەیە ئه و ئیسلامە نییە کە بە پرۆسەی بە مەزهەبکردنی ئایینی موحەمەدی هاتوونەتە ئاراوە. بۆ ئەوەی کێشەی تێکەڵبوونی ناوەکان دروست نەبێت، ئێمە بە مانا قورئانییەکەی وشەی ئیسلام بۆ ئه و ئایینە بەکار دەهێنین کە سەرچاوەی هەموو ئه و ئایینانەیە کە لە دوای ئیبراهیمەوە لەناو میللەتە سامییەکاندا سەریانهەڵداوە، بێگومان ئایینی موحەمەدی و موسایی و عیسایی هەرسێکیان سەرچاوەیان له و ئایینەوە گرتووە و سێ دەرکەوتەی جیاوازی هەمان ئایینن. بەڵام ئایینی موحەمەدی لە بری ئایینی ئیسلام بەکاردەهێنین بۆ ئاماژەدان به و ئایینەی کە بە هۆی پرۆسەی بەمەزهەبکردنیەوە مەزهەبی شیعە و مەزهەبی سووننەی لێدروستکراوە.

ئێمە دەتوانین بە بەڵگەی زۆر سادە ئەوە ساغ بکەینەوە کە ئێزیدی و یارسان وەک ئایینی موسایی و عیسایی و موحەمەدی بەرهەمی پرۆسەی بوون و پەرەسەندنی ئایینێکی ڕۆحیی نادیارن بە ناوی ئایینی حەقیقەت، وەک چۆن ئه و سێ ئایینەش بەرهەمی پرۆسەی بوون و پەرەسەندنی ئایینێکی ڕۆحیی نادیارن بە ناوی ئایینی ئیسلام.

گەر لە دوو مەزهەبەکە بڕوانینن دەبینین ئه و جیاوازیانەی کە لەنێوانیاندا هەن جیاوازی ئایینی نین و جیاوازی سیاسین، سوننە لە دەسەڵاتی سیاسیدا بڕوای بە خەلافەت هەیە و شیعە بڕوای بە ئیمامەت هەیە. جگە له و جیاوازیانەی کە لە سیاسەتەوە هاتووونەتە ناو ئه و دوو مەزهەبە، جیاوازی نە لە سیستەمی هەڵسووکەوتی ئایینی ئەواندا هەیە و نە لە سیستەمی جیهانبینی ئەواندا هەیە. هەردوو مەزهەبەکە لەڕووی عەقیدەوە هەمان عەقیدەیان هەیه و لە ڕووی ئەرکانەکانی ئایینیشەوە هەمان ئه و ئەرکانانە جێبەجێ دەکەن کە هەڵسوکەوتی ئایینی ئەوان دیاری دەکات.

ئەگەر ئەمە بۆ ئه و دوو مەزهەبە ڕاست بێت، ئەمە بۆ ئایینی موحەمەدی و ئایینی موسایی ڕاست نییه، لەکاتێکدا ئه و دوو ئایینەش سەرچاوەیان لە هەمان ئایینی ڕۆحییەوە گرتووە کە ئایینی ئیسلامە. ئایینی موحەمەدی و ئایینی موسایی چ لە ڕووی جیهانبینییەوە چ لە ڕووی هەڵسوکەوت و ڕێوڕەسمی ئایینییەوە و چ لە ڕووی قیبلەشەوە لەیەکتری جیاوازن و هەر وەک ئەوە دەبینرێن کە لەیەک سەرچاوەوە نەهاتبن. بێگومان گەر لەڕووی جیهانبینی و هەڵسوکەوتەوە لە ئێزیدی و یارسان بڕوانین جیاوازییەکەیان وەک جیاوازی نێوان ئایینی موسایی و ئایینی موحەمەدی وایە. هەریەک لەم دوو ئایینە جیهانبینی بۆ خوڵقانی گەردوون جیاوازە و قیبلەی هەریەکەشیان جیاوازە و هەڵسوکەوتە ئایینییەکان و تەقس و مەراسیمەکانیشیان لەیەکتر جیاوازن. بەڵام ئەمانە هەمووی لەنێوان شیعە و سووننەدا یەکن و جیاواز نین.

ئەمە سەلماندنێکی ڕواڵەتیانەی بۆچوونەکەمانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەلماندنێکی ڕواڵەتیانەیە کەچی هێزی خۆی هەیە و تا ئاستێکی زۆر قەناعەتپێهێنەرە. بۆیە هەر لەم بەڵگه و سەلماندنەوە دەتوانین بەرەوە سەلماندنێکی جەوهەری ئه و بۆچوونە بڕۆین کە پێشنیارمان کردووە. واتە ئه و بۆچوونەی کە پێی وایە: ئایینی ئێزیدی و ئایینی یارسان لە پرۆسەی بوون و پەرەسەندنی ئایینێکی ڕۆحی وەدیهاتوون کە ئایینی حەقیقەتە. بەمانایەکی تر ئێزیدی و یارسان دوو دەرکەوتەی جیاوازی هەمان ئایینن کە ئایینی حەقیقەتە و دوو مەزهەبی ئایینێکی بەرجەستەبوو و کامڵبووی بە مەزهەبکراوی ئیسلامی مەحەمەدی نیین.

بۆ ساغکردنەوەی بۆچوونەکەمان دەبێت دوو ڕێگای جیاواز بەکاربهێنین و بە ڕێگایەکیان ئەوە بسەلمێنین کە ئایینی ئێزیدی و یارسان وەک مەزهەبی شیعە و سووننە یان وەک مەزهەبی کاسۆلیک و ئەرتۆدۆکس بەرهەمی پرۆسەی ئایینێکی وەدیهاتووی وەک ئایینی موحەمەدی و عیسایی نین. بە ڕێگاکەی تریشیان دەبێت ئەوە ساغبکەینەوە کە ئێزیدی و یارسان وەک ئایینی عیسایی و موسایی دوو دەرکەوتەی هەمان ئایینی ڕۆحین و لە پرۆسەی بوون پەرەسەندنی ئه و ئایینەدا هاتوونەتە ئاراوە.

تێبینی: (لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمییە و لە کۆنفرانسێک لە ساڵی 2012 لەلایەن خودی لێکۆڵەرەوە خوێنراوەتەوە)

سەرچاوە و پەراوێز:

[1] بڕوانە: هیجل: العقل فی التأریخ، ت: د.امام عبدالفتاح امام، الطبعة الثالثة، دار التنویر، بیروت، 2007، ص 80.

[2] ه.س: ل 84.

[3] ه.س: ل 86.

[4] ه.س: ه.ل.

[5] محيي الدين بن عربي: فصوص الحکم، تحقيق: ابوالعلا عفيفي، الجزء الثاني، دار الکتاب العربية، بيروت، 1946، ص: 6-7.

[6] محيي الدين بن عربي: فصوص الحکم، شرح: ابوالعلا عقيقي، الجزءالأول، دار الکتاب العربية، بيروت، 1946، ص: 48-49.

[7] ه.س: ل 49-50.

[8] هیجل: العقل في التأریخ:81.

[9] لەبارەی ئاینی حەوت فریشتەکەوه بڕوانە فەسڵی پێنجەمی کتێبی چەردەباسێک لە بارەی کوردانەوە: مهرداد ئێزدی، وەرگێرانی: ئەمین شوانی، چاپەی یەکەم، دەزگای سەردەم، سلێمانی 2007.

ئەکادیمی، ئێزیدی، توێژینەوە، یارسان

وەکوو کەسێک کە لە سەر ئایینی کوردی کار دەکات و هەموو دەقی نووسەرانی کۆن و تازەی ئوروپی و موسڵمانی خوێندوە دەتوانم بڵێم تا ئێستا ڕوانگەی وا بنەمایی و دروست لە بارەی ئایینی کوردی و میتودی لیکۆڵینەوە لە ئایینی کوردی باس نەکراوە. هەر بژین
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,137 mal angesehen
HashTag
Quellen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | https://jineftin.krd/
Verlinkte Artikel: 19
Gruppe: Artikel
Publication date: 06-10-2020 (4 Jahr)
Art der Veröffentlichung: Born-digital
Dokumenttyp: Ursprache
Inhaltskategorie: Religion und Atheismus
Inhaltskategorie: Philosophie
Technische Metadaten
Artikel Qualität: 97%
97%
Hinzugefügt von ( هەژار کامەلا ) am 04-10-2022
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( ئاراس ئیلنجاغی ) auf 05-10-2022
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( هەژار کامەلا ) am 04-10-2022 aktualisiert
URL
Dieser Artikel ist gemäss Kurdipedia noch nicht finalisiert
Dieser Artikel wurde bereits 1,137 mal angesehen
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Biografie
Mely Kiyak
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Cahit Sıtkı Tarancı
Artikel
Die Ezid:innen und das Ezidentum
Artikel
Monika Morres: Mutig und beharrlich weitermachen
Biografie
Saya Ahmad
Biografie
Ismail Küpeli
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
Biografie
Kenan Engin
Artikel
Spontane Feiern zur „Revolution von Wan“ in Kurdistan und der Türkei
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Artikel
KNK-Vorsitzende rufen zur Einheit auf
Artikel
„Die irakische Regierung muss Haltung gegenüber den Angriffen beziehen“
Biografie
Leyla Îmret
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
Biografie
Fevzi Özmen

Actual
Bibliothek
Die WELT hat mich VERGESSEN
28-11-2018
نالیا ئیبراهیم
Die WELT hat mich VERGESSEN
Biografie
Said Nursi
19-01-2022
هەژار کامەلا
Said Nursi
Artikel
Gökay Akbulut zu Solidaritätsbesuch in Amed
30-07-2022
سارا ک
Gökay Akbulut zu Solidaritätsbesuch in Amed
Bibliothek
Konflikte mit der kurdischen Sprache in der Türkei
11-06-2023
هەژار کامەلا
Konflikte mit der kurdischen Sprache in der Türkei
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Neue Artikel
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Tausend Tränen, tausend Hoffnungen
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Revolution in Rojava
28-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die türkische Filmindustrie
26-03-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Müslüm Aslan
17-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
saiten Her biji Azadi!
17-03-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  517,344
Bilder  105,687
PDF-Buch 19,152
verwandte Ordner 96,425
Video 1,307
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Biografie
Mely Kiyak
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Cahit Sıtkı Tarancı
Artikel
Die Ezid:innen und das Ezidentum
Artikel
Monika Morres: Mutig und beharrlich weitermachen
Biografie
Saya Ahmad
Biografie
Ismail Küpeli
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
Biografie
Kenan Engin
Artikel
Spontane Feiern zur „Revolution von Wan“ in Kurdistan und der Türkei
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Artikel
KNK-Vorsitzende rufen zur Einheit auf
Artikel
„Die irakische Regierung muss Haltung gegenüber den Angriffen beziehen“
Biografie
Leyla Îmret
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
Biografie
Fevzi Özmen

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 0.546 Sekunde(n)!