پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتوک PDF 19,152
فایلێن پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئاوڕدانەوەیەک لە ئەدەبیاتی (بەختیار عەلی) و چەند سەرنجێک لەمەڕ ڕۆمانی بەندەر فەیلی
خانمێن کوردیپێدیا، ئێش و ئازار و سەرکەتنێن ژنێن کورد ل داتابەیسا نەتەویی، سەردەمیانە ئەرشیڤ دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاوڕدانەوەیەک لە ئەدەبیاتی (بەختیار عەلی) و چەند سەرنجێک لەمەڕ ڕۆمانی بەندە...

ئاوڕدانەوەیەک لە ئەدەبیاتی (بەختیار عەلی) و چەند سەرنجێک لەمەڕ ڕۆمانی بەندە...
ئاوڕدانەوەیەک لە ئەدەبیاتی (#بەختیار عەلی#) و چەند سەرنجێک لەمەڕ ڕۆمانی #بەندەر فەیلی#
ئیسماعیل سابیر

$دەروازەیەک$
سەبارەت بە سروشتیی ئەدەبیات دەبێت بزانین ئێمە لەبەردەم لێکچواندنی فۆڕمە جیاوازەکانی دەربڕین و چێژی لەبن نەهاتووی میتافۆڕ و خەیاڵ داین. بە دیوێکی تریشدا وەک ئۆرهان پاموک لە کتێبی ڕەش دەنووسێت: (نووسین تاکە دڵنەوایییە لە بەرانبەر هێزی سەرسووڕهێنەری ژیاندا) بۆیە کاتێک بە یارمەتیی هەندێک تیۆر و میتۆد بمانەوێت بە تەواویی لەم هێزە سەرسووڕهێنەرە نزیک ببینەوە، لەوسەرەوە مەتەڵئاسا ئەم هەوڵەمان هەندێک درز و کەلێن دروست دەکات، چونکە دەبێت ئەوە بزانین ئێمە کاتێک کارێکی ئەدەبیی وەک ژانری گێڕانەوە دەگرین بە دەستەوە و دەمانەوێت بیخوێنینەوە، باشتر وایە کەمێک پشووفراوان بین و ئەوەمان لەبەرچاو بێت چ تایبەتمەندییەکی گەورەی خەیاڵ لەبەردەمماندا ئامادەیی هەیە. هەر بۆیەش بە پێی ئەو تایبەتمەندییە؛ وا گونجاوە مامەڵە لەگەڵ هەڵکشان و شفرەکانی دەق بکەین، نەک وەک ئەوەی خۆمان لە ڕێی هەندێک تیۆر و تێگەیشتنی ئامادەوە چیمان دەوێت بە زۆر لەسەر دەقێک باری بکەین. لە خاڵێکدا ئەگەر پایەکانی گێڕانەوە پۆلێنبەندی بکرێت بۆ چەند بنەما و ڕەگەزێک، ئەوانیش خۆیان دەبیننەوە لە (پڵۆت، ناوەڕۆک، کارەکتەر، گۆشەنیگای گێڕانەوە، گرێچن، شوێن و کات، دیالۆگ، فەزا و ئەتمۆسفێر، زمان، شێواز، تەکنیک) ئەم کەرەستە تیۆرییانە لە بەردەستن بۆ هەموو ڕۆماننووس و چیرۆکنووسێک وەک کۆمەڵێک خام تاوەکوو لە خزمەت دەقەکەیدا وەگەڕی بخات. بەڵام بە وردبوونەوە لە زۆرێک لە کارە ئەدەبییەکان ئەوە ڕوون دەبێتەوە کەمجار هەبووە ڕۆماننووسێک ببینرێت کەوا توانیبێتی هەر یەک لەم ڕەگەزانە وەکوو یەک بە هەمان ئاست و هێز و توانا لە گێڕانەوەکانیدا سەرپێ بخات و وەکیەک تێیاندا قووڵ بێتەوە. بە پێچەوانەوە ئەوەی من بینیومە زۆرجار لە بەشێکی بەرچاو لە چیرۆک و ڕۆمانە کوردییەکاندا ڕەگەزێک لە ڕەگەزەکانی گێڕانەوە بەسەر ڕەگەزەکانی تردا زاڵبووە و ئەوانی تریش فەرامۆش. ڕاستی بە شێوە تیۆرییەکەیش ئەگەر بمانەوێت هەموو ئەو ڕەگەزانە لە دەقدا وەکیەک جێیان بکەینەوە؛ نایشارمەوە کەوا کارێکی ئەستەم نییە بەڵام دەکرێت بڵێین نزیکیەکی هەیە لەگەڵ مەحاڵ، چونکە ئەم ئارگیۆمێنتەی کەوا ئێمە پێشکەشی دەکەین خاڵی نییە لە ئیشکالیەتی هونەریی و هێنانەپێشەوەی خورافەی موتەکامیلی دەق.

$مەبەستی نووسین$
لە پاڵ ڕستەسازی و گۆشەنیگای گێڕانەوە و فەزا و کارەکتەرسازی، زۆربەی جار شەڕی گەورە لەنێوان ڕێکخستنی فۆڕم و زماندا بووە، یان لەنێوان مانا و تەکنیکدا بووە. زۆربەی ئەو نووسەرانەی کەوا کار لە تەکنیک و دروستکردنی فۆڕمێکی دیاریکراو لە گێڕانەوە دەکەن، مانا لایان زۆر سادە و سەرەتایی دەبێتەوە تا حاڵەتی فەرامۆشکردن و برەو نەدان بە چی گوتن. ئەوانەیشی لەسەر مانا دەوەستن، هێندە لە خەمی کوشینی ئایدیا و گەیاندنی مانادان، هێندە لە خستنەڕووی شێوەکانی مانا قووڵ نابنەوە.
ئەمڕۆ دوای خوێندنەوەی دوایین ڕۆمانی بەختیار عەلی بە گەڕانەوە بۆ کۆی کارە تیۆریی و ئەدەبییەکانی دەتوانم بڵێم بەختیار عەلی لەم جۆرە ئەدیبانەیە کەوا مانا لای ئەو پانتاییەکی فراوانی داگیر کردووە. هەرێمێکی لە مانا پێکهێناوە کەوا بە جۆرێک هەموو ڕەگەزەکانی گێڕانەوەی لە خزمەت گەیاندنی ئەو فیکرە ئایدیالییەدا زین کردووە کە ئەمەش خۆی دەبینێتەوە لە ڕۆحێکی بەرەنگاری و ڕامنەکراو دژ بە ستەمکاری و کۆتوبەندی ئایدۆلۆژیادا. بە شێوەیەکی تر دەتوانم بڵێم یاخیبوون لای ئەو ڕۆماننووسەی ئێمەدا یاخیبوونێکی مەعریفیی و ئینجا تیۆرییە بە ڕووی تێگەیشتن و ڕاوکردنی ئایدیادا، تەنانەت ئەمە وای کردووە هەندێکجار ئەم تیۆریزەکردنە لە یۆتۆپیا نزیک بێتەوە. بەوەی نەقدی سەرتاپا و گشتگیر دەکات بەبێ خستنەڕووی چاوساغی یان ئەلتەرناتیڤێکی دیاریکراو. ئەمەش بۆ هەندێک کەس قەبوڵکردنی ئاسان نابێت کە لەپێناو گەیاندنی تێزێکی لەم جۆرەدا میتۆدی واقیع بکرێت بە قوربانی. بۆیە وای لێهاتووە لە زۆرێک لە ڕۆمانەکانیدا بە هۆی ئەو پاشخانە دوور و قووڵەی بۆ ئاراستەکردنی ئەدەب و فیکر سەری خستووە، کەشێک بڕەخسێنێت بۆ کۆمەکیکردن بە کارەکتەر لە هەندێک حاڵەتی ناپێویستدا وەک جۆزیف کارۆل مامۆستای زانکۆ دەڵێت: (مرۆڤ هەرچەندە زیاتر چیرۆک بخوێنێتەوە، ئاسانتر دەتوانێت خۆی بخاتە شوێنی کەسانی تر.) تا لە هەندێک دۆخ و ساتدا ئاگایانە یان نائاگایانە سەرکوتکاری لە تۆن بەجێ دەهێنێت، بەوەی ڕێ بەم کارەکتەرانە نادرێت بە ئازادانە وەک خۆیان کە هەن؛ بدوێن و دەربکەون. لەم بارەیەوە نووسەری ئەفغانی عزیز حکیمی دەربارەی تۆنی دەنگ لە گێڕانەوەدا دەنووسێت: (دەقی باشی چیرۆک دەبێت بتوانێت دەنگی گێڕەڕەوە لە زیهنی خوێنەردا بخوڵقێنێ) واتا لە کاتی خوێندنەوەی ڕۆمانێکدا ئەگەر گێڕەڕەوە منداڵێک بێت ئەوا لە مێشکی خۆماندا دەنگ و ڕووخساری ئەو منداڵە گێڕەڕەوەمان بۆ وێنا بکرێ، یان ئەگەر گێڕەڕەوە لە گۆشەنیگای بکوژێکەوە بێت دەبێت بتوانرێت بیرکردنەوە و شێوازی گوفتاری ئەو کەسە لە مێشکی خوێنەردا زیندوو ڕا بگرێت و لەگەڵ دەقەکەدا ئاوێزانی بکات. چونکە ئەو پێی وایە (نووسەر گێڕەڕەوە نییە، بەڵکو نووسەری ئەو شتانەیە کە کارەکتەری چیرۆک دەیانڵێت، بەم پێیە ڕیتمی نووسین دەبێت ڕەنگدانەوەی تایبەتمەندییەکانی کارەکتەرەکان بێت نەک نووسەر).

$خستنەڕووی وێنەیەک لە (بەندەر فەیلی)$
لە یەکەم نیگای تایتڵی ڕۆمانەکەدا خوێنەر تووشی جۆرێک لە بەهەڵەداچوون دەبێتەوە، چونکە لە ڕێی ئەم تایتڵەوە وا دەزانرێ ڕۆمانەکە تایبەتە بە ناسنامە و مێژوویەکی کورد لە تۆپۆگرافیایەکی دیاری کراودا وەک لە ڕۆمانی (داگیرکردنی تاریکی)دا ئەمە هەیە. ئەگەرچی لە جوزئێکی بچووکدا خاڵی نییە لەم تێگەیشتنە بەڵام خواستنی پاشناوی فەیلی دوای خوێندنەوی تەواوی ئەم کارە دەردەکەوێت تەنیا خوازە و بەهانەیەکی ئەدەبییە بۆ نیشاندانی ستەمکاریی و دڕەندەیی بەعس لە سەردەمێکی دیاریکراودا نەک ڕۆچوونی تەواوبێت بەناو مێژووی ڕاگواستن و کێشەی فەیلییەکاندا. ئەگەرچی خۆی لە کتێبی (وەک باڵندەی ناو جەنگەڵە ترسناکەکان) دەنووسێت: (من مێژوو ناگێڕمەوە بەڵکو ژیانی هەندێک پاڵەوان لە سەردەمێکی دیاریکراو دەگێڕمەوە) ئەمەش وەک کاری بنەڕەتیی ئەدەب جێی بایەخە بەوەی لە پرسە پەراوێزەکانی ژیاندا بچێتە ناو نەست و دونیای ترس و ئارەزوو و کێشە ڕۆژانەییەکانی تاکەوە. وەک محموود فلکی لەسەر ڕۆمانی مێژوویی دەنووسێت: (لە ڕۆمانێکدا تەنانەت ئەگەر لایەنی مێژووییش تیایدا بەهێز بێت، یاسای ئیستاتیکا بە شێوازێک ئیش دەکات کە ملکەچی پەیوەندی نێوان نەست و لۆجیکی زمانی ئەدەبییە.)

لە پنتێکدا ئەگەرچی پڵۆت و ناوەڕۆکی ئەم کارە درێژکردنەوە و دووپاتکردنەوەی ئەزموونەکانی پێشووترە، چونکە لە زۆرێک لە کارەکانی تریدا ئەو پانتاییەمان بینیوە کەوا بۆ فاشیزم و دڕندەیی بەعس تەرخانی کردووە. وەک (چێژی مەرگدۆستی) و (دوا خەندەی دیکتاتۆر) و (جەمشیدخانی مامم) و (شاری مۆسیقارە سپییەکان) و (ڕەخنە لە عەقڵی فاشیستی) و بەشێکی زۆر لە وتار و کارە تیۆرییەکانی تریدا. لەم کارەدا گێڕانەوە تەنانەت هەندێک ڕاستەوخۆتر دەبێتەوە بەهۆی نزیکی ڕۆمانەکە لە بایۆگرافیا. بەڵام لەبەر ئەوەی لە خۆرهەڵات ئایدۆلۆژیای ستەمکاریی و دیکتاتۆرییەت کۆتایی نەهاتووە یان بە فۆڕمی تر هەمیشە بیری بەعسیزم بەرانبەر بە گەلانی ناوچەکە لە هەوڵی سەردەرهێنان و خۆ نوێکردنەوە دایە. بۆیە فاشیزم هێشتا پرسێکی نوێ و تازەیە بە نیسبەت خەڵکی ناوچەکەوە، لەمەشدا هەموو هەوڵێکی بەختیارعەلی ئەوەیە لە ڕێی ئەم خوێندنەوانەوە زیاتر ڕۆبچێت بەناو ترسناکیی و کاریگەریی ئەو ئایدۆلۆژیا دژە ژیانەدا. یان وەک کروگەر دەڵێت: (دەرس و پەندی ئەم چیرۆکانە ئەوەیە لە بەرانبەر دیکتاتۆرییەت ڕابوەستین و خۆشمان نەبین بە دیکتاتۆر)٭ بە تایبەت ئێستا کە زۆرێک لە ڕۆمانەکانی وەردەگڕدرێن بۆ سەر زمانەکانی تر، ئەویش ئەمە بە دەرفەت دەزانێت بۆ ئەوەی ئەم پرسە تەنیا لە کڕوزانەوە و زارەکیی میللییەوە نەمێنێتەوە بەڵکو ئەم پرسە ناوچەییە گشتگیر بکرێ و بگوازێتەوە ناو دونیای ڕۆشنبیری وڵاتانی تردا. تا لە ڕێی ئەم کتێبانەوە نیشانی بدات کەوا ئێمە لە چ سەردەم و ڕۆژگارێکی تاریک ژیاوین و بە چ قۆناغێکی ماڵوێرانکاری کۆڵۆنیالیزمیدا تێپەڕیوین. ئەگەرچی عزیز حکیمی نووسەرانی ئەفغانی ڕای وایە (هەرچەند ڕۆمانێک پەیوەندیی زیاتری بە ژیان و کۆمەڵگەی خوێنەرەوە هەبێت، ئەو خوێنەرە زیاتر دەتوانێت لە پێچوپەنا شاراوەکان یان نەنووسراوەکانی ڕۆمانەکە تێ بگات و چێژی لێ ببینێ) بەڵام هەر خۆی دواتر ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت ئەمە بەو مانایە نییە کە خوێنەرێک ئەگەر ئاشنای ناوەڕۆکی جوگرافیی ڕۆمانێک نەبێت چێژ لە خوێندنەوەی نابینێ بەڵکو ئەوەی ئەو ڕۆمانە وا دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە بریتییە لە کارەکتەری بەهێز، گێڕانەوەی جوان، بینای پتەوی ڕۆمان و فەزای لەیادنەچوو. وەک لە دیالۆگی یەک لە پەڕەگرافەکانی ئەم ڕۆمانەدا هاتووە: (ئەو ڕۆژانە هەر کەس دەهات شتێکی لەو چەشنەی دەخوێندەوە، گەر کورد نەبایە وای بەسەر نەدەهات، گەر فەیلی نەبایە وای بەسەر نەدەهات، گەر لە سەردەمی بەعس نەبایە وای بەسەر نەدەهات.) ڕۆچوون بەناو ژیانی منداڵێکی فەیلی کە قەدەری وایە لە زیندان لە دایک بێت، جۆرێک لە خۆخستنە شوێن دەسازێت بۆ ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یان کەشێکی دڵنەوایی کە ڕەنگە بەندەر تەنیا خوازراوێک بێت بۆ کۆی هاوڵاتیانی عێراق وەک لە پەڕەگرافێکدا هاتووە: (بەندەر فەیلی ڕەمزی گەورەی هەموو گیراو و سزادراوە بێگوناهەکانی عێراق)ه.

لە کۆتاییدا ئەم ڕۆمانە تێڕمانە لە ئامادەییی مەرگ لەم ناوچەیەی ئێمە. پرسیارکردن دەربارەی زیندان و دووبارە پێناسەکردنەوەی ئازادی و گەشەکردنی منداڵ لەژێر سایەی زوڵم؛ تیشکی خراوەتەسەر. بە دیوێکی تریشدا لە ڕێی دڕەندەیی بەعسەوە، ترسناکی هەموو هێزێکی ستەمکاریمان بە جۆرێک لە جۆرەکان بۆ پێناسە دەکات.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 624 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی گەلاوێژ - 01-10-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 7
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 03-10-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 03-10-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان عەلی )ڤە: 03-10-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 624 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتوک PDF 19,152
فایلێن پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.406 چرکە!