بە داخێکی گرانەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی هەر پێنج پێشمەرگەی دلێر (#تاهیر کاکەڵا خەلیفە ڕەشید#، #جەمال جەلال حەمە#، #ئەردەڵان جەمال مەجید#، توانا نەسرەدین حەمەد، سەروەر ئەنوەر مەحموود)م پێگەیشت کە ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێی #دەربەندیخان# بوونە قوربانی.
بەو بۆنە خەمناکەوە بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانیان و دانیشتوانی #سەیدسادق# دەکەم و هاودەرد و هاوخەمیانم.
لە خوای مەزن داواکارم گیانیان بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,166 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!