پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,149
Kuvat 106,458
Kirjat 19,249
Liittyvät tiedostot 96,905
Video 1,378
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
سەعید بارانی
Ryhmä: Elämäkerta | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
1 Äänestys 5
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەعید بارانی

سەعید بارانی
ناو: سەعید
ناوی باوک: بارانی
شوێنی لەدایکبوون: #بەردەڕەش#
$ژیاننامە$
لەقەزای بەردەڕەش سەعید بارانی وەک لێکۆڵەرێک 31 ساڵە تەمەنی خۆی بەخشیووە بۆ کۆکردنەوەی پارچە کەلەپوورییەکان و تا ئێستا، توانیوویەتی زیاتر لە هەزار پارچەی کەلەپووریی لە مۆزەخانەی قەزای بەردەڕەش کۆبکاتەوە و پارێزگارییان لێ بکات.
سەعید بارانی-ی لێکۆڵەر یەکێکە لەو کەسانەی کە لە خەمی پاراستنی کەلەپووری کوردەواریی سنووری قەزای بەردەڕەشە و لێکۆڵینەوەی لەسەر زۆر بابەتی میژوویی سنوورەکە کردووە، ئەو باس لەوە دەکات کە لە پێناو پاراستنی کەلەپووری کوردەوارییدا، حەزبە کۆکردنەوەی پارچەی مێژوویی و کەلەپووریی هەبووە و لە ساڵی 1976 ئەو کاتەی کە قوتابی بووە، سەردانی مۆزەخانەی زانکۆی مووسڵی کردووە و لەو کاتەدا، بیرۆکەی ئەوەی بۆ پەیدا بووە کە لە خەمی پاراستنی کەلەپووردا بێت و مۆزەخانەیەک لە سنووری پارێزگای دهۆک بکاتەوە.
سەعید بارانی لەبارەی بیرۆکەی کارەکەیەوە لە دیمانەیەکی ئاژانسی ئانادۆڵودا گوتی: دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991، ئەو هەلەمان بۆ ڕەخسا و دەستم کرد بە کۆکردنەوەی پارچەی کەلەپووریی لە سنووری قەزای بەردەڕش و زیاتر دوو هۆکار هەبوون کە دەستم بەم کارە کرد، یەکەمیان لەبەر پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا کە مەترسی لەناوچوونی کەلوپەلی کەلەپووری دروست کردووە، چونکە دەبێت مرۆڤ ڕابردووی خۆی بپارێزێت بۆ ئەوەی داهاتووی دیاربێت، دووەمیان لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، ڕژێمی بەعسی لەناوچوو هەموو گوندەکانی کوردستانی تێکدا و وێرانیکردن، تەنها 100 گوندێکی بەردەڕەش مابوونەوە، بۆیە بە دەرفەتم زانی دەست بە کۆکردنەوەی ئەو کەلوپەلانە بکەم کە مەترسی لەناوچوویان لەسەرە، بەهۆی نەبوونی شوێنەوە، سەرەتا خانووی خۆم کرد بە مۆزەخانە و لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە داوامان لە خەڵکی گوندەکان کرد کە ئەو پارچە کەلەپوورییانەی کۆنن و موڵکی پیرانمانن و لە ماڵەکانیان ماون، بۆ ئەوەی لەناونەچن و پارێزراو بن، ئەوا بیهێنن لەو مۆزەخانە دایبنێن، چونکە تاکە شوێن کە هەندێک شتی کۆنی تێدا مابوو، گوندەکان بوو.
سەعید بارانی گلەیی دەکات لە نەبوونی شوێنێکی گونجاو بۆ مۆزەخانە لە قەزاکەیان و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەناچاری کەلوپەلەکانی لە هۆڵێکی ناوەندیی وەرزش و لاوانی بەردەڕەش داناوە و کردوویەتی بە مۆزەخانە، ئەو شوێنە ئێستا زیاتر لە هەزار پارچەی کەلەپووریی تیادا کۆکراوەتەوە کە کۆنترین پارچەی بازنێکە کە تەمەنی 149 ساڵە، هەروەها جووتە پێلاوێک لە مۆزەخانەکە هەیە کە تەمەنی 80 ساڵە و چیڕۆکەکەی بریتییە لەوەی کاتی خۆی گەنجێکی ئەم ناوچەیە، بۆ دەستگیرانەکەی لە بەردەڕەشەوە بەپێ دەچێتە شاری حەلەب باکووری سووریا و جووتە پێلاوێکی بە دیاری بۆ دەکڕێت.
لە دیارترین ئەو پارچانەی کە لە ساڵانی کۆندا بەکارهاتوون و لەناو مۆزەخانەکەی سەعید بارانی-دا پارێزراون و دەبینرێن فترەی سفر، ترگاری ئاو، بەردە سێل، درویشە، کەژی، سەرەدی گەنم، کەژی، تەوشۆ، قادە، قەڵانگ، پارزین، تەشکەبەر، قەرتاڵە، هەمبانە، کورتان، شەی خۆری، سم تراش، زەنگوڵ، کەرستی ناڵبەندی، ناڵ، مەقەسی موو، بێلۆک، قەڵانگ، گاسن، مەنجەڵ، پەرداخ، قاپ، دەستاڕ، خشڵ و بابەتی جوانکاری ژنان، ڕادیۆ، ماکێتی لەدەست دروستکراو، فەرش، بەڕە، گڵێم، لبادی چنراو، بڕنەو، جلی کوردی و سەربازیی شۆڕشەکانی سەدەی ڕابردوو، دەسک و دۆڵ، پێڵاو، جانتای چنراو، گۆزە، کونە و هەزاران پارچەی دیکە کە هەندێکیان تەمەنیان زیاتر لە یەک سەدەیە.
سەعید بارانی ئاماژەی بەوەش دا کە چەندجارێک داوایان کردووە شوێنێکی تایبەت بۆ مۆزەخانەی بەردەڕەش دروست بکرێت، هەر چەندە شوێنێک لە بەردەڕەش لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە دیاریی کراوە کە بکرێتە مۆزەخانە و کتێبخانە، ڕێژەیەکی زۆری بیناکە تەواو کراوە، بەڵام لە ساڵی 2013 بەهۆی قەیرانی داراییەوە کار تیایدا وەستاوە و گوتیشی: داوا دەکەین کە ئەم بینایە تەواو بکرێت، بۆ ئەوەی ئەم پارچە کوردەوارییانەی کە کۆمانکردووەتەوە کە بەها و ناسنامەی کوردن هەر بە پارێزراوی بمێننەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 49 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی هاووڵاتی
فایلی پەیوەندیدار: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): هەولێر
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 30-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 30-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 30-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 49 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.194 KB 30-09-2022 سروشت بەکرس.ب.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,149
Kuvat 106,458
Kirjat 19,249
Liittyvät tiedostot 96,905
Video 1,378
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.219 toinen!