ئەڵێی نیسکە بەروپشتی بۆ نییە.
نیسک یەکێکە لە جۆرەکانی دانەوێڵە، لە کوردستان جوتیاران دەیکەن، شێوەی خرە، چۆن هەڵدرێت، هەر جارەی بە شێوەیەک دەوەستێت. واتە: باری تایبەتی نییە، بە یەکێکی دووڕوو دەوترێت، لە هەندێک دۆخی تایبەتییەکاندا، بۆ بەرژەوەندی خۆی، لای هەر کەسە، شتێک بڵێت. [1]