ڕاگەیەندراوی ژمارە 2
بە ئاگاداریی بیروڕای گشتیی ڕادەگەیەنین کە لە درێژەی هێرشی مووشەکی و درۆنی خۆتەقێن بۆ سەر حیزبە کوردیەکان و بنکەکانی حیزبی دێموکرات و شوێنی ژیانی بنەماڵەکان دا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو جاری دیکە هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات.
لە هێرشەکانی ئەمڕۆی هێزەکانی ڕژیم دا، قوتابخانەی منداڵانی ئازادی و هەروەها ژن و منداڵ کراونەتە ئامانج.
بەداخەوە ژمارەیەک لە خەباتکاران شەهید و بریندار بوون کە لە ڕاگەیەندراوی دیکەدا زانیاریی زیاتر ڕادەگەیەندرێ.[1]
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی ئیداری
6ی ڕەزبەری 1401
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,012