لە خوێندنگەدا
نەیانهێشت بنووسم نیشتیمان
قەڵەم و دەفتەرەکەم
بوون بەگۆمی خین
لەباخچەی منداڵاندا
نەیانهێشت گوێ لەجریوەی چۆلەکە بگرم
بەپەلە گوێی خۆم گرت
زۆر بەهێز بوو
زرمەی لەپڕتاوی تۆقین [1]
#قوبادی جەلیزادە#
...................
خین : خوێن
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 685 car hatiye dîtin