ناو: محەمەد خەلیلی
نازناو: کاکە مەمەد
رۆژی شەهیدبوون: #28-09-2022#
شوێنی شەهیدبوون: #کۆیە#
$ژیاننامە$
یەکێک لە پێشمەرگەکانی #حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران# بوو، لە بۆردومانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر شاری کۆیە لە قەڵای دیموکراتی لە #هەرمۆتە#ی کۆیە لە دوای نیوەڕۆی 28-09-2022 شەهید بوو، یەکێک لە یاریزانەکانی یانەی شەهیدانی تیپی میللییەکانی شاری کۆیە بوو. [1]
محەمەد خەلیلی دەزگیرانی هەبوو، بەڵام پێش ئەوەی زەماوەندی بووک گواستنەوەکەی ئەنجام بدات لە بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر کۆیە گیانی لەدەست دا، ئامادەکاری دەکرد بۆ ئەوەی خانوویەک بدۆزێتەوە و ماڵێکی نوێ بنیات بنێت، تەنیا دوو ڕۆژ بوو بۆ بەشداریکردن لە خولی پلەیەکی کوردستان بانگهێشتی یانەی کۆیە کرا بوو.[2]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,143