پەڕتووکخانە پەڕتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 هاوکارانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان
 یارمەتی
بابەتی نوێ
فایەق نامیق محەمەد - شێخ فایەق
ناو: فایەق
نازناو: شێخ فایەق
ناوی باوک: نامیق
ساڵی لەدایکبوون: 1943
شوێنی لەدایکبوون: کەرکووک
ژیاننامە
ڕاگەیاندکار، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریوس لە بەڕێوەبردن، بەڕێوەبەربووە لە فەرمانگەی ڕەگەزن
فایەق نامیق محەمەد - شێخ فایەق
مەکتووب بۆ ئەتاتورک
ناونیشانی پەڕتووک: مەکتووب بۆ ئەتاتورک
ناوی نووسەر: جەلادەت عالی بەدرخان
ناوی وەرگێڕ: محەمەد عزەدین
وەرگێڕان لە زمانی: تورکی عوسمانی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: فام FAM
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی
مەکتووب بۆ ئەتاتورک
کورتەی ژیانم
ناونیشانی پەڕتووک: کورتەی ژیانم
ناوی نووسەر: ئەکرەم جەمیل پاشا
ناوی وەرگێڕ: محەمەد عزەدین
وەرگێڕان لە زمانی: تورکی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: فام FAM
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
کورتەی ژیانم
میر بەدرخان - بەدرخان بەگی عەبدوڵڵا
ناو: بەدرخان
نازناو: میر بەدرخان - بەدرخان ئەودال
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1803
ساڵی کۆچی دوایی: 1869
شوێنی لەدایکبوون: بۆتان
شوێنی کۆچی دوایی: شام
ژیاننامە
بەدرخان ئەودال” یان بەد
میر بەدرخان - بەدرخان بەگی عەبدوڵڵا
گوڵی ئارتیشۆک
ناوی کارەکە: گوڵی ئارتیشۆک
ناوی هونەرمەند: ڕها موحسینی کرماشانی
قەبارە: cm50x65
تەکنیک: ئەکریلیک و بۆیەی زەیتی
ساڵی دروستکردن: 2017
[1]
گوڵی ئارتیشۆک
خێزانێکی شاری سلێمانی دوای بۆردومانی فڕۆکەکانی ئینگلیز، ساڵی 1924
شوێن: سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1924
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (خێزانێکی شاری سلێمانی دوای بۆردومانی دڕندانەی فڕۆکەکانی ئینگلیز)
ناوی وێنەگر: نەزانراو
[1]
خێزانێکی شاری سلێمانی دوای بۆردومانی فڕۆکەکانی ئینگلیز، ساڵی 1924
کەیهان محەمەد نەژاد
ناو: کەیهان
ناوی باوک: محەمەد نەژاد
کەیهان محەمەد نەژاد
ڕۆژیار خاڵە حەسۆ
ناو: ڕۆژیار
ناوی باوک: خاڵە حەسۆ
ڕۆژیار خاڵە حەسۆ
بەنداۆچکەی ژاڵەی مەملەحە
پۆندی ژاڵەی مەملەحە لە گوندی ژاڵەی مەملەحە درووستکراوە، لە شارەدێی (سەنگاو) سەربە شارۆچکەی چەمچەماڵی شاری سلێمانی، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری سلێمانیەوە جێبەجێکراوە لە ساڵی (2014) بە گوژمەی (749,2
بەنداۆچکەی ژاڵەی مەملەحە
سەگدڵ
ناونیشانی پەڕتووک: سەگدڵ
ناوی نووسەر: میخاییڵ بوڵگاکەف
ناوی وەرگێڕ: کەیوان هەورامی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
سەگدڵ
ژیوەر حسێن
ناو: ژیوەر
ناوی باوک: حسێن
ساڵی لەدایکبوون: 2003
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
ژیوەر حسێن لە ساڵی 2003 لە گەڕەکی سابوونکەرانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە تەمەنی 4 ساڵیدا لە کازیوەی سەرا دەست
ژیوەر حسێن
تیپی مۆسیقای سەفینی شەقڵاوا لە ساڵی 1978دا
شوێن: شەقڵاوا
ڕۆژیان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1978
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە:
دانیشتووەکان: خۆشەوی محەمەد - ئۆکۆردیۆن، موئەید عەبدالمسیح - ئۆکۆردیۆن، ئامانج ئەسعەد - کەمانچ، وشیار یوسف - کەمانچ، فەرها
تیپی مۆسیقای سەفینی شەقڵاوا لە ساڵی 1978دا
فرەنسیس شێر
ناو: فرەنسیس
نازناو: فرەنسیس شێر
ناوی باوک: شێر
ڕۆژی لەدایکبوون: 01-07-1929
ڕۆژی کۆچی دوایی:04-06-2023 شوێنی لەدایکبوون: شەقڵاوا
شوێنی کۆچی دوایی: شەقڵاوا
ژیاننامە
فرەنسیس شێر، قەشە و نووسەر و
فرەنسیس شێر
موعجیزەی بەیانیان
ناونیشانی پەڕتووک: موعجیزەی بەیانیان؛ 6 خوو، کە دەبنە هۆی گۆڕینی ژیانت بەر لە کاتژمێر 8ی بەیانی.
ناوی نووسەر: هال نێڵڕۆد
ناوی وەرگێڕ: سێبەر قەرەنی
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: هەولێر
دە
موعجیزەی بەیانیان
وێردەکانی ئەیوبی پاسەوان
ناونیشانی پەڕتووک: وێردەکانی ئەیوبی پاسەوان
ناوی نووسەر: ئەحمەد ئەلعەتییە
ناوی وەرگێڕ: سەباح ئیسماعیل
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: دەزگای فام FAM
ساڵی چاپ: 2023
ژمار
وێردەکانی ئەیوبی پاسەوان
پشتئاشان
ناونیشانی پەڕتووک: پشتئاشان
ناوی نووسەر: عامر حسێن
ناوی وەرگێڕ: ڕابەر ڕەشید
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: فام
ساڵی چاپ: 2023 [1]
پشتئاشان
چەند خانمێکی کوردی خێڵێ برۆکی یەریڤان، ساڵی 1890
شوێن: یەریڤان
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1890
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (چەند خانمێکی کوردی خێڵی برۆکی).
ناوی وێنەگر: نەزانراو [1]
چەند خانمێکی کوردی خێڵێ برۆکی یەریڤان، ساڵی 1890
خانمێکی کوردی جوولەکە، لە ساڵی 1950
شوێن: باشووری کوردستان
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1950
کەسایەتی ناو وێنەکە: (خانمێکی کوردی جوولەکە بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە)
ناوی وێنەگر: نەزانراو
[1]
خانمێکی کوردی جوولەکە، لە ساڵی 1950
زوبێر سوورچی
ناو: زوبێر
نازناو: زوبێر سوورچی
ڕۆژی کۆچی دوایی: 13-05-2023
شوێنی لەدایکبوون: ئاکرێ
شوێنی کۆچی دوایی: دهۆک
ژیاننامە
زوبێر سوورچی گۆرانیبێژی میللی دەڤەری بادینانی شارۆچکەی ئاکرێ بووە، ماوەی چەندی
زوبێر سوورچی
ڤانیا سالار
ناو: ڤانیا
ناوی باوک: سالار
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
پیشە: ئەکتەر
ژیاننامە
خانمە ئەکتەری بواری سینەما و دراما لە ساڵی 2021 وەک یەکەم فیلمی سینەمای (ئەزموون) بەشداری کردووە چەندی خەڵاتیان بەدەست
ڤانیا سالار
گەنجینەیەکی شاراوە مەلا ڕەئوفی خادم سووجادە
ناونیشانی پەڕتووک: گەنجینەیەکی شاراوە مەلا ڕەئوفی خادم سووجادە
ناوی نووسەر: ڕەهبەری سەید برایم
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
گەنجینەیەکی شاراوە مەلا ڕەئوفی خادم سووجادە
موحسین عەلیڕەزایی
ناو: موحسین
ناوی باوک: عەلیڕەزایی [1]
موحسین عەلیڕەزایی
مەحموود بابان
ناو: مەحموود
ناوی باوک: بابان
ژیاننامە
ڕۆژنامەنووسە، نووسەر و لێکۆڵەرە، ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی دەزگای میدیای ڕووداوە، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری نەوت و گاز لە زانکۆی کوردستان هەولێر، هە
مەحموود بابان
بەرنامەو پێڕەوی نێو خۆی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران - کۆنگرەی 6
ناونیشانی پەڕتووک: بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
پەسنەدکراوی کۆنگرەی شەشەم
بڵاوکار: بەشی ئینتیشارات و تەبلیغاتی کۆمیتەی مەرکەزیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
ساڵ: سەرما
بەرنامەو پێڕەوی نێو خۆی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران - کۆنگرەی 6
زریان فاتیح قەرەداغی
ناو: زریان
ناوی باوک: فاتیح
زریان فاتیح قەرەداغی، نووسەرە خاوەنی چەندین وتار و نووسراوە لە بوارە جیاجیاکان لەنێو ماڵپەڕە کوردییەکان. [1]
زریان فاتیح قەرەداغی
ئامار
بابەت 455,644
وێنە 93,359
پەڕتووک PDF 16,714
فایلی پەیوەندیدار 77,430
ڤیدیۆ 829
میوانی ئامادە 5
ئەمڕۆ 3,665
ڕاپرسی
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
ژیاننامە
ژیلا حسێنی
ژیاننامە
عوسمان عەزیز عەلاف
ژیاننامە
شەم جاف
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
میر بەدرخان
پەيماننامەی سەراو (سراف-یەریڤان-ئەردەوێڵ)
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەيماننامەی سەراو (سراف-یەریڤان-ئەردەوێڵ)

پەيماننامەی سەراو (سراف-یەریڤان-ئەردەوێڵ)
پەیماننامەی سەراوپەیماننامەی سەراو کە بە پەیماننامەی (سرافسراف، یان یەریڤانیەریڤان، یان ئەردەوێڵئەردەوێڵ) ناسراوە، بە پێنجەمین پەیماننامەی ئاشتی دادەنرێت لە نێوان هەر دوو دەوڵەتی داگیرکەری کوردستاندا؛ دەوڵەتی عوسمانییی تورکیا و دەوڵەتی سەفەویی ئێران کە لە ڕێکەوتی (26/9/سێپتامبەر/1618ز)دا له نێوان دەوڵەتی عوسمانیی تورکیا و دەوڵەتی سەفەویی ئێران واژۆ کراوە، لە سەردەمی سوڵتان عوسمانی دووەم (1618-1622ز) شانزدەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران و ئەم پەیماننامەیە پاش ئەوە هات کە بەپێی پەیماننامەی ئیستانبوڵی دووەم لێژنەێکی هاوبەش لە هەر دوو دەوڵەت پێک هات و کۆبوونەوەکەیان لە شاری سەڵماسسەڵماسی پارێزگای ورمێورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساز کرد بۆ دەستنیشانکردنی سنووری نێوان هەر دوو دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی و لە کارەکانیشیاندا سەرکەوتوو بوون و توانییان سنووری نێوان باکووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستنیشان بکەن و لەسەر ئەوەش ڕێک کەوتن کەوا وڵاتی کەرەج (گورجستان-جۆرجیای ئێستا) لە نێوان خۆیان دابەش بکەن، بەڵام شا تەهموراس خان (تیمورازی یەکەم) (1605-1648ز) شای شانشینی کاختییەکانی وڵاتی گورجستان (جۆرجیا)ی ئێستا کە لایەنگری دەوڵەتی عوسمانی بوو بەوە ڕازی نەبوو کە وڵاتەکەی دابەش بکرێت لە نێوان هەر دوو دەوڵەتی عوسمانی و سەفەویدا و ئەوە بوو لە ساڵی (1614ز)دا شۆڕشی بەرپا کرد و سەرکردەی سەفەویی لە شانشینەکەی دەرکرد و لە بەرامبەر ئەو کارەی شا تەهموراس خان (تیمورازی یەکەم) شای شانشینی کاختییەکاندا، شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران بە سەرکردایەتیی هێزەێکی گەورەی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بەرەو شانشینی کاختییەکان (کەرەج) هێرشی برد بۆ ئەوەی شۆڕشەکەی شا تەهموراس خان (تیمورازی یەکەم) سەرکوت بکات و لە بەرامبەردا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتیی ئۆکۆز محەمەد پاشا (1614-1616ز) پەنجا و چوارەم و خەلیل پاشای دامات (1616-1619ز) پەنجا و پێنجەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی، بەرەو خاکی دەوڵەتی سەفەوی هێرشی برد و لە ساڵی (1616ز)دا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی لە ڕووباری ئاراس پەڕێنەوە و لە شەڕی گۆگجا (سوان) لە شاری سوانی سەر بە پارێزگای گاغارکۆنیکی سەر بە کۆماری ئەرمینیای ئێستا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی ڕووبەڕووی هێزەکانی سوپا هاوبەشەکانی شانشینی کاختییەکان (کەرەج) و دەوڵەتی عوسمانی بووەوە و شکستی پێ هێنان و دواتر هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی لە پێشڕەوی بەردەوام بوون تاوەکوو گەیشتنە نزیکی شاری تفلیسی پایتەختی ئەو کاتەی شانشینی کاختییەکان (کەرەج) و پایتەختی ئێستای کۆماری گورجستان (جۆرجیا) و جارێکی تر هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی ڕووبەڕووی هێزەکانی سوپا هاوبەشەکانی شانشینی کاختییەکان (کەرەج) و دەوڵەتی عوسمانی بووەوە و شکستی پێ هێنان و شەش هەزار کەس لە خەڵکی شاری تفلیس لەلایەن سەفەوییەکانەوە کۆمەڵکۆژ کران و شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران بە سووکايەتیی زياتری بە وڵاتەکە کرد و کلێساکانی بۆ مزگەوتی شیعە گۆڕی و ژمارەیەکی زۆری دانیشتوان و سەربازانی هێزەکانی سوپای شانشینی کاختییەکانی ڕاگواست کە ژمارەیان لە نێوان 130 هەزار تاوەکوو 200 هەزار کەس دەبوو بۆ شاری فەرەجئاباد و ناوچەی شەرەف لە پارێزگای ئێستای مازندەرانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئێستا و پاش سەرکوتکردنی شۆڕشی شانشینی کاختییەکان، هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی لە پێشڕەویی هەڵمەتە سەربازییەکان بەردەوام بوو بەرەو قووڵایی ناو خاکی وڵاتی کەرەج، تاوەکوو گەیشتە ئەو شوێنەی کەوا لە پەیماننامەی ئیستانبوڵی دووەمی ساڵی (1613ز) بۆ دەوڵەتی سەفەوی دیاری کرابوو، لە کاتێکدا کە هێشتا دانوستاندن بۆ دەستنیشانکردنی سنووری نێوان هەر دوو دەوڵەت لە ئارادا بوو، هەروەها عوسمانییەکان، سەفەوییەکانیان بەوە تۆمەتبار کرد کە بە مەبەستی لەباربردنی پەیماننامەی ئیستانبوڵی دووەمی ساڵی (1613ز) ئەم هێرشەیان ئەنجام دابوو و بەوەش دووبارە ئاڵۆزی و گرژی لە نێوانیان سەری هەڵدابوو و لە هەمان کاتەدا عوسمانییەکان هەوڵیان دا کە بەسەر شانشینی کاختییەکانی وڵاتی گورجستان (جۆرجیا)ی ئێستادا زاڵ بن و دەیانویست بگەنە ئەو ناوچانەی کە ئاوریشمی لێ بەرهەم دەهات، بەڵام شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز)، پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران هەوڵی دا کە مەبەستی لە هێرشەکەی بۆ شانشینی کاختییەکانی وڵاتی گورجستان (جۆرجیا)ی ئێستا ڕوون بکاتەوە و بۆ پێشاندانی نیازپاکیی خۆیشی بەرامبەر بە عوسمانی بڕیاری دا کەوا سەرجەم سەربازە دیلەکانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانیی ئازاد کرد کە لە شەڕدا لەگەڵ هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بەدیل گرتبوونی و نەسوح پاشای دامات (1611-1616ز)، پەنجا و سێیەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی بە ڕا و بۆچووکانی شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز)، پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران ڕازی بوو، بەڵام چەند کاربەدەستێکی تری دەوڵەتی عوسمانی لەو ڕازیبوونەی نەسوح پاشای دامات (1611-1616ز)، پەنجا و سێیەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی نیگەران بوون و تۆمەتباریان کرد کەوا دەستی لەگەڵ شا عەباسی یەکەم (گەورە) تێکەڵ کردووە و توانییان وا سوڵتان ئەحمەدی یەکەم (1603-1617ز) چواردەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی بکەن کەوا نەسوح پاشای دامات (1611-1616ز) پەنجا و سێیەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی لە پۆستی سەدری ئەعزەم لابدرێت و لە سێدارەی بدات و ئۆکۆز محەمەد پاشا (1614-1616ز) پەنجا و چوارەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانیی کردە سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی و سوڵتان ئەحمەدی یەکەم (1603-1617ز) چواردەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی فەرمانی پێ کرد کەوا لە کێشەی وڵاتی کەرەج بکۆڵێتەوە و ئەوە بوو ئۆکۆز محەمەد پاشا (1614-1616ز) پەنجا و چوارەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی هێزێکی گەورەی سوپای دەوڵەتی عوسمانیی کۆ کردەوە کە نزیکەی (100.000) هەزار سەرباز دەبوو و ئەوە بوو لە مانگی (ئاگوستۆس-ئاب/1616ز) بەرەو باکووری کوردستان و ئازەربایجان کشا و گەیشتنە دەوروبەری شاری ئێرەوان (یەریڤان)ی پایتەختی ئێستای کۆماری ئەرمینیا و گەمارۆیان دا بۆ ماوەی پەنجا ڕۆژ، بەڵام بەر لە هاتنی وەرزی زستان و بەفربارین و کەمبوونی ئازووقە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی نەیانتوانی لە گەمارۆدانی شاری ئێرەوان (یەریڤان) بەردەوام بن و ناچار بوون بکێشێنەوە بەرەو شاری وانی ناوەندی ئیالەتی وان و ناوەندی پارێزگای وانی باکووری کوردستان و لەو کاتەدا شای عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز)، پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران بە سەرکردایەتیی سوپایەکی گەورەی دەوڵەتی سەفەوی لە شاری نەخجەوانی پایتەختی کۆماری ئۆتۆنۆمیی نەخجەوانی سەر بە کۆماری ئازەربایجانی ئێستا بوو و توانیی لە چەند شەڕدا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانیی شکست پێ بهێنێت و ئەوەش وای لە سوڵتان ئەحمەدی یەکەم (1603-1617ز)، چواردەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانیی کرد کە ئۆکۆز محەمەد پاشا (1614-1616ز)، پەنجا و چوارەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی لە پۆستی سەدری ئەعزەم لابدات و خەلیل پاشای دامات (1616-1619ز)، پەنجا و پێنجەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانیی کردە سەدری ئەعزەم و ئەوەش هێزێکی گەورەی سوپای عوسمانیی کۆ کردەوە بۆ بەردەوامیدان بە شەڕ لەدژی دەوڵەتی سەفەوی، بەڵام لە شەڕی تەورێز تووشی شکست بوو لە بەرامبەر بە شای سەفەوی، هەروەها سوڵتان ئەحمەدی یەکەم (1603-1617ز) چواردەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی، نامەیەکی بۆ عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران نووسی و تێیدا پێشنیاری ڕێککەوتنی کرد، هەروەها خەلیل پاشای دامات (1616-1619ز)، پەنجا و پێنجەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتی هێزێکی گەورەی سوپای دەوڵەتی عوسمانی لە ڕێکەوتی (16-5/ئايار-1618) بەرەو ئازەربایجان کشا و لە ڕێگەی نێوان ئامەد (دیاربەکر) و تەورێز هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەویی ئێران هەموو بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کوردیان سووتاند و لە ناویان برد و سیمای ئاوەدانیی ئەو ناوچانەی تێک دا و شا عەباسی یەکەم (گەورە) شاری تەورێزی چۆل کرد و هەر هەمووی سووتاند و لە شاری قەزوین چەند یەکەیەکی سەربازیی دانا بۆ پارێزگاریکردن لە شارەکە و ڕێگریکردن لە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی و بۆ ئەوەی عەباسی یەکەم (گەورە) لە مەیدانی شەڕی نێوان دەوڵەتی سەفەوی و عوسمانی نزیک بێت لە شاری ئەردەوێڵ سەربازگەی دامەزراند و لەو کاتەدا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بەرەو شاری تەورێز پێشڕەوییان کرد، هەروەها هەندێ شازادەی شانشینی کاختیی گورجستان (جۆرجیا) بە خۆیان و سوپاکەیانەوە چوونە پاڵ هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی، چونکە پێشتر وڵاتەکەیان لەلایەن هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوییەوە وێران کرابوو، هەروەها خانی میرنشینی نیمچەدوڕگەی کریمیا (قەرەم) خان کانیبێک (جانیبێک) بەگ گەڕای (1610-1623ز) چل سەربازی بە سەرکردایەتیی شازادەی جێنشین، شازادە شاهین، کوڕەگەورەی نارد بۆ یارمەتیدانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی و ئەوە بوو هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بێ هیچ جۆرە بەرگرییەک چوونە ناو شاری تەورێز و چاویان کەوت بەو وێرانبوون و سووتان و چۆڵبوونی شارەکە و سەرسووڕماو بوون و دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە شارەکەدا کشانەوە بۆ دەوروبەری شارەکە و سەربازگەیان دامەزراند و لە سەربازگەوە نامەیەکی بۆ عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز)، پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران نارد و داوای ڕێککەوتنی ئاشتەوایی لێ کرد و ئامۆژگاریی شای کرد بە مەرجەکانی خەلیل پاشای دامات (1616-1619ز) پەنجا و پێنجەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتیی هێزێکی گەورەی سوپای دەوڵەتی عوسمانی ڕازی بێت، ئەگەرنا وا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی پێشڕەویی زیاتر دەکەن و دەوڵەتی سەفەوییش دەڕووخێنێت، کە مەرجەکانیش ئەمانە بوون:

یەکەم- شا ساڵانە سێ سەد بار ئاوریشم وەکوو سەرانە بۆ دەوڵەتی عوسمانی بنێرێت.
دووەم- شا بەشی ڕۆژئاوا ئازەربایجان و ئەرمەنستان و شەکی و شەروان و وڵاتی کەرەج بگێرێتەوە بۆ دەوڵەتی عوسمانی، کە ئەو ویلایەتانە بەهۆی پەیماننامەی ئیستانبوڵی دووەمی ساڵی (1613ز) لە دەوڵەتی عوسمانی وەریگرتبوون.
سێیەم- شا یەکێک لە کوڕەکانی وەکوو بارمتە بنێرێتە ئیستانبوڵ تاوەکوو نیازپاکیی خۆی لە جێبەجێکردنی پەیماننامەکە نیشان بدات.
بەڵام شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز)، پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران ئەو مەرجانەی ڕەت کردەوە، چونکە پێی وابوو ئەو مەرجانە وەکوو خۆبەدەستەودانێک بوو، تەنها بەوە ڕازی بوو کە یەک جار 100 بار ئاوریشم وەکوو دیارییەک بۆ دەوڵەتی عوسمانی بنێرێت، بەڵام دووبارە گرژی و ئاڵۆزی کەوتەوە نێوان هەر دوو دەوڵەت و هەڵمەتە سەربازییەکان دەستیان پێ کردەوە و شا عەباسی یەکەم (گەورە) لە ترسی ئەوەی شاری ئەردەوێڵ بکەوێتەوە دەستی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی، شارەکەی چۆل کرد و دواتر هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بەرەو سەربازگەی هێزەکانی دەوڵەتی عوسمانی پێشڕەوییان کرد، هەروەها هێزەکانی سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی عوسمانی و شانشینی کاختییەکان بەرەو ناو خاکی دەوڵەتی سەفەوی هێرشیان برد، لە نزیک شاری تەورێزی ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئێستا ڕووبەڕووی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بوونەوە و ئەوە بوو شەڕی تەورێز ڕووی دا و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی شکستیان بە هێزەکانی سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی عوسمانی و شانشینی کاختییەکان هێنا و و دواتر جارێکی تر لە نزیک شاری ئەردەوێڵی ناوەندی شاری ئەردەوێڵی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئێستا شەڕی قیریق کوبری لە ڕێکەوتی (10/9/سێپتامبەر/1618) ڕووی دا کە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی ڕووبەڕووی هێزەکانی سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی عوسمانی و شانشینی کاختییەکان بوونەوە و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی دووبارە شکستیان بەسەر هێزەکانی سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی عوسمانی و شانشینی کاختییەکاندا هێنا کە نزیکەی 15 هەزار سەربازیان لێ کوژرا و بریندار بوو کە سی بەگلەربەگیان تێدا بوو و نزیکەی 500 سەربازیان لێ بەدیل گیرا کە دوو بەگلەربەگیان تێدا بوو و خەلیل پاشای دامات (1616-1619ز)، پەنجا و پێنجەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی، بۆ شکستی هێزەکانی سوپاکەی لەو دوو شەڕەدا تووشی پەژارە هات، چونکە بە هیچ شێوەیەک مەزەندەی ئەو دۆڕاندنەی نەدەکرد، کە بەوەش تەرازووی هێز بەرەو لای دەوڵەوتی سەفەوی شکایەوە، چونکە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی توانای بەڕەنگاربوونەوە و شەڕکردنیان نەما و لەگەڵ هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی لە هەمان کاتەدا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بە سەرکردایەتیی شا عەباسی یەکەم (گەورە) لە هەرێمی ئازەریایجان کۆ بوونەوە، هەروەها خەلیل پاشای دامات (1616-1619ز)، پەنجا و پێنجەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی، نێردراوێکی نارد بو لای شا عەباسی یەکەم (گەورە) بە مەبەستی ئاشتەوایی و کاتێکیش شا عەباسی یەکەم (گەورە) نیازی دەوڵەتی عوسمانیی بۆ دەرکەوت بۆ ئاشتەوایی، ڕازیبوونی خۆی نیشان دا بۆ ئاشتیی نێوان هەر دوو دەوڵەت و ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (26/9/سێپتامبەر/1618) له نێوان دەوڵەتی عوسمانیی تورکیا و دەوڵەتی سەفەویی ئێراندا پەيماننامەی سەراو (سراف) کە بە پەیماننامەی (یەریڤان-ئەردەوێڵ) ناسراوە واژۆ کرا، لە شاری سەراو (سراب)ی ناوەندی شارۆچکە (قەزا)ی سەراو (سراب)ی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئێستا، کە تەنها لە دوو بەند پێک هاتبوو.
بەندەکانی پەيماننامەی سەراو (سراف-یەریڤان-ئەردەوێڵ)
بەندی یەکەم- سنووری نێوانیان وەکوو چۆن لە پەیماننامەکەی ئاماسیادا هاتبوو، بمێنێتەوە.
بەندی دووەم- بەندەکانی (3 و 4 و 5 و 6 و 7)ی پەیماننامەی ئیستانبوڵی دووەم کاری پێ بکرێت.
جگە لەو دوو بەندەش عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران بەڵێنی دا کەوا ساڵانە سەد بار ئاوریشم بنێرێت بۆ دەوڵەتی عوسمانی.
سەرچاوەکان:
1- شاکر صابر الضابط: العلاقات الدولیة و معاهدات الحدود بین العراق و ایران-بەغداد1966ز.
2- د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی: کوردستان له سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی دا –سلێمانی 2004ز.
3- یاسین صابر صاڵح: ئینسایکۆپیدیای گشتی-سلێمانی ساڵی2005ز.
4- عەلی کەندی: فەرهەنگی ڕووداوەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-هەولێر2005ز.
5- کەمال بورکای: کورد و کوردستان-وە: عەلی فەتحی-هەولێر2008ز.
6- کۆمەڵێک نووسەر: عوسمانی-وە: سەلام عەبدوڵکەریم-سلێمانی2008ز.
7- کۆمەڵێک نووسەر: بەشێک لە پەیمانەکانی دژی کورد-وە: ساڵح هەرکی-هەولێر2008ز.
8- فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆجیای کوردستان625پ.ز-1932ز-هەولێر2011ز.
9- لازاریف. ن: مێژووی کوردستان-وە: وشیار عەبەوڵڵا سەنگاوی-هەولێر2012ز.
10- د. مەیمونە هەمزە مەنسوور: مێژووی دەوڵەتی عوسمانی-وە: هۆگر ڕەحمان قادر-هەولێر2014ز.
11- بێرنارد لویس: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-وە: عەبدوڵڵای ڕەسوڵی-سلێمانی2014ز.
12- د. موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانیی-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
13- د. محەمەد تەقوش: عوسمانیی/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتەدا-وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2015ز.
14- ساڵح قەفتان: مێژووی نەتەوەی کورد-سلێمانی2021ز.
15- پ. ی. د. بەختیار سعید محمود شوانی: مێژووی عێراق لە سەردەمی عوسمانی-هەولێر2021ز.
16- عەلی ئەسغەر شەمیم: ئێرانی سەردەمی پادشایەتی قاجاران-وە: سەلاحەددین ئاشتی-تاران2021ز.
17- پ. ی. د. بەختیار سعید محمود شوانی: مێژووی سەردەمی عوسمانی-هەولێر2022ز.
18- د. نەجاتی عەبدوڵڵا: کوردستان و کێشەی سنووری ئێرانی-عوسمانی/بەرگی یەکەم-هەولێر2022ز.
19- ئینتەرنێت-ویکیپیدیای ئازاد.
ئامادەکردنی: سارا سەردارسارا سەردار
[1]
ئەم بابەتە 284 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | baskurd.basnews.com
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سەڵماس
فۆڵدەرەکان: مێژووی کۆن
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 28-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 28-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 28-09-2022 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 284 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.233 KB 28-09-2022 سارا سەردارس.س.
فایلی وێنە 1.0.1113 KB 28-09-2022 سارا سەردارس.س.

ڕۆژەڤ
ژیلا حسێنی
لە ڕۆژی 31ی مانگی خەرمانانی ساڵی 1343ی هەتاوی لە شاری سەقز لە بنەماڵەیەکی ئایینی سەربە شێخانی دۆزەغەرە لەدایکبووە، لەگەرمەی شۆڕشی گەلانی ئێراندا لە ساڵەکانی 57 بەدواوە بە تەمەنێکی کەمەوە زۆر زوو تێکەڵ بەدنیای ژیانی هاوبەشی ماڵ و منداڵ و ماڵداری ئەبێت کە سەرەڕای ئەوانەش بەردەوام لە کۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبی و فەرهەنگییەکاندا دەوری بەرچاو ئەبینێت، بەتایبەت لە ئەنجوومەنەکانی شاری سنە و سەقز کە دواین چالاکی لە شاری سەقز بە وتارێکی ئەدەبی و توێژینەوە لە کۆنگرەی مەولەوی کوردا بەشداری چالاکانەی بوو.
هەرو
ژیلا حسێنی
عوسمان عەزیز عەلاف
ناو: عوسمان
ناوی باوک: عەزیز
ساڵی لەدایکبوون: 1944
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ڕۆژی کۆچی دوایی: 24-08-2017
ژیاننامە
مامۆستا عوسمان عەزیز عەلاف لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی لەدایکبووە. سەرەتای خوێندنی لە قوتابخانەی گۆیژەی سەرەتایی تەواوکردووە، قۆناغی ئامادەیی لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان خوێندووە. لەسەرەتای ساڵی شەستەکان لەگەڵ خانەوادەکەی لە شاری بەغدا نیشتەجێ دەبن. لە ساڵی 1962 عدادیە مەرکەزی بەغدا تەواو دەکات و ساڵی 1969 بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کولیەی ئاداب بەشی مێژوو بەدەست دەهێ
عوسمان عەزیز عەلاف
شەم جاف
ناو: شەم
نازناو: شەم جاف
شەم جاف ڕۆژنامەنووسێکی کار-ئازادە، لە بەرلین، ئەڵمانیا دادەنیشێت. هەفتەنامەکەی بە ناوی «هەفتەی پێشو چی ڕویدا» (What happened last week) نوچە نێودەوڵەتییەکان بۆ زیاتر لە 6000 خوێنەری نێودەوڵەتی ڕوندەکاتەوە. هەروەها یەکەم پۆدکاستی ئینگلیزی سەبارەت بە کوردستان بۆ شیکردنەوەی هەواڵ دەربارەی کوردستان بۆ کەسانی بیانی ئامادە و پێشکەشدەکات. شەم خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانستی سیاسیی و ئابووریی نێودەوڵەتیی. [1]
شەم جاف
فرەنسیس شێر
ناو: فرەنسیس
نازناو: فرەنسیس شێر
ناوی باوک: شێر
ڕۆژی لەدایکبوون: 01-07-1929
ڕۆژی کۆچی دوایی:04-06-2023 شوێنی لەدایکبوون: شەقڵاوا
شوێنی کۆچی دوایی: شەقڵاوا
ژیاننامە
فرەنسیس شێر، قەشە و نووسەر و شاعیر و کەسایەتی ڕیش سپی دیاری کریستانەکانی شەقڵاوا و کوردستان، لە ساڵی (1929) لە شارۆچکەی شەقڵاوا لە دایکبووە، لە تەمەنی (94) نەوەد و چوار ساڵیدا لە ڕێکەوتی (04-06-2023) دا لە شارۆچکەی شەقڵاوا کۆچی دوایی کرد.[1]
ساڵی لەدایکبوون: 1929
ساڵی کۆچی دوایی: 04-06-2023
فرەنسیس شێر
میر بەدرخان
ناو: بەدرخان
نازناو: میر بەدرخان - بەدرخان ئەودال
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1803
ساڵی کۆچی دوایی: 1869
شوێنی لەدایکبوون: بۆتان
شوێنی کۆچی دوایی: شام
ژیاننامە
بەدرخان ئەودال” یان بەدرخان بەگی کوڕی “عەبدوڵڵا بەگ”، لە ساڵی 1803 دا لە شاری جەزیرەی بۆتان سەر بە باکووری کوردستان لەدایکبووە. بەڵام سەبارەت بە ڕێککەوتی لە دایکبوونی، بۆچوونی جیاواز هەن. هەندێک لە مێژوونووسان دەڵێن “بەدرخان” لەنێوان ساڵانی 1803 هەتا 1806 لەدایک بووە. لە بنەماڵەی “عەزیزان” بوو. “شەرەفخان بەدلیسی” لە شەرەف
میر بەدرخان
بابەتی نوێ
فایەق نامیق محەمەد - شێخ فایەق
ناو: فایەق
نازناو: شێخ فایەق
ناوی باوک: نامیق
ساڵی لەدایکبوون: 1943
شوێنی لەدایکبوون: کەرکووک
ژیاننامە
ڕاگەیاندکار، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریوس لە بەڕێوەبردن، بەڕێوەبەربووە لە فەرمانگەی ڕەگەزن
فایەق نامیق محەمەد - شێخ فایەق
مەکتووب بۆ ئەتاتورک
ناونیشانی پەڕتووک: مەکتووب بۆ ئەتاتورک
ناوی نووسەر: جەلادەت عالی بەدرخان
ناوی وەرگێڕ: محەمەد عزەدین
وەرگێڕان لە زمانی: تورکی عوسمانی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: فام FAM
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی
مەکتووب بۆ ئەتاتورک
کورتەی ژیانم
ناونیشانی پەڕتووک: کورتەی ژیانم
ناوی نووسەر: ئەکرەم جەمیل پاشا
ناوی وەرگێڕ: محەمەد عزەدین
وەرگێڕان لە زمانی: تورکی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: فام FAM
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
کورتەی ژیانم
میر بەدرخان - بەدرخان بەگی عەبدوڵڵا
ناو: بەدرخان
نازناو: میر بەدرخان - بەدرخان ئەودال
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1803
ساڵی کۆچی دوایی: 1869
شوێنی لەدایکبوون: بۆتان
شوێنی کۆچی دوایی: شام
ژیاننامە
بەدرخان ئەودال” یان بەد
میر بەدرخان - بەدرخان بەگی عەبدوڵڵا
گوڵی ئارتیشۆک
ناوی کارەکە: گوڵی ئارتیشۆک
ناوی هونەرمەند: ڕها موحسینی کرماشانی
قەبارە: cm50x65
تەکنیک: ئەکریلیک و بۆیەی زەیتی
ساڵی دروستکردن: 2017
[1]
گوڵی ئارتیشۆک
خێزانێکی شاری سلێمانی دوای بۆردومانی فڕۆکەکانی ئینگلیز، ساڵی 1924
شوێن: سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1924
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (خێزانێکی شاری سلێمانی دوای بۆردومانی دڕندانەی فڕۆکەکانی ئینگلیز)
ناوی وێنەگر: نەزانراو
[1]
خێزانێکی شاری سلێمانی دوای بۆردومانی فڕۆکەکانی ئینگلیز، ساڵی 1924
کەیهان محەمەد نەژاد
ناو: کەیهان
ناوی باوک: محەمەد نەژاد
کەیهان محەمەد نەژاد
ڕۆژیار خاڵە حەسۆ
ناو: ڕۆژیار
ناوی باوک: خاڵە حەسۆ
ڕۆژیار خاڵە حەسۆ
بەنداۆچکەی ژاڵەی مەملەحە
پۆندی ژاڵەی مەملەحە لە گوندی ژاڵەی مەملەحە درووستکراوە، لە شارەدێی (سەنگاو) سەربە شارۆچکەی چەمچەماڵی شاری سلێمانی، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری سلێمانیەوە جێبەجێکراوە لە ساڵی (2014) بە گوژمەی (749,2
بەنداۆچکەی ژاڵەی مەملەحە
سەگدڵ
ناونیشانی پەڕتووک: سەگدڵ
ناوی نووسەر: میخاییڵ بوڵگاکەف
ناوی وەرگێڕ: کەیوان هەورامی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
سەگدڵ
ژیوەر حسێن
ناو: ژیوەر
ناوی باوک: حسێن
ساڵی لەدایکبوون: 2003
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
ژیوەر حسێن لە ساڵی 2003 لە گەڕەکی سابوونکەرانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە تەمەنی 4 ساڵیدا لە کازیوەی سەرا دەست
ژیوەر حسێن
تیپی مۆسیقای سەفینی شەقڵاوا لە ساڵی 1978دا
شوێن: شەقڵاوا
ڕۆژیان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1978
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە:
دانیشتووەکان: خۆشەوی محەمەد - ئۆکۆردیۆن، موئەید عەبدالمسیح - ئۆکۆردیۆن، ئامانج ئەسعەد - کەمانچ، وشیار یوسف - کەمانچ، فەرها
تیپی مۆسیقای سەفینی شەقڵاوا لە ساڵی 1978دا
فرەنسیس شێر
ناو: فرەنسیس
نازناو: فرەنسیس شێر
ناوی باوک: شێر
ڕۆژی لەدایکبوون: 01-07-1929
ڕۆژی کۆچی دوایی:04-06-2023 شوێنی لەدایکبوون: شەقڵاوا
شوێنی کۆچی دوایی: شەقڵاوا
ژیاننامە
فرەنسیس شێر، قەشە و نووسەر و
فرەنسیس شێر
موعجیزەی بەیانیان
ناونیشانی پەڕتووک: موعجیزەی بەیانیان؛ 6 خوو، کە دەبنە هۆی گۆڕینی ژیانت بەر لە کاتژمێر 8ی بەیانی.
ناوی نووسەر: هال نێڵڕۆد
ناوی وەرگێڕ: سێبەر قەرەنی
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: هەولێر
دە
موعجیزەی بەیانیان
وێردەکانی ئەیوبی پاسەوان
ناونیشانی پەڕتووک: وێردەکانی ئەیوبی پاسەوان
ناوی نووسەر: ئەحمەد ئەلعەتییە
ناوی وەرگێڕ: سەباح ئیسماعیل
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: دەزگای فام FAM
ساڵی چاپ: 2023
ژمار
وێردەکانی ئەیوبی پاسەوان
پشتئاشان
ناونیشانی پەڕتووک: پشتئاشان
ناوی نووسەر: عامر حسێن
ناوی وەرگێڕ: ڕابەر ڕەشید
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: فام
ساڵی چاپ: 2023 [1]
پشتئاشان
چەند خانمێکی کوردی خێڵێ برۆکی یەریڤان، ساڵی 1890
شوێن: یەریڤان
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1890
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (چەند خانمێکی کوردی خێڵی برۆکی).
ناوی وێنەگر: نەزانراو [1]
چەند خانمێکی کوردی خێڵێ برۆکی یەریڤان، ساڵی 1890
خانمێکی کوردی جوولەکە، لە ساڵی 1950
شوێن: باشووری کوردستان
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1950
کەسایەتی ناو وێنەکە: (خانمێکی کوردی جوولەکە بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە)
ناوی وێنەگر: نەزانراو
[1]
خانمێکی کوردی جوولەکە، لە ساڵی 1950
زوبێر سوورچی
ناو: زوبێر
نازناو: زوبێر سوورچی
ڕۆژی کۆچی دوایی: 13-05-2023
شوێنی لەدایکبوون: ئاکرێ
شوێنی کۆچی دوایی: دهۆک
ژیاننامە
زوبێر سوورچی گۆرانیبێژی میللی دەڤەری بادینانی شارۆچکەی ئاکرێ بووە، ماوەی چەندی
زوبێر سوورچی
ڤانیا سالار
ناو: ڤانیا
ناوی باوک: سالار
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
پیشە: ئەکتەر
ژیاننامە
خانمە ئەکتەری بواری سینەما و دراما لە ساڵی 2021 وەک یەکەم فیلمی سینەمای (ئەزموون) بەشداری کردووە چەندی خەڵاتیان بەدەست
ڤانیا سالار
گەنجینەیەکی شاراوە مەلا ڕەئوفی خادم سووجادە
ناونیشانی پەڕتووک: گەنجینەیەکی شاراوە مەلا ڕەئوفی خادم سووجادە
ناوی نووسەر: ڕەهبەری سەید برایم
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
گەنجینەیەکی شاراوە مەلا ڕەئوفی خادم سووجادە
موحسین عەلیڕەزایی
ناو: موحسین
ناوی باوک: عەلیڕەزایی [1]
موحسین عەلیڕەزایی
مەحموود بابان
ناو: مەحموود
ناوی باوک: بابان
ژیاننامە
ڕۆژنامەنووسە، نووسەر و لێکۆڵەرە، ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی دەزگای میدیای ڕووداوە، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری نەوت و گاز لە زانکۆی کوردستان هەولێر، هە
مەحموود بابان
بەرنامەو پێڕەوی نێو خۆی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران - کۆنگرەی 6
ناونیشانی پەڕتووک: بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
پەسنەدکراوی کۆنگرەی شەشەم
بڵاوکار: بەشی ئینتیشارات و تەبلیغاتی کۆمیتەی مەرکەزیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
ساڵ: سەرما
بەرنامەو پێڕەوی نێو خۆی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران - کۆنگرەی 6
زریان فاتیح قەرەداغی
ناو: زریان
ناوی باوک: فاتیح
زریان فاتیح قەرەداغی، نووسەرە خاوەنی چەندین وتار و نووسراوە لە بوارە جیاجیاکان لەنێو ماڵپەڕە کوردییەکان. [1]
زریان فاتیح قەرەداغی
ئامار
بابەت 455,644
وێنە 93,359
پەڕتووک PDF 16,714
فایلی پەیوەندیدار 77,430
ڤیدیۆ 829
میوانی ئامادە 5
ئەمڕۆ 3,665
ڕاپرسی
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.469 چرکە!