11 ساڵ پێش ئێستا پەڕڵەمانتارانی ئیسلامییەکان و گۆڕان دەنگیان لەسەر یاسای توندوتیژی خێزانی داوە
بەپێی دۆکۆمێنتەکانی پەڕڵەمانی کوردستان کە کۆپییەکی دەست بوار کەوتووە، لە ساڵی 2011 ەو لە خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان، بە زۆرینەی دەنگی پەڕڵەمانتاران لەنێوشیان پەڕڵەمانتارانی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و
کۆمەڵی دادگەریی کوردستانکۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە چوارچێوەی لیستی خزمەتگوزاری لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان دەنگیان لەسەر ئەو ماددەیە داوە کە ڕێگە دەدات هەواڵگری نهێنی لە یاسایی توندوتێژی خێزانی هەبێت.
بەپێی دۆکۆمێنتە تۆمارکراوەکانی خولی سێهەمی پەڕڵەمان، ئەندامانی فراکسیۆنی لیستی خزمەتگوزاری کە ئیسلامییەکان 10 پەڕڵەمانتاریان تێدا هەبوو سەرجەمیان دەنگیان بە و ماددەیە داوە.
ئەو پەڕڵەمانتارانەش شەش پەڕڵەمانتار یەکگرتووی ئیسلامی و چوار پەڕڵەمانتاریش لە کۆمەڵی دادگەری بوون کە ئەوانیش بریتی بوون لە: (بەیان ئەحمەد حەسەن بەرواری،
حەمە سەعید حەمە عەلیحەمە سەعید حەمە عەلی، ئەورەحمان محەمەد، سەمیر سەلیم ئەمین بەگ حەمە بەگ، عومەر عەبدولعەزیز بەهادین، ناسک تۆفیق عەبدول کەریم عەبدول ڕەحیم،
هاوڕاز شێخ ئەحمەد حەمەدهاوڕاز شێخ ئەحمەد حەمەد، ئەحمەد سلێمان، عەبدوڵڵا حەمە، ئەیوب نیعمەت قادر ڕەحمان، سەرگوڵ ڕەزا حەسەن حەمەخان، سەباح محەمەد.
[1]