بەپێی دۆکۆمێنتەکانی پەڕڵەمانی کوردستان کە کۆپییەکی دەست بوار کەوتووە، لە ساڵی 2011 ەو لە خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان، بە زۆرینەی دەنگی پەڕڵەمانتاران لەنێوشیان پەڕڵەمانتارانی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# و #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# لە چوارچێوەی لیستی خزمەتگوزاری لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی #بزووتنەوەی گۆڕان# دەنگیان لەسەر ئەو ماددەیە داوە کە ڕێگە دەدات هەواڵگری نهێنی لە یاسایی توندوتێژی خێزانی هەبێت.
بەپێی دۆکۆمێنتە تۆمارکراوەکانی خولی سێیەمی پەڕڵەمان، ئەندامانی فراکسیۆنی لیستی خزمەتگوزاری کە ئیسلامییەکان 10 پەڕڵەمانتاریان تێدا هەبوو سەرجەمیان دەنگیان بەو ماددەیە داوە.
ئەو پەڕڵەمانتارانەش شەش پەڕڵەمانتار یەکگرتووی ئیسلامی و چوار پەڕڵەمانتاریش لە کۆمەڵی دادگەری بوون کە ئەوانیش بریتی بوون لە: (بەیان ئەحمەد حەسەن ڕێکەوتی، #حەمە سەعید حەمە عەلی#، ئەوڕەحمان محەمەد، سەمیر سەلیم ئەمین بەگ حەمە بەگ، عومەر عەبدولعەزیز بەهادین، ناسک تۆفیق عەبدول کەریم عەبدول ڕەحیم، #هاوڕاز شێخ ئەحمەد حەمەد#، ئەحمەد سلێمان، عەبدوڵڵا حەمە، ئەیوب نیعمەت قادر ڕەحمان، سەرگوڵ ڕەزا حەسەن حەمەخان، سەباح محەمەد. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 3,359 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!