تەپەی قاڵایچیتەپەی قاڵایچی، ئەم تەپەیە دەکەوێتە 15 کم ی باکووری ڕۆژئاوای شاری
بۆکانبۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی 1984 کاری کنە و پشکنین بۆ ئەم شوێنەوارە دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، لە ئەنجامدا تابلێتێکی نووسراو بە خەتی ئارامی دۆزراوەتەوە، کە هێشتا نەخوێنراوەتەوە، هەروەها دۆزینەوەی گڵینەی ڕازاوە بە نەخش و بۆیەی تایبەت لە دەستکەوتەکانی پشکنینی ئەم شوێنەوارەن. بەپێی توێژینەوە شوێنەوارییەکان، مێژوو و کۆنینەیی ئەم گردە بۆ نزیکەی هەزارەی یەکەمی پێش زاین داگەڕێتەوە. کۆمەڵێ خشت بە شێوازی خاچ و نەخشێنراو لە یەکەم دەستکەوتە شوێنەوارییەکانی ئەم گردەیە. لەگەڵ دوو بارە بەردەوامبوونی کاری کنە وپشکنین لەم گردە، پاشماوەی پەرەستگەیەکی ناوەندی و بنکەی چاودێری، دیواری باڵەخانە، حەوشەی بەردرێژکراو، پلیکان، چەند ژوورێکی دروستکراو لە خشت و داپۆشراو لە گڵ و خۆڵی تایبەت و نزیکەی 400 دانە خشتی ڕازێنراو بە نەخشی تایبەت و ڕەنگکراو کە ئەمانە لە یەکەم خشتی وێنە کراو وبۆیەکراوەکانی ئەو سەردەمەن کە بە نیمچە ساخی ماونەتەوە و نەخش و بۆیەی سەریان بە جوانی دیارە. وێنەی سەر ئەم خشتانە پێکهاتووە لە وێنەی ڕوەکی گیا و سروشت، هەروەها وێنەی ئەفسانەیی وەک گای باڵدار (لاماسو)، وێنەی خواوەندە گەورەکانی ئەو سەردەمە، ..تاد.
لە سەرچاوە مێژووییەکان ناوی زێوێ بە زیرتو / ئیزیرتو وەک پایتەختی دەسەڵاتداری مانناییەکان هاتووە وەک ناوەندێکی سیاسی و هونەری و ئابووری گرنگ.
بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1939 لە لایەن تیمێکی شوێنەوارناسی ناوخۆیی ئێرانی کاری کنە و پشکنینی شوێنەواری بۆ ئەم گردە ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا کۆمەڵێ پارچە و کەلوپەلی شوێنەواری تگایبەت بە هەزارەی یەکەمی پێش زاین لەوێ دۆزراوەتەوە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج و داخە تا ئێستا کاری هەڵکۆلینی زانستیی شوێنەواری بۆ ئەم گردە ڕاوەستاوە و درێژەی پێنەدراوە.
ئامادەکردنی:
سارا سەردارسارا سەردار
[1]