ماتۆڕسوارانی یانەی عێراقی عێراقی، بۆ یارییەکانی ماتۆڕسواری و ئۆتۆمبێل بەشدارییان لە پاڵەوانێتیی جیهان بۆ گەشت بە ماتۆڕ لە وڵاتی یۆنان کرد و پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا.
کێبرکێی پاڵەوانێتی جیهانی گەشت بە ماتۆڕسواری ئەمساڵ بە بەشداری 17 وڵات لە کەڤەلانیای یۆنان ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوامبوو، شاندی عێراق 10 کەس بوو کە 6 یان ماتۆڕسوار بوون.
ماتۆڕسوارەکانی یانەی عێراقی عێراقی بۆ یەکەمجار بەشداری کێبرکێیەکی جیهانیان کرد و گەشتێکی دوور و درێژییان بە ماتۆڕ ئەنجامدا کە لە شاری بەغدا دەستیپێکرد و لە یۆنان کۆتاییهات ماوەکەی 3000 کیلۆمەتر بوو.
رائید بەیاتی، سەرۆکی یانەی عێراق بۆ یارییەکانی ماتۆڕسواری و ئۆتۆمبێل لە لێدوانێکی تایبەت ڕایگەیاند ئێمە شانازی دەکەین کە لەسەر ئاستی هەموو وڵاتە عەرەبییەکان تاکە شاندی عەرەبی بووین هاوشانی بەهێزترین ماتۆڕسوارەکانی ئەوروپا بەشداریمان کرد و ئاستێکی بەرزمان پێشکەشکرد.
کێبرکێی ماتۆڕسواری جیهان ئەمساڵ بریتی بوو لە گەشتی ماتۆڕسوارەکان بۆ 4 شاری یۆنان، هەڵبژاردەی فەڕەنسا نازناوەکەی بردەوە و بەلجیکا لە پلەی دووەم هات، ماتۆڕسوارانی عێراقیش ململانێیەکی بەهێزیان کرد و پلەی سێیەمیان پێدرا.
بەیاتی زیاتر ڕوونیکردەوە (لە کۆبوونەوەی فیدراسیۆنی ماتۆڕسواری جیهان بەشێوەیەکی فەرمی داوامانکردووە نمایشەکانی پاڵەوانێتی جیهان لە یەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان میوانداری بکەین، لەبەرئەوەی جوانی سروشت و باشی باری ئاسایشی ناوچەکە شایستەی ئەوەیە ماتۆڕسواران گەشتی بۆ بکەن). [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,067
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!