#شنۆ#، یەکەمین شار کە لە ڕۆژهاڵاتی کوردستان و تەواوی ئێران، لە شەوی #24-09-2022# کاتژمێر 2 سەرلەبەیانی ئازادکرا، ئەمە دوابەدوای ئەو خۆپێشاندانە سەرتاسەریە ئێران، کە پاش کوشتنی کچە کوردی شاری سەقز مەهسا ئەمینی (#ژینا ئەمینی#) دێت، کە تەواوی ئێرانی تەنییەوە، لە پڕۆسەی ئازادکردنی شاری شنۆ چەندین شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
خۆپێشاندەران لە هەوڵی ئەوەدابوون کە بەندکراوە سیاسییەکان لە بەندیخانە ئازاد بکەن، هەروەها بنکەی سوپای پاسداران، ماڵ و دوکان و چەندین شوێنی بازرگانی شاری شنۆ لەلایەن خەڵکەوە سوتێندرا کە تایبەت بوون بە کەسانی پلە بەرزی پاسداران و ڕژێمی ئێران.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,919 gånger