بە پێی نوێترین زانیاری تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک مانگرتن لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. وەک کاردانەوەیەک بۆ گیان لەدەستدانی #ژینا ئەمینی# بەرفراوان بۆتەوە و زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوکان و بازاڕەکانیان بە داخراوی هێشتۆتەوە.
لە ئیستادا شارەکانی، #بۆکان#، #مەهاباد#، #سەقز#، #سنە#، #مەریوان#، #شنۆ#، #پیرانشار# و #سەردەشت# و شارۆچکەی #ڕەبەت# و #بانە# دەستیان داوەتە مانگرتن.
بە پێی هەواڵی پشتڕاست نەکراوە، بەشێکی زۆر لە بازاڕیانی شارەکانی #کرماشان# و #ئیلام#یش دەستیان داوەتە مانگرتن و پێشبینی ئەوە دەکرێت، مانگرتنەکە بەگشتی هەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەشێکیش لە شارەکانی دیکەی ئێران بگرێتەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,353 gånger