پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی لە یانەی وەرزشی دهۆک
بەڕێز سەرۆکی
یانەی وەرزشی دهۆکیانەی وەرزشی دهۆک
بەبۆنەی سەرکەوتنی تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆکەوە بۆ خولی نایابی یانەکانی عێراق، بە گەرمیی پیرۆزبایی لە خۆتان و سەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و یاریزانانی یانەکەتان، لە ڕێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە هەموو هاندەرانی یانەکەتان و وەرزشوانانی کوردستان دەکەم.
هەر بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر پشتیوانیی خۆمان بۆ وەرزشوانان و گەشە و پێشکەوتنی وەرزش لە کوردستاندا دەکەینەوە. بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانینە ئەم سەرکەوتنەتان و چاوەڕێی سەرکەوتنی زیاترتان لێدەکەین.
[1]
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
11-09-202211-09-2022