ناو: سیامەند
ناوی باوک: ئەحمەد
رۆژی لەدایکبوون: #1978#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
ژیاننامە
من سیامەند ئەحمەد محەمەد تەمەن 1978 پیشەی سەرەکیم ئاسنگەر، خولیام وەرزشە بەگشتی لەبوارەکانی
تۆپی پێ
پایسکیل سواری
مەلەوانی
گەڕان بەناو سروشتدا
شاخەوانی
بەردەوانی
گەیشتن بەلوتکە بەرزەکان
هەڵبژاردەی ئێستام شاخەوانی و بەردەوانی , لەساڵی 2000 دەستم بەگەڕان بەناو سروشدا کردووە چێژی سروشت زیاتر لەهەموو وەرزشەکانی تر سەرنجی ڕاکێشام بۆیە خولیای شاخەوانیم هەڵبژارد لەوساڵە بەدواوە گروپێکی هاوڕێیانەمان پێک هێنا بۆ گەشت کردن بەهۆی ئەوەی شاخی پیرەمەگرون لێمان نزیک بوو زۆربەی گەشتەکانمان بۆ شاخی پیرەمەگرون بوو 2002 چێژی گەیشتمان بەلوتکەی پیرەمەگرون هەستی گۆڕیم زۆر تایبەت بوو هەستی گەیشتن بەلوتکە.
بەردەوام بوین لەگەشت کردن لەسنوری سلێمانی هیچ گروپێک نەبوو تاوەکوو 2014 گروپێکمان ناسی بەناوی کۆمەڵەی شاخەوانی سلێمانی زۆر دڵ خۆش بوین بەوەی کەخەریکە شاخەوانی دەناسرێت , هەرلەسەرەتاوە حەزمان بەوە بوو بەشێوەیەکی ئەکادیمی وزانستی هەنگاو بنێین بەڵام چونکە وەرزشەکە لەلای زۆربەیان تازەبوو زۆر زەحمەت بوو بکرێتە ئەکادیمی و زانستی لەبەر ئەوەی پێویستی و کەلوپەل نەبوو بۆیە لەدوای2015 وە بریاری دروست کردنی گروپێکمان دا بەناوی دەستەی شاخەوانی لوتکە دەستمان کرد بەکۆکردنەوەی زانیاری و پەیداکردنی کەلوپەلی شاخەوانی
پەیوەندیمان بەفیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستانەوە کردو چەندین دەورەمان کرد بەسەرکەوتووانە تێمان پەڕاند
پاشان دەورەی هەڵبژاردەی تیمی کوردستان
لەکۆی 68 بەشداربوو ماینەوە 8 نەفەر یەکێکم لەو کەسانە
دەورەی هیمەلانایە وەردی کە دەورەیەکی زۆر قورسوو دژوار بوو ئەویشم بەپلەی زۆر باش تەواو کردووە.
تاساڵی 2017 کەلەوساڵە بەدواوە هەستێکی تر ناخی داگیر کردم ئەویش بواری تەکنیکی بوو لەبواری شاخەوانی زۆر فەرامۆش کرابوو کەلایەنێکی زۆر گرنگی شاخەوانییە
بەڵام بەهۆی نەبونی کەرەستەوە زۆر قورس بوو کارکردن تێیدا بۆیە بڕیارمدا کەرەستەکانی پێویست بەو بوارە خۆم دروستی بکەم , لەگەڵ هاوڕێیەکم بەناوی هەوراز دەستمان دایە بواری تەکنیکی یەکەم ڕێڕەمەن دروست کرد لەشاخی هەنگێ لە9/12/2017 لەوبەدواوە هەستی بەرپرسیارێتیم لەو بوارەدا زیادی کرد ئەرکم قورستربوو، هیچ بڵنگۆیەک نەبوو یاخود ڕاگەیاندن تاوەکوو زانیاری ئەوەی پێمە بیبەخشم دەستم کرد بە زانیاری بلاو کردنەوە لەواڵی خۆم لەفیس بوک 25 هەڵقەم لەبواری شاخەوانیدا تۆمارکرد بەڵام دەمویست لەکەمترین ماوە زانیارییەکی کەم بگەیەنم لەبەرئەوەی گوێگر بێزار نەبێت بەنزیکەی 7 سەعات زانیاری لە بواری سەرەتای شاخەوانیم بەخشییە بیسەران , مەبەستی سەرەکیم لە بلاو کردنەوەی زانیاریش ئەوەبوو کە شاخەوان ژینگە دۆست بێت و سیمایەکی جوانی هەبێت بەڕویی دەرەوەدا
خۆشبەختانە بواری شاخەوانی پێش کەوتنێکی باشی بەخۆیەوە بینی بۆیە تائێستاشی لەسەر بێت هێشتا لایەنی تەکنیکیمان پێویستی بە زانیاری زیاترە.
ناخۆشترین ڕوداو لە ژیانی شاخەوانیم لەدەست دانی هەوراز ی هاوڕێم بوو کەلەکاتی تەمرینی بەردەوانی کەوتە خوارەوەو گیانی سپارد لەشاخی هەزار مێرد وەچەندین ڕوداوی ناخۆشیش بەسەرخۆموو هاوڕێکانم هاتووە بەڵام شاخەوانی وەرزشێکی تەواو جیاوازە جیاوازییەکی سەیر تاوەکوو دژواریت بەسەردابێت لات خۆشتر دەبێت.
جیاواز لەوەرزشەکانی تر جوانترین هاوڕێ لە هاوڕێ شاخەوانەکاندایە لەسەر بنەمای هاوکاریوو پاڵپشتی یەکتر دەناسن ناڕەحەتی لەسەر یەکتر کەم دەکەنەوە ئێستا من کەسێکم ئەرکی سەر شانم قورسە لەبواری بەکارهێنانی کەرەستە تەکنیکیەکانی شاخەوان چەندین کەسم فێری هونەری بەکارهێنانی کەرەستەکان کردووە ئێستا سلێمانیدا دیارن
زیاتر لە25 ڕێڕەوم ڕۆڵ کوت کردووە بۆ خزمەتی بەردەوانی لەئاستە جیاجیاکاندا
فێرگەیەکم بەناوی فێرگەی ئاوات کردوەتەوە بۆ پێش خستنی شاخەوانان.[1]