Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,392
Immagini 105,677
Libri 19,148
File correlati 96,383
Video 1,307
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
ساڵح موسلیم: 10 ساڵە نامەیەکم بۆ بارزانی ناردوە وەڵامی نەداوەتەوە
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ساڵح موسلیم

ساڵح موسلیم
شارپرێس کەنداڵ جودی:
هاوسەرۆکی #پارتی یەکێتی دیموکراتی# چەند پرسێکی هەستیار پەیوەست بەباشورو #ڕۆژئاوای کوردستان# ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان خۆیان ئامۆژگارییان کردین کە دوو هێزی سەربازیی لەڕۆژئاوای کوردستان بونی نەبێت، دەشڵێت:بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمانکەوتون، دیمەشق بەتورکیای وتوە لەخاکی سوریا بکشێتەوە واتە سوریا مەرجەکانی خۆی دیاریکردوەو بەپێی ئەو مەرجانەش تەسلیمی سوریا نابێت.
لەدیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ شارپرێس، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی ڕایگەیاند، مەحاڵە حکومەتی دیمەشق و ئەنکەرە بگەنە ڕێکەوتن.
دەشڵێت:فیدراڵیی باشور (هەرێم)ی کوردستان دەستکەوتێکەو دەیپارێزن، بەڵام بۆ بونی دوو هێزی چەکدار لەڕۆژئاوا، پێشتر دەسەڵاتدارانی باشور خۆیان ئامۆژگارییان کردین کە نابێت دوو هێزی سەربازیی لەڕۆژئاوا هەبێت.
موسلیم له و دیدارە تایبەتەدا لەگەڵ شارپرێس ئاشکرایدەکات، ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی خەریکی دروستکردنی کەمپ و یەکەی نیشتەجێبونن بۆ گروپە تیرۆریستیەکانی بەرەی نوسره و داعش کە لەعەفرین نیشتەجێن.
بەشێکی دیکەی دیدارەکەی ساڵح موسلیمە پەیوەستە بەپەیوەندیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ لایەنە کوردییەکان لەهەر چوار بەشی کوردستان و لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئێران و ڕوسیا.
هاوکات هەر لەم دیدارەدا، ساڵح موسلیم پەیامێکی مەسعود بارزانی ئاشکرادەکات کە لەساڵی 2012دا بەڕۆژئاوای کوردستانی وتوە.
دەقی دیدارەکە:
شارپرێس: کۆبونەوەکانی نێوان حکومەتی دیمەشق و ئەنکەرە ئێستا باسی لەبارەوە دەکرێت، دەسەڵاتدارانی تورکیاش لەو چوارچێوەیەدا چەند لێدوانێکیانداوەو باس لەڕێککەوتن دەکەن، ئایا دەکرێت ڕێککەوتنێک لەنێوان دیمەشق و ئەنکەرەدا بکرێت، تاچەند ئەمە مەترسیە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان؟
موسلیم: سەرەتا سڵاوو ڕێز بۆ ئێوە کە ڕێگەتاندام قسە بۆ گەلەکەم بکەم... بەڵێ بێگومان پێش هەموو شتێک تورکیا دەیەوێت بەهەموو شێوەیەک گەلی کورد لەناوببات، لەهەرکوێیەک بێت، هەرکاتێک تورکیا قسەدەکات هەموو وێرانکارییەکی دژی کورد ئەنجامدەدات، ئیتر بۆ تورکیا هیچ جیاوازییەک لەنێوان کوردانی (باکور، باشورو ڕۆژئاوا)دا نییە، بۆیە پلانیان هەیە لەم چوارچێوەیەدا، بەمدواییانەش دەبینن دۆزی کورد لەئاستی نێودەوڵەتیدا گەشەدەکات و لەبەرخۆدانیشدا سەرکەوتوە، ئیتر ئەوانە هۆکارن کە پێیان قبوڵ نەکرێت.
نمونەیەکی زیندوتر ئەوەیە، ماوەی 7 ساڵە تورکیا شەڕی دژی کورد ڕاگەیاندوە، تورکیا ڕۆژ بەڕۆژ لەکەوتندایە، هەم لەسیاسەت و هەمیش لەڕوی دیپلۆماسی و هەمیش لەڕوی ئەو خەبات و بەرخۆدانەی کە گەلی کورد پەیڕەوی دەکات، تورکیای توشی کێشەی گەورە کردوه و ئێستاش بەدوای هاوپەیمانی نوێدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لەدژی کورد ئەوەی دەتوانێت بیکات.
شارپرێس: تا چەند دەکرێت بەکۆبونەوەکانی ئاستانە بوترێت دۆزینەوەی ئه و هاوپەیمانێتیەیە کە تۆ باسی دەکەیت، واتە هاوپەیمانی تورکیا دژی کورد؟
موسلیم: بێگومان کۆبونەوەی ئاستانە گەورەترین دژایەتی کوردبوو، لەئاستانە، (ئێران، ڕوسیاو تورکیا)شی تێدایە، لەڕێگەی ڕوسیاوە سوریاشی تێدایە، هەموو ئەوانەشی لەئاستانە وتراوە سەرکوتکردنی پرسی کوردە.
سەرەڕای ئەوەش لەماوەی ڕابردودا کۆبونەوەی نێوان دیمەشق و ئەنکەرە کەمنەبون، وا ئێستا کراوە بەپرسێکی زۆر گەورە، لەئاستی هەواڵگریدا ئێمە دەزانین پێشتر لەدیمەشق کۆبونەوە کراوەو لەمۆسکۆش بەهەمانشێوە کۆبونەوە ئەنجامدراوە، بەڵام بەمدواییانە، کاتێک ئەم کۆبونەوەیە ئاشکراکرا، دەیانەوێت کاریگەری زیاتریان هەبێت، ئێمەش قسەی سەرەتاو کۆتاییمانە، گوێ به و کۆبونەوانە نادەین و بەرگری دەکەین، بەرخۆدانی ئێمەش بەرخۆدانێکی ڕەوایە، واتە ئەوەی هێرشبکات، ئێمە دەتوانین بەپێی دەرفەتەکانمان بەرخۆدان بکەین و تێبکۆشین.
وەکو ئەگەر پێمانوایە، ئەگەر هەیە تورکیاو سوریا دەتوانن یەکبگرن، بەڵام بۆ هێرشکردنەسەرمان ئەوەیان ئەگەرێکی کەمێک دورە، ئێمە بەرگریی دەکەین و لەڕوی سەربازیشەوە ئامادەکاریمان هەیە، لەلایەکی دیکەوە بەوتەی بەرپرسانی سەربازیمان، بەهەموو شێوەیەک ئامادەکاری هەیەو شەرعییەت بەبەرخۆدان دەدەین.
لەلایەکی دیکەوە کێشەیەکی گەورە لەنێوان سوریاو تورکیادا هەیە، بەتایبەت بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئێمە کەوتون، بەر لەهەموو شتێک دیمەشق بەتورکیای وتوە، ئه و چەکدارو گروپە توندڕەوو تیرۆریستیانە لەخاکی سوریا بکشێنەوە، واتە سوریا مەرجەکانی خۆی دیاریکردوەو بەگوێرەی ئەو مەرجانەش بێت، سوریا تەسلیمی تورکیا نابێت.
شارپرێس: کەواتە سوریا هەڵوێستی چی دەبێت لەبارەی ئه و قسەیەی تورکیا کە دەڵێت 30 کیلۆمەتر دێینە خاکی سوریا بەبیانوی دروستکردنی ناوچەی ئارام؟
موسلیم: کاتێک تورکیا دەڵێت ئێمە 30 کیلۆمەتر لەسنورەوە ئازادین و دەتوانین بچینە پێشەوە، لەڕاستیدا دەیانەوێت ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا داگیربکەن، تورکیا مەبەستیەتی هەموو ڕۆژئاوای کوردستان داگیربکات، نازانین سوریا هەڵوێستی چییە، بەڵام بۆ ئێمەی ڕۆژئاوای کوردستان ئەمە قبوڵناکرێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە نە گەلی سوریاو نە گەلی کوردیش ئەمە قبوڵناکەن، هەرچەند چاوەڕوانیش ناکەم ڕژێمی سوریا بوێری ئەوە بکات لەبەردەم خەڵکدا ئەمە بڵێت کە ڕازیە به و داگیرکاریە.
شارپرێس: ئەوەندەی لەقسەکانتان گەیشتم، دەتانەوێت بڵێن ئەستەمە لەئێستادا تورکیاو سوریا بگەنە ڕێکەوتن؟
موسلیم: ئاشتەوایی قورسە لەنێوان ئه و دوو وڵاتەدا، چونکە ئەگەر سوریا مەرجی تورکیا قبوڵبکات، بەو مانایە دێت کە سوریا چەتەکان و داگیرکارییەکانی تورکیا قبوڵدەکات، بۆیە سوریا خۆی ئەم دۆخەی ئێستای داگیرکاریی و چەتەکانی پێخۆش نییە، بەواتایەکی تر ئەگەر سوریا مەرجی تورکیا قبوڵبکات، سوریا تێکشکاوه و ئەگەر تورکیا مەرجی سوریا قبوڵبکات ئەوا تورکیا بەزیوە، بۆیە من پێشبینی ئەوە ناکەم دیمەشق و ئەنکەرە لەسەر خاڵێکی هاوبەش ڕێکبکەون.
شارپرێس: بەڕێز موسلیم بابچینەسەر پرسی هێرشەکان دژی ڕۆژئاوای کوردستان دوای کۆبونەوەی سێ قۆڵی ڕوسیاو ئێران و تورکیا لەتاران، ئێستا هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لەدژی ڕۆژئاوای کوردستان زیادیانکردوه و چەندین هاوڵاتی و فەرماندەی سەربازیی شەهیدبون، ئایا ئەمە بەپیلانێکی هاوبەش لەدژی ڕۆژئاوا وەسفناکەیت؟
موسلیم: بەڵێ کاتێک لەتاران دانیشتبون هەموان قسەی خۆیان کرد، بەڵام لەسەر هیچ شتێک ڕێکنەکەوتن، واتە لەسەر جینۆسایدو لەناوچونی کورد هاوڕانەبون، هەرچۆنێک بێت ئەوە ڕونە کە بەتورکیا وتراوە تۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاربهێنه و خەڵک بکوژه و ئێمەش چاو لەمە دەگرین و بەردەوامبە لەهێرشەکانت، بەڵام دەبێت هەموانیش لەوەبگەن ڕەتکردنەوەی جینۆسایدی کورد لەپێناو کورد نەبوە، بەڵکو بۆ بەرژەوەندی خۆیانە.
شارپرێس: واتە ئەگەر ڕێگە بەتورکیا بدرێت هێرشێکی بەرفراوان ئەنجامبدات، ئەوا زیان بەهەمولایەک دەگەیەنێت؟
موسلیم: بەڵێ، زیان بەهەمولایەک دەگەیەنێت، بۆیە ناهێڵن تورکیا هێرشێکی بەرفراوان بکاتەسەر ڕۆژئاوای کوردستان.
شارپرێس: لەمانگی ئابدا بەمیدیاکانت ڕاگەیاند کە تورکیا ڕێگەی پێنەدراوە هێرشێکی بەرفراوان بکاتەسەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئایا پێت وتراوە کە تورکیا هێرشناکات یان لەسەر چ بنەمایەکی ئەمەت وتوە؟
موسلیم: ئێستا دوو شت هەیە کە دەڵێین، پێش هەموو شتێک شیکردنەوەی ئێمە بۆ دۆخی سیاسی، کاتێک سەیری کەسێک دەکەیت سورە لەسەر هێرشکردن، باری گشتی دەبێت بۆی گونجاو بێت، دوەمیش: ئێمە ئامادەکاریمان هەیە، ئەو شوێنانەی کە تورکیا دەڵێت دەچمە ناوی، هەموو ئەو ناوچانەو هێزە بەرگریکارەکانمان و گەلەکەمان ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر، مەسەلەکە ئاسان نییە، تورکیا دەبێت بزانێت ناچێت بۆ خاکێکی بەتاڵ، بەڵکو خەبات و بەرخۆدانێک دەبینێت بەرامبەر خۆی، بۆیە دەبێت ئەو لایەنەی دەیەوێت هێرشبکات هەموو ئەمانە لەبەرچاو بگرێت و لەسەر ئەم بنەمایەش دەڵێین ئەستەمە هێرشبکرێتەسەر ڕۆژئاوای کوردستان.
شارپرێس: چەندین سەربازیی حکومەتی دیمەشق لەهێرشەکانی ئەمدواییەی تورکیا کوژراون، بەڵام حکومەتی دیمەشق و ڕوسیاش هیچ هەڵوێستێکیان نیشان نەدا چۆن ئەمە دەبینیت؟
موسلیم: بڵاوبونەوەی سەربازانی حکومەتی دیمەشق و زیادبونی ژمارەیان لەڕۆژئاوای کوردستان لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ساڵی 2019دایە، لەساڵی 2019 دوای سەرێکانی دوو هاوپەیمانی پێکهات و یەکێکیان لەلایەن تورکیاو ئەمریکاو یەکێکیش لەلایەن تورکیاو ڕوسیاوە، لەوکاتەدا وتمان دەبێت سەروەریی سوریا بپارێزرێت، هێزەکانی سوریا دەتوانن بێنە سنوورەکەمان و پێکەوە ئەم سنورەو سەروەرییەکانی سوریا بپارێزین لەو چوارچێوەیەدا چەند سەربازێکیان گەیشتونەتە ئەمدواییانە، کاتێکیش هەڕەشەکە زیاتربوو، هێزە سەربازییەکانمان و حکومەتی دیمەشق ڕازیبون کە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لەسەر سنورەکان زیادبکرێن، بەڵام دەبینین سوریا بەسەربازەکانی وتوە، ئێوە لەوێ دەبن، بەڵام شەڕ لەگەڵ تورکیا مەکەن.
واتە ئێمە ئەوە باش دەبینین حکومەتی دیمەشق هیچ بڕیارێکی سیاسی نییە بۆ پاراستنی خۆی، بەداخەوە حکومەتی دیمەشق وەڵامی ئەو هێرشانە ناداتەوە کە لەلایەن دوژمنانەوە دەکرێتەسەر خۆی، سەربازانی حکومەتی دیمەشق هاتونەتەسەر سنور، نەک بۆ پاراستنی گەل و ناوچەکەو شەڕی دوژمنان، ئەو هێزانەشی لەسەر سنورن هێزی شەڕکەرنین، بەڵکو هێزەکانی پاراستنی سیاسین.
شارپرێس: ساڵح موسلیم بەسیاسەتمەداری جیهانیی ناسراوە، سەردانی زۆرێک لەپایتەختەکانی جیهانت کردوە، پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، بێدەنگی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
موسلیم: ئەم هەڵوێستەی هێزە نێودەوڵەتییەکان ڕاست نییە، ڕاستە لێرە تێکۆشانێک هەیە بۆ بونمان، بەڵام لەهەمانکاتیشدا ئێمە پارێزگاری لەبەها نێونەتەوەیی و مرۆییەکانیش دەکەین، ئەویش ئەوەیە کە زۆر خەمی بەرژەوەندی دەوڵەتەکانمانە، بەبڕوای ئێمە، ئەمە ڕاست نییە.
کاتێک ئێمە ناسراین، کاتێک بینیان بوینە بەربەستێک بۆ تیرۆریزم و داعش کە ڕێگەمان پێنەدان زیاتر بڵاوبنەوە وتیان کورد باشبووەو پشتیوانیدەکەین، بەڵام تائێستا ئەوەی سەد ساڵ لەمەوبەر بەرامبەر بەکورد پەسەندکراوە تائێستا ئەوەی گرنگ نییە کوردە، گەلی کورد نەبۆتە خەمی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر بەداخەوە.
بۆ نمونە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لەکوێوە دێن و خەڵک دەکوژن؟ ئەمە دەستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تێدایە، بەشێک لەپارچەکانی ئه و فرۆکانە لە(ئەڵمانیا، کەنەدا، ئەمریکاو ئەوروپاو بەریتانیا)وە بەتورکیا گەیشتون و تورکیاش هەموو بەشەکانی کۆکردۆتەوه و لەئەنجامیشدا گەلەکەمان دەکوژێت، کەواتە ببینن بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئه و پارچە یەدەگانە بەتورکیا دەفرۆشن و بۆیان گرنگ نییە لەدژی کورد بەکاردەهێنرێت یان نا.
شارپرێس: لەبەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئێوە وەک حزبێکی سیاسی، هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆن دەبینن؟
موسلیم: بێگومان ئێمە لەباشوری کوردستان هیوامان هەیە، چونکە ئەوانیش بەشێکن لەکێشەکە، بەبڕوای ئێمە هێشتا باشور باش لەوە تێنەگەیشتوە ئەو دوژمنە ستراتیژییەی کە دەیەوێت گەلی کورد لەناوببات، ئەوە تورکیایە، تورکیا بەڕێگەی فریودەرانە یان بۆ بەرژەوەندی یان بۆ شتێکی تر گەلەکەمان فریو دەدات و بەداخەوە بەشێک لەگەلی ئێمە لەباشور هاوکاری تورکیا دەکات، ئەوەش ڕاست نییە، بێگومان ئەوەی لەوێ ڕویدا وەک فیدراڵی دەستکەوتێکە بۆ هەموو گەلی کوردو ئێمەش ئەم دەستکەوتە دەپارێزین، بەڵام نەک لەباوەشی دوژمندا، ڕەنگە هەندێک لەحکومەتی باشوری کوردستان لەمە تێبگەن، بەڵام هەمویان نا.
زۆر بەداخەوە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لەباشوری کوردستان لەبەرژەوەندی گەلی کورددا نییە، ئێمە هیوامان بەحکومەتی هەرێم گەورەترە، بەڵام نایشارینەوە تائێستا ئەم هیوایە بەدینەهاتوە، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم هەم دۆست و هەمیش دوژمن بناسێت و ستراتیژیانە بیربکاتەوە.
ئێمە ناڵێین حکومەتی هەرێم پەیوەندیی بەتورکیاوە نەبێت، نا ئێمە دەمانەوێت حکومەتی باشور ئەوەندەی تر پەیوەندی لەگەڵ تورکیا هەبێت، بەڵام پیلانەکانی تورکیا بناسێت و ئاگاداریان بێت بۆ نمونە (شنگال، کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی لەمەخمورو چیاکان)، هەموو ئەمانە یارین، بیرمان نەچێت کە دەسەڵاتدارانی تورکیا هەمیشە دوبارەی دەکەنەوەو دەڵێن، نابێت ئەو هەڵەیەی لەوێ کردومانە دوبارەی بکەینەوە، ئەوەش بەو مانایە دێت کە بێدەنگی تورکیا لەدژی فیدراڵیزم لەباشوری کوردستان بەهەڵەی خۆی دەبینێت.
کاتێک تورکیا دەرفەتەکە دەبینێت چی دەگەیەنێت، هەڵەی خۆی ڕاستدەکاتەوە، تورکیا خۆی دەڵێت، کاتی ئەوە هاتووە ئەم هەڵەیە ڕاستبکەینەوە، ڕاستکردنەوەی هەڵەکەش بەپێی تێگەیشتنی تورکیا لەناوچوونی فیدراڵییە، بۆیە پێویستە حکومەتی باشووری کوردستان و گەلەکەمان لەباشوور ئەمە بزانن و ستراتیژیانە بیربکەنەوە.
شارپرێس: ئەو هێزەی بەپێشمەرگەی ڕۆژ ناسراوە کە ئەنەکەسە لەڕۆژئاوا دەڵێت هێزی سەربازی ئێمەیەو زۆرجاریش دەڵێت دەیانەوێت بچنە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نەیهێشتوە، چیتان هەیە لەوبارەیەوە؟
موسلیم: ئێستا کێ ئەم دەسەڵاتەی دروستکردووە؟ کێ ڕاهێنانی کردووە؟ کێ ئەو هەلەی پێدا؟ داود ئۆغڵو، لەوکاتەدا کە تورکیا بەجێدەهێڵێت و لەگەڵ پێشمەرگەکانی ڕۆژدا دێت و کاربەدەستان و سەربازانی تورک مەشق بەپێشمەرگەکانی ڕۆژ دەکەن، ئایا تورکیا مەشق بەمانە دەکات بۆ ڕزگارکردنی کوردستان؟ بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کورد؟.
تورکیا ئێستا ئه و هێزە بەکاردەهێنێت و فەرماندەکانی تورکیا لەسەریان وەستاون و لەژێر فەرمانی تورکیادان و موچەکانیان لەلایەن تورکیاوە دەدرێت، تورکیا لەئێستادا ئەو هێزە بەکاردێنێت لەناوچەکانی پاراستنی میدیا، ئێستا لەگەڵ سوپای تورکدان ئه و هێزە، بۆیە ئەم هێزە سودی خۆی بۆ کورد دەبێت نازانم!؟ ئەگەر ئەم هێزەیان لەگەنجانی ڕۆژاڤا دروستکردووە، تکایە با لێرە لەڕۆژئاوا پێکەوە شەڕبکەین ئێمە شەڕدەکەین بۆ بەرژەوەندی خاکمان.
کاتی خۆی دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان خۆیان ئامۆژگاری ئێمەیان کرد، وتیان: با لەڕۆژئاوا دوو هێزی سەربازیی نەبێت، ئێمەش تائێستا باجمان بۆ ئەوەداوەو تائێستا زۆرکەس لەگەلەکەمان شەهیدبون، ئێمە خاوەنی هێزێکین (عەرەب، سریانی و کورد)و نەتەوەکانی دیکەش لەخۆدەگرێت، ئێمە پێکەوە شەڕدەکەین، بۆیە ئه و هێزەش دەتوانێت بێن و لەگەڵمان ڕێکبکەون و لەچوارچێوەی ئه و هێزە نیزامیەی هەیە بێن و خەبات بکەن، بەڵام ئەوان قبوڵی ناکەن، ئەوان دەڵێن ئێمە خۆمان دەبین و فەرمان لەکەس وەرناگرین، ئەمەش واتای ئەوەی بەشێک لەخاکەکە دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی ئەوان و بەشێکیش ئێمە، کەواتە چی ڕویدا؟ دابەشبونی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان.
شارپرێس: پەیوەندیەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ حزبە کوردییەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان بەتایبەتی لەگەڵ پارتی و یەکێتیدا چین؟
موسلیم: ئێستا بۆ ئێمە حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات و باکورو باشورو ڕۆژئاوا وەک یەک ماڵ دەبینین لەڕووی ستراتیجیەوە، ئێمە هەموومان پێکەوەین.
شارپرێس: مەبەستم ئەوەبوو پەیوەندیتان هەیە؟
موسلیم: ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ هەموویان هەیەو هاوڕێیەتیمان دەوێت، هەندێک هەن بەهۆی ترس و حسابەوە نزیکمان نابنەوە، دیارە ئەوان بەوە دڵخۆشن، هەرچەند پێشتر پەیوەندیمان هەبووەو ئێستاش دەمانەوێت دووبارە ئه و پەیوەندیانە بونیان هەێت، ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان نەک هەر دژایەتیمان دەکات، بەڵکو دژایەتی کوردیش دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ پارتی هەبێت و ستراتیژیانە بیر لەیەکتری بکەینەوە، بەڵام بەداخەوە هەر دامەزراوەیەک کە ئێمە کاری تێدادەکەین، ئەوان خۆیانی لێ بەدوردەگرن.
شارپرێس: هەڵوێستی یەکێتی و پارتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان چییەو چۆن ئەم هەڵوێستە دەبینن؟
موسلیم: پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی و هەموو حزبەکانی ئێمە لەباشوری کوردستان هەڵوێستی باشیان هەیە، بەڵام ڕەخنه و تێبینیمان لەسەر پارتی زیاترە، هەرچەند پێمانوایە دەتوانین گفتوگۆ بکەین، بەڵام کاتێک دەگاتە ئاستی ئۆپۆزسیۆن، ئەمە کەمێک قورسە لەساڵی 2012دا بیرمە کاتێک داوایەکم بۆ برای خۆم مەسعود بارزانی ناردو وتم، دەمانەوێت ناوەندێک لەوێ بکەینەوە وەک پەیەدە، تائێستا وەڵامی نەداوینەتەوە ئەوە 10 ساڵە.
له و داوایەمدا بۆ بارزانی پێم وت، خەڵکەکەمان دێنە باشور بۆ میوانداریی، بەڵام لەسنورەکان ئێوە ڕێگەیان پێنادەن، ئەمەش شتێکی دوژمنانەیە، سێماڵکا لەنێوان ئێمەو باشوردا هەیە، بۆچی دەبێت لەماوەی هەفتەیەکدا 3 ڕۆژ بکرێتەوە، بۆ هەمیشە نەکرێتەوە، بۆ گەلەکەمان ئازادانە هاتوچۆ نەکەن.
شارپرێس: هەڵوێستی یەکێتی بەرامبەر ڕۆژئاوا چییە؟
موسلیم: تائێستا پێگەیان ئەرێنییە، بێگومان ئێمە ڕێزیان لێدەگرین، بەڵام یەکێتی ئەوکارەی کردویەتی ڕەنگە زۆر لەئاستی هیوامان نەبێت، ڕەنگە ئێمە زیاترمان لەیەکێتی بوێت.
شاپرێس: ئێستا لەپێگەی هێزە کوردییەکانەوە دەچینە پێگەی هێزە هەرێمی و جیهانییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لەم چوارچێوەیەدا هەڵوێستی ڕوسیاو ئێران بەرامبەر ڕۆژئاوای کوردستان چۆنە؟
موسلیم: ڕوسیا هێزێکی نێودەوڵەتیە، بەرژەوەندی خۆی هەیەو بەپێی پلان و خۆی هەڵسوکەوت دەکات، بەڵام ڕوسیا کورد وەک ئامرازێک دەبینێت، هەرچەندە کورد لەگەڵی گفتوگۆ دەکات و ڕوسیاش دەڵێت، هەموو ئەوەی ئێوە دەیڵێن ڕاستن و دەڵێت بەرژەوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا گەورەترەو لەسەر ئەم بنەمایەش پێمان دەدات و دەیگرێتەوە، لەساڵی 2012وە لەوکاتەوەی ڕوو لەمۆسکۆ دەکەین و دێین داوامان لەڕوسیا کردووە کە لەنێوان ئێمەو دیمەشقدا نێوەندگیریی بکات بۆ ئەوەی پێکەوەمان کۆبکاتەوە، بەڵام دەڵێت دیمەشق قبوڵیناکات، ئەمەش بەو مانایە دێت کە ئەو نایەوێت هیچ بکات و دەیەوێت کورد لەدەستی خۆی بمێنێتەوه و هەرکاتێک بتوانێت بەکاری بهێنێت، ئێرانیش ئاشکرایە کە ئێران یەکێکە لەو چوار دەوڵەتەی کە کوردستانی داگیرکردوەو لەسەر ئەم بنەمایەش دەڕوانێتە ڕۆژئاوای کوردستان، تائێستا نزیکبوونەوەی ئێران لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک ڕژێمێک بیری لێکراوەتەوە، ڕەنگە پەیوەندیەکە لەسەرەتای ساڵی 2012-2013دا بوبێت، بەڵام بۆمان دەرکەوت کە ئێمە دورین، ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران نییە.
شارپرێس: ئەوەی ئێستا تێگەیشتوم ئەوەیە کە هیچ پەیوەندیەک لەنێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و ئێراندا نییە؟
موسلیم: نەخێر، هیچ پەیوەندیەکمان نییە.
شارپرێس: پەیوەندییەکانی خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ ڕوسیا، سەربازیی، ئابوری یان سیاسی یان لەچ ئاستێکدایە؟
موسلیم: زۆربەیان پەیوەندیی سەربازین و هەندێکجار کۆبونەوە لەگەڵ ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی دەکات، ئەوەش بۆ تەواوی سوریایە نەک تەنها بۆ کورد.
شارپرێس: ئایا پەیوەندی خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا هەیە یان نا؟
موسلیم: بێگومان ئێمە دەمانەوێت سوریا بگەڕێتەوە بۆ کۆماری عەرەبی، شاندەکەمان لە ناوشاندەکەی تەنسیق جەختیان لەسەر ئەوەکردەوە، سوریا بگەڕێتەوە بۆ کۆماری عەرەبی، ئێمە پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی عەرەبی و زیاتر لەحکومەت و پەیوەندیی لەگەڵ گەلی عەرەب بەستراتیژی دەبینین، ئێمە دەمانەوێت ئەم ڕۆڵە بکەین و پردێک بین، لەڕاستیدا پەیوەندیی باشمان لەگەڵ میسردا، بەڵام هێشتا لەو ئاستەنییە کە ئێمە دەمانەوێت.
ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ ئیمارات هەیە، بەڵام نەک لەو ئاستەی دەمانەوێت و هەروەها پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی دیکەی عەرەب هەیە، بەڵام هەمیشە لاوازییەکە لەلایەن دەوڵەتە عەرەبیەکانەوە هەیە، کێشەی ڕەگەزپەرستی هێشتا ڕۆڵی هەیە دەوڵەتی عەرەبی دەتوانێت کاریگەری لەسەر سوریا هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی، بەڵام بەداخەوە تائێستا دەوڵەتە عەرەبییەکان ئەمەیان قبوڵ نەکردوەو سوریاش تائێستا ئەمەی قبوڵنەکردوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.
شارپرێس: دوا پرسیاری ئێمە ئەوەیە چەند زانیاریەک باس لەوەدەکەن، سعودیە کەمپی لەعەفرین دامەزراندووە بۆ توندڕەوەکانی لایەنگری تورکیا، تاچەند پشتگیریی لەبنەماڵەو ئەندامانی داعش دەکات، ئایا دەزانن یان نا؟
موسلیم: بەڵێ، ئاگادارین کە کەمپەکان بۆ دروستکراون، کاتێک هەمویان ڕێوشوێنیان دادەنا هەتا عەفرینیان داگیرکرد، ئامانجیان ئەوەبوو کە گۆڕانکاریی دیمۆگرافی ئەنجامبدەن و کورد لەوێوە دەربکەن، ئەمەش بەپلەی یەکەم پلانی تورکیایە، بەڵام ئەگەر بەسعودیە بوترێت، دەڵێت نەخێر، هیچ کەسێک نییە بەفەرمی، کوەیت هەمان شتی هەیە، بەڵام هەندێک کۆمەڵە هەن کە تائێستا خانوو دروستدەکەن، هەروەها ڕێکخراوە فەڵەستینیەکان لەعەفرین خانوو دروستدەکەن، بەڵام پارە کۆدەکەنەوەو دەیدەنە تورکیا بۆ ئەوەی هەمان ئەو ئاوەدانیانە لەناوچە کوردییەکاندا دروستبکەن، ئەمەش ئەوپەڕی شەرم و بێ شەرەفی ئه و وڵاتانە نیشاندەدات.
شارپرێس: لە کۆتایدا زۆر سوپاس
موسلیم: بەخێرهاتن.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 899
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.sharpress.net
Articoli collegati: 3
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 10-09-2022 (2 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Politic
Partito: ISIS
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( هەژار کامەلا ) su 11-09-2022
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( هاوڕێ باخەوان ) su 12-09-2022
Questa voce recentemente aggiornato da ( هاوڕێ باخەوان ) in: 11-09-2022
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 899
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,392
Immagini 105,677
Libri 19,148
File correlati 96,383
Video 1,307
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.859 secondo (s)!