ئەم گوێ بەرخە، بۆ ئەو گوێ بەرخە.
گوێ بەرخ: گیایەکی توکنی گەڵا ئەستوورە، لە زەوی ڕەقەن و بەردەڵاندا دەڕوێت، لەسەر ئەم پەندە پێشوان دەڵێن: جارێک شوانێک پێڵاوەکانی خراپ دەبێت، بە خاوەنی ماڵاتەکە دەڵێت: جووتێ پێڵاوی بۆ بکڕێ، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: لەم گوێ بەرخ بۆ ئەو گوێ بەرخ پێ دانێ، ئیتر پێڵاوت بۆ چییە، پەندەکە بۆ کەسێکی ڕژد و چرووک بەکاردێت کە هیچی لە دەست نەبێتەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 619 جار هاتیە دیتن