پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 516,060
وێنە 105,147
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,588
ڤیدیۆ 1,275
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
(سەرەتاکانی هەستی نەتەوایەتی کوردی لە مێژووی هاوچەرخدا)
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەماڵ بارەوانی

شەماڵ بارەوانی
شەماڵ بارەوانی

پەڕتووکێکی قەبارە مام ناوەندی100لاپەڕەیی بەڕێز مامۆستا(عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی)یە، نووسەر لەو پەڕتووکەدا تیشک دەخاتەسەر سەرەتاکانی دەرکەوتنی هەستی نەتەوایەتی و چەکەرەکردنی ئەو هەستە لەناو کوردداو پێمان دەڵێت ئاسان نییە لەسەر مێژوویەکی دیاریکراودا جێگیربین، یاخود ڕووداوێکی مێژوویی دیاریکراو وەکوو قۆناغی سەرەتایی، یان خاڵێکی وەرچەرخان بکەین بە دەسپێکی دەرکەوتنی بیری ناسیۆنالیستی و هەستی نەتەوەیی نیشتمانی لای کورد بەو مانا هاوچەرخەی ئێستا، بەو چەمک ومەفهومە نوێیەی کە لەدوای شۆڕشی فەرەنسا، کە بای هەستی نەتەوەیی و هزرو نەتەوەیی لەڕۆژاوا، بەرەو ڕۆژهەڵات هەڵیکردو گەلی یۆنان و ئەرمەن و عەرەب و هەموو کورد و ئەو نەتەوانەیتری ژێر دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆری عوسمانیەتی گرتەوەو دروشمەکانی شۆڕشی فەڕەنسی و کاریگەری بنەماو ئەفکارە نەتەوەییەکانی لەدڵ و دەرون و هزری سەرکردە کوردەکان دەنگ و سەدا بداتەوەو ئەو گیان و هەست و ڕۆحیەتە نەتەوەییە کوردییەی لەسەدەی نۆزدەهەمە، لەلای هەریەکە، لەعەبدولڕەحمان پاشای بابان لە ساڵی1806، و محەمەد پاشای میری سۆران لە ساڵی1832، و ئەمیری بۆتان بەدرخان پاشا، لە ساڵی1843، زیندو ببێتەوەو لەبزووتنەوەکانیاندا بەرجەستەبێت و ڕەنگبداتەوەو هەستکردن بەناسنامەی نەتەوەیی و هەستی ناسیۆنالیستی پێ بنێتە قۆناغێکی ترو ڕەنگ و شێوەیەکی تر بەخۆیەوە ببینێت و لەفۆرمێکیترا خۆی دەربخات و مانیفێست بکات و لێرەو لەوێ و لای ئەم سەرکردەو میری کورد و لای ئەوەکەیتری لەنموونەی (میربەدرخان و میرمحەمەدی سۆران)و لەئاستی جەماوەری، دەنگی نەتەوەیی کوردی و ناڕەزایەتی بەرزببێتەوە، لەدژی ستەم و داگیرکاری عوسمانیەکان و داوای ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان و دەوڵەت و کیانێکی کوردی دوور لەژێردەستەیی و هەژموون وداگیرکاری داگیرکەرەعوسمانیەکان و مافەنەتەوەیی و کلتوریەکانی کوردبکەن و ڕاپەڕین و ئنتیفازە جەماوەریەکان، کە بەپاڵنەرو مۆتیڤی هەستی نەتەوەیی کوردی و لەپێناوی خواستە نەتەوەییەکانی لەپشت بوو، بەرلەوەی هۆکاری ئابووری و خراپی گوزەرانی ژیان و چیتربێت، لەنیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەهەم دەست پێبکات،، وەلێ لەهەمان کاتدا، ئەگەر لاپەڕەکانی پەڕتووکی مێژوو هەڵدەینەوە، دەتوانین بڵێین هەستی نەتەوایەتی یاخود ئنتیماو سۆزی نەتەوایەتی لەمێژە لای کورد هەیە و مێژوویەکی دێرینەی هەیە.

بۆیە بۆتانی پێمان دەڵێت کورد وەکوو نەتەوە لەمێژە پێکەوە لەسەر خاکێک، بەزمانێکی هاوبەشی کوردی لەگەڵ مێژوویەکی هاوبەش و بەسرووشت و فۆلکلۆرێکی میللی هاوبەش و کۆمەڵێک بەهای کۆمەڵایەتی و پێکهاتەیەکی هاوبەشی فیکری و سایکۆلۆجی پێکەوە دەژین و پێکەوە وەکوو نەتەوە، بەخوێن و دەمارو نەژاد بەستراونەتەوەو لەخۆشی و ناخۆشیەکاندا، لەجەنگ و ئاشتیدا، هاوبەش بوونە، ئەوە بەرلەوەی هەستی نەتەوەیی بەماناو فەلسەفە هاوچەرخەکەی سەرهەڵبدات و گەشەبکات، بەو شێوەیە نەتەوەی کورد لەگەڵ گزنگی خۆری بەرەبەیانی مێژوودا، لە پارێزگاری لەزمان وخوێن و نەتەوەو کلتورو دابوونەریتی کوردانەی خۆی کردووەو زۆرێک لە کیانەکانی خۆی لەسەر بنەمای نەتەوایەتی دامەزراندووە و کورد بەو پەڕی بوێری و دلێرییەوە لەبەرانبەر داگیرکاران بەرگریکردووەو لەچیاکان خۆی قایم کردووە و شەڕی دوژمنی کردووەو خۆی لە ئیبادەو لەناو چۆن پاراستووە.

نووسەر لەبەشێکی تری پەڕتووکەکەی باس لەهۆکارەکانی نەشونماکردنی هەستی نەتەوەیی کوردیدەکات و پێمان دەڵێت کە مێژوو بەڵگەی ئەوەی پێداوین و بۆی سەلماندین کە کاتێک نەتەوەیەک، خۆی بەسەر نەتەوەیەکیتردا زاڵدەکات و دەیخاتە ژێر چنگی داگیرکاری خۆیەوە، چۆن ئەخلاق و داب و نەریت و هەست وسۆزی نەتەوەیی و زمانی نەتەوەیی نەتەوەی ژێردەستە، لەلایان نەتەوەی داگیرکەرو خۆسەپێنەر دەگۆڕدێت و چەندە وێران و ئەتکدەکرێت و دەشوێنێدرێت، نووسەر وەک نموونە، بۆ ئەمە هێرشی داگیرکارو پەلاماردان و هاتنی عەرەبەکان، بۆسەر کورد و خاکی کوردستان وەک نموونە دێنێتەوەو باس لە هاتنی ئەوداگیرکاریەی عەرەبەکان لەژێر ناوی(فتوحات)و پەردەی پیرۆزو پاساوی ئایینی بۆ کوردستان دەکات و پێمان دەڵێت، کە چی دەستێکی خراپ و کاریگەریگەلێکی نێگەتیڤ و نەرێنی لەوەداو لەلاوازکردن و خەفەکردنی هۆشیاری نەتەوەیی و کوشتنی هەستی نەتەوەیی هەبووە، لەدڵ و دەروونی تاکی کوردیدا، چ باندۆڕێکی سلبی مالوێرانکەر، لەسەر کلتورو زمان وفەرهەنگ و ناو و مێژووی کورددا هەبووە، چۆن بە درووستکردنی فەرمودەی هەڵبەستراو بەناوی ئایینەوە، کورد و خەڵکی ناعەرەب هاندراون، ناوی عەرەب لەمناڵەکانیان بنێن و زمانی عەرەبیان لا پیرۆزکراوە و کراوە بەزمانی بەهەشت و، ئایین تێکەڵ بەعروبە کراوە و لەپێناو بەرژەوەندی نەتەوەیی عەرەب، عەرەب چۆن ئایینی قۆزتوەتەوەو لەڕێگەی ئایینەوە بەرگی فێڵاوی پیرۆزی عروبەی لەبەر باڵای داب و نەریت و کلتوری عەرەب کردووەو لەخەڵکیان کردووە بە ئایین و پیرۆزی و هێڵی سوورو هەوڵی بڵاوکردنەوەو بەسەنتەرکردن و زاڵکردنی کلتورو ڕۆشنبیری و عەقڵیەت و زمانی عەرەب لەناو نەتەوەکانی ترو کوردیش دراوەو چۆن لەسایەی ئەو شاڵاوی فتوحاتە، کورد ڕووبەڕووی تەعریب و سڕینەوەی ناسنامەو شێواندنی کلتورو زمان و ناو بووەتەوەو چۆن ناوی دێهات و شارو شارۆچکەو دەڤەرەکانی کورد، بە عەرەب کراوە و عەرەب لەو ڕێگە فێڵبازانەیدا ئیمپراتۆڕێک و دەیان خەلافەتی بۆخۆی دامەزراندوو کوردی سادەو بەستەزمان و ساویلکەیشی هەر لەو لەڕێگەیەوە، تاڕادەیەکی باش لەزمان و کلتور و مێژوو و ڕابردووی خۆی، دابڕاندووە و دوورخستووەتەوە و کردنی بەنەیاری مێژووی خۆی و پاشکۆی عەرەب و عروبەچییەتی و زۆر چەواشەکارانە، باو باپیرانی بەمەجوس و ئاگرپەرست و ئەهریمەن پەرست نیشانداوەو ساسانیەکان کە کورد بوونەو لەسەر ڕووبەری خاکی کوردستان، ڕووبەڕووی شاڵاوی عەرەبەکان بوونەتەوەو لەدژی شاڵاوی ئەوەی پێی دەڵێن فتوحات، وەکوو داگیرکەرو کافرو تۆپیو بەکورد ناسێندراون و عەرەبە داگیرکەرەکانیشی وەکوو قارەمان و پاڵەوان و شەهید بەنەوەی کورد ناسێندراون!، بەو شێوەیە خۆڵیان کردینە چاو کلتورو مێژوویان ئەتکردنین و ڕابردوویان شێواندین.

ئەو داگیرکاریەی عەرەب و عەرەبە داگیرکەرو فێڵبازانە، بەوچەشنە وەک نووسەر ئاماژەی بۆ دەکات لەپاڵ بڵاوکردنەوەی ئایین، کلتورو داب و نەریت و ڕەفتارو ئەخلاقیات و سروتەکانی عەرەبی و زمانی عەرەبیشیان کرد بەزمانی زاڵ و نووسین و ڕۆشنبیری هەموو ئەو گەل و نەتەوانەی کە عەرەب داگیری دەکردن و نەتەوەی کوردی بەد بەختیش یەکێک بوو لەو نەتەوانەی کە هەر لەسەرەتای چاخەکانی ئیسلامی دەست بەرداری زمانەکەی خۆی وەک زمانی نووسین، زمانی(زانست و ئەدەب)بوو و بەدرێژایی چەندین سەدە(تاسەدەی نۆیەمی زایینی)کە بەشێوەیەکی ناڕون، شعوری قەومی و نیشتمانی لای شاعیرێک و ئەدیبێک، تاک و تەراو لێرەو لەوێ، بەدەردەکەوێت و خۆی نمایشدەکات و شاعیرێک(بابا ڕۆحی هەمەدانی)کە لە ساڵی(841)ی زایینی کۆچی دواییکرد، کە وەک لێکۆلەران ئاماژەی بۆ دەکەن، یەکەم کەسە، بەزمانی کوردی هۆنراوەی نووسیبێت و یاخود شاعیرێکیتری چەشنی(باباتاهیری هەمەدانی935-1010)، کە نیشتمان بەگوڵ دەچوێنێت و یاخود پیاوەکی ئایینی، نامیلکەک، شتێکی ئایینی بەزمانی کوردی نووسیبێت، نموونەی(مەلا حسێن باتەیی-1414-1495)کە زیاتر لە(20)هۆنراوەو پەڕتووکێکی ئایینیشی بەناونیشانی(مەولودنامە) بەزمانی کوردی نووسی، تا پێش ئەم بەروارە، (بابا ڕۆح و باباتاهیرو مەلا باتەیی)، شیعر هەر بەعەرەبی نووسراوەو مەولود نامە هەربەزمانی عەرەبی دەخوێندرایەوە لەناوکوردداو، نەوەکانی کورد، نەوەخوێنەوارەکانی بەزمانی عەرەبی(تورکی و فارسیش) دەیاننووسی و نووسیان و خزمەتی کلتورو زمان و عەقڵیەتی بێگانەو عەرەبیان کردو جێدەستیان هەبوو لەخستنەسەرو دەوڵەمەندکردنی کەلەپوری ئیسلامی-عەرەبی و لەبیرکردنی زمان و نەژادو ناسنامەی کوردانەی خۆیان و چەندین ئەدیب و پیاوی ئایینی و کەسایەتی نەژاد کورد، نۆکەری بۆ عەرەب و کلتورو زمانەکەی کرد لەسەر حیسابی زمان و کلتوری خۆیان، و شیعریان لەپێناو مەدح و سەنای عەرەب هۆنیوەوەو پەڕتووکیان سەبارەت بە فەزل و چاکەی عەرەب و حەرامێتی ڕق لێبوونەوەی عەرەب نووسیو عەرەبچییەتیان کرد!



شاعیرێکی بنەچەکوردی وەکو(حەسەنی کوڕی داودی فەنکی کوردی 982-1096) کە بە ئێڕاقی ناسراوە، لەبارەی عەرەبەوە دەڵێت(مفاخر الکرد فی جدودی ونخوة العرب فی انتسابی. نحن الذؤابة من کرد بن صعصعة من نسل قیس لنا فی المجد الطول)و (شیخ محمەد زاهید-1026-1107)کە لە تیرەی گاوانی کورد بوو دەیگوت(ٲمسیت عجمیا، وأصبحت عربیا) و شێخێکی وەکو(مەعروفی نۆدی بەرزنجی-1752-1838) ڕابەری بزووتنەوەی قادری و (حافزعەبدولڕەحیمی میرانی) دەیان پەڕتووکی قەبارەمەزنیان بەزمانی عەرەبی نووسی و دەستبەرداری لەزمانی کوردی بوون و لەکورد بوون و ڕەسەنێتی خۆیان ڕایانکرد و و پەسنی زمانی عەرەبیان دەداو و پیرۆزیان دەکرد و شێخ نۆدی تەنیا تاقە نامیلکەیەکی بەناوی(الاحمدیة فی ترجمە العربیة بالکوردی) نووسیوە، ئەمیش بۆ مەبەستی خزمەتکردنی زمانی عەرەبی و تاوەکو ڕۆڵەو مناڵی کورد لەڕێگەی ئەو فەرهەنگە بچووکە عەرەبی-کوردییەوە، فێری زمانی عەرەبی بێت و لەبارەی زمانی عەرەبیەوە پێمان بڵێت(الحمد للە علی ماوهب هدانا ٳلی لسان العرب) و حافزی میرانی پەڕتووک بەناونیشانی(وحجة القرب إلی محبة العرب)، بۆبەرژەوەندی و خۆشەویستی عەرەب بنووسێت و بەو شێوەیە داماوانەو سەرلێشێواوانە خزمەتکاری و نۆکەری بۆزمانی بێگانە بکەن و بەشان و باڵی زمانی عەرەب دابڵێن، ئەمەلەکاتێکدا چەندین مێژوو نووسی ئیسلامی و پیاوی ئایینی و شاعیر عەرەبی زۆر خراپ و نێگەتیڤانە، زۆر شۆڤینیانەو دەمارگیرانەو ڕەگەز پەرستانە، لەسەر کورد و لەدژی کوردیان دەنووسی، سەیری چیرۆکەکانی هەزارو یەک شەوە(ٲلف لیلە ولیلە)ٚبکەن، چەندە خراپ لەبارەی کوردەوە دەدوێت و ساڵو خەتی ناشیرین دەدات پاڵ کورد و کورد وەک دەستدرێژکارو خراپترین نەتەوەی ستەم کار پیشاندەدات!مێژوونووسێکی وەکوو(مەسعودی) و (شەمسەدین عەبدوڵڵای ئەنساری دیمەشقی ناسراو بەشێخ -ئەلڕبوە)و (ئالوسی)ی و چەندانیتریان، بنەچەی کوردیان بۆ عەرەب گەڕاندووەتەوەو ئێمەی کوردیان بە نەوەی (رەبیعە بن نزار)و(عمر بن عامر بن صعصعة) و (بن بکر بن وائل)و قەحتانی و کێی کێی عەرەبی و نەژاد عەرەب داناوە، تەنانەت مەسعودی لە(مروج الذهب)دا، کوردی بە نەوەی خێو جنوکۆلەقەڵەم داوەو پێناسەکردووەو بنەچەی کوردی بۆ جندۆکەکان گەڕاندووەتەوە!



(آنوشروان البغدادی) شاعیرێکی عەرەبیەو بەو شێوەیە هێرش دەکاتە سەرکورد و بەکورد دەڵێت گوێ درێژو گاڵتەو سوکایەتی بەزمانی کوردی دەکات(من کل کردی حمار کل عراقی نفاە والمربی لاتسمع إلا چییە او نچیا أو نتوا، زنکلا) شیعرەکە درێژەو شاعیری شۆڤینی بەدرێژایی شیعرەکە، بەردەوامە لەسەر هجو هێرش و سوکایەتیەکەی بەنەتەوەی کورد، من هەروەندەم هێنا، شاعیرێکی تری عەرەبی(یاسین افندی العمری المصلی-1744-1816) بەو شێوەیە هێرش و هەجوی سەر کورد دەکات(ڕٲیت فی النوم أبی أدما صلی اللە علیە ذو الفضل فقال حواء أمکم طالق ٲن کانت الٲکراد من نسلی)و (معاشرة الأکراد سورة الفسادو متی ما ڕأیت الکردی أمیر فارتقب الساعةو الحماقة فی الأکراد والجهالة فی السوادو معاشرة الأکراد تورس الأحقاد و لاتعاش کردی ولا تصاهر هندیو اترک الأکراد ماترکوک وابعدهم ما قربوک ولوکان منهم حموکو خذمن الأکراد الفاکهة ودع الفکهة) بەو شێوە شۆڤێنیەیە وەسف و پێناسەمان دەکەن وچەندین پیاوی ئایینی و شاعیری تری عەرەبی لەنموونەی (مەلا قاسم بن ڕاویه-1186-1772)، .تاد.. هەمان شێوەی شۆڤینیانە سوکایەتی و بێ ڕیزی بەکورد دەکەن، (سعدی یوسف1934-2021) شاعیری عەرەبی ئێڕاقی بەکوردستان دەڵێت(قردستان)و(ئیبراهیم نوعمە)پیاوێکی ئایینی عەرەبی ئیخوانی عەرەبیەو عەرەبی موسڵەو لەدژی خوێندبەزمانی کوردی لە کوردستان لەدوای ڕاپەڕینی و لابردنی پرۆگرامی خوێندن بەزمانی عەرەبی، پەڕتووکێکی شۆڤێنیانەی دانا، بەناونیشانی(لغتنا والمآمرە)و خوێندنی زمانی کوردی، لە کوردستان و لەلایان ڕۆڵەی کورد بە پیلان و دەسیسەی جوڵەکەو سەهیۆنیەت دەداتە قەڵەم و نوعمەی عەرەبی ئیخوانی بەعسی شۆڤینی بەو شێوەیە دەیەێت، سیاسەتی تەعریب وزمانی عەرەبی سەدام و بەعس و هەموو ئەوانەی پێش بەعس، لە کوردستان درێژە پێ بدرێت و کورد لەزمانی دایک، لەزمانی کوردی خۆی بێ بەش بکرێت و زمانی بێگانە، زمانی عەرەبی بخوێنێت وبیکات بەزمانی خوێندن و هەموو شتێکی!



نموونەکانیان زۆرن، من هەروەندە دێنم و ئەوەی دەیەوێت هەمووی بزانێت با بگەڕێتەوە سەر پەڕتووکەکەی نووسەرو پەڕتووکەکەی ئیبراهیم نوعمەی ئیخوانی بەعسی، کوردی داماو ئیتر کاتیەتی ڕابچڵەکێیت و بێیتەوە هۆش و چیتر بەناوی ئایینەوە، لەخشتەنەبرێیت و خۆڵنەکرێتەچاوەکانت، چیتر فەزلی زمانی بێگانە بەسەر زمانی کورددانەدە، چیتر بە پاساوی ئایینی، (کە ئاییین نییە، لەڕاستیدا، فرت و فێڵ و سیاسەتی تەعریبە)ناوی عەرەبی لەمنداڵەکانت نەنێ، چیتر خۆت لەناو کلتورو داب و نەریتی عەرەبی ون نەکەو وەرەوە هۆش، هۆش، هۆش، ئەوەتا عەرەبەکان وایان پێناسەکردین و هێرشیان کردینەسەر، کوردیش بەو شێوەیە، لەولاشەوە، چەندین شاعیرو پیاوەئایینی و شێخەکانی کوردایەتی خۆیان کردووەتە قوربانی قۆچی عروبەوبیری شۆڤینیانەی عەرەبچیێتی و بەدرێژایی چەندین سەدە بەزمانی بێگانە نووسیان و خزمەتی مینتاڵینت و عەقڵیەت و زمان و هەموو شتێکی عەربیان کرد، لەسەر حیسابی کوردبوونی خۆیان، تا ئەو کاتەی کە پێی دەڵێن مێژووی زێڕینی کورد لەبەرهەم هێنانی ئەدەب و وێژە، لەسەردەمی بوژانەوەی هزری نەتەوەیی و قۆناغی بانگەوازیکردن بۆ نەتەوە، لەناو نوخبەیەکی ڕۆناکبیر لەشاعرو پیاوانی ئایینی لەناوکورد و لەنموونەی(خانی ومەلای جزیری و عەلی تەرماخی و شەڕەفخانی بەدلیسی حاجی قادری کۆیی و مەلا مەحمودی بایەزیدی و بەکربەگ و ئیسماعیلی بایەزیدی وفەقێ تەیران عەلی حەریری و خانەوادەی بەدرخانیەکان.. تاد.)داوای هزری نەتەوەیی و یەکبوونی کورد و دەوڵەتی نەتەوەیی کوردی بکەن و بگەڕێنەوە بۆ سەر زمانی دایک، زمانی ڕەسەن، زمانی شیرینی کوردی، گەڕانەوەو شانازیان بەزمانی دایک، زمانی کوردی دەکردو بە زمانی کوردیان دەنووسی خانی داستانی (مەم و زین) بەزمانی کوردی و بەهزرو هەستێکی کوردانە دەنووسێت و تێیدا نەورۆز بەجەژنی کورد دادەنێت و لەئازارو برین و نەهامەتیەکانی کورد دەدوێت و بەکوردە خۆ بەکەم زانەکان دەلێت، ئەو کوردانەی دژی زمانی خۆیانن و چێژ لەژێردەستەیی بێگانەو خزمەتکردنی زمانی بێگانەدەبەن(داخەلق نەبێژتن کۆ ئەکرادبێ مەعریفەتن بێ ئەصل و بنیاد)و مەلا ئەحمەدی جزیری دەڵێت(گول باغی ئیرەمی بوهتانم شەب چراغی شەبی کوردستانم)و داوادەکات بگەڕێنەوە سەر زمانی کوردی و دەستبەرداری نووسین بەزمانی پارسی بن(گەر لۆلۆی مەنسور ژ نەزمێ تە دخوازی وەر شیعری(مەلێ)بین تە بەشیراز چحاجەت)، وعەلی تەرماخی یەکەم نووسەری کوردی دەبێت، پەڕتووکێک سەبارەت بە ڕێزمانی زمانی کوردی دابنێت لە ساڵی(1591)و
(فەقێ تەیران)ی لەدایکبووی1563، هاواردەکات

(ئەزێ بێژمە جمعەتا خۆد
بەسە بشکینن نێرێ زولم کارا
هەتانی کەنگە ئەزێ بێژم تٲوا
قەلەم ژی هەلیایی دەستی من دا
ئەزێ هەرم ناڤا کوردا
ئەزێ وان ڕا بسترێم ئازایە
ئەڤە گوتنا من هەتا هەتایه)

شاعیرێکی وەکو(بەکربەگی ئەرزی1758) پڕ بەگەرووی کوردانەو بەهەستێکی کوردانە، لەڕووی ئەو جۆرە کوردە ژیری هاککراوانە دەوەستێتەوە، کەدەیانەوێت کوردی بوون و زمانی کوردی و هەستی نەتەوەیی کورد، لەبۆتەی بیری عروبەو لەناو زمانی عەرەب و تونێڵی مەزهەب بە پاساوی ئایین و لەناو بەرگی پیرۆزیدا بتوێننەوەو ونکەن!
بەکر بەکوردی شیعر بۆ هەموو ئەوانەی هاشێوەی ئەم خۆ بەکەم زانانەن دەهۆنێنەوەوە لەڕوویان دەوەستێتەوەو پێیان دەڵێت(بەکر بەگێ ئەرزی مە
ژ مەزهەب ی(شافعی)مە
ب(اصل)ێ خۆ (کردی)مە
(وعظ)ی مەژی ب فەیدەیه).

بەو شێوەیە نوخبەیەکی کەم لالە زمانی کوردی خۆی دەکاتەوەو پێی دەنووسێت، گەرنا کوردی نووسین لای باقیەکەیترو ئەوان بەناوکورد و لەحەقیقەتدا خزمەتکاری کلتورو زمانی عەرەب، عەیبەو نەنگیەک بووەو کاتێک زانایەکی ئایینی و فەلەکی وەکو(محەمەدی کوڕی ئادەمی بالەکی) لەسەدەی نۆزدەو سەردەمی میری سۆران، پێشەکی پەڕتووکەکەی(مشکاة المنقول)بە کوردی دەنووسێت، ژمارەیەک لەمەلاوپیاوەئایینیەکان، ئەوانەی مێشکی بە بیری عروبەو عەقلیەتی شۆڤێنیانەی عەرەب تەخدیرو هاوکرابوولە کوردستان، و زۆر مازۆخیانە چێژیان لەبێگانەپەرستی و کوردنەویستی و خۆنەویستی خۆیان دەبرد، ئەو پێشەکی نووسینەی بالەکی بەکوردی و زمانی شیرینی دایک، بەنەنگی و شورەیی دادەنێن و پێیان عەیبەو خەجاڵەتیە بەکوردی بنووسن، بالەکی خەجاڵەتیان دەکات و لەوڵامدا پێیان دەڵێت(سەیرە من بیستومە ئەمانە هێرشی ناڕەوام دەکەنە سەرو ئەو دیباجەو پێشەکی نووسینەی من بەکوردی بەعەیبەو نەنگیەک لەقەڵەم دەدەن!



ئەو پەندەکوردییە بۆ ئەمانە زۆر ڕاستەکەدەڵێت:ئەوان وەک جوجەڵە لە توێکڵی هێلکە هاتوونەتە دەرەوە)و ئەمەلەکاتێکداو تاوەکوبیستەکان و سیەکانی و سەدەی بیستەمیش لەناو کورد ئەو جۆرە پیاوە ئایینی و شێخەکوردە بێگانەپەرست و جاش بیرانە لەناو کورد هەرماون و ئەوەتا لەو سیەکان وچلەکانی سەدەی بووری لە شاری(عامودا)لە ڕۆژاوای کوردستان زیاتر ل(30)شێخ و پیاوی ئایینی کوردی، کە نزیکەی(80-90)دانیشتوانی عامودا موریدی ئەمانن، لەدژی (کۆمەڵەی خوێبوون)ی کوردی کە لە ساڵی1927٫دامەزراوە، دژی ئەوکۆمەڵە کوردییە نەتەوەپەروەرەدەوەستنەوەو کارو هزری نەتەوەیی کۆمەڵەی خویبوون بە دەرچوون لەئایین پێناسەدەکەن و کوردبوونەکەیان بە بێ بڕوایی دەدەنە قەڵەم و نەفرەتیان لێدەکەن و بەشێک لەو شێخانە، زیاتر نەژادی خۆیان بۆ عەرەب دەگەڕێننەوە، تاوەکو کورد و پێیان وایە بیری نەتەوەیی بۆ پارچە پارچەکردنی یەکگرتوویی موسڵمانان و پەرتەوازەکردنی ئومەتی ئیسلامی دامزراوەو کۆمەڵەی خوێبوون.کۆمەڵێکی بێ بڕوان و کوشتنیان ڕەوایەو لەولاوە لەگەڵ عەرەبەکان یەکدەگرن و دەڵێن موسڵمان هەرچۆنێک بێت و هەرنەتەوەیەک بێت، باشترەلەکافرو بێ بڕوایەکی کورد، ماوەتەوە بڵێم:

ئەوە ڕانانێکی کورد بوو بۆ پەڕتووکی(سەرەتاکانی هەستی نەتەوایەتی کوردی لە مێژووی هاوچەرخدا)سەبارەت بە ڕقی شۆڤێنیانەی عەرەبەشۆڤێنیەکان و کاریگەری خراپی شاڵاوی داگیرکارانەی عەرەب، لەسەر هەست و شعوری نەتەوەیی کورد و وێرانکردنی کلتورو کەلەپورو داب و نەریت و زمانی کورد، ئەوە تەنیا عەرەب، ئەگەر بمانەوێ باسی عوسمانی و تورک و پارس و سەفەویەکانیش بکەین، کەئەوانیش هەمان شێوەی عەرەب و عروبه، گەر زۆرتریان بەکورد نەکردبێت، کەمتریان نەکردووەو تاچ ئەندازەیەک دەستیان هەبوو لە شۆڤینیەت و بەکارهێنانی کورد و کوشتن و خەفەکردن و وێرانکردنی شعوری نەتەوەیی کوردی لای تاکی کورد و پارچەپارچەکردنی کورد و وێرانکردنی هەموو شتێکی کورد و داگیرکردنی خاکی کورد و گۆڕینی ناوی دێهات و شارو شارۆچکەو دەڤەرو ناوی مناڵی کورد و دیموگرافیاو جوگرافیای خاکی کورد و لەناو بردنی ئەمارەتە نیمچە سەربەخۆکوردییەکان و لەنێوبردنی هەموو ئەو بزوتنەوانەو خنکاندنیان، کەداوای سەربەخۆیی کوردیان دەکردو بەرگریان لەکوردکردووەو چەندین شێخ عوبەیدولای نەهری و میربەدرخانیان، دەربەدەرکردووەوشۆڕش و ڕاپەڕینەکانیان لەناوبردوون و تاچ ئەندازەیەک پێڕەویان لەسیاسەتی قڕکردنی کورد و هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەو توانەوەی نەتەوەی کوردیان داوەو چەند تورک و پارسیان هێناوەو لە کوردستانیان نیشتەجێکردووەو چ سوپایەک و چەندین سوارەیەی حەمیدیان لە هۆز و عەشرەتەکوردییەکان و جەوان و ڕۆڵەی کورد، لەدژی نەتەوەکەی خۆی درووستکردووەو کوردیان پێی پەرتەوازەو دووکەتکردو حزمەت و نۆکەرایەتی خۆیانیان پێکردن و چۆن لەدوای درووستبوونی ئەو سوارەی حەمیدیە لە ساڵی1890، لەگۆڕەپانی عوسمانلیەتدا، ئاگری هیچ شۆڕشێکی کوردی کاریگەرو بەهێز نەماو کوژایەوە، وجامیعە ئیسلامیەکەی عوسمانیەکان چ ڕۆڵێکی خراپ وکاریگەریەکی قێزەونی هەبوو لە مانەوەی کورد، وەک گەلێکی بێ دەوڵەت و بەو شێوەیە چەندە هەستی کوردی و شعوری قەومی کوردی کزو لاوازکراوە و هەستی نەتەوەیی کورد لەناخ و دەرون و مێشکی کورد بەفێڵ و پیلان و بە مینتاڵێنتی عەشیرەتگەرێتی و خێڵگەرێتی و بەناوی برایەتی ئیسلامییەوە، کپ و خەفەکردووەو لەناوبردووە، بە چەشنە چۆن ڕۆح و گیانی ناسیۆنالیستی و هەستی نەتەوەیی کوردی، لەلایان تورک و عەرەب و پارسەوە، هەوڵی لەناوبردن و کزکردنی دراوەو لێی دراوەو لاوازکراوە و بەلاوازی و کزی ماوەتەوە تا سەرەتای سەدەی بیستەم و شعوری نەتەوەیی و وەعی نەتەوەیی وەکوو مێژوونووسی کورد(محەمەد ئەمین زەکی -1880-1948)دەڵێت وەکوو هەموو نەتەوەو گەڵانی تری ژێر دەسەڵات و ناو ئیمپڕاتۆڕیەتی عوسمانلی، مێشکی کورد و وەعی کوردیش بە ئایدیۆلۆژیەتی عوسمانلیانە، سڕو تەخیدرکراوە، ئەی هاوار ئەگەر ئەوە حاڵی نوخبەو ئیلیتەی کورد و پێکهاتەی فیکری و ڕۆشنبیری و ئاستی هۆشیاری نەتەوەیی و درکی قەومی بێت، لەلای کەسێکی لەنموونەی مێژوونووسێک و ڕۆشنبیرێکی هاوشیێوەی ئەمین زەکی، بەر لەوەی لەخەوی غەفڵەت ڕاچڵەکێت و هۆشیاری نەتەوەیی بێداربێتەوەو هەستی نەتەوەیی زیندوبێتەوە، ئەی دەبێت دۆخی بیرکردنەوەو ئاڕاستەی هزری نەتەوەیی لەلای کورد بەگشتی لەژێرحوکمی دەوڵەتی ئەمەوی و عەباسی و عوسمانلی و هەموو ئەوانەیتری ئیسلامی چۆن بێت و لەچ ئاستێکدابێت!؟.



بەهەرحاڵ ئەگەر بمەوێ بەدرێژی لەسەر پەڕتووکەکە بنووسم و هەموو لاپەڕەکانی هەڵدەمەوە ئەوە زۆری دەوێت، وەکوو نووسەر لەپەڕتووکەکەی باسی دەکات، کەچۆن کوردیان بەسەر شیعە-سونە دابەش کردووەو لەچاڵدێران هەربەشەوکوردی قۆزتوەتەوەو سەفەویەکان کوردە مەزهەب شیعەکان و عوسلمانیەکانیش کوردە مەزهەب سونییەکان، لەبەرانبەر ئەوەدا چۆن کوردانی ئێزدی و کریستیان کە هەڵگری بەیداخی کوردایەتی و مەشخەڵی ڕێگەی ڕەسەنایەتی و پارێزەی کلتورو داب و نەریتی کوردەواری و مێژووی باب وباپیران بوونەو ڕادەستی عروبەو تورانیە شۆڤینیەکان نەبوونەو بەرگریان کردووەو جەنگاون، چۆن بێ پشت و پەنابوونەو کوردە شیعەو سونەکان چۆن دژایەتیان کردوون و لەناوچە شاخاویەکان گەمارۆیان داون و ڕادەستی بێ نازی و پەراوێزیان خستوون و ئەوەش بووە هۆکاری گۆشەگیری و داخراوی و دوورە پەریزی و دواکەوتووییان و بەو شێوەیە وەک نووسە باسی لێوە دەکات بەپێی تێپەڕبوونی سەردەم، کوردی ناموسڵمانی سونی، نامۆ بوون بە کوردبوونی خۆیان و چەوسێندرانەوەو تائێستاش دەچەوسێندرێنەوەو فەرمان دەکرێن لەسەرخاک و زێدی ڕەسەنی هەزاران ساڵەی باب و باپیرانی خۆیان، ئەوەزۆری دەوێت و
نموونەو چیرۆکەکان گەلێک زۆرن، بۆیە من لێرەوە کۆتایی پێ دێنم وپانتایی و ڕووبەری ئەو نووسینە کورتە دەرفەتی ئەوەمان پێنادات بە درێژی لەسەری بڕۆین و دەیان نموونەیتر لەسەر شۆڤینیەتی عەرەب و تورک و پارس، بینین و بۆ خوێنەر بیانخەینەڕوو، هیوادارم خوێنەر بگەڕێتەوە سەر ئەو پەڕتووکە بەنرخەو بیان خوێنێتەوە.



لەکۆتایید دەڵێم:
وەکو نووسەر ئاماژەی بۆدەکات بوونی کورد لەنێوان ئەو سێ نەتەوە خاوەن دەوڵەتەی (فارس و عەرەب و تورک)، کە هۆکاری سەرەکین لە درەنگ نەشونماکردن و گەشەکردنی هەستی نەتەوایەتی لەناوکورددا، ئەو سێ نەتەوەی چەندە دژایەتی هەردەنگێکی نەتەوەیی کورد و بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازی کوردیان کردبێت، هێندەیش کاریگەری خراپ و نەرێنیان هەبووە، لەسەر درنگ گەشەکردن و نەشونماکردنی هەستی نەتەوەیی کورد، وەلێ نابێ ئەوەشمان بیربچێت، کە عەرەب و تورک و پارس، لەدوو ڕێگەوە ویستویانە، هەستی نەتەوایەتی کورد، خامۆش بکەن و کوردبونی کورد بەماناڕاستەقینەکەی لەناو بەرن، یەکەم لەڕێگەی ترس و تیرۆرو تۆقاندن ودووەم لەڕێگەی کاهینەکانەوە(پیاوە ئایینیەکان)و ئەو دوووژمنانەی چەندە ئایینیان بۆخزمەتی نەتەوەیی خۆیان و لەپێناو بڵاوکردنەوەو زاڵکردنی کلتورو زمان وداب و نەریتی خۆیان بەکارهێنا، کورییش هێندە بۆ دژایەتی خۆی، ئەفسوس تەنیا کوردی داماو نەبێت، ئایینی لەدژ خۆی بەکارهێناو، زمان و کلتورو هەموو شتێکی خۆی پێی وێران کرد، هەرچی پوخڵەوات و عەقڵیەتی شۆڤێنیەتی عەرەب و کلتورو داب و نەریتی بەدوو بیابانشینی عەرەبیە، هەمووی لێ بووە بە ئایین و وەکوو پیرۆزیەک وەریگرتووەو شوناس و فەرهەنگ و زمان و بوونی خۆی لەناودا تواندەوە![1]
..
ئەم بابەتە 1,212 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.dabran.org
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-11-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 06-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 31-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,212 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 516,060
وێنە 105,147
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,588
ڤیدیۆ 1,275
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.454 چرکە!