شوێنەوارناسێکی سنووری ئیدارەی #ڕاپەڕین# دەڵێت، بەهۆی کشانەوەی دەریاچەی دووکان بەهۆی کەمئاوییەوە، ڕێگەیەک دەرکەوتووە کە زیاتر لە هەزار ساڵ پێش ئێستا دروست کراوە.
عەلی دینکە، شوێنەوارناسی دیاری سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ڕێگەی هەرێمی مەرگە لە سنووری قەزای دووکان و ناوچەی میرزا ڕۆستەمیان لە بناری #خدران# و سنووری قەزای #کۆیە# هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا دروست کراوە کە پانیەکەی لە دوو مەتر زیاترە و درێژیی ڕێگاکە ئەوەی ماوە زیاتر لە چوار کیلۆمەتر دەبێت و بەشێکی تریشی دەرکەوتووەتەوە بەهۆی کەمکردنی دەریاچەی دووکان، هاوکات چەند گۆڕێکیش دەرکەوتوون کە هی پێش سەردەمی ئیسلامن''.
گوتیشی: دیار نییە ئەو ڕێگایە لە چ سەردەمێک دروست کراوە، بەڵام ئەوە دیارە کە لە سەردەمی #ساسانی#دا ئەو ڕێگایە بەکار هاتووە کە بە بەردی گەورە درووست کراوە و بۆ هاتوچۆی بازرگانی و گالێسکە و ڕێبواران بەکار هاتووە''.
هۆکاری ئەو بەردڕێژییە لە جێگای قیری ئەمڕۆیە، چونکە زەوییەکانی ئەو ناوچەیە دەشتن و تەنها گڵێکی ڕەشە لەگەڵ تەڕبوون لەبەر لیتە و قوڕ هیچ کەسێک لێی دەرناچێت.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]