تووڕەیی
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
سەیرم ئەکەی
سەیرت ئەکەم
تووڕەی، تووڕەم
من تووڕەییم زۆر خۆش ئەوێ
من بای تووڕە
بەفری تووڕە
دەریای تووڕەم زۆر خۆش ئەوێ
برا، بۆچی شڵەژاوی
دەنگ هەڵبێنە
بگرمێنە.
عەرز و ئاسمان داچڵەکێنە.
-بە منداڵی دەستی پەری
بێشکەی خەونەکانی منی وەها ڕاژەند
هەتا ئێستاش نەوەستاوە
لە جۆلانەی ژین و مەرگا
لەو ساتەوە دەێم و ئەچم
لەبەر ئەوەی چاوەکانم نەچنە خەو و پەری نەڕوا
تووڕەییم تیا گەورە کردن
-گیانە تووڕەییی ژیانە
کە تووڕە بی...باڵا ئەکەی
-کپ بیتەوە
پەری ئەڕوا...
پەری ئەڕوا...ئەڕوا [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 517 times