ئاواز
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
کە پەنجەی شووش و ناسکت
لەسەر سێتاری سەر سنگت
هاتنە سەما
وەک بزانی
چرپەی چەن ڕاز
خورپەی نیاز
شەپۆلی چەن ئاواتی دوور
خزابێتە کونجی دڵم
کە لەپڕ دەنگت هەڵهێنا
چەندە ماسیی حەز و تاسەی
دەریای دەروونم ورووژان
چەندە وردیلەی نێو هەستم
کەوتنە سەما؟...
من نازانم
بەڵام ئەوەندە ئەزانم
نە ئەو شەوە، نە شەوانی دوای ئەو شەوەش
لەبیری من نەچوویتەوە
بیرت وەکوو پەپوولەی ڕاز
بە دەور شەمی خەونەکانما
ئەخولێتەوە.
1993-09-08
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 540 جار هاتیە دیتن