دەشتی شەمامک
دەشتێکی بە پیت و بەرەکەتە دەکەوێته ڕۆژئاوای #هەولێر#، لە باکوور جادەی موسڵ - هەولێرە، لەرۆژهەڵات #دەشتی موڵکیه# یە و لەرۆژئاوا و باشووری زێی گەورەیە و شارەدێی (#گوێڕ#) چەقی مەڵبەندی کارگێڕی دەشتەکەیە و ئێستا هەردوو گوندی #پیرداود# و دووسەرەی فەتاحی وەک مەڵبەندی بەڕیوەبەرایەتی ناحیەی شەمامک دادەندرێت.[1]